::
د. عومەر عەبدولعەزیز
ئا: به‌ختیار كاكی
پێشه‌كی
له‌گه‌ڵ به‌رفراونبوونی دیارده‌ی
تیرۆر و گه‌وره‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی له ڕووی جوگرافی و جۆرییه‌وه، ئیدی هێنده
به‌س نییه كه به شێوه باوه‌كه باس له هۆكاره‌كانی ئه‌م دیاردەیه بكه‌ین و
بڵێین سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیری توندڕه‌وی یا شیكردنه‌وه‌یه‌كی پیلانگیڕی
بۆ بكه‌ین بڵێین پیلانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانه، یا دواجار له دیدێكی ئه‌منییه‌وه
لێی بڕوانین و تیرۆر له دیارده‌یه‌ك‌ی تاوانكارییدا كورت بكه‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بوترێت له‌باره‌ی
ئه‌م دیارده‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه بۆ چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه تیرۆر بۆته
دیارده‌یه‌ك له ژێر چه‌تره به‌رفراوانه‌كه‌یدا گرووپ و دیارده‌گه‌لێك كۆبوونە‌وه
كه سه‌رجه‌میان پێویستی به دیدێكی گشتگیره تا له چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌وه‌كه لێی
بڕوانرێت وه‌ك كو‌لتور، ئابوری سیاسی و پێكهاته‌ی ده‌روونی و هزری.
گروپ و ڕێكخراوه رادیكاڵییەكان به‌گشتی
چاو ده‌گێڕن بۆ ئه‌و ژینگانه‌ی كه له ڕووی پێكهاته‌وه زۆر توندوتۆڵ نییه. له
كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی دا كه كۆمه‌ڵگایه‌كی فره ڕه‌نگه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه پێكهاتووه
له گرووپگه‌لێك كه هه‌ر یه‌كه‌یان پارێزگاری له شوناسی خۆی ده‌كات، به‌ڵام له
هه‌مان كاتدا توانیویه‌تی چوارچێوه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ پێكه‌وه‌گونجان له نێوان
شوناسی تایبه‌ت و شوناسی گشت دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه ناو
به‌ناو ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست قه‌یرانگه‌لێكی ناوخۆییه‌وه به هۆی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی،
یاخود به هۆی باڵاده‌ستی زۆرینه، یاخود یه‌كێك له كه‌مینه‌كان و ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر
نێوه‌نده‌كانی هه‌ژمون و هێزدا، هه‌روه‌ك چۆن له ساڵه‌كانی 2003 و ته‌نانه‌ت 2013
له و پارێزگایانه‌ی كه زۆرینه سوننه بوون له عێراق دا.
گرووپه سه‌ره‌كییه ڕادیكاڵه‌كان
له عێراق مه‌یلیان به‌لای ئه‌وه‌دایه كه له سنورێكی جوگرای دیاریكراودا به‌وردی
كار بكه‌ن وه‌ك باكوری ڕۆژئاوا‌و و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق.
به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هۆزه عه‌ره‌بییه
سوننه‌كان له‌و ناوچانه‌ی عێراق نیشته‌جێن، له نزیكیشیان كه‌مه‌یایه‌تییه ئایینی
و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نیشته‌جێن له‌و ناوچانه‌ی كه ناسراون به ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
خودی ئه‌م دابه‌شبوونه له نیشته‌جێبووندا ژینگه‌یه‌كی لوا‌و فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ
ئه‌و جوڵانه‌وانه‌ی كه داكۆكی له شوناس و كولتوری تایبه‌ت ده‌كه‌ن. هه‌ر تاكێكی رادیكاڵی
سه‌ر به‌هۆزه‌كان ده‌توانێت به بیانوی داكۆكیكردن له شوناس و كو‌لتور، هۆزه‌كه‌ی
یاخود گونده‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌و پارێزه‌ری ماف و شوناسیانه
و ده‌توانن پێكه‌وه له ژێر یه‌ك چه‌تردا كار بكه‌ن.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە
#
قاعیدە
#
توندڕەوی
#
تیرۆریزم
#
تەکفیر