::
ئیدریس سیوەیلی
پارتێكی
ئیسلامیی كوردییە، لة (16/4/1411ك - 5/11/1990ز) دامەزراوە، دامەزرێنەر
و كەسی یەكەمی ئەم پارتە ئیسلامییە فاتیح كرێكار-ە، ناوبراو لە ناوەڕاستی
هەشتاكانی سەدەی رابردوو چوتە پاكستان، لە سەروبەندی دامەزراندنی بزووتنەوەی
ئیسلامیی پەوەندی بەو حیزبەوە كرد و بووە ئەندامی شورا، بەڵام هەر زوو لەگەڵ
سەركردایەتی و رابەری بزووتنەوە ناكۆكی بۆ دروستبوو، لەوكاتەدا كە ناوبراو لە شاری
پیشاوەر لە پاكستان بوو، گۆڤارێكی بەناوی (بانگەوازی ئیسلامی) دەردەكرد، بەڵام
رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی نیگەرانی خۆی لە دەركردنی ئەو گۆڤارە راگەیاند و بە كارێكی تاكەكەسی ناوزەندی كرد، لەگەڵ
پەرەسەندنی ناكۆكی كرێكار لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامیی، ناوبراو لە ریزەكانی
بزووتنەوەی ئیسلامیی جیابویەوە و كۆمەڵەی ئیسلامیی دامەزراند. لە بەیاننامەیەكدا،
فاتیح كرێكار پاساوی خۆی لە راگەیاندنی ئەو پارتە نوێیە بۆ بوونی كەموكورتی لە
بزووتنەوەی ئیسلامی‌دا گێرایەوە كە لەم خاڵانەدا كورتدەبنەوە:
1- نەبوونێكی پەیكەرێكی رێكخستن
2- نەبوونی بەرنامەیەكی پەروەردەییانە بۆ یەكخستنی دید و پەروەردەكردنی ئەندامان.
3- گرنگینەدان بە مەرجی متمانە و لاوازی لە وەرگرتنی ئەندام.
4- لاوازی بەڕێوەبردنی كاروباری دارایی.
ناوی
ته‌واوی پارته‌كه به عه‌ره‌بی (الجماعة الإسلامیة فی كردستان العراق) كوردیه‌كه‌ی
ده‌بێته (كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له كوردستانی عێراق)، بەڵام لە ئەدەبیات و بڵاوكراوە
فەرمییەكاندا بە كوردی ناوی پارتەكە نووسراوە (كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیی كوردستانی عێراق).
تا
راپەڕینی ئازاری 1991 پارتەكە چالاكییەكی ئەوتۆی نەبووە، گۆڤارێك و چەند بەیاننامەیەكیان
دەركردووە، لە سەروبەندی راپەڕینیش گۆڤارێكیان بە ناوی (الشهداء) دەركردووە، دوای
راپەڕین لە ناوچەی خەلیفان و حاجی ئۆمەران بارەگایان دانا، ماوەیەك لەگەڵ كۆمەڵەی
جیهادی ئیسلامیی بە رابەری مەلا ئەمین لە دانوستاندا بوون تا یەكبگرن، بەڵام دوای
ماوەیەك گفتوگۆكانیان هیچ بەرهەمی نەبوو، دواتر به هه‌وڵی (وریا محه‌ممه‌د كه‌ركووكی
و مه‌لا ئیبراهیم نولچكه و یاسر كه‌ركووكـی ــ پـشـكـۆ) ڕێـكخراوه‌كه هـه‌ڵوه‌شایه‌وه
و ئه‌ندامه‌كانی چوونه‌وه ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی.
بەپێی
پەیڕەوی ناوخۆ، كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیی كوردستانی عێراق هه‌وڵده‌دات بۆ چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌تی
ئیسلام و كادیره‌كانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی جیهادی گۆشده‌كات، له سه‌ره‌تادا
میتۆدی ڕوونكردنه‌وه و تێگه‌یاندن ده‌گرێته‌به‌ر، پاشان ئاماده‌كردن و جیهادكردن
له‌سه‌ر سێكوچكه‌ی په‌روه‌رده‌یی: یه‌كتاپه‌رستی له بیروباوه‌ڕدا، به‌زه‌یی له
مامه‌ڵه‌دا، توندی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا.
له
دیدی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامییه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بریتییه له:
1ـ
كۆتایی هێنان به كوشتار و هه‌موو جۆره‌كانی ململانێ له كوردستان له‌لایه‌ن
حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه.
2ـ
به‌دیهێنانی هێمنی و ئاسایش له كوردستان له‌لایه‌ن لایه‌نه ناكۆكه‌كان (كورد و
حكومه‌ت) و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ كورد، تا ئه‌نجومه‌نێكی شورای هه‌ڵبژێردراو له
كوردستان له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئیسلام هه‌یه، وه‌كو بیروباوه‌ڕ و مامه‌ڵه و
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام.
#
ئیسلامی سیاسی
#
رەوتە ئیسلامییەکان