::
شاناز هيرانى
نووسینی: كورتنى فرێر
وەرگێڕانی: شاناز هيرانى
پێگەى ئیسلامییە سوننیەکان
لە بەحرێن وەک پێویست جێگەى بايەخ نیيه لەنێو چوارچێوەى سیاسەتە ناوخۆییەکانى
شانشیندا، چونکە زۆربەى توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان تیشک دەخەنە سەر ئەو درزەى
لەنێوان خێزانى دەسەڵاتدارى سوننى لە لەلایەک و بزوتنەوەى ئۆپۆزسیۆنى شیعە
لەلایەکى ترەوە دروست بووه. ئەو دیناميکییە تایفیە وایکردووە گروپە سوننیە ئیسلامییەکان
لە بەحرێن، وەک گروپى ئیخوان، یان گروپە سەلەفیەکانى تر بچنە ریزى حکومەت لەڕووى
سیاسییەوە. حکومەتیش هەر لەساڵى 2011 ەوە هەوڵ دەدات ئەو گروپانە دژى ناڕەزایەتى
شیعەکان هان بدات. کەچى لەگەڵ ئەوەشدا هەریەک لە ئیخوان و سەلەفیەکان بە سەختى
ڕووبەڕووى گەڵاڵەبوونى ئەجێندا سەربەخۆکان لە بەرژەوەندى حکومەت بونەتەوە. ئەمەش
وایکردووە سەرمایەى سیاسى خۆیان لە دەست بدەن. کە لە دەرئەنجامە لاوازەکەى لە
هەڵبژاردنەکانى ساڵانى 2014 و 2018 ڕوونتر بەدیار کەوت.
بەو هۆیەشەوە ئەو گروپە
ئیسلامییە سوننیانە لە بەحرێن پەنایان بردوەتە بەر مومارەسەکردنى دڵسۆزیى و
ملکەچبونى سیاسى لەو وڵاتە دەوڵەمەندە بە نەوت. گرتنەبەرى ئەو جۆرە سیاسەتەش وا
دەکات ئەگەرى دروستکردنى فشار لەلایەن ئەو گروپانەوە بۆ ئەنجامدانى چاکسازى لە چوارچێوەى
کوتلەیەکى سوننى یەکگرتوو زۆر کەم بێت. دواجاریش دەبێتە هۆى خێراترکردنى بچوکردنەوەى
گرنگى ئەو گروپانە لە ژیان و ديمهنى سیاسى لە بەحرێن. هەرچەندە لەسەروبەندى
پشێویەکانى بەهارى عەرەبى لەناو شانشینەکەدا، ئەو گروپانە هەوڵیاندا خۆیان لە
حکومەت جیا بکەنەوە. هەرەسە ناوخۆیەکانیشیان زیاتربوون بەهۆى کاردانەوە نێودەوڵەتییە
توندەکانى دژى گروپە ئیسلامییە سونییەکان هەبوون (بەتایبەتى پەراوێزخستنى ئیخوان
موسلمین پاش لادانى محەمەد مورسى و پاشان سەرهەڵدانى قەیرانى دبلۆماسى لە قەتەر و
تورکیا).
ئەمە لەکاتێکدا کێشە
جیۆسیاسیەکانیش کاریگەرى لەسەر ئەجینداى ئیسلامییە سوننیەکان دروست کرد لە بەحرێن،
کەچى ئەو ئەجیندایانە زۆربەرى جار خزمەتێکى پێگەیاندون و وەک چهترێك بەکارهێنراوە
بۆ بزووتنەوە ئۆپۆزسیۆنە شیعەکانیش، کە توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن لە گردبونەوە
و پشتیوانى جەماوەریى. کەچى لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ستەمى لێکراوە، کە پزیسکى ئەو
ناڕەزایەتیانەى دواى ساڵى 2011 بەرپاکرد، بەتەواوى بەند نییە بە دابەشبوونە تایفییەکان.
هەروەها ناکرێت ئەجێندا سیاسیەکانیش بەپێى ئەو هێڵە دابەش بکرێن. چونکە چەند
خێزانێکى شیعى هەن پشتیوانى لە حکومەت دەکەن، سەربارەى ئەوەى زۆربەى لایەنگران
سوننین، ئەمەش ماناى وایە کە لاوازى ئابوورى ناگەڕێتەوە بۆ جیاوازى تایفى، بەڵکو
لەبرى ئەوە، ئاستى گەشەکردنى نا بەرامبەر بەگشتى لە بەحرێن پێچەوانەوە دەکاتەوە.
بەو پێیەى (ئابووریەکى سیاسى هەیە کە هەڵدەستێت بە دورخستنەوەى زۆرینەى گەل و
پاداشت کردنى کەمینە لە لایەنگران)(1). بەڵام حکومەتى بەحرێنى رۆڵى هەبوە لە دروستکردنى
بەربەست لەبەردەم هەر هاریکاریەکى سیاسى لەنێوان سەرجەم لایەنەکان، بەڕێگەى
وێناکردنى ڕاپەرینەکانى ساڵى 2011 گوایە بە سەرکردایەتى شیعەکانە.
ئیخوان موسلمین و کۆمەڵەى
ئەساڵە، کە رێکخراوێکى سەلەفى دیارن، بەتەواوى دەستیان بەسەر دیمەنى ئیسلامى سوننیدا
گرتووە لە بەحرێن. گروپى ئیخوان موسلمینیش لەناو شانشیندا تا ڕادەیەکى زۆر پێدهچێت
ناوخۆیی بێت. جگە لەوەى بەشێکن لە بزووتنەوەیەکى سنوربڕى نیشتمانی. بەتایبەتیش پاش
ڕووداوەکانى بەهارى عەرەبى. چونکە بەرنامەکانى لە چوارچێوەیەکى نیشتمانى پێکدێت
بەهۆى پەیوەندییە باشەکانى لەگەڵ خێزانى ئالخەلیفەى دەسەڵاتدار. نەک بە ڕێگەى ئایدیۆلۆجیایەکى دیاریکراو. لە بەرامبەریشدا
کۆمەڵەى ئەساڵە (لانى کەم لە ڕووى ئایدیۆلۆجیا و پەیوەست بونی کەسایەتییەکان)
بەندە بە تۆڕە سەلەفیەکانى سعودیە. هەرچەندە هەموو گروپە سەلەفیەکان دەیانەوێت
کۆمەڵگە بەشێوەیەک بێت، کە لەگەڵ ئامۆژگاریەکانى ئیسلام بگونجێت. سەلەفیەتى زانستی
وردەبێتەوە لەسەر بێگەردى دروشم و رۆشنبیرکردن لەبارەى ئامۆژگاریە سەلهفیەکان و
دوور لە پرسە سیاسیەکان. هەرچەندە ئەو تێگەیشتنە بۆ سەلەفیەتى زانستی تەقلیدیە.
کۆمەڵەى ئەسالەش چالاکییە سیاسیەکانیشى زیاتر بوون. بۆیە لەکاتى ئێستادا نزیکە لە
ڕەوتە سەلەفیەکانى تر كە لە ناوچەکانى ترى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەن. لێرەوە پێویستە
ئاماژە بەوە بکرێت، کە هەر وردبونەوەیەک لە دیمەنى سیاسى سوننى لە بەحرێن و
بەدواداچوون بۆ هەوڵەکانى حکومەت بۆ خۆ خزانە ناو بازنەى ئیسلامى سوننى، بە
شێوەیەکى باشتر بوار دەدات بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتى کاریگەرى ئەو دیناميکیاتانە لە
ئیسلامیە سوننیەکانى ئەمڕۆ.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە
#
ئیسلامی سیاسی