ڕۆڵی ئافرەتان لە ڕێكخستنە جیهادییەكاندا (قاعیدە و داعش بە نموونە)

01/12/2019

:: ئیدریس سیوەیلی

قسام محەممەدی و مەحمود ئەلبازی

پێشەكی
ڕێكخراوی داعش، پێش ئەویش قاعیدە، وەك هەنگاوێكی زیرەكانە پشتئەستوور بوون بە ڕێكخستنی ئافرەتان لە ڕیزەكانیان، چونكە ئافرەتان زۆرتر لە هەست و پێداویستیی ئافرەتان تێ دەگەن و دەزانن چۆن كەمەندكێشی ڕیزی ڕێكخراوەكەیان بكەن، لەو ڕووەوە چەند شێوازیان گرتووەتە بەر، بە نموونە ڕێكخراوی قاعیدە لە گۆڤاری (صدی الملاحم) لاپەڕەیەكی تایبەت كردبوو بە نووسینی ئافرەتان كە ئافرەتانی تریان هان دەدا پەیوەندی بكەن بە ڕیزەكانی ڕێكخراوەكەوە، لەو لاپەڕەدا ئافرەتانێك نووسینیان بڵاو دەكردەوە كە ئافرەتانی بانگهێشت دەكرد بۆ جیهادی تاكەكەسی یان كۆچكردن بۆ ئەو ناوچانەی موجاهیدانی لێن، یەكێك لەو وتارانە كە لە لایەن (دایكی حەسەن و دایكی عەبدولڕەحمان)ـەوە نووسراوە و لەژێر ناوی (ئافرەتانی سەرباز) بڵاو كراوەتەوە، ڕەخنەی تووند لەو ئافرەتانە دەگرێت كە لە وڵاتانی ئیسلامی بوونەتە سەرباز و لە ڕیزەكانی سوپا و هاوشێوەكانی كار دەكەن، ئەمە بە سەرپێچی ناوزەد دەكەن، داوا دەكەن لە ڕیزەكانی قاعیدە خۆیان ڕێك بخەن و ببنە سەربازی خوا، ئەوان بە ڕەوای نازانن ئافرەت لە ڕیزی سوپای وڵاتانی ئیسلامی كار بكات و ئەو وڵاتانە بە تاغوت و كافر ناو دەبەن، بەڵام بە واجبی دەزانن ئافرەتان لە ڕیزەكانی قاعیدە كار بكەن و بە سەربازی خوا ناوی دەبەن، ئەم توێژینەوە هەوڵێكی ئەكادیمییە بۆ خستنە ڕووی ڕۆڵی ئافرەتان لە هەردوو ڕێكخراوی قاعیدە و داعش.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# داعش # قاعیدە # توندڕەوی # تیرۆریزم # جیهاد

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure