هۆكاری پێکهێنان و لێكهەڵوەشاندنەوەی بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامیی لە كوردستان/ عێراق

24/12/2019

:: کەژان ڕەشید قادر، سۆزان ئەشرەف حمەنەجم


پێشەكی

 لە دوای ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر باشووری كوردستاندا هات، گرنگترینیان دامەزراندنی حكومەتی هەرێم بوو لە ساڵی (1992ز) و لەدوای ئەم گوڕانكاریيەوە بوار ڕەخسا بۆ دەركەوتنی حزب و لایەنی سیاسی نوێ لە گۆڕەپانەكەدا، هەر لە سەروبەندی دامەزراندنی حكومەت و گەڕانەوەی حزبە كوردیيەكان بۆ ناو هەرێمی كوردستان، بەتایبەت لایەنی سیاسی ئیسلامی، لەوانە بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان/ عێراق، كار و چالاكیيەكانی لە وڵاتی ئێرانەوە گواستەوە بۆ هەرێمی كوردستان و لە ناوخۆدا بەردەوامی دا بە كار و چالاكیەكانی، سەرەڕای ئەو ململانێ و ناكۆكیەی لەگەڵ هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی كوردستان (پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان) هەیانبوو، ئەوان هەوڵی بچووكبوونەوەی قەبارەی حزبە ئیسلامیيەكان و كار و چالاكيیەكانیان دەدا، بەڵام ئەم ململانێیانە نەبوونە هۆی وەستاندنی ئیسلاميیەكان لە كار و چالاكی سیاسی و بەهێزبوونیان.


بزووتنەوەی ڕاپەڕینی ئیسلاميش، كە هەر لە هەمان ساڵی راگەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی ڕاگەیاند، لە دوای ئەویش پارتێكی دیكەی ئیسلامیی لە (1994) خۆی ڕاگەیاند، كە ئەویش یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بوو.


 (باسك)(1) و (برا)(2) لەم ڕووەوە لە ساڵی (1999ز)دا بڕیاریاندا لەسەر پێكهینانی بزووتنەوەیەكی نوێ بەناوی بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی لە كوردستان/ عێراق، لێرەوە دەستیان كرد بە كار و چالاكیەكانیان لەژیر ناوی بزووتنەوەی یەكبوونى ئيسلاميدا. ئەم توێژینەوە هەوڵێكە بۆ خستنەڕووی هۆكاری پێكهێنان و لێكهەڵوەشاندنەوەی بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامیی.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# بزوتنەوە # ئیسلامی سیاسی # حزبایەتی # ئێران # باشوری کوردستان

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure