مێژووی تەسەوف لە ئاسیای ناوەڕاستدا

25/01/2020

:: مارسا برێل ئۆلکۆت

وەرگێڕانی: عەبدوڵڵا ئەحـمەد محەمەد

تەریقەتەكانی سۆفیگەری لە ئاسیای ناوەڕاستدا:
بە پێی مێژوو، چوار ڕێباز (تەریقەت)ی تەسەوف، بوونێكی كاریگەریان لەم ناوچەیەدا هەبووە، كە بریتین لە (كوبراوییە)، (یاسەوییە) و (خواجەگان) و (نەقشبەندیی).

بە شێوەیەكی گشتی، مێژووی ئەم تەریقەتانە، لەگەڵ مێژووی خودی ئاسیای ناوەڕاستدا تێك ئاڵاون، و بزووتنەوەی (قادری)یش، كە ڕیشەكەی لە شاری بەغدادەوە سەرچاوەی گرتووە، لە ئاسیای ناوەڕاستیشدا پەیڕەوكاری هەن، ڕابەرەكەی كە شێخ عەبدولقادری گەیلانیە (1076 - 1166زایینی) لە ناوچەی (گەیلان) بووە لە ئێران، ڕێبازێكی تریش هەیە بە ناوی (قەلەندەریە) كە لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست بە (ئەنجومەنی دەروێشە ماڵ بە كۆڵەكان) ناسراوە، هەرچەندە كە شێواز و پێكهاتێكی نەناسراو و نادیاری هەیە، بەڵام پەیڕەوانی لەم ناوچەیەدا بوونیان هەیە، سەرەڕای تەریقەتە ڕێكخراوەكانی تری سۆفیگەری، هەندێكی تر سۆفی هەن لە ئاسیای ناوەڕاستدا، كە خۆیان خۆیانیان پێگەیاندووە، ئەمانە گروپێكی دونیانەویستن كە پەیامی كەسێتی ئەوان لە ڕۆحەوە سەرچاوەی گرتووە، و پەیڕەوانیان لە دەوروبەریاندا كۆ دەبنەوە.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# ئایین # تەسەوف

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure