::
ئیدریس سیوەیلی
سه‌ره‌تای
كاری ئەم حیزبە دەگەڕێتەوە بۆ رێكخستنێكی نهێنی كە لە ساڵی (1979) لەسەر دەستی
سدیق عەبدولعەزیز (1939- 2019) دروستبوو، به یه‌كه‌م ڕێكخستنی ئیخوان له باشووری
كوردستان داده‌نرێت، له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیخوان له ساڵی (1971)دا به
شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستی به‌كار كردبێت، سه‌ره‌تای كار له هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ستی
پێكرد، یه‌كه‌م
شانه‌ی ئه‌م ڕێكخستنه پێكهاتبوو له: مه‌لا ئه‌حمه‌د شافعی، نازم عه‌بدوڵڵا، مه‌لا
فه‌ره‌یدون، دواتریش موحه‌ممه‌د ڕه‌ئوف، ئومێد پاڕه‌زانی، مه‌ولود باوه‌موراد
هاتنه پاڵ یه‌كه‌م شانه‌ی ڕێكخستن و له‌لایه‌ن خودی سدیق عه‌بدولعه‌زیزه‌وه سه‌رپه‌رشتی
ده‌كران.
ئه‌م
كۆمه‌ڵه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونییانە‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ڵه‌بجه
كه‌وتنه چالاكی ڕێكخراوه‌یی، به‌ڵام چالاكییه‌كانیان تا ماوه‌ی دوو ساڵ له
سنورێكی به‌رته‌سكدا به‌ڕێوه ده‌چوو، له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا چالاكییەكانیان
گەیاندە سلیێمانی و پاشان شارەكانی تر.
ساڵی
1985 لەگەڵ ئیخوانەكانی ناوەڕاستی عێراق رێكەوتنیان كرد و كاریان تێكەڵ كرد، بەڵام
هەر زوو رێكخستنە نوێیەكە بەهۆی گیرانی چەند ئەندامێكیانەوە ئاشكرابوو، حكومەتی
بەعس كەوتە راوەدونانی ئەندامانیان، بەوهۆیەوە سدیق عەبدولعەزیز و ژمارەیەك
كادیریان لە 1986 بەرەو ئێران هەڵاتن، لەوێ كەوتنە چاكیی، بەڵام پێشتر سەلاحەدین
محەمەد و ژمارەیەك هاوڕێی چووبوونە ئێران ولەوێ چالاكییان هەبوو، دوای چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك لەنێوان هەردولادا،
(9/11/1988) ڕێكه‌وتنێك له نێوانیان واژۆ كرا، ڕێكه‌وتنه‌كه له نێوان (دكتۆر عه‌بدولمه‌جید)
به نوێنه‌رایه‌تی باڵی سدیق عه‌بدولعه‌زیز و (عومه‌ر ڕێشاوی) به‌نوێنه‌رایه‌تی
باڵی سه‌لاحه‌ددین موحه‌ممه‌د كرا، له دوای ئه‌م ڕێكه‌وتنه، تا ڕاپه‌ڕینی
(ئازاری 1991) ئیخوان له‌ناو ئاواره‌كان به گه‌رمی كه‌وته كاركردن، چالاكی ڕۆشنبیری،
په‌روه‌رده‌یی و خزمه‌تگوزارییان هه‌بوو.
دوای
راپەڕینی ئازاری 1991، له ناوه‌ڕاستی ئەو ساڵە به‌دواوه كادیره
پێشكه‌وتوه‌كانی هێڵی سدیق عه‌بدولعه‌زیز گه‌رانه‌وه كوردستان و په‌یوه‌ندیان به
ئه‌ندامانی خۆیانه‌وه كرد، هاوكات سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌دیش گه‌رایه‌وه كوردستان
و كەوتەوە چالاكیی، به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوولا
و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری ڕێكخراوه‌یی، ململانێی نێوان هه‌ردوو باڵی سدیق عه‌بدولعه‌زیز
و سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د چڕبوویه‌وه، هه‌ر لایه‌كیشیان پاساوی ده‌هێنایه‌وه كه
هێڵی ئه‌و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئیخوانه و ده‌بێت خۆی سه‌رپه‌رشتی كاری ئیخوان
بكات، بۆ ئەمەش پشتئەستور بوون بە بڕگەیەكی رێكەوتنەكەیان كە لە ساڵی 1988
كردبویان و هەریەكەیان لە بەرژەوەندی خۆیان راڤەیان دەكرد.
كاركردنی سه‌لاحه‌دین
محه‌ممه‌د و سدیق عه‌بدولعه‌زیز به ئاراسته‌ی توندبوونی زیاتری ململانێی نێوانیان
ڕۆیشت، لێره‌وه زاراوه‌ی هێڵی یه‌ك بۆ ڕێكخستنه‌كانی سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د و
هێڵی دوو بۆ ڕێكخستنه‌كانی سدیق عه‌بدولعه‌زیز به‌كارده‌هات، توندبوونی ململانێی
هه‌ردوولاش دژایه‌تیكردنی یه‌كتری به‌دوای خۆیدا هێنا.
هه‌رچه‌ند هێڵی دوو هه‌وڵی
زۆریاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی ئیخوان و مانه‌وه له چوارچێوه‌ی ئیخوان، به‌ڵام
به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتن و بێمنه‌تی ئیخوان، سدیق عه‌بدولعه‌زیز و هاوكارانی بێهیوا
كرد، ئیخوان به ڕاشكاوی پێیوتن ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئیخوان بن، ئه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین
محه‌ممه‌د بن، ئه‌گه‌رنا له بازنه‌ی ئیخوان ئه‌ژمار ناكرێن بۆیه هێڵی دوو كه‌وتنه‌خۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر،
كە خۆیدەبینیەوە لە جیابوونه‌وه له ئیخوان و پێكهێنانی حیزب.
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵوێستی
ئیخوان، هێڵی دووی به‌و ئاراسته‌دا برد كه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات و حیزب
دروست بكات، دواجار له (22/11/1992) حیزبێكی نوێ ڕاگه‌یه‌نرا، له‌ناو چه‌ند بژاره‌یەكیش
بۆ ناوی حیزب، ناوی (بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئیسلامیی له كوردستان) هه‌ڵبژێردرا،
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سدیق عه‌بدولعه‌زیز به ئه‌مینداری گشتیی و نازم عه‌بدوڵا
به جێگری دانران، دوانزه كه‌سی تریش بوونه یه‌كه‌م ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی –
شورا -ی حیزب، ئه‌وانیش: عه‌لی عه‌بدوڵا، محه‌ممه‌د عومه‌ر، ئیكرام كه‌ریم، مه‌حمود
حه‌مه‌ئه‌مین - غازی، ناسح ساڵح، كه‌ریم ئه‌حمه‌د، ئه‌یوب نیعمه‌ت – ئارام قادر،
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن، سمكۆ عه‌بدولغه‌فور، ئومێد عه‌بدولعه‌زیز- ئیحسان، تۆفیق كه‌ریم،
ئیبراهیم ئه‌مین – عه‌بدوڵا عه‌زیز-، تا ناوه‌ڕاستی (1994) ناوی حیزبه‌كه (بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی
ئیسلامی له كوردستان) بوو، به‌ڵام له‌و مێژوه‌وه پاشكۆی (له كوردستان) لابرا و
ناوه‌كه به (بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئیسلامیی) مایەوە كە بە (برا) ئاماژەی
پێدەدرا.
دوای ڕاگه‌یاندنی
(برا)، سه‌ركرده و كادیرانی ئه‌و حیزبه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كه‌وتنه
جموجۆڵ و په‌ره‌پێدانی كار، حیزب به شێوه‌یه‌كی نهێنی كاریده‌كرد و هیچ باره‌گایه‌كی
ڕه‌سمی نه‌كرده‌وه، به‌ڵام لقه‌كانی (یەكێتی رۆشنبیرانی موسڵمانی كورد) وەكو رێكخراوێكی پیشەیی سەر بە حیزب له شار و
شارۆچكه‌كان جێگه‌ی باره‌گای فه‌ڕمی گرتبوویه‌وه و چالاكییه‌كانی (برا) له‌وێدا
ئه‌نجام ده‌دران.
دوای ڕاگه‌یاندن، ورده ورده (برا) وه‌كو حیزبێك سیمای
تایبه‌ت به خۆی وه‌رگرت، كه خۆیده‌بینیه‌وه له:
1-دژایه‌تی بیر و به‌رنامه‌ی ئیخوان.
2-بانگه‌شه‌كردنی جیهاد و په‌ره‌پێدانی گیانی جیهادی له‌ناو ئه‌ندامانیدا.
3-په‌یڕه‌وكردنی سه‌له‌فیه‌ت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له فیكر، تێڕوانین، دونیابینی و هه‌ڵوێستدا.
تا ساڵی (1996) بە فەرمی (برا) هیچ بارەگایەكی نەبوو، بەڵام
كار و چالاكیی بەشێوەی بەرچاو فراوان ببوو، گۆڕینی مەنهەجی پەروەردەیی یەكێك بوو
لە ئەرك و كارە گرنگەكانی دوای ڕاگەیاندنی (برا)، تا ڕاگەیاندنی حیزب مەنهەجی
ئیخوان تاكە سەرچاوەی پەروەردەیی ئەندامان بوو، بەڵام دوای ڕاگەیاندن لیژنەیەك
پێكهێنرا بۆ دانانی مەنهەجی پەروەردەیی، تا ساڵی (1995) مەنهەجی پەروەردەیی
تەواوكرا كە دوو ئاراستە بە زەقی تێیدا ڕەنگیدابوویەوە، ئەوانیش: سەلەفیبوون و
جیهادیبوون.
لە (24/2/1996) بزووتنەوەی راپەڕین كۆنگرەی یەكەمی بەست، لە ڕاپۆرتی سیاسی
كۆنگرەدا، ئامانجە ستراتیجییەكانی (برا) بۆ قۆناغی داهاتوو خرانەتەڕوو كە خۆدی
دەبینێتەوە لە:
یەكەم: جەختكردنەوە لەسەر گەردنگیری بە (قورئان و
سوننە)ەوە لە هەموو بوارەكانی ژیاندا، ئەویش بە:
1-سەرجەمی بەرنامە سیاسیی، فیكریی و پەروەردەییەكان كاڵای (قورئان و سوننە)ی بە باڵادا بكرێت.
2-ئەندامان بەو تێگەیشتنە گشتگیرەوە پیادەی بەرنامەكانیان بكەن لە هەموو بوارەكاندا.
3-جەماوەر لەسەر گەڕانەوە بۆ قورئان سوننە ڕابهێنرێت.
4-گرنگیدان بە زانستە شەرعییەكان.
5-گرنگیدان بە زانستە مرۆیی و ئەزمونییەكان تا تێگەیشتن لە دەوروبەر زانستیانەبێت.
دووەم: گرنگیدان بە خۆئامادەكردن و بەهێزكردنی ڕۆحی
جیهادی، ئەویش لە ڕێگەی:
1-رواندنی فیكری جیهادیی لە دەرونی ئەنداماندا.
2-بەئاگاهێنانەوەی جەماوەر لە فیكریی جیهادیی.
3-تێگەیشتن لە حوكمی جیهاد و گەورەیی و پلەوپایەی.
4-پێگەیاندنی موجاهیدی ناوازە بە تێگەیشتنەوە.
5-پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان هێز و غیرەت، سۆز و بەزەیی و لێبوردەیی و بەكارهێنانی هەریەكەیان لە شوێنی گونجاوی خۆی.
سێیەم: بەجەماوەریكردنی (برا) لە ڕێگەی:
1-روونكردنەوەی فیكری (برا) بۆ جەماوەر.
2-تێكەڵبوونی زیاتر لەگەڵ عەشایەر و چینەكانی تری كۆمەڵگە.
3-پەرەپێدانی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان.
چوارەم: گرنگیدان بە كێشەی كورد، لە ڕێگەی:
1-گەیاندنی كێشەی كورد بە لایەن و ڕێكخراوەكانی ناوخۆ و دەرەوە.
2-بەستنەوەی كێشەی كورد بە كێشەی میللەتانی تری موسڵمان و بیدەنگ نەبوون لە پشتگوێخسنی.
3-دروستبوونی كیانێكی كوردی سەربەخۆ لە ژێر ئاڵای ئیسلامدا ئامانجی گەورەمانە.
4-هاوكاری ڕێكخراوە خێرخوازیەكان بۆ ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.
پینجەم: یەكخستنی ڕیزی موسڵمانان، لە ڕێگەی:
1-دروستكردنی قەناعەت لای هەمووان بە زەرورەتی یەكبوون.
2-نەهێشتنی بەربەستە دەروونییەكان لە نێوان موسڵماناندا.
3-یەكخستن و نزیكردنەوەی بۆچوونەكان.
لە كۆنگرەی یەكەم تا كۆنگرەی دووەم، (برا) لەم بوارانە
هەنگاوی نا:
1-وەكو حیزبێكی سیاسیی بە تەواوی لە گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان دەركەوت.
2-كردنەوەی بارەگای مەڵبەندەكان لە ناوچە جیاوازەكان، تا بەر لە كۆنگرەی یەكەم كارەكان بەڕێژەیەكی زۆر بە نهێنی بەڕێوەدەچوون.
3-چالاكبوونی زیاتر لە بواری ڕاگەیاندن و دەركردنی ڕۆژنامە و دانانی ئیزگەی ڕادیۆ.
4-بەرفراوانكردنی كاری ڕێكخستن.
بزووتنەوەی راپەڕین لە (10/10/1998) لە سلێمانی كۆنگرەی
دووەمی بەست بە نوێنەرایەتی سەرجەم مەڵبەند و ئۆرگانەكان (606) كەس
بەشداری كۆنگرە بوون
دوای كۆنگرە، پێداچوونەوە بە پەیڕەو و پڕۆگرامی ناوخۆ
كرا، نووسینگە و مەڵبەندەكان پێكهێنرانەوە، بەڵام دوای سێ مانگ لە بەستنی كۆنگرەی
دووەم بیرۆكەی نزیكبوونە و یەكگرتن لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامیی لە كوردستانی عێراق
(باسك) بووە بەهێزترین بژارەی قۆناغی نوێی كار، بۆ تاوتوێكردنی نزیكبوونەوە لەگەڵ
بزووتنەوەی ئیسلامیی، ڕۆژی (15/4/1998) مەكتەبی سیاسیی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا،
بڕیاریاندا لە شورا گفتوگۆی لەبارەوە بكەن، ڕۆژانی (27-30/4/1999) شورا كۆبوونەوەی
كرد، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا پڕۆژەی نزیكبوونەوە لەگەل (باسك) بخرێتە بواری
جێبەجێكردنەوە.
رۆژی (25/5/1999) كۆبوونەوەی فەڕمی وەفدی (برا) و (باسك)
لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لەو كۆبوونەوەدا، ڕێكەوتنێكی (10) خاڵی لە نێوان هەردولا بە
مەبەستی یەكبوون واژۆكرا، بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكەش پاشكۆیەكی (32) خاڵی
ئامادەكرا، پاشان لە ڕۆژانی (8/6/1999) و (14/6/1999) دوو ڕێكەوتنی
تەواوكاری تر لە نێوان سدیق عەبدولعەزیز ئەمینداری گشتیی (برا) و عەلی عەبدولعەزیز
ڕابەری گشتیی (باسك) واژۆ كرا، چەند خاڵێكی ناكۆك لە نێوان هەردوو مابوونەوە،
دواجار لە (30/6/1999) ئەو خاڵانەكەش كە جێی ناكۆكی بوون یەكلاكرانەوە و بڕیاری
كۆتاییان لەسەر درا، دواتر كۆی خاڵەكانی ڕێكەوتنەكانی (8/6/1999)، (14/6/1999) و
(30/6/1999) لەلایەن مەكتەبی سیاسیی هەردوولاوە واژۆی لەسەر كرا، بەمەش هەردولا
ڕێكەوتن لەسەر یەكگرتن و پێكهێنانی حیزبی سێیەم بەناوی (بزووتنەوەی یەكبوونی
ئیسلامیی لە كوردستان/ عێراق)، بە فەرمی لە (21/8/1999) لە ئاهەنگێكدا حیزبی نوی
ڕاگەیەنرا، بەمەش كۆتایی هات بە بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامیی و ئەو حیزبە لەسەر
شانۆی سیاسیی نەما.
مێژووی (برا) بە چەند قۆناغێكدا تێپەڕیوە، هەریەك لەو
قۆناغانە تایبەتمەندی خۆی هەیە لە ڕووی دید، تێروانین و هەڵوێست، دەكرێت قۆناغەكان
بەم شێوەیە دابەش بكەین:
قۆناغی یەكەم: بەر لە ڕاگەیاندنی (برا): لەم قۆناغەدا
وەكو ڕێكخستنێكی نهێنی كاردەكرا كە بە هێڵی دوو ناسرابوو، فیكری ئیخوان سەرچاوە و
ئیلهامبەخشی ئەو ڕێكخستنە بوو، بە سەرنجدان لەو قۆناغە كاركردن لە بواری بانگەواز
و دەركردنی چەند بڵاكراوەیەك و دروستكردنی هەندێك ڕێكخراوی پیشەیی كورتهەڵاتبوو،
كەمتر خۆیان دەدا لە قەرەی بابەتە سیاسییەكان.
قۆناغی دووەم: لە ڕاگەیاندنی (برا) لە (22/11/1992) تا
كۆنگرەی یەكەم لە (24/2/1996): لەم قۆناغەدا (برا) وەكو حیزبێكی سەربەخۆ و خاوەن
فیكر و هەڵوێستی تایبەت دەركەوت، ناسنامەی سەلەفیبوون و جیهادیبوون بووە ناسنامەی
سەرەكی ئەو حیزبە، لە هەندێك دید و تێروانین وەكو حیزبێكی پەڕگیر دەركەوتووە.
قۆناغی سێیەم: لە دوای كۆنگرەی یەكەم تا دروستكردنی
بزووتنەوەی یەكبوون (1999): كە قۆناغی كاری ئاشكرایە، تێیدا پێداچوونەوە بە هەندێك
لە دید و تێروانینەكانی ڕابردوو كرایەوە، بە تایبەت مامەڵەكردن لەگەڵ هێزە
عەلمانییەكان.
.
#
ئیسلامی سیاسی