ئایا داعش ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكاتە چەكێكی بایۆلۆجی؟

25/03/2020

:: ئیدریس سیوەیلی

 

نووسینی: حازم سەعید

مەبەست لە تیرۆری بایۆلۆجی بەكارهێنانی ڤایرۆس، بەكتریا، ماددەی ژەهراوی و زیانبەخش بە ئامانجی نەخۆشخستن یان كوشتنی مرۆڤ و لەناوبردنی ئاژەڵ و رووەك، ئەژمارەكانی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پێگە ئەلیكترۆنییەكان پڕە لە بابەتی فێركاری تایبەت بە دروستكردنی ماددەی ژەهراوی و تەقینەوە و بەكارهێنانی ئەم جۆرەی تیرۆر دژ بە ئامانجەكانی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەئاگاهێنانەوە لە مەترسی دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی لەلایەن ئەو رێكخراوەوە.

داعش چەكدارانی ئاگاداردەكاتەوە

 لە 15 ئازار لە راگەیانراوێكدا داعش چەكدارانی خۆی ئاگاداركردەوە كە خۆبەدوربگرن لەو شارانەی ئەوروپا كە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبوەتەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستنیان لە تووشبوونی ئەو پەتایە، داعش داوا لە شوێنكەوتوانی دەكات دووربكەونەوە لە ناوچەی پەتا كە بە (تاعون) ناویدبات.

راپۆرتێكی زانكۆی (كامبریدج) هۆشداری دەدات لە دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی كە لەسەر بنەمای رەگەزیی مرۆڤەكان بكاتە ئامانج، ئەمەش پشتئەستور بە ترشی نەوەوی تایبەت بەو گرووپە مرۆییە دیاریكراوە، بەپیی راپۆرتێك پسپۆڕان و شارەزایان و خاوەن بڕیاران داوای پاراستنی هاووڵاتیان دەكەن لە پەتایەكی كوشندە كە پشتی بەستوە بە بەرنامەی زیرەكی دەستكرد و زەحمەتە كۆنترۆڵ بكرێت.

داعش هانا دەباتە بەر زانا پسپۆڕەكان

 لە راپۆرتێكی كەناڵی (ئەلحورە) لە 13 ئەیلولی 2019 هاتووە كە (ئەبرار كوبەیسی) یەكێك لە توێژەرە دیارەكانی بواری بایۆلۆجی و بەشدار لە بەرنامەی چەكی كیمیایی داعش، بەشدارە لە بەرنامەیەكی رێكخراوی داعش بۆ دروستكردن و راهێنانی تایبەت بە گەشەپێدان و ئامادەكردنی چەكی كیمیایی لە ناوخۆ و دەرەوە، بەپێی راپۆرتێكی ناوەندێكی توێژینەوەی بەریتانی پێشتر لە كۆتاییەكانی 2016 داعش (52) جار لە سوریا و عێراق لە هێرشەكانیدا ماددەی كیمیایی بەكارهێناوە لەوانەش خەردەل، كلۆر و كبریت.

رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) لە 22 كانونی دووەمی 2019 رایگەیاند كە زانایەكی عێراقی بەناوی (سلێمان عەفاری) رازیبوە بە هاوكاریكردنی داعش لە بواری پەرەپێدانی چەكی كیمیایی، عەفاری وتویەتی "داعش داوایان لێكردوم هاوكارییان بكەم لە دروستكردنی چەكی كیمیایی، رەزامەندیم نواندووە لەسەر داواكەیان و سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی غازی خەردەل دەكەم"، چەكدارانی داعش كەرەستە و پێداویستی ئامادەدەكەن كە بۆ دروستكردنی چەكی كیمیایی پێویستیانە، لەوانەش دەستخستنی پۆڵا، عەفاری لەگەڵ ژمارەیەك پسپۆڕی تر كاریكردووە و چەكی كیمیایییان بەرهەمهێناوە كە لە دژی مەدەنی و گرووپە چەكدارەكان و سوپای ئەمەریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا بەكارهاتووە.

بەئاگاهێنانەوە لە بەكارهێنانی چەكی بایۆلۆجی لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەكانەوە

 رێكخراوی قاعیدە گرنگی زۆری داوە بە گەشەپێدانی چەكی بایۆلۆجی و بەكارهێنانی، پێشتریش لە ئەفغانستان بەر لە داگیركردنی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمەریكاوە، قاعیدە تاقیگەیەكی (ئەنتراكس)ێ دامەزراندبوو، لە (2002) چەندین نامەی هەڵگری ئەنتراكس لە ئەمەریكا نێردرابوون بۆ سیاسیی و كەسایەتییەكان بە هۆیەوە (6) كەس گیانیان لەدەستدا و حكومەتی ئەمەریكی ناچاربوو باڵەخانەی كۆنگرێس  و چەند دامەزراوەیەك چۆڵ بكات و بەمەش حكومەت چەند ملیار دۆلاری بۆ سڕینەوەی شەێنەواری ئەو ڤایرۆسە و لێكۆلینەوە لێی خەرجكرد.

لە 19 حوزەیرانی 2019 دەزگای هەواڵگری رووسیا ئاشكرایكرد تیرۆری نێودەوڵەتی هەوڵدەدات چەكی بایۆلۆجی و كیمیایی بەدەستبێنێت و لە هێرشەكانیدا بەكاریبێنێت، دەزگاكە ئەوەشی خستەڕوو كە تیرۆیستان بە پلەی یەكەم هەوڵیانداوە زانیاری دەربارەی كەرەستەكانی بەرهەمهێنانی چەكی بایۆلۆجی و كیمیایی كۆبكەنەوە، هەروەك گرنگیان داوە بە بابەتی پەیوەست بەو رێكارە بایۆلۆجیانەی كە هۆكارن بۆ نەخۆشی و مادەی كیمیایی زیانبەخش و بكوژ بە ئامانجی تیرۆریستی.

بەپێی هەواڵێكی (سپۆنتیك) لە 22 ئەیلولی 2018 دەستەی ئازادی شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) شەش بەرمیل غازی سارین و كلۆری رادەستی داعش و گرووپی ئەنسار تەوحید كردووە، لە 8 شوباتی 2018 وەزارەتی بەرگری ئەمەریكاش رایگەیاند داعش تاقیگەكانی زانكۆی موسڵی بەكارهێناوە بۆ بەرهەمهێنانی چەكی كیمیایی كە ماددەی خەردەلی لەخۆگرتووە، هەروەك پێشبینی دەكرێت داعش خۆی غازی خەردەلی بەرهەم هێنابێت و لە عێراق و سوریا بەكاریهێنابێت.

پلانی جەنگی بایۆلۆجی لە ئەوروپا

 یەكێی ئەوروپا سەركەوتوبوو لە پوچەلكردنەوەی (16) هێرشی تیرۆریستی لە ساڵی 2018، ئەگەری هەبوو سێ لەوانە چەكی كیمیایی و بایۆلۆجی تێدابەكاربێت، دادگای ئەڵمانیا چەند كەسێكی دادگایكرد بە تۆمەتی پیلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ئەڵمانیا بە بۆمبی بایۆلۆجی.

داواكاری گشتی ئەڵمانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، كەسێكی تونسی بەناوی (سەیفوڵا) و كچە هاوڕێیەكی ئەڵمانی بەناوی (یاسەمین) بە تۆمەتی دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی تۆمەتباركرد، سەیفوڵا دووجار هەوڵیدابوو لە رێگەی توركیاوە بچێتە سوریا و پەیوەندی بكات بە چەكدارانی داعشەوە، لە كاتی لێكۆڵینەوەشدا لە شوقەكەیدا دەستگیرا بەسەر (84.3) ملیگرام ریسین و (3300) رەگی گەرچەك كە ژەهری لێ بەرهەمدەهێنرێت، ئەم ماددەیەش ئەگەر بخورێت یان بچێتە ناو لاشەی مرۆڤ (6000) جار لە گازی سیانید بەهێزترە.

پوختە

 
بانگەشەی داعش بۆ ئەندامانی تا دوركەونەوە لەو ناوچانەی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوە لە ئێستادا جۆرێكە لە چەواشەكاری و خەڵەتاندنی دەزگا ئەمنییەكانی ئەوروپا، رێكخراوێك ئەندامەكانی كاری خۆكوژی ئەنجامبدەن دەترسێت لەوەی چەكدارەكانی تووشی ڤایرۆس ببن؟! بە دور نازانرێت داعش ئەم هەلە بقۆزێتەوە و فەرمان بكات بە لایەنگرانی تۆشی ڤایرۆسەكە ببن و لە ناوچەكانی تر بڵاویبكەنەوە و وەكو جۆرێك لە جەنگ بەكاریبێنێت بۆ كوشتی مرۆڤەكان، ئەوەی جێی مەترسییە رێكخراوە تیرۆریستییەكان پابەند نین بە هیچ پەیماننامەیەكی نێودەوڵەتیەوە و لە بەكارهێنانی چەكی بایۆلۆجی سڵ ناكەنەوە، هەروەكو پێشتریش ئاماژەی پێدرا، ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە رێكخراوی داعش زانیاری  و تەكنەلۆجیا و ئەزمونی پێویستی لەبەردەستە بۆ دروستكردنی چەكی كیمیایی و بایۆلۆجی، و دەبێت دەزگا ئەمنییەكان و وڵاتان ئەم ترسە بەهەند وەرگرن.

سەرچاوە:
المركز الأوروبي لدراسات مكافحة الإرهاب والإستخبارات

# داعش

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure