::
شاناز هيرانى
نووسینی: ئه‌سما
كه‌مال
ديار‌ده‌ى تيرۆرى ژنان،
ديارده‌يه‌كى نوێ نييه، به‌ڵام ڕه‌گ و رێشه‌يه‌كى قوڵی هه‌يه به پێى سروشتى سياقی
شوێن و كاته جياوازه‌كان. ئه‌وه‌ى ئێستا روودەدات بريتیە له په‌ره‌سه‌ندن و
نوێبونه‌وه‌ى ڕۆڵى ژنان له‌ناو رێكخراوه تيرۆريستيه‌كان و قه‌باره‌ى به‌شداريان
تێيدا. چونكه له‌ماوه‌ى سێ ده‌يه‌دا، ژنان له ڕۆڵى ته‌قليدى (هاوسه‌ر، دايك، په‌رستيارى،
كۆكردنه‌وه‌ى پيتاك و ده‌رامه‌ت و زانيارى) گواسترانه‌وه بۆ رۆڵێكى نا ته‌قليدى
و نوێتر و مه‌ترسيدارتر، له‌وانه‌ش: پروپاگه‌نده‌ى ئه‌لكترۆنى، به‌سه‌ربازیكردن،
كاره لۆجستيه‌كان، جێبه‌جێكردنى كرده‌وه خۆكوژيه‌كان، پۆليسى ژنان و چاودێرى، به‌شداريكردن
له كرده‌وه چه‌كداريه‌كان و كۆنترۆڵكردن.
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى
رۆڵ و كه‌رەسته و ستراتيژ و ئه‌ركه جۆراوجۆره‌كه ژنان له‌ناو گروپه راديكاليه‌كان،
كارى توندڕه‌وانه‌ى ژنان رێچكه‌يه‌كى تر‌ى په‌ره‌سه‌ندنى له‌سه‌ر ئاستى دروستبونى
ئه‌و چالاكيه و پێكهێنانى ميليشيا و گروپ و كه‌تيبه‌ى رێكخستنى چه‌كدارى و چۆنايه‌تى
بۆ ژنان به‌خۆيه‌وه بينى، بۆ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى قه‌باره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى
ڕويانكردۆته ئه‌و رێكخراونه و كارپێكردنيان به شێوه‌يه‌كى راديكاليتر. كه بووه
هۆى ئالنگاريه‌كى گه‌وره‌تر لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌يان
و گۆڕينى تێزى (كارى توندڕه‌وى نێرينه). بۆيه ده‌پرسين ئايا سه‌ره‌تاى ئه‌و
رێكخستنانه چۆن بوو؟ ديارترين پێكهاته چه‌كداريه‌كانيان چين؟ ديارترين مه‌رجعيه‌تى فيكريان چييه؟ ئه‌ى رۆڵى ژنان
له‌ناو ئه‌و پێكهاته‌يه چييه؟
له‌و توێژينه‌وه‌يدا ڕيشه‌ى
مه‌سه‌له‌ى تيرۆرى ژنان له ڕووى مێژوويه ده‌خه‌يه‌نه ڕوو. هه‌وڵيش ئه‌ده‌ين
تيشك بخه‌ينه سه‌ر ديارترين رێكخستن و پێكهاته‌ى ژنانى موسڵمانى چه‌كدار له سێ
ده‌يه‌ى رابردوو. به‌مه‌به‌ستى ناساندنى ديارترين جۆرى ئه‌و پێكهاته و پاڵنه‌ر و
مه‌رجعيه‌تى فيكريان.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە
#
توندڕەوی
#
تیرۆریزم