::
عەبدوڵا ئەحمەد محەممەد
پێشەكى
تەسەوف
بە گشتی جۆرێكی پەیڕەويكردنە لە ئایینی ئیسلام، لە گوفتار و كردار ، لە سەردەمی
پەیامبەر خۆیشیدا كەسانێكی وا هەبوون، زیاتر لە هاوەڵەكانیان سەرگەرمی خواپەرستی
بوون، دواى ئەویش هەركات بارودۆخی ڕێبەرانی ئیسلام ڕووی دەكردە دنیاداری و
تێكەڵبوونی زۆر لەگەڵ دنیا و هەوڵدان بۆ دەستكەوتی دنیایی، هەندێ لە خواپەرستان
دووردەكەوتنەوە لە دنیا و سەرزەنشتی ئەوانەیان دەكرد كە خویان داوەتە دەستكەوتە
دنیاییەكەیان، جا هەر لەم ڕوانگەیەوە لە كوردستانیشدا تەسەوف شوێنی خۆی كردۆتەوە و
لەم بوارەشدا هەردوو تەریقەتی نەقشبەندی و قادری زۆر بەخێرایی تیایدا
بڵاوبوونەتەوە و جێگە دەستیان لەم وڵاتەدا دیارە، لەم پوختە توێژینەوەدا باسێك لە مێژووی
سەرهەڵدانی «تەریقەتی قادری» و لقەكانی ئەم
تەريقەتە لە وڵاتی كوردەواریدا و سروتە ئایینی
و عیرفانییەكانی دەكەین.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە
#
تەسەوف