::
ئیدریس سیوەیلی
نووسینی: عەلا عادل
پوختە
بە گشتیی دوو تیۆری
رۆژئاوایی هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئیسلام و موسڵمانان، یەكەم: تیۆری "هەموو
وەكو یەكن"، لایەنگرانی ئەم تیۆرە هۆشداری دەدەن لە مامەڵەكردن لەگەڵ هەر
پێكهاتەیەكی ئیسلامیی، یان ئەوەی ناوی دەنێن تیرۆر. دووەم: تیۆری "وەكو یەك
نین"، لایەنگرانی ئەم تیۆرە پێشنیاری جێدار دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی
ئایدۆلۆجیای جیهادیی.
هەنگاوی یەكەم لە تیۆری
دووەم بریتییە لە پێناسەكردنەوەی دوژمن، بەوپێیەی بزووتنەوەیەكی جیهانییە و لە
منداڵدانی مەزهەبی سوننەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەمەش هەنگاوی دووەم دێنێتەپێش كە
خۆیدەبینێتەوە لە گۆڕانكاری لە میتۆدی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و جەختكردنەوە لەسەر
دابڕینی جیهادییەكان لە سوننە.
لە نێوان دارشتنەوەی پێناسەی
دوژمن و دیاریكردنی رێگای بەرەنگاربوونەوە، رۆڵی "ئیسلامیی رۆشنكەرەوە"
بۆ بەرەنگاربوونەوەی "ئیسلامیی توندڕەو" دێتەپێش، كە ئەم توێژینەوەیە
پێنج جێدار دەخاتەڕوو.
1 ئیسلامیی فەڕمی: بیانی
(ئەمەریكی، ئەوروپی و رووسی)، كەنداو (سعودی و ئیماراتی)، میسری (ئەزهەر).
2- سۆفیزم: هەندێك بە تلیاكی
بەهێزی توندڕەوی ئایینی دەزان، بەڵام هەندێكی تر پێیانوایە دابڕانی زۆرتر
دروستدەكات و سەلەفییە ناجیهادییەكان خۆی لێ بەدوور دەگرن.
3- سەلەفی میانڕەو: نەیاری
سەرسەختی سەلەفی جیهادییە.
4- ئیسلامیی سیاسیی: بۆ
كاراكردنی ئەم جێدارە پێویستە سەرەتا گرژی نێوان سیستمەكانی وڵاتانی عەرەبی و
ئیخوان موسلیمین ئاسایی بكرێتەوە.
5- لەخۆگرتنی سەلەقییە
جیهادییە میانڕەوەكان: لە رێگەی دانوستانی راستەوخۆ یان لێبوردن لە بەرامبەر
دەستبەرداربوون لە توندوتیژی.
لە بەرامبەر ئەم پێنج
جێدارە، جێدارێكی دژبەریش هەیە كە خۆیدەبینێتەوە لە تێكەڵكردنی بنكەی رێكخستنی
قاعیدە و داعش، ئەمە لە دیدی توێژەرانی رۆژئاوا مەترسیدارترین سیناریۆیە.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە
#
سەلەفی