::
عەبدوڵا ئەحمەد محەممەد
پێشەكی
تەسەوف،
ناوێكی نوێترە لەچاو دەستەواژەی «عیرفان» كە بەو واژەیەی خۆی و مانا لێكەوتەكانی لەقورئانی
پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەردا «د.خ» هاتووە، تەسەوف دەمێكی دواتر لەبوونی خودی
پێغەمبەر «د.خ» وەك ناو و پاشان گروپی دیاریكراو لەناو كۆمەڵگەی ئیسلامیدا جێگای
گرت، ئەم شێوازەی بیركردنەوەی ئایینی ڕیشەی لە قورئاندا هەیە، بەڵام وەك دەستە و تیۆری
هزری دواتر هاتە گۆڕێ، لەوساوە تا ئێستا بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕی كردووە،
ئێمە لەم بەركوڵەدا پوختەیەك لەبارەی قۆناغەكانی تەسەوف و خەسڵەتی هەر قۆناغێك
بەكورتی و پوختى دەخەینەڕوو.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە
#
تەسەوف