سەلەفییەت لە حەنابیلە تا داعش

01/10/2020

:: زیرەك ئەحمەد رەحمان

پێشەكی
یەكێك لە پاڵنەرەكانی هەڵبژاردنی هەر توێژینەوەیەك هەستكردنە بە گرفتبوونی بابەتی توێژینەوەكە. ئەمەش بە شێوەیەكی گشتی بەندە بەوەی كە چۆن دەكرێ بابەتی توێژینەوە وەك پرسێك چەكەرە بكات.

مەسەلەی تیرۆر وەك دیاردەیەكی بەرچاوی ناوچەكە بە گشتی و عێراق و كوردستان بە تایبەتی؛ بۆتە پرسێكی زەق و بەرچاوی بابەتی ڕۆژ. كە پشتگوێخستنی نەك نابێتە هۆی لاوازبوون و لەناوچوونی، بەڵكو چەندە ئەم دیاردەیە و هۆكارەكانی تەشەنەكردنی فەرامۆش بكرێت، ئەگەری تەشەنەكردن و زیان خستنەوەی پتر دەبێت.

داعش (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) وەك ڕێكخراوێك ئوسووڵی بەرکەوتەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەم کۆمەڵگەیە هەیە. کەچی تا ئەم ساتەش ناسنامەی داعش جێی مشتومڕە و هەر ئاراستەیەك بە جۆرێك پۆڵێنی دەکات. هەیە وەك ئیسلامی ڕاستەقینە و نوسخە ڕاستەقینەکەی حسێبی دەکات، هەیە بە دروستکراوی جوو و ماسۆنی و زایۆنی ... هتد. ئایا هەریەك لەم پۆڵێنکردنە و ناساندنانەی ئەم ڕەوتە بە ئامانجی ناساندنی بابەتیانە و بێلایەنانەیە؟ یاخود هەریەکەیان دەیەوێ بە جۆرێك پاكانەی خۆی بكات و ئەم ڕەوت و ڕێكخراوەش لە کۆڵ خۆی بكاتەوە. ئەمە چ لەو کاتی کە داعش پەیدا بوو، چ ئەو کاتی کە گەیشتە لوتکەی دەسەڵات بە تایبەت لە ناوچە زۆرینە سوننەنشینەکانی عێراق و سووریا، تا شکانیان لە ڕەققەی پایەتەختیان، پاشەکشەیان لە زۆربەی خاکی خیلافەتەکەیان، جاڕدانی سەرکەوتن بەسەریان، دووبارە دەستکردنەوەیان بە جموجۆڵ.

بۆ ئاشنابوون بە هەر ڕێچكە و دین و مەزهەبێك، کە بمانەوێ لێی بکۆڵینەوە وا درووستترە لەو ناوە بکۆڵینەوە کە لە خۆیانی دەنێن. لە ڕووی مانا و زاراوەوە دەست بە كارەکە بکەین و پاشان بچینە سەر باسی پێناسەکردن و ناسانادنیان.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# داعش # سەلەفی

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure