::
بەختیار ئەحمەد
ن: فائزه قاسمی
به شێوه‌یه‌كى گشتى
بیری وێستڤالیایی له گرنگى و بایه‌خى هێز و ڕێكخراوه نا ده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه،
ئه‌و ڕێكخراوانه كاتێك كه له ده‌ره‌وه‌ى پێكهاته‌ى ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه‌كان كار
ده‌كه‌ن، ته‌نها وه‌ك جۆرێك له بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی ده‌بینرێن كه ده‌بێت سه‌ركوت
بكرێن. به‌ڵام جیهانى ئه‌مڕۆ ده‌ریخستووه كه ئه‌و بێسه‌ره‌وبه‌رییه به ئه‌گه‌رى
زۆر به‌شێكى سه‌ره‌كى بوونمان پێك ده‌هێنێت له سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ئێستاماندا،
جۆرێكه له به‌رگرى نا ئاكارییانه له به‌رامبه‌ر سیسته‌مدا. هه‌مه‌جۆرى
ڕێكخراوه تیرۆریستییه ناده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌دایكبوونى یه‌ك له دواى یه‌كى
ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ڕێكخراوانه به‌شێكن له
به‌رگرى (جیاوازه‌كان) له به‌رامبه‌ر بیری باڵاده‌ستى ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌كان كه
مه‌یلیان به‌لاى یهكسانخوازی ئایدیا و بۆچوونه‌كانیان
هه‌یه، له هه‌مان كاتدا شتێكی دیكه‌ى ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان نادیده ده‌گیرێت
ئه‌ویش: توانای ههڵسوكهتكردنه وه‌ك ده‌وڵه‌ت.
ڕێكخراوى قاعیده
ڕێكخراوى قاعیده له‌و
رێكخراوانه‌یه كه له‌گه‌ڵ دژایه‌تیكردنى سیسته‌مى وێستڤالیایی، به سوود وه‌رگرتن
له هه‌ندێك دیدی كۆنهخوازى وڵاتان، نه‌وه‌ك ته‌نها توانیویه‌تى درێژه به ژیانى
خۆی بدات، به‌ڵكو به‌هێزتربووه و ڕه‌گ و ڕیشه‌شی زیاتر داكوتاوه. ئه‌م گروپه كه
به‌ئه‌گه‌رى زۆر به‌هێزترین ڕێكخراوى تیرۆریستى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، توانیویه‌تى
سوود له شێوه‌ى مامه‌ڵه‌ى ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌كان وه‌ربگرێت. ئه‌م رێكخراوه له
ده‌یه‌ى نۆیەمی سه‌ده‌ى پێشوو نه‌وه‌ك توانى به‌رگه‌ى هێرشه‌كانى سوپاى سوور
بگرێت، به‌ڵكو توانى به‌رگه‌ى هێرشه‌كانى هاوپه‌یمانانیش بگرێت به ڕابه‌رایه‌تى
ئه‌مریكا. په‌لكێشانى ئه‌م ڕێكخراوه له سوریا و باكورى ئه‌فه‌ریقا و یه‌مه‌ن له‌م ساڵانه‌ى دواییدا، توانی سه‌رنجى
زۆرێك له وڵاتان به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت.
نێوه‌ندگه‌رایی له
بڕیاردان و ئازادى و ده‌ستكرانه‌وه له جێبه‌جێكردندا به یه‌كێك له بنه‌ماكانى
ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌ژمار ده‌كرێت كه ئه‌و توانایه‌ى پێ به‌خشیوه تا ڕێكخراوه
جیاوازه‌كانى سه‌ر به‌خۆى له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا به‌ڕێوه‌به‌رێت. به مانایه‌كى
دیكه دانى ده‌سه‌ڵات به فه‌رمانده لۆكاڵییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌رنجى
ئوسامه بن لادنى به‌لاى خۆیدا ڕاكێشاوه و هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و
ڕێكخراوه ته‌نانه‌ت له‌كاتى نه‌مانى سه‌ركرده‌كانیان و كه‌وتنه ژێر گوشاره‌وه
بتوانێت بمێنێته‌وه و درێژه به چالاكى خۆی بدات. ئه‌م رێكخراوه هه‌وراز و
نشێوى زۆرى بڕیوه و له ده‌یه‌ى نۆیەمی سه‌ده‌ى ڕابوردووه‌وه فێر بووه كه چۆن
هاوسه‌نگى ڕابگرێت له‌نێوان جه‌نگاوه‌ره لۆكاڵییه‌كانى له سۆدان یا ئه‌فغانستان
له چالاكییه جیهانییه‌كانى به تایبه‌ت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمنى دووردا، جوڵه‌ى
ئارام و به‌رده‌وامى ئه‌م ڕێكخراوه سیمایه‌كى جیاوازى پێبه‌خشیوه به‌راورد به
ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانى دیكە.
ئه‌و كاته‌ى كه ناوى
ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامیی (داعش) سه‌ردێڕى هه‌واڵه‌كان بوو، ڕێكخراوى قاعیده
به بێ ده‌نگى له خۆبههێزكردندا بوو، ئێستا ئه‌م ڕێكخراوه له كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقا
ڕیشه‌ى داكوتاوه، جوڵانه‌وه‌ى (شه‌باب) له ئێستادا زۆر بەهێز بووه، له یه‌مه‌ن
بۆته هێزێك و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئاینده‌ى سیاسی یه‌مه‌ن و هاوپه‌یمانییه
كورتمهوداكهشی له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕهكانى باشور، بهگۆڕانێكى گه‌وره ئه‌ژمار ده‌كرێت.
له سوریا به‌هێزترین ڕێكخراوى ته‌كفیرییه و له‌لایه‌ن به‌ره‌ى ته‌حریری شام و
حوراس ئهلدینهوه نوێنه‌رایه‌تى ده‌كرێت. به پێى زانیارییه‌كان له ئێستادا
قاعیده به‌ده‌یان هه‌زار جیهادى هه‌یه له‌وانه حه‌وت هه‌زار له سۆماڵ و شه‌شه
هه‌زار له یه‌مه‌ن و بیست هه‌زاریش له سوریا.
به‌هێزبوونى قاعیده و
بوون به مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاستى جیهان ته‌نها له‌و ڕوه‌وه نییه كه ڕێكخراوێكى
تیرۆریستییه و ئامانجى دورمه‌وداى ترسناكى هه‌یه و هه‌نگاوه‌كانى پێشبینیكراو
نین، به‌ڵكو له‌و ڕوه‌وه‌یه كه ده‌توانێت هاوپه‌یمانى دروست بكات. هاوپه‌یمانى
دروستكردنى ئه‌م ڕێكخراوه تا ئاستێك هاوشێوه‌ى هاوپه‌یمانى دروستكردنهكانى ده‌وڵه‌ت
- نه‌ته‌وه‌كانه له سه‌رده‌مى وێستڤالیایی دا: واته قبوڵكردنى سه‌ربه‌خۆیی له
حوكمڕانى دا. ئه‌م ڕێكخراوه ده‌توانێت ڕێكخراوه جیاوازه‌كان له ژێر چه‌ترێكدا
كۆبكاته‌وه و له ئێستاشدا نیشانه‌كانى ئه‌م ئه‌گه‌ره به‌رچاو ده‌كه‌وێت، له
ڕۆژئاواى ئێران رێكخراوى قاعیده په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى
ئیسلامى باشتر كردووه. له ئێستادا زۆرینه‌ى ناكۆكییه‌كانى نێوانیان نه‌ماوه.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى
ئیسلامیی (داعش)
ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى
ئیسلامى ئیدی له‌سه‌ر زه‌وى خیلافه‌ته‌كه‌ى كۆتایی پێهات و نه‌یارێكى سه‌رسه‌ختى
ڕێكخراوى قاعیده نییه، له ئێستادا نه‌یارى خۆى له ئاینزاى شیعه و ئێران و
ڕۆژئاوا و ته‌نانه‌ت ئیسڕائیلدا ده‌بینێته‌وه، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌میره سهركێشهكهى
ئه‌بو به‌كرى به‌غدادیش نه‌ماوه كه نامه‌ى توند و ئاگراوى بۆ ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى
بنوسێت. داعش دواى شكسته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى ئه‌م ساڵانه‌ى دوایی له
ئێستادا له خۆنوێكردنهوهدایه، ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌گه‌ر چی خاكى به‌ده‌سته‌وه
نه‌ماوه به‌ڵام توانیویه‌تى سێ پایه له پایه‌كانى هێزه‌كه‌ى بپارێزێت كه
بریتین له هێزێكى باوه‌ڕدار، دارایی و میدیا. داعش ده‌توانێت ئه‌و جێگایانه‌ى كه
قاعیده چۆڵى كردووه پڕ بكاته‌وه و هێزى گه‌نجتر به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت و له ئه‌فغانستان
-پێگه‌ى كۆنى قاعیده- خۆى ڕێكبخاته‌وه. له كاتێكدا كه ده‌گوترێت قاعیده ته‌نها
600 چه‌كدارى له ئه‌فغانستان هه‌یه، به‌ڵام داعش توانیویه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌رفراوانتر
له ئه‌فغانستان دروست بكات. ئه‌گه‌ر چی تواناى ئه‌م ڕێكخراوه دواى ده‌ستگیركردنى
شه‌شه‌مین ڕابه‌رى (داعشى خوراسان) له ئه‌فغانستان زۆر لاواز بووه.
ڕێكخراوى قاعیده‌ش بۆ
ئه‌وه‌ى بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كى ڕیشه‌دارتر له ئه‌فغانستان دروست بكاته‌وه
پێویستى به ڕاكێشانى سه‌رنجى تاڵیبانه به‌لاى خۆیدا.
بزووتنەوەی تاڵیبان
بزووتنەوەی تاڵیبان
دواى ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ واشنتۆن ڕێككه‌وتنى واژۆ كرد، توانى كێش و قورسایی خۆى
له گۆڕه‌پانى سیاسی ئه‌فغانستان جێگیر بكات. ئه‌م بزووتنەوەیە توانى به‌شێكى زۆرى
خواسته‌كانى به ئه‌مریكا جێبه‌جێ بكات و به‌ئه‌گه‌رى زۆریش له چه‌ند مانگى
داهاتوودا هه‌مان كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئه‌فغانستانیش ئه‌نجام ده‌دات. بڕیار وایه
پێنج هه‌زار چه‌كدارى بزووتنەوەی تاڵیبان هێواش هێواش له زیندانهكانى ئه‌فغانستان
ئازاد بكرێن كه به ئه‌گه‌رى زۆر هێزێكى گرنگ پێك ده‌هێنێت بۆ ئاینده‌ى سیاسی بزووتنەوەكە
له سه‌رتاسه‌رى ئه‌فغانستادا.
تاڵیبان گرفتى گه‌وره‌ى
له‌گه‌ڵ قاعیده نییه، ته‌نها داواكارییه‌ك كه بزووتنەوەی تاڵیبان له ڕێكخراوى
قاعیده‌ى هه‌بێت بریتییه له‌وه كه: ئه‌فغانستان نه‌كه‌نه‌وه به بنكه‌یه‌ك بۆ
په‌لاماردانى ڕۆژئاوا و كێشكردنى هێزى هاوپه‌یمانى بۆ دووباره داگیركردنه‌وه‌ى ئه‌فغانستان.
ئه‌گه‌ر قاعیده بتوانێت به‌م داواكارییه‌ى تاڵیبان جێبه‌جێبكات، به‌ئه‌گه‌رى زۆر
سێ كوچكه شوومهكهى قاعیدە و داعش و تاڵیبان دروست ده‌بێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه
تا ڕۆژئاوا، كاریگه‌رى له‌سه‌ر جیهانى ئیسلام دروست ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ
ڕێكخراوه له چه‌ند ساڵى داهاتوودا به‌بێ بوونى چاودێرى پێكه‌وه یه‌ك بگرن، بینه‌رى
كارى توندوتیژی زیاترى ته‌كفیرییه‌كان ده‌بین له ناوچه‌كه. هه‌ر له ئێستاشه‌وه
نیشانه‌كانى پێكه‌وه كاركردنى ئه‌م سێ گروپه به‌رچاو ده‌كه‌وێت. له ساحل عاج
هاوكارى نێوان چه‌كداره‌كانى قاعیده و داعش ڕووى له زیادبوون كردووه. له
پارێزگاى ئیدلب كه پێشتر ڕێگه به بوونى چه‌كداره‌كانى داعش نه‌ده‌درا، له
ئێستا زیاتر ڕێگه به بوونى چه‌كداره‌كانیان ده‌درێت. له ئه‌فغانستان هیچ به‌ربه‌ستێك
نییه بۆ دووباره یه‌كگرتنه‌وه‌ى تاڵیبان و قاعیده جگه له‌و خاڵه‌ى كه له سه‌ره‌وه
باسی لێوه‌كرا، ته‌واوى ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ هه‌وڵى نوێى ئه‌و سێ ڕێكخراوه بۆ
سوود وه‌رگرتن له ڕه‌وشی وێستڤالیایی: هاوپه‌یمانى ستراتیژیى، ڕه‌نگه به
پاراستنى ده‌سه‌ڵات و پێكه‌وه گونجانى ناوخۆیی به‌بێ تێكه‌ڵ بوون و یه‌كگرتنه‌وه.
سەرچاوە:
https://www.cmess.ir/Page/View/2020-05-11/4553
#
داعش
#
قاعیدە
#
توندڕەوی
#
تیرۆریزم
#
تاڵیبان
#
ئەبوبەکر بەغدادی
#
تەکفیر