::
شۆڕش ئەنوەر
دكتۆر ئاشتی ستار، هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا له فیكری
ئیسلامی و فیفقهی سیاسی، باوه‌ڕی وایه خرابترین نه‌خۆشی كه به‌رۆكی موسڵمانانی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی گرتووه، نه‌خۆشی نه‌زانی و تێنه‌گه‌یشتن و نه‌بوونی هۆشیاری و
هه‌ڵگرتنی ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌یه، دكتۆر ئاشتی پێیوایه موسڵمانان نه‌یانتوانیوه ڕه‌خنه
له خود بگرن و به‌خۆیاندا بچنه‌وه و هه‌موو
كێشه‌و ئاریشه و ناخۆشیه‌كانیان خستۆته ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی خۆیان، هه‌ستی
به‌رپرسیاریه‌تی و ڕۆحی ڕه‌خنه له خود و به‌خۆداچوونه‌وه و لێپێچینه‌وه له
ئاستێكی نزم و كەمبایەخدایه، موسڵمان كێشه‌ی ئه‌وه‌یه تا ئێستا باوه‌ڕی وایه كه
نابێ كه‌س پیلان له دژی بگێرێ، چونكه ئه‌و له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه، ناوبراو
پێشیوایه كه موسڵمانان زۆریش له كێشه‌كانی خۆیان به‌رپرسیارن، ئه‌وڕۆ كانگای
گرفت و كێشه‌كان هه‌ر له ناو خودی موسڵمانان هه‌ڵده‌قوڵێ، له‌باره‌ی پرۆسه‌ی
ریفۆرمی ئایینیشه‌وه، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه موسڵمانان جارێ هه‌ر تێنه‌گه‌یشتوون
ڕیفۆرم واتای چیه، ئه‌وان تا ئێستا وا ده‌زانن ڕیفۆرم گۆڕینی ده‌ق و هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی
ئایینه..
ناوەندی كوردستان: بۆچی له‌ئێستادا وه‌كو رابردوو
موسڵمانان ناتوانن داهێنه‌ر بن، یان به‌شێكی كاریگه‌ر بن له‌و پێشكه‌وتنه فره‌چه‌شنه‌ی
كه له دونیادا ڕووده‌دات؟
دكتۆر ئاشتی ستار: به بۆچونی من موسڵمانانی پێشوو به
هۆی ئه‌وه‌ی نزیكبوون له‌و قۆناغه‌ی كه تیایدا وه‌حی و په‌یامی خودای تیا هاتبووه
خواره‌وه، سه‌رنجیان زیاتر له سه‌ر ناوه‌ڕۆك و ئه‌و باس و خواسه بوو كه قورئان
تیشكی ده‌خسته‌سه‌ر، ئه‌و كات هه‌مووان پێشبڕكێی ئه‌وه‌یان بوو كێ زیاتر و زۆرتر
ده‌توانێ به‌ها باڵا و پره‌نسیپه قورئانیه‌كان له بچوكترینه‌وه تا گه‌وره‌ترینیان
له خۆیدا به باشترین شێوه به‌رجه‌سته بكات، له هه‌وڵ و ته‌قالای ئه‌وه بوون
سه‌ر به‌ماڵێكدا بكه‌ن و پێیان بگوترێ بگه‌ڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی
پراكتیزه‌یی ئایه‌ت و فه‌رمانی [وَإِن قِيلَ لَكُمُ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا] النور: 28.:
ئه‌گه‌ر پێتان گوترا بگه‌ڕێنه‌وه، ئیتر ئێوه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه..
موسڵمانانی ئێستا زۆر دوورن له به‌ها باڵا قورئانیه‌كان،
له به‌رامبه‌ردا زۆر نزیكن له ۆته ۆت و قسه‌ی ئه‌مو ئه‌و، ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان سه‌رقاڵی
مێژووی مرۆڤ كردووه، به چاره‌گی ئه‌وه سه‌رنج ناده‌ن له‌و وێنا مێژووییه نه‌رێنیه‌ی
كه قورئان باسی ده‌كات، كه بریتیه له: [تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ لَهَا مَا كَسَبَتْ
وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ وَلَا تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ] البقرة: 138.
موسڵمانانی ئێستا زیاتر سه‌رقاڵی ڕێچكه و ڕێبازی باب
و باپیرانیانن، به بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و ڕێچكه‌یه ڕاسته یان هه‌ڵه، خرابترین
نه‌خۆشی كه به‌رۆكی موسڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی گرتووه، نه‌خۆشی نه‌زانی و تێنه‌گه‌یشتن
و نه‌بوونی هۆشیاری و هه‌ڵگرتنی ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌یه له‌نێوان دوو به‌رداشدا كه
هه‌ردوكیان ئامراز و میكانیزمی دواكه‌وتنن، موسڵمانان شوناس و ناسنامه‌ی خۆیان ون
كردووه، ڕۆحیه‌تی پێشبڕكێ و پێشكه‌وتن و
داهێنان بوونی نییه، به‌ڵكو مردار بۆته‌وه.
ناوەندی كوردستان: ئه‌و دوو به‌رداشه كامانانه‌ن؟
دكتۆر ئاشتی ستار: ئه‌و دوو به‌رداشه بریتین له:
ڕێچكه‌ی باب و باپیران، قورئان له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێ: [قَالُوا بَلْ وَجَدْنَا آبَاءَنَا كَذَلِكَ يَفْعَلُونَ] الشعرا‌ء: 74. [وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا..] البقرة: 170. هه‌وره‌ها [إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّهْتَدُونَ، وَكَذَلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِي قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّقْتَدُونَ] الزخرف: 21- 22.بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج له جێگره‌وه‌ی باشتری ئه‌و بژارده‌یان بده‌ن كه له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، [قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكُم بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدتُّمْ عَلَيْهِ آبَاءَكُمْ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُم بِهِ كَافِرُونَ] الزخرف: 24. یان وڵامێك بۆ ئه‌و پرسیاره بدۆزنه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ن له‌سه‌ر ڕێڕه‌وه‌كه‌یان، [أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ] البقرة: 170.
سیسته‌مێك كه پارێزگاری له‌و ڕێچكه و چینه كۆنكرێتیه چه‌قبه‌ستووه ده‌كات، ئه‌و چینه بریتییه له گه‌وره و به‌رپرس و چه‌كبه‌ده‌سته‌كان، قورئان له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێ[إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءَنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلَا] الاحزاب: 67. به‌ڵام ئاگایان له ئه‌نجام و لێكه‌وته كاره‌ساتباریه‌كه‌ی نییه كه بریتییه له: [رَبَّنَا آتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا] الاحزاب: 68.
ناوەندی كوردستان: ئایا ده‌كرێت چیدی كێشه و گرفته‌كانی
په‌یوه‌ندیدار به دونیای موسڵمانان ببه‌سترێته‌وه به‌ده‌ره‌وه؟ ئایا ئه‌مه له‌سه‌ر
ئاستی ناوخۆ چیدی وه‌ڵامێكی تێركه‌ر ده‌بێت؟
دكتۆر ئاشتی ستار: گرفتی سه‌ره‌كی موسڵمانان له‌و
ڕۆژگاره‌دا بریتییه له‌وه‌ی باوه‌ڕی به ئیبتیلا و تاقیكردنه‌وه هه‌یه، به‌ڵام
باوه‌ڕی به وه‌رگرتنی په‌ند و عیبره‌ت نییه له تاقیكردنه‌وه‌كان، به‌واتایه‌كی
تر هه‌موو شتێك به قه‌ده‌ری خودا ده‌زانێ به‌ڵام ئاستی هۆشیاری زۆر لاوازه تا ئه‌و
جێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌و ئامانج و مه‌به‌ستی ئه‌و قه‌ده‌ره نازانێ و ناتوانێ هه‌لی لێ
دروست بكات، یاخود هه‌له‌كان بقۆزێته‌وه، له‌كاتێكدا مرۆڤی خودایی و كه‌سایه‌تی
سه‌ركه‌وتوو ئه‌و مرۆڤه‌یه كه ده‌توانێ قه‌ده‌ر و ناخۆشی و كێشه و تاقیكردنه‌وه‌كان
بگۆڕێ بۆ هه‌ل و ده‌ستكه‌وت و خۆشی و پێشكه‌وتن، ئیبن عەتائوڵا سەكندەری دەڵێت: زانای
خودایی یان مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌یه كه ناسۆر و میحنه‌ت ده‌كاته به‌خشش.
له‌سۆنگه‌ی ئه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌وه موسڵمانان نه‌یانتوانیوه
ڕه‌خنه له خود بگرن و به‌خۆیاندا بچنه‌وه، چونكه هه‌موو كێشه و ئاریشه و
ناخۆشیه‌كانیان خستۆته ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی خۆیان، وا پۆلێنیان كردووه كه
ئه‌وان هۆكار نین له‌و بارودۆخه‌ی كه دروست بووه و به‌سه‌ریاندا هاتووه، ئه‌وه‌ش
وای كردووه هۆكاری هه‌موو ڕووداوگه‌له‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌وانی تر و په‌نجه‌ی
تۆمه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی كیانی خۆیان درێژ بكه‌ن، له‌ناوه‌نده‌دا خۆیان پاك و بێگه‌رد
ده‌مێننه‌وه، واته هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی و ڕۆحی ڕه‌خنه له خود و به‌خۆداچوونه‌وه
و لێپێچینه‌وه له ئاستێكی نزم و بێ كەمبایەخدایه له ناو ڕه‌وتی موسڵمانان..
ئاگایان له‌وه نییه كه قورئان سه‌رنج و ئاگاداركردنه‌وه‌ی داوه پێش هه‌موو كه‌س
به خودی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی كه هه‌ر خۆی به خاوه‌ن ڕه‌وشتی به‌رز و ڕه‌حمه‌ت
بۆ گشت جیهان پێناسه‌ی ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا ئاگاداریشی ده‌كات كه: [...وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن نَّفْسِكَ...] النساء: 79. له
زۆر شوێنی تریش له‌گه‌ڵ بوونی ده‌ستی ده‌ره‌كی و پیلانگێڕی ده‌ره‌وه، به‌ڵام خودا
هه‌ر شكست و كێشه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی خودی موسڵمانان، به‌واتایه‌كی تر ده‌یانخاته
به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی بارودۆخ و قۆناغه‌كه.. مه‌گه‌ر نافه‌رموێ: [أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُم مُّصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُم
مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّى هَذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ إِنَّ اللَّهَ
عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ] آل عمران: 165.
كه‌واته وڵامێكی ڕاسته‌قینه‌ی باوه‌ڕپێكراو بۆ ناوخۆ
و ده‌ره‌وه ئه‌وه‌یه كه ڕاسته ده‌ست و پلان و پیلانی ده‌ره‌وه هه‌یه و هیچ
كات كۆتاییشی نایه‌ت، به‌ڵام پشكی شێر له هۆكاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رپرسیاریه‌تی
ناوخۆ و ئه‌نجامی تێگه‌یشتن و هه‌نگاونانی موسڵمانان.
ناوەندی كوردستان: ئێستا ئه‌وه‌ی كه ته‌نها ده‌ره‌وه‌ی دونیای
موسڵمانان به‌رپرسیارن له زۆربه‌ی كێشه و گرفتی دونیای موسڵمانان، ئایا هه‌ست
ناكه‌ی وه‌كو فیكر و جۆرێك له بیروباوه‌ری لێهاتووه و بۆته به‌شێك له هۆكاری
ئه‌وه‌ی بیر له هۆكاره ناوخۆییه‌كان نه‌كه‌ینه‌وه؟ ئه‌مه له‌كوێوه‌وه هاتووه
و خزمه‌ت به‌چی ده‌كات؟
دكتۆر ئاشتی ستار: كاتێك موسڵمانان له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه
ناتوانن تێبگه‌ن له هاوكێشه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی به سونه‌ت و یاسا گه‌ردوونییه‌كان هه‌یه، ناتوانن هه‌ڵسه‌نگاندن و
شرۆڤه‌یه‌كی ئه‌وتۆی لۆژیكی بۆ بكه‌ن. له سه‌ر ئاستی ناوخۆش جورئه‌ت و ئاماده‌باشی
ئه‌وه‌یان تیا نییه لێپێچینه‌وه له خۆیان بكه‌ن و ڕه‌خنه له خود بگرن، دواجار
هه‌ر ده‌بێ تۆمه‌ت و هۆكاری پیلانگێڕیه‌كان بۆ ده‌ره‌وه هه‌نارده بكه‌ن، تا ئه‌و
جێگه‌ی ده‌بێته جۆرێك له بیروباوه‌ڕ و قه‌ناعه‌تێكی ئه‌وتۆ كه ته‌مه‌نی كێشه‌كان
درێژ ده‌كات له‌بری دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر..
ناوەندی كوردستان: سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
دكتۆر ئاشتی ستار: هه‌ڵبه‌ت سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ به‌پیرۆزكردنی خود و دابه‌شكردنی دنیا بۆ دوو به‌ره‌ی دیندار و بێ دین، یان بۆ
دوو جیهانی باوه‌ڕدار و بێباوه‌ڕ، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی
به‌رامبه‌ری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌و نێوه‌نده‌دا ململانێ و دوژمنایه‌تی سه‌ر هه‌ڵده‌دات،
دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان سروشتی جوله‌كه‌كان كه خۆیان به هه‌ڵبژێردراو ده‌زانی
و پێیان وابوو ده‌بێ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی خزمه‌تی ئه‌وان بكات، له‌و ڕێنماییه
نوێیه ئه‌و یاسایه به شێوازێكی تر گۆڕا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان
موسڵمانان و ئه‌هلی كیتاب، مه‌گه‌ر قورئان نافه‌رموێ: [ لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَا أَمَانِيِّ أَهْلِ الْكِتَابِ مَن يَعْمَلْ
سُوءًا يُجْزَ بِهِ وَلَا يَجِدْ لَهُ مِن دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا] النساء: 123.
له ڕۆژگاری ئه‌وڕۆدا موسڵمانان تووشی دووفاقی بوون،
له‌وسه‌ری د,نیا بۆ ئه‌وسه‌ری
د,نیا بپرسه له
موسڵمان – الا اللهم – بڵێ چۆنی و له چ ئاستێكدای؟ بزانه چه‌ند خۆی به تاوانبار
و كه‌مته‌رخه‌م و كەمبایەخ و بێده‌سه‌ڵات ده‌زانێ، به‌ڵام كاتێك قسه دێته سه‌ر
كرۆكی گرفت و كێشه‌كان خۆی پێ فریشته‌یه.
ناوەندی كوردستان: ئه‌گه‌ر پێویست بێت ریفۆرم وه‌ك زه‌روره‌تێك
سه‌یر بكه‌ین، ئایا پێویست نییه ریفۆرم له‌بیركردنه‌وه و ئایدۆلۆجیه‌وه ده‌ست پێ بكات كه هه‌موو
كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به دونیای موسڵمانان ده‌به‌ستێته‌وه به‌ده‌ره‌وه؟
دكتۆر ئاشتی ستار: خۆی له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئایین شتێكه
و ئایینداری كه بریتییه له جۆر و شێوازی تێگه‌یشتن له ئایین شتێكی تره، ئایین
و ده‌ق و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پیرۆزه و جێگیره، به‌ڵام فه‌هم و تێگه‌یشتنی مرۆڤ بۆ ده‌ق
و ناوه‌ڕۆكی ئایین نه جێگیره و نه پیرۆزیشه. جا كێشه‌كه لێره‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه كاتێك ئاراسته‌كان پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه، به‌واتایه‌كی تر، كاتێك تێگه‌یشتن
و مامه‌ڵه‌ی مرۆڤ كه به‌ره‌نجامی كارلێكی عه‌قڵه له‌گه‌ڵ قورئان، پیرۆز و جێگیر
كراوه و سیفه‌تی پابه‌ندێتی پێ به‌خشراوه، ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتی ده‌بێ له گۆشه‌گیربوون
له ناو مێژوو ململانێی مه‌زهه‌ب و ڕێبازه‌كان، ئایدیۆلۆژیا شوێنی به‌ها باڵا
مرۆییه‌كان ده‌گرێته‌وه، ده‌مارگیری ده‌بێته جێگره‌وه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن،
ئیتر ئه‌و كات ڕیگاكان داده‌خرێن و له تونێلێكی تاریكی‌دا گیر ده‌خۆن و ده‌خولێنه‌وه.
ناوەندی كوردستان: لێره‌دا پێویسته چی بكرێت؟
دكتۆر ئاشتی ستار: :لێره‌وه گرنگه دوو هه‌نگاو هه‌ڵبگیرێ:
1. سیفه‌تی پیرۆزی له‌سه‌ر به‌ره‌نجامی عه‌قڵی مرۆڤ هه‌ڵبگیرێ، بۆ ئه‌وه‌ی هزری مرۆڤ قابیلی ئه‌گه‌ری ڕاست و هه‌ڵه بێت.
2. ئایدیا و ئاست و جۆری تێگه‌یشتن و فۆڕمی بیركردنه‌وه له ده‌ق و ناوه‌ڕۆكی ئایین، هه‌میشه و به‌رده‌وام پێویستی به نوێكردنه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێ كه خاڵی یه‌كه‌می ئه‌و پرسیاره جێبه‌جێ بكرێ.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامبه‌ری ئیسلام فه‌رمایشتێكی هه‌یه
و ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ اللَّهَ يَبْعَثُ لِهَذِهِ
الْأُمَّةِ عَلَى رَأْسِ كُلِّ مِائَةِ سَنَةٍ مَنْ يُجَدِّدُ لَهَا دِينَهَا) رواه ابو داود..
هه‌موو تێگه‌یشتن و
مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ق پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندی ژینگه و بارودۆخ و فیقهی
واقیع هه‌یه، كه ده‌بێ ڕه‌چاو بكرێ.
ناوەندی كوردستان: به‌ڵام لێره‌دا ره‌نگه پرسیاری ئه‌وه
بێته پێشه‌وه به تایبه‌ت له‌لای ئه‌وانه‌ی كه‌زۆرتر هۆكاری كێشه‌كانی ناو
دونیای ئیسلامی ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، دەكرێت بپرسین كه مه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه
گرفت و كێشه‌ی جۆراوجۆر هه‌نارده ناكرێن؟
دكتۆر ئاشتی ستار: پیلانی ده‌ره‌كی هیچ كات كۆتایی پێ
نایه‌ت، چونكه بنه‌مای ململانێكان به‌شێكه له سونه‌تی ته‌دافوع، هه‌ر نه‌ته‌وه
و شوێنكه‌وته‌ی ئایین یان ڕێبازگه‌لێك هه‌وڵ ده‌دات خۆی پێشه‌وا بێ و ئه‌وه‌ی تر
خزمه‌تكار و كارگوزار، جا موسڵمان كێشه‌ی ئه‌وه‌یه تا ئێستا باوه‌ڕی وایه كه
نابێ كه‌س پیلان له دژی بگێرێ، چونكه ئه‌و له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه.
ناوەندی كوردستان: ئه‌مه واتای چییه؟
دكتۆر ئاشتی ستار: ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه له
یاسای گه‌ردوون تێنه‌گه‌یشتووه و به دوو ئاراسته بیرده‌كاته‌وه:
1. له
فیكر و بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده (أحادی) بیرده‌كاته‌وه، واته هه‌ر خۆی پێ ڕاسته.
2. له
مامه‌ڵه و بیرۆكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانیش (ثنائی) بیرده‌كاته‌وه، واته جیهان بۆ دوو
به‌ره‌ی دیندار و بێ دین دابه‌ش ده‌كات.
ناوەندی كوردستان: گرنگترین ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی كه له
ده‌ره‌وه‌ی دونیای موسڵمانانه‌وه هه‌نارده‌ی ناو موسڵمانان ده‌كرێن چین؟
دكتۆر ئاشتی ستار: خۆی بابه‌تی حه‌ق به ئاراسته‌ی بۆ
خودا بوون و، باتڵ به ئاراسته‌ی ئیبلیس و شه‌یتان، به‌رده‌وام له ململانێدان، هه‌میشه
به‌ری باتڵ هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كێشه بۆ ئه‌هلی حه‌ق دروست بكات و بیوه‌ستێنێ له
به‌ره‌و پێشكه‌وتن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ململانێكان شۆڕبوونه‌ته‌وه بۆ
ناو ته‌واوی كایه‌كانی ژیانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و جوگرافی و ...
هتد. پۆلێنكردنی حه‌ق و باتڵیش مه‌رج نییه هه‌موو جار له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قیده و
بیروباوه‌ڕ بێت، به‌ڵكو زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه چه‌ند ڕێز له به‌رامبه‌ر
ده‌گری و سنوره‌كانی نابه‌زێنی و مافه‌كانی پێشێل ناكه‌ی، ڕه‌نگە وڵاتێكی موسڵمان
بچێته به‌ره‌ی باتڵه‌وه كاتێك به‌ناحه‌قی سنوری وڵاتێكی تر ده‌به‌زێنێ و هه‌وڵی بەتاڵانبردنی
سه‌رخان و ژێرخان و قوت و نانی هاووڵاتییه‌كانی ده‌دات.
مه‌به‌ستمان له‌و پێشه‌كییه ئه‌وه بوو بڵێین، كه
مادام ته‌دافوع سونه‌ت و یاسایه‌كی گه‌ردوونیه، كه‌واته ئاستی ململانێكانیش هه‌میشه
له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له ڕۆژگاری زوودا هێزی چه‌ك بڕیاری له‌سه‌ر پێگه‌ی به‌رامبه‌ر
ده‌دا، به‌ڵام ئێستا هێزی عه‌قڵ، ئه‌گه‌ر پێشتر پرۆسه‌ی داگیركاری و ئیستیعمار
بوو، ئه‌وڕۆ كانگای گرفت و كێشه‌كان هه‌ر له ناو خودی موسڵمانان هه‌ڵده‌قوڵێ، له
ئه‌نجامی نه‌بوونی هۆشیاری و زانست و زانیاری پێویست، گرفته‌كانیش ئەمانەن:
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و پرسی جیهانگیریه، كه وڵاتانی دواكه‌وتوو به‌بێ ویستی خۆیان كه‌وتونه‌ته ژێر ڕكێف و ده‌سه‌ڵاتی زلهێزه‌كان. به ڕوكه‌ش سه‌ربه‌خۆین، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ده‌وره‌دراوین و خاوه‌نی هیچ نین، ته‌نانه‌ت دراوه‌كانیشمان، كه تا ئه‌وان بڕیاری لێ نه‌ده‌ن مافی سه‌رفكردنیشمان نییه..
دانان و دروستكردنی دیكتاتۆر و به‌كرێگیراو له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، كه خزمه‌ت به ئه‌جێندا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان ده‌كات له‌سه‌ر حیسابی هاووڵاتیان و خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌ڵكو ده‌شیان چه‌وسێنێته‌وه.
كاركردن له‌سه‌ر ڕیشه‌ی جیاوازیه‌كان و زه‌قكردنەوەیان، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاژاوه و شه‌ڕ و یه‌كتر له ناو بردنیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌زگای گه‌وره گه‌وره‌یان هه‌یه كه ته‌نها ئیشی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا موسڵماننشینه‌كانه.
ناوەندی كوردستان: ئه‌ی له‌وێدا موسڵمانان خۆیان له كێشه‌كان به‌رپرسیارن؟
دكتۆر ئاشتی ستار: به‌ڵێ، زۆریش به‌رپرسیارن، چونكه
سه‌رقاڵن به شتی لاوه‌كی، موسڵمانان كێشه‌ی ناهۆشیاریان هه‌یه، ئاستی عه‌قڵ و مه‌عریفه
و لۆژیك له‌ناو موسڵمانان زۆر لاوازه، ئه‌سله‌ن هه‌ر ئیعتراف به عه‌قڵ ناكه‌ن،
بۆیه به‌رپرسیارن له دواكه‌وتووییان، به‌ڵام ئاستی به‌رپرسیاره‌تیان زۆر لاوازه.
ناوەندی كوردستان: زۆرێ قسه له هه‌بوونی كێشه و زه‌رووره‌تی
ریفۆرم ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر خولانه‌وه‌یه له قسه و
گوتار به دید و فۆرمی جیاواز جیاواز، به‌شێوه‌ی به‌رنامه‌دارێژراو، بەكردار نه‌چۆته
ناو ئه‌و دامه‌زراوه و شوێنانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به‌پرۆسه‌كه، ئه‌مه بۆ؟
دكتۆر ئاشتی ستار: كێ ڕیفۆرم بكات؟ كاتێك تۆ ده‌زگایه‌كی
به‌هێزی مه‌عریفی و زانستیت نه‌بێ و حكومه‌تیش نه‌ك پشتیوان نییه، به‌ڵكو ئه‌و
زیاتر ده‌یه‌وێ ئایین به‌و شێوه ته‌قلیدیه‌ی ببێته تلیاك و خه‌ڵكی پێ سه‌رخۆش
بكات. موسڵمانان جارێ هه‌ر تێنه‌گه‌یشتوون ڕیفۆرم واتای چییه، ئه‌وان تا ئێستا وا
ده‌زانن ڕیفۆرم گۆڕینی ده‌ق و هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی ئایینه. بۆیه دوژمنایه‌تی ئه‌و
بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن، گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمدا خودی موسڵمانان
خۆیانن. كاتێك ده‌ته‌وێ به بیر‌و هزرێكی نوێوه شرۆڤه‌ی ئایین و ناوه‌ڕۆكی ئایین
بكه‌ی، هه‌زار و یه‌ك تۆمه‌تت بۆ ڕێك ده‌خه‌ن، له‌وان وایه خودا مافی
موسڵمانبوونی به‌س به‌وان داوه..
ناوەندی كوردستان: سێبه‌ر و هه‌ژموونی رابردوو، ئه‌وه‌ی
به‌پێشین و سه‌له‌ف ناوده‌برێت، تاچه‌ند به‌رپرسیاره له‌به‌رده‌م زه‌رووره‌تی
پرۆسه‌ی ریفۆرم؟
دكتۆر ئاشتی ستار: ڕابردوو حزورێكی زۆر به‌هێزی هه‌یه
له واقیعی ئێستای موسڵمانان، بیروبۆچوونی مردوه‌كان تا
ئێستاش به نه‌خشه و ڕێنمایی ده‌زاندرێ له فۆڕمی بیركردنه‌وه‌ی زۆرێك له
موسڵمانان.. بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌له‌فی سالح و پێشین زاڵه به‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی
زۆرینه.. جا كاتێك باسی ڕیفۆرم ده‌كه‌ی ڕه‌نگه ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانت بكه‌وێته
مه‌ترسیه‌وه، زۆرن ئه‌وانه‌ی بوونه قوربانی هزری ڕیفۆرمخوازی، كه لێره بوار نییه
باسیان بكه‌ین..
ناوەندی كوردستان: له ئێستادا له ئه‌زهه‌ری میسر و
سعودیه‌ی دوای دیاریكرانی محەمەد بن سه‌لمان به جێ‌نشین، قسه‌وباس هه‌یه له‌سه‌ر
ریفۆرمی ئایینی، ئه‌م پرۆسه چۆن ده‌بینی؟
دكتۆر ئاشتی ستار: له ڕاستیدا ئه‌وه ڕیفۆرم نییه،
به‌ڵكو خۆ گونجاندنه له‌گه‌ڵ ویست و ستراتیژی ده‌سه‌ڵاتدار كه بۆ مانه‌وه‌ی
خۆیان سه‌فه‌قاتی گه‌وره گه‌وره‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا، چونكه ئه‌و ده‌زگایانه
بێده‌نگن له به‌رامبه‌ر سته‌م و زوڵمی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان، به‌ڵكو چونه‌ته به‌ره‌ی
ئه‌وانه‌وه، ناتوانن و نا‌وێرن بڵێن نا یان نه‌خێر، ڕیفۆرم له دیدگای ئێمه واته
خوێندنه‌وه‌ی واقیعی و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا كه تیایدا به‌ها باڵا
هاوبه‌شه‌كان چالاك ده‌كرێن، به‌ڵام له‌لای ئه‌وان ڕیفۆرم واته به‌ربڵاوی و
ڕامهێنانی هه‌موو به‌هاكان له خزمه‌تی ئه‌وان و خه‌ونه‌كانیان، ئێستا دادپه‌روه‌ری
و ئازادی له مه‌ترسیه‌كی ئه‌وتۆدان له سعودیه و میسر.
ناوەندی كوردستان: قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌زهه‌ری
میسر و ئیستای سعودیه‌ی محەمەد بن سه‌لمان له‌باره‌ی پرسی ریفۆرمی ئایینی، زیاتر
پرۆسه‌یه‌كی سیاسی به‌رێوه‌ده‌به‌ن تا ئه‌وه‌ی ڕیفۆرمێكی ئایینی به‌رمه‌بنای مه‌عریفه،
له‌سه‌ر ئه‌مه قسه‌ت چییه؟
دكتۆر ئاشتی ستار: زۆر ڕاسته، ده‌قاوده‌ق پرۆسه‌یه‌كی
سیاسی و پیلانێكی ده‌ره‌كیه، به‌ڵام به فنجانی قاوه خواردنه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ،
واته وه‌كو گوتمان ئامانج و ستراتیژی ڕۆژئاواییه به‌ڵام له‌لایه‌ن به كرێگیراوه
ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
#
ئایین