داعش لە نێوان عەقیدەی سەلەفی و خەواریجدا

03/12/2020

:: زیرەك ئەحمەد رەحمان

پێشەكی

 ئەم ڕەوتەی بە سەلەفی مەدخەلیی یا جامی ناسراوە؛ بەردەوام هەوڵیداوە سەلەفی جیهادیی بە گشتی و داعش وەك خەواریج بناسێنێ. ئایا هەریەك لەم پۆڵێنکردنە و ناساندنانەی ئەم ڕەوتە بە ئامانجی ناساندنی بابەتیانە و بێلایەنانەیە؟ یاخود هەریەکەیان دەیەوێ بە جۆرێك پاكانەی خۆی بكات و ئەم ڕەوت و ڕێكخراوەش لە کۆڵ خۆی بكاتەوە.


ئەوەی ئامانجمانە لەم لێكۆڵینەوە چاوی بخەینە سەر، ئەم ناسنامە خەواریجەیە کە ڕەوتی سەلەفی مەدخەلیی داویەتییە سەلەفی جیهادیی بە گشتی و داعش بە تایبەتی. کە تێدا سەلەفی، خەواریج و داعش دەناسێینین، وەسفێكی وردیان دەکەین و پاشان ڕوانینی دینیانەی داعش بۆ عەقیدە بە هەریەکە لە خەواریج و سەلەفییەت بەراورد دەکەین. بۆ ئەوەی بگەینە ئەم ئەنجامەی داخۆ ئەم ڕێكخراوە سەر بە کامیانە، لانی کەم لە کامیانەوە نزیکتر تا ئەوی تریان.
ئەڵبەت هەریەکە لەم بابەتانە گەر بکرێنە باسێكی سەربەخۆ لە دیدی سەلەفییەت ڕەنگە لە هەموو باسەکە زیاتر بخایەنێت. بۆیە لە هەر بابەتێك نموونەیەك یا دووان دینینەوە بۆ درێژدادڕ نەبوونی باسەکە. بۆ ئەم مەبەستەش میتۆدی بەراورد بەكاردێنین. ئەڵبەت ئەم میتۆدە بەكاردێت. بۆ شیکردنەوەی دوو دیاردە یا پتر، لە هەمان كات و شوێن، یاخود لە کات و شوێنی جیا.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# داعش # سەلەفی # خەواریج

Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure