دەوڵەتی پێغەمبەر دامەزراوە و پەیكەرەكانی

10/12/2020

:: ئیدریس سیوەیلی


نووسینی: محەمەد جەبرون

پێشەكی
تا ئێستا بۆچوونی جیاواز هەیە لە ناو توێژەران دەربارەی یەكەم كیانی سیاسیی كە مێژووی ئیسلام بەخۆیەوە بینیوە، ئەو دەوڵەتەی پێغەبمبەری ئیسلام (د.خ) دوای كۆچی بۆ مەدینە دایمەزراند، نزیكەی دە ساڵ خۆی سەرۆكایەتی كرد، تا ئەوكاتەی لە ساڵی (11ك) كۆچی دوایی كرد، ئەو كیانە كە بە دەوڵەت ناویدەبەین، كۆكەرەوەی دامودەزگا و كارگێڕی بوو بۆ مومارەسەكردنی دەسەڵاتێكی سیاسیی تازە دامەزراو، ئەمەش دوای ئەوەی پێغەمبەر (د.خ) هاتە مەدینە و پەیمانێكی بەست كە زۆربەی چین و توێژەكانی مەدینەی تێدابوو لە مێژوودا بە دەستوری مەدینە یان پەیماننامەی مەدینە ناسراوە.

هەرچەندە توێژەران كۆكن لەسەر بوونی دەوڵەتێكی ئیسلامیی لەو قۆناغە سەرەتاییەی ئیسلام، بەڵام لە هەندێك شتی لاوەكی راجیان، هەندێك پرسیار هەیە كە جۆرێك لە ناڕۆشنی تێدایە، بە نموونە: لە رووی دامەزراوەییەوە دەوڵەتەكەی پێغەمبەر (د.خ) پێكهاتەی چۆن بوو؟ لە كوێ كاروبارەكانی بەڕێوەدەبرد؟ چۆن كاروبارەكانی بەڕێوەدەبرد؟ تایبەتمەندی سەركردە و كاربەدەستەكانی چی بوون؟ سروشتی ئەو دەوڵەتە چۆن بوو؟

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# ئیسلامی سیاسی # پێغەمبەر

Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure