::
بەختیار ئەحمەد
نووسینی: تامر
به‌ده‌وى
پێشه‌كى
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى
تشرینى یه‌كه‌مى 2019 و عه‌ره‌بی سوننە ئه‌و
ناڕه‌زایه‌تییه جهماوهرییانهى كه له تشرینی یه‌كه‌مى 2019 له گۆڕه‌پانى ته‌حریر
له ناوه‌ڕاستى به‌غداد ده‌ستى پێكرد، دواتر به‌ره‌و دیوانییه و ناسڕیه له
باشورى عێراق په‌لى كێشا، ئه‌و هێزانه له‌پشتى بوون كه پێشتر هیچ لایه‌نێك له‌ڕووى
سیاسییه‌وه ڕكابه‌رى نه‌كردبوون لەوانەی له دواى ساڵى (2003)ه‌وه باڵیان
كێشابوو به‌سه‌ر سیسته‌مى سیاسیی له عێراقدا.
خۆپیشاندانه‌كانى
دژ به حكومه‌ت له پارێزگا زۆرینه شیعه‌كان به‌رده‌وام بوو، له‌كاتێكدا كه
دانیشتوانى ناوچه سوننەنشینهكان به‌شدارییان تێدا نه‌كرد له ترسی ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك
خۆپشاندانه‌كان زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بڕه‌خسێنێت و ببێته مایه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى
ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى/داعش. دواتر پارێزگا سوننه‌كان ڕێگریان له‌وه كرد كه
خۆپیشاندان ڕێك بخرێت، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ى ئه‌وه‌ى كه خۆپیشاندانه‌كان سه‌رتاسه‌رى
نه‌بێت و عه‌ره‌بی سوننە و كورد تیایدا به‌شدارى نه‌كه‌ن، سوننەكان له به‌غداد
به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كان كرد و توێژێكیش له عه‌ره‌به سوننەكان هاوسۆزی
خۆیان ده‌ربڕى به‌رامبه‌ر به خۆپیشاندانه‌كان له باشورى عێراق.
له
خۆپیشاندانه‌كانى تشرینی دووه‌مى 2019، هه‌ڵوێستێكى دژ به بیرى تایفی دروست بوو و
بۆچونێك دروست بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆپیشاندانه‌كان بووه هۆى له‌دایكبوونى
(ویستێكى نیشتیمانى عێراقى) به‌ڵام له‌برى بوونى سه‌ركردایه‌تییه‌ك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى
ئه‌و ویسته بێت، جوڵانه‌وه‌ى خۆپیشاندانى زۆرینه شیعه، په‌رشوبڵاو و به‌بێ سه‌ركردایه‌تى
مایه‌وه.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە
#
ئیسلامی سیاسی
#
ئایین