::
بڕیار (عەدنان) سەید ئەمین
پێشەکى
هیچ پێكهاتەیەك نییە کە کۆمەڵێک ئاماژە و
یاسا و ڕێساى تایبەت بەخۆی نەبێت، بێگومان
تەریقەتە سۆفیگەریەکان وەک پێكهاتەیەكی ئایینی بەبێ جیاوازى خاوەنى جۆرێک لە
ڕێکخستنن. هەر شوێنکەوتەیەکى تەریقەت پابەندى هەموو ئاماژەکانى ئەو تەریقەتەیە و
پەیوەستە بە جێبەجێکردن و گوێڕایەڵیيان وەک سروتێکى ئایینى مامەڵەیان لەگەڵدا
دەکات. هەر لادانێکیش وەک تاوانبارێکى ناو بازنەى تەریقەت و دواجار ئایینیش
مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت. تەریقەتى نەقشبەندى یەکێکە لەو تەریقەتانەى کە خاوەن
کۆمەڵێک ئاماژە و ئامۆژگاریە بۆ شوێنکەوتوانى کە وەک بنەماى ئەو تەریقەتە تەماشا
دەکرێت، ئەو ئاماژانەش لەسەر شوێنکەوتەى ئەو تەریقەتەیە کە بە تەواوى پەیڕەويى
لێبکات، هەروەها هەندێک پێگە (مقام) لەو تەریقەتەدا دانراوە کە مورید و شوێنکەوتەى
تەریقەت لەڕووى جیهانى مەعنەویيەوە پەیڕەوى لێبکات و تێبکۆشێت بۆ بڕینى ئەو پێگانەى
کە دانراوە. بۆ ئەوەى لەڕێگەیەوە بگاتە بەها و مەبەستە باڵاکان. لێرەدا هەوڵمان
داوە لە چوارچێوەى توێژینەوەیەکدا بنەما و پێگەکانى تەریقەتى نەقشبەندى و
گرنگییەكانی و چۆنێتی پەیڕەوكردنی بخەینەڕوو.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە
#
نەقشبەندی
#
تەریقەت