::
عەبدوڵا ئەحمەد محەممەد
پێشەكی
ناسری سوبـحانی هزرڤانێكی هاوچەرخی مسوڵمانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، ئەو بەب یـروڕا
بوێرەكانی لەسەر ئیسلام، زانستە ئیسلامییەكان، چەمكەكانی سوننەت، فەرموودە، فەتوا،
فیقهـ و ئیجتیهاد ناسراوە، سوبـحانی لە (13/10/1951ز) لە گوندی (دوریسان)ی نزیك
شاری (پاوە) سەر بە پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كورستان لەدایكبووە، لە حوجرەكانی
كوردستاندا خوێندویەتی و دواجار مۆڵەتی مەلایەتی ئەو دەمەی لەلای زانای گەورە
(مەلا حەمەدەمینی كانی سانان) وەرگرتووە، خاوەنی دەیان پەڕتووكی عەرەبی، كوردی و
فارسییە، ئەو بیرمەندێكی دژە باو و هزر سەربەخۆ بووە، هەر بەم هۆیەشەوە زۆر
بوێرانە بە ڕەخنەی توندەوە بەرەو ڕووی دژبەرانی بوویەوە، بەهۆی ئەم
هەڵوێستانەیەوە دەسەڵاتی وڵاتەكەی زۆر بە
توندی مامەڵەی لەگەڵكرد و نزیكەی هەشت ساڵ بەشوێنیەوە بوون و بە نهێنی چالاكی
ئەنجام دەدا، دواجار دەستگیـركرا و هەر بەهۆی دید و هەڵوێستەكانیەوە زۆر بە توندی
ئەشكەنـجە درا و لە دادگایەكی سەرپێییدا لە شاری سنە و لە ساڵی (1990ز)دا بڕیاری
لە سێدارەدانی بۆ دەركرا و بەنهێنی بڕیارەكەی بەسەردا جێبەجێكرا، لێرەدا پوختەیەكی
دید و دونیابینی ئەو لەسەر سوننەت و فەرموودە دەخەینەڕوو:
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە
#
فەرمودە