::
بەختیار ئەحمەد
ن: مریم وریج كازمى
ئه‌بو محه‌مه‌دى جۆلانى جەخت لەوە دەكاتەوە كە له‌گه‌ڵ
دۆخ و هه‌لومه‌رجی نوێ خۆى ده‌گونجێنێت و ده‌ستى ده‌كێشێته‌وه له جیهادى جیهانى
و هه‌وڵده‌دات زیاتر سه‌رنج بخاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتییه‌وه.
ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت: كاتێك كه له داعش جیابووینه‌وه، بژارده‌یه‌كى
باشمان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو، هه‌ربۆیه ده‌بوایه زۆر زوو بڕیارمان بدایه، بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته كه‌سه نزیكه‌كانم كۆكرده‌وه و پێم وتن كه سوود له سوریا وه‌رنه‌گرین
و نه‌یكه‌م بهسهكۆیهك بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى له ده‌ره‌وه‌ى
سنووره‌كانى سوریا، له هه‌مانكاتدا ڕێگه‌ش نه‌ده‌ین كه كه‌س ئه‌و كاره بكات. من
روونم
كرده‌وه كه پێویسته ته‌نها سه‌رنج بخه‌یته سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى
ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانى له سوریا.
به‌م شێوه‌یه به‌ره‌ى نوسڕه ناوى خۆى گۆڕى بۆ به‌ره‌ى
فه‌تحى شام و دواجار به‌یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێكى دیكه‌ى لۆكاڵى، له‌ژێر ناوى
به‌ره‌ى ته‌حریری شام له ئیدلب جێگیر بوو و په‌یڕه‌وى له ئایدیۆلۆجیایه‌ك كرد
پشت ئه‌ستور به فیقهى ئیسلامى، دروست وه‌ك هێزه‌كانى دیكه‌ى سوننه له سوریا.
به‌تێپه‌ڕبوونى كات، جۆلانى زۆرینه‌ى گروپ و هێزه
توندڕه‌وه ناسورییهكانى ناو به‌ره‌ى ته‌حریری شامى په‌راوێز خست،، به‌تایبه‌ت
ئه‌وانه‌ى كه دژ به‌و گۆڕانه ئایدیۆلۆجییهى رێكخراوه‌كه بوون ئه‌گه‌ر چی
تا ئێستا ڕوون نییه په‌یوه‌ندى نێوان به‌ره‌ى
ته‌حریری شام و ئه‌و هێزانه چ گۆڕانێكى به‌سه‌ردا هاتووه. جۆلانى هه‌وڵى دا كه
شانه چالاكه‌كانى داعش له‌ناو ئیدلب له‌ناو ببات به‌ڵام خۆى به‌دوور گرت له
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رێكخراوى حوراسودین (لقى فه‌رمى قاعیده له سوریا) و هاوئاهه‌نگ
بوو له‌گه‌ڵى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانی ڕوسیا و حكومه‌تى سوریا.
حیزبی ئیسلامی توركستانیش كه باڵى سه‌ربازى ئیگۆرهكانى
چینن، هاوكاری نزیكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ جۆلانى، ئه‌م حیزبه نزیك به هه‌شت ساڵه له
سوریا چالاكه و په‌یوه‌ندى نزیكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى ته‌حریری شام، جۆلانى
پێى وایه كه ئه‌وان پابه‌ندى پارێزگاریكردنن له ئیدلب له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان
و تا ئه‌و كاته‌ى كه په‌یڕه‌وى له
یاساكانى به‌ره بكه‌ن، ئه‌توانن به‌شێك بن له ئێمه و ئه‌و ململانێیه‌ش كه هه‌یانه
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى چین، په‌یوه‌ندى به به‌ره‌وه نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ره‌ى ته‌حریری شام ده‌یه‌وێت
ئیمارهتێكى ئیسلامى له سوریا دابمه‌زرێنێت و له‌و روه‌وه ده‌ڵێت: پشتیوانى ده‌كات
له دروستبوونى ده‌وڵه‌تێكى كاتى و له‌گه‌ڵ دروستبوونى حكومه‌تى تاكحیزبیدا نییه
و پڕۆگرامى كورتمهوداى بریتی ده‌بێت له سه‌قامگیركردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى
خۆى تا سه‌قامگیری بێنێته ئاراوه له رێگه‌ى دروستكردنى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ
هێزه شۆڕشگێڕهكانى دیكه‌ى سوریا.
جۆلانى هه‌وڵده‌دات كه رێكخراوه‌كه‌ى بكاته
رێكخراوێكى نه‌ته‌وه‌یی سورى به‌بێ پڕۆگرامى جیهادی جیهانى و هه‌وڵى زۆر ده‌دات كه
له‌ناو لیستى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بێته ده‌ره‌وه. به‌م شێوه‌یه ئه‌و نییه‌تى
وایه كه پێگه‌ى خۆى له رێكه‌وتنه سیاسیه‌كانى داهاتوو جێگیر بكات، ئه‌م
ستراتیژه نوێیه‌ش ده‌كرێت وه‌ك وه‌ڵامێك لێی بڕوانرێت به‌رامبه‌ر به‌و گۆڕانه
دیارانه‌ى كه له شه‌ڕى ناوخۆیی سوریادا هاتۆته ئاراوه به تایبه‌ت دواى رێكه‌وتنه‌كانى
دوو ساڵى ڕابوردووى نێوان ڕوسیا، ئێران و سوریا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له
سوریا. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م خواسته به ئاسانى نایه‌ته دی له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌م
كاره پێویستى به رازیكردنى هێزه گه‌وره‌كانى دیكه هه‌یه له سوریا تا
گۆڕانكارى له سیاسه‌ته دژه تیرۆریستییه‌كانیان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن
ڕ‌ازى بن به‌گه‌وره‌ترین رێكخراوى جیهادى له سوریا و رێگه بده‌ن به‌وه‌ى كه
رۆڵیان هه‌بێت له ئاینده‌ى سوریا، ئه‌مه‌ش پرسێكه به ئاسانى چاره‌سه‌ر نابێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روسیا رێكهوتننامهیهكى گرنگى له‌گه‌ڵ
توركیا واژۆ كرد كه له رووى ستراتیجه‌وه خاوه‌ن بایه‌خێكى زۆره. ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه
تایبه‌ته به ئاگربه‌ست له ئیدلب و پاراستنى ئاسایشی رێگه‌كان. ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه
ئه‌و كاته واژۆ كرا كه ئۆپۆزسیۆنى سوریا به پشتیوانى توركیا له ئیدلب پاشهكشەیان
كرد دواى ئه‌وه‌ى كه هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریا به پشتیوانمى هێزى ئاسمانى روسیا
پێشڕه‌ویان كرد و توانیان ناوچه‌كانى باشور و رۆژهه‌ڵاتى ئیدلب بگرن و ده‌ست بگرن
به‌سه‌ر رێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (M5). گومانى تێدا
نییه كه ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه به ئامانجى ریگریكردن بوو له شه‌ڕێكى گه‌وره‌تر،
روسیا و توركیا رێكه‌وتنێكى له‌و چه‌شنه‌یان واژۆ كرد كه یه‌كێك له خاڵه‌كانى
بریتی‌بوو له گه‌شتى دوو قۆڵى سه‌ربازى هێزه‌كانى روسیا و توركیا به‌درێژایی رێگه‌ى
نێوده‌وڵه‌تى(M4) له ئیدلب.
ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه ده‌ریخست كه روسیا و توركیا
خواستى شه‌ڕى زیاتریان نییه له سوریا، روسیا به ئاگایه له‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر
بێت و هاوپه‌یمانه‌كانى هانبدات بۆ چوونه ناو ئیدلب، قهیرانێكهی مرۆیی دروست ده‌بێت
و به ئاشكراش رایگه‌یاند كه خوازیارى كوشتارێكى به‌كۆمه‌ڵ نییه له ئیدلیب، له
لایه‌كى دیكه‌شه‌وه خوازیارى جوڵاندنى ئه‌مه‌ریكا و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌و
وڵاته‌ى نییه، توركیاش به نۆبه‌ى خۆى خوازیارى سه‌قامگیرى زیاتره له سه‌ر
سنووره هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ پارێزگاى ئیدلبـی سوریا.
ئیدلب شوێنى نیشته‌جێبوونى چوار ملیۆن كه‌سه، كه
40% ئه‌و ژماره دانیشتوانه پێكهاتووه له ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى سوریا كه له
شاره‌كانى دیكه‌وه روویان له‌وێ كردووه، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر هێرش بكرێتـه سه‌ر
ئیدلب، سنووره‌كانى توركیا گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ته‌واوى ئه‌و هه‌وڵانه هۆكاره تا ئه‌بو محه‌مه‌دى
جۆلانى بۆ باشتركردنى هه‌لومه‌رجى رێكخراوه‌كه‌ی و چاره‌نوسی خۆى، پشت به هێزه‌كانى
ناوچه‌كه ببه‌ستێت و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له‌به‌رچاو بگرێت. جۆلانى له
زۆر كاتدا هاوكارى له توركیاوه وه‌رگرتووه و پابه‌ندی ئاگربه‌ستیش بووه له‌گه‌ڵ
روسیا. له ئێستادا هێزه‌كانى سه‌ر به جۆلانى به دڵسۆزى و یه‌كگرتوویی ماونه‌ته‌وه.
ئه‌م یهكرگرتووییهش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تواناى ئه‌و رێكخراوه له به‌ڕێوه‌بردنى
ئیدلب و ئه‌و قازانجهیه كه ئه‌و رێكخراوه ده‌یكات له ده‌روازه سنوورییه‌كانى
ئیدلب له‌گه‌ڵ توركیا له باكور و ڕۆژئاوا‌و و دواتر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى سوریا له
باشور و ڕۆژهه‌ڵاتى ئیدلبه‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه، هێزهكەى جۆلانى به به‌رارود
به هێزه‌كانى دیكه، له ئیدلب به‌هێزترینه و هه‌رهێزێك به پێى خواستنى جۆلانى
نه‌جوڵێته‌وه تواناى مانه‌وه‌ى نابێت له ئیدلب.
وا نایه‌ته پێش چاو كه جۆلانى رێگه به گروپ و
رێكخراوه‌كانى دیكه بدات له ئیدلب به‌هێز ببنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م كاره
بۆچونى ئه‌و له‌سه‌ر جیهادى نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه
به‌م دواییه جۆلانى له‌به‌ر سوودوه‌رگرتن له گوتاری جیهادى بۆ هێشتنه‌وه‌ى هێز
له ده‌ستى خۆیدا، په‌ناى بردۆته به‌ر به‌كارهێنانى هێزى نه‌رم. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا،
به مه‌به‌ستى ده‌ستگه‌یشتنی ڕۆژنامه‌نوسه بیانییه‌كان پێى، كارئاسانى زیاترى ئه‌نجام
داوه و كه‌ناڵێكى ڕاگه‌یاندنى نوێى كردۆته‌وه بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ
ده‌زگا میدیایه ڕۆژئاواییه‌كان. فه‌رمانده دیاره‌كانى به‌ره‌ى ته‌حریری شام، به‌شدارى
ده‌كه‌ن له‌و دانیشتنانه‌ى كه كه‌سه‌كان تیایدا بۆچونى جیاوازیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت
خودى جۆلانیش به‌بێ ئه‌وه‌ى كه پاسه‌وانى تایبه‌تى هه‌بێت، له شوێنه گشتییه‌كاندا
تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ده‌بێت.
به‌م شیكردنه‌وانه، له ئێستادا جۆلانى به‌هێزترین
ڕابه‌رى جیهادى لۆكاڵییه له سوریا تا ئه‌وكاته‌ى كه رێكه‌وتننامه‌ى ئیدلب گۆڕانكارى
بهسهردانهیهت و توركیا و سوریا پێوه‌ى پابه‌ند بن، ئه‌گه‌ر ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه
گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت و جۆلانى ئیدلب له‌ده‌ست بدات، بێگومان به‌ره‌ى ته‌حریری شام
به ده‌یان هه‌زار شه‌ڕكه‌ره‌وه چ له‌گه‌ڵ جۆلانى یاخود به ڕابهرایهتییهكى
نوێ ده‌بن به یه‌ك ئامێرى كوشتن و به پشتیوانى هێزه توندڕه‌وه‌كانى دیكه، بۆ
جارێكى تر سه‌قامگیری سوریا و ناوچه‌كه تێكدهدهنهوه.
سه‌رچاوه:
مریم وریج کاظمی: استراتژی ابو محمد الجولانی و جبهه فتح الشام در شمال غرب سوریه
https://tinyurl.com/4sz5z352
#
قاعیدە
#
توندڕەوی
#
تیرۆریزم