زانا و فەیلەسووفانی موسڵمان لەنێوان داهێنان و تۆمەتباریدا

11/04/2021

:: زیرەك ئەحمەد رەحمان

پێشەکی

زۆر جار کە جیهانی ئیسلامەتی و موسڵمانان بە پاشکەوتوو وەسف دەکرێن، لە کاردانەوەدا زۆرێكی موسڵمان بەرپەرچی ئەم تۆمەتە دەدەنەوە، بەوەی زۆربەی زۆری زانستە پەتی و مرۆییەکان (زانستە دنیاییەکان) قەرزداری زانا موسڵمانەکانن، کۆی ئەم زانستانەش جێدەستی کۆمەڵێك زانای ناوداری جیهانی ئیسلامەتی تێدایە.

تەنانەت جاری وایە بە جۆرێك ستایشی ئەم زانایانە دەکرێ؛ بەوەی ڕۆژگارێك ئەو زانا موسڵمانانە لە لووتکەدا بوون کە جیهانی ڕۆژئاوا لە تاریکایی بێئاگایی لە زانستدا بوو. بەڵام لە بەرامبەردا ئەو هەموو زانا موسڵمانانە هەڵکەوتن، بۆچی لە بری ئەو زانستانە، تەنیا زانستە دینیەکان (شەرعیەکان) برەویان درایە و زانستە مرۆیی و پەتیەکان پاشەکشەیان کرد؟ ڕەنگە زۆر هۆکار هەبێت بۆ ئەم داکشان و پاشەکشەیە؛ بەڵام بیرمان نەچێت لە سەرەتای دەرکەوتنی ئەو زانا و ئاشنابوونی شەقامی ئیسلامەتی بەم زانستانە، بەرەیەكی دژ و نەیاریان لەناو زانایانی شەریعەت و ئەوانەدا هەبوو کەوا بە موو لە دەقیان لانەداوە. دەقیش بە تێگەیشتنی کەسانێكی دیاریکراو، کە دواتر ناسرا بە دەقی کتاب و سوننەت بە تێگەیشتنی سەلەفی ئۆمەت.

بۆیە لەم باسەدا دەمانەوێ تیشێك بخەینە سەر ئەوەی لە بەرامبەر ئەم خۆهەڵکێشان و شانازی کردنە بە زانایانی دنیایی موسڵمان، ئاماژە بدەین بە هەڵوێستەکانی زانایانی دەرکەوتووی بەرەی نەیار لە فەقیهانی سەلەفی.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# ئایین

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure