::
عومەر ڕەشید
گفتوگۆی: عومەر رەشید
لەم گفتوگۆیەدا د. محەمەد پێنجوێنی سه‌رۆكی
لیژنه‌ی فه‌توای سلێمانی باس لە گرنگی فتوا و كاریگەرییەكانی دەكات، ئەو دەڵێت
"فه‌توای سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان به فه‌توایه‌كی ورد و زانستی ئه‌ژمار ناكرێت"،
پێنجوێنی سەبارەت بە كاریگەری فەتوا لەسەر تاك و كۆمەڵگە دەڵێت "ئه‌گه‌ر فه‌توایه‌ك
له دادپه‌روه‌ری ده‌رچوو بۆ به سته‌م، له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچوو بۆ به
ماڵوێرانی، ئه‌وه ئایین نییه ئه‌گه‌رچی خزێنرابێته ناوی".
ناوەندی
كوردستان: فەتوا چییه و له ئیسلامدا چ پێگه‌یه‌كی هه‌یه؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: له عه‌ره‌بیدا زیاتر ئیفتا به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك لیژنه‌ی ئیفتا
یان دارولئیفتا، كه‌واته ئه‌سڵی وشه‌كه ئیفتایه، پێناسه‌كه‌شی بریتییه له
بۆچوونێكی نوێ ده‌رباره‌ی بابه‌تێك كه له كۆمه‌ڵگادا ڕووده‌دات، خه‌ڵكیش له‌و
باره‌یه‌وه زانیاریان نییه، زانایه‌كی متمانه‌پێكراو ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته
نوێیه بۆچوونی خۆی ده‌ڵێت، به‌وه ده‌وترێت فه‌توا.
ناوەندی
كوردستان: فه‌توا پێویستییه‌كی مرۆڤه‌كانه یان پاڵنه‌رێكی سیاسیی هه‌یه؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: هه‌ركاتێك فه‌توا پاڵنه‌ری سیاسی هه‌بوو زۆر سامناكه، چونكه
خودی فه‌توا كارێكی ئاییندارییه، كه پێداویستی ژیان داوایده‌كات، نه‌ك سیاسه‌ت
له پشتییه‌وه بیجوڵێنێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه له ده‌وڵه‌تی ئیسلامییدا پێگه‌ی
موفتی له‌سه‌رو سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه‌یه، واتا سه‌رۆك یان خه‌لیفه ناتوانێت فه‌رمان
به‌سه‌ر موفتیدا بكات، به‌ڵكو به‌پێچه‌انه‌وه موفتی فه‌رمان ده‌كات به‌سه‌ریدا،
بۆچی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌جیهانی ئیسلامییدا نه‌یانده‌توانی لیژنه‌ی ئیفتا دابنێن؟
چونكه پێگه‌ی موفتی هێنده به‌رزه له‌سه‌رۆك
باڵاتره، له‌وه ترساون سبه‌ی موفتی فه‌رمان به سه‌رۆك بكات، ئه‌ویش به‌قسه‌ی نه‌كات،
دواجار موفتییه‌كه جه‌ماوه‌ر هانبدات بۆ لابردنی ئه‌و سه‌رۆكه.
له
هه‌رێمی كوردستانیشدا تا ئێستاش ڕێناده‌ن خانه‌ی فه‌توادان هه‌بێت، هۆكاره‌كه‌شی
هه‌ر ئه‌و ترسه‌یه، له ساڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری (2013)دا هه‌وڵماندا خانه‌ی فه‌توادان
له كوردستاندا دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئەزكاتەی هه‌رێم
كه كاك مه‌سعود بارزانی بوو كۆبووینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕاڕا بوو نه به به‌ڵێ و نه
به نه‌خێر وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه، به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی داینه‌وه وتی پرسیار له
فه‌یله‌سوفێك كراوه ده‌رباره‌ی بوونی خوا، خۆی بڕوای به‌بوونی خوا نه‌بووه ئه‌گه‌ر
بۆچوونه‌كه‌ی خۆی بوتایه خه‌ڵك قبوڵی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌شی بوتایه
درۆی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌كرد بۆیه هیچیانی نه‌وت، كه‌واته سه‌رۆكی هه‌رێم بڕوای به
موفتی و فه‌توا نه‌بوو به‌ڵام نه‌شیده‌وێرا به‌ڕاشكاوی بڵێ نا.
له‌م
ساڵانه‌ی دواییدا له توركیا به پاڵنه‌ری سیاسی فه‌توای ته‌كفیركردنی ده‌سته‌یه‌ك
درا كه دژ به ئه‌ردۆگان بوون، موفتییه‌كان له حه‌ڤده خاڵدا كافریان كردن، كه
سه‌یری ئه‌و خاڵانه‌ت ده‌كرد هیچی به‌ڵگه‌ی كافركردن نه‌بوون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی
ڕێگای لێدانان بگرێته‌به‌ر و جه‌ماوه‌ره مسوڵمانه‌كه‌ش ڕازی بكات ئەو فەتوایەیان
دەركرد.
ناوەندی
كوردستان: هیچ مه‌رجێك بۆ فه‌تواوه‌رگر (مستفتی) هه‌یه؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: نا هیچ مه‌رجێكی وای نییه، ته‌نها ده‌بێت عاقڵ بێت و ئیسلامی
قبوڵ بێت، جاری وا هه‌یه فه‌تواوه‌رگره‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا ده‌ژی به‌ڵام
ئایینێكی تری هه‌یه.
ناوەندی
كوردستان: ئه‌كرێت فه‌تواوه‌رگر مسوڵمان نه‌بێت؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: به‌ڵێ.
ناوەندی
كوردستان: له‌مڕۆدا زۆرێك له مه‌لا و بانگخواز ده‌بینین له ته‌له‌فزیۆن و سۆشیال
میدیاكانه‌وه ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاره شه‌رعییه‌كانی خه‌ڵكی ده‌ده‌نه‌وه،
ئایا وه‌ڵامی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و پرسیارانه ده‌كرێت وه‌ك فه‌توا وه‌ربگیرێن؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: پێنج شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به نووسراوی فه‌رمی یه‌كێتی زانایان
و ئه‌وقافه‌كان داوامان له كه‌ناڵ و وتاربێژه‌كانیش كرد كه كه‌س بۆی نه‌بێت له
ته‌له‌فزیۆن و مینبه‌ره‌كانه‌وه فه‌توا بده‌ن، چونكه له‌سه‌ر مینبه‌ر و ته‌له‌فزیۆنه‌وه
فه‌توا نادرێت، داوامان لێ‌كردن فه‌توا بگێڕنه‌وە بۆ ئه‌و لیژنانه‌ی له شاره‌كاندا
هه‌ڵبژێردراون، چونكه فه‌توای هێنده دژبه‌یه‌ك هه‌یه خه‌ریكه خه‌ڵكی له
ئیسلام بێزار ده‌بن، یان ده‌كه‌ونه گومانه‌وه له ئایینه‌كه.
دوو
مزگه‌وتی نزیك له‌یه‌ك هه‌یه، هه‌ندێك جار له وتاری ڕۆژی هه‌ینیدا وه‌ڵامی یه‌كتر
ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌و ئه‌لێت دروسته و ئه‌وی تر وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ده‌ڵێت دروست
نییه، ئه‌مه له‌ڕووی ئایدیاوه خه‌ڵكی تووشی كێشه ده‌كرێت، خیلافی نێوان
زانایان ڕه‌حمه‌ت بووه، بۆچوونه جیاوازه‌كانیان ده‌بێت به‌پێی جیاوازییه‌كان
تێكه‌ڵی واقیع بكرێن، هه‌ركاتێك خیلاف له ڕه‌حمه‌ته‌وه بووه ناڕه‌حه‌تی و زه‌حمه‌ت
ده‌بێت وازی لێبهێنرێت، ده‌رمانسازێك كه بۆ نه‌خۆشییه‌ك چوار پێنج جۆر ده‌رمانی
لایه ده‌بێت به‌پێی جیاوازی نه‌خۆشییه‌كه بیدات به نه‌خۆشه‌كه، نه‌ك هه‌ر چوار
پێنج ده‌رمانه‌كه به‌یه‌كه‌وه بدات به نه‌خۆشه‌كه، ئه‌گه‌ر وابكات نه‌خۆشه‌كه
ده‌كوژێت، موفتیش ده‌بێت وابێ، ده‌بێت ئاگای له‌حاڵی فه‌توا وه‌رگره‌كه بێت،
ئیبنولقه‌ییم سێ مه‌رجی بۆ موفتی داناوه، ده‌بێت جوان له پرسیاره‌كه تێبگات، ده‌بێت
به‌جوانی ئاگاداری ده‌ره‌نجامی فه‌تواكه‌ی بێت، ده‌بێت شوێن و پێگه‌ی فه‌تواكه‌ش
بزانێت، ئینجا ده‌بێت وه‌ڵام بداته‌وه.
وه‌ڵامی
تیڤی و سۆشیال میدیاكانیش به‌جۆرێك له فه‌توا ئه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵام بێ زانستیان
پێوه دیاره، باشترین جۆری فه‌توا ئه‌وه‌یه به لیژنه بدرێت نه‌ك تاكه كه‌سی،
له سه‌رده‌می خه‌لیفه ڕاشیدینه‌كاندا فه‌توا به لیژنه دراوه، له‌و سه‌رده‌مانه‌دا
ئه‌هلی حه‌لوعه‌قد هه‌بووه، كه ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌ڕی و جۆرێك له په‌رته‌وازه‌یی
دروستبوو ئنجا چوار مه‌زهه‌به‌كه ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام فه‌توای تاكه‌كه‌سی ئه‌وان
جیاواز بوو، موفتییه‌كان شافیعی، حه‌نه‌فی، حەنبەلی و مالیكی بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
به‌كۆمه‌ڵێك پڕه‌نسیبی زانستی كاریان كردووه، له ڕوانگه‌یه‌وه فه‌توای سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان
به فه‌توایه‌كی ورد و زانستی ئه‌ژمار ناكرێت، چونكه موفتی ده‌بێت ئاگاداری ئه‌م
سێ خاڵه بێت: یه‌كه‌م حوكمه ته‌كلیفییه‌كان، دووه‌م حوكمه وه‌زعییه‌كان، سێیه‌م
مه‌قاسیدی شه‌ریعه، ئه‌گه‌ر موفتی ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵه نه‌كات فه‌تواكه‌ی هه‌ڵه و
ناشه‌رعی ده‌رده‌چێت.
گه‌وره‌ترین
هه‌ڵه‌ی ئه‌و جۆره موفتیانه ئه‌وه‌یه كه فه‌توای بێ مه‌قاسیدی ده‌ده‌ن، وه‌ك
ئه‌وه‌ی بڵێن شه‌ریعه‌تی خوا هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌ك له‌پشتییه‌وه نییه، به‌ڵام تۆ
دیقه‌تی نوێژ بده كه په‌رستشه به‌ڵام ئامانجی دووركه‌وتنه‌وه له خراپه و به‌دكاری
له‌پشتی هه‌یه.
ناوەندی
كوردستان: كه‌واته بێ ئاگایی له مه‌قاسیدی شه‌ریعه كێشه‌ی یه‌كه‌م و كۆتاییە لە
فەتوادا؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: به‌ڵێ هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌یه كه فه‌توای به‌ره‌و فه‌وزا بردووه و
به‌زیانی هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی شكاوه‌ته‌وه، ئه‌م ئایینه بۆ ژیانه‌وه‌ی خه‌ڵك
هاتووه نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی موفتی به فه‌تواكانی بیانكوژێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین
كه به هیچ جۆرێك نابێت فه‌توا زیان له‌خه‌ڵك بدات، ئه‌گه‌ر زیان یگه‌یاند ئه‌وه
فه‌توا نییه، چونكه فه‌توای شه‌رعی به‌رژه‌وه‌ندییه، ئیبنولقه‌ییم وته‌یه‌كی
زۆر جوانی هه‌یه، ده‌ڵێت: ئه‌م ئایینه‌ی ئێمه هه‌مووی دادپه‌روه‌رییه، جا ئه‌گه‌ر
فه‌توایه‌ك له دادپه‌روه‌ری ده‌رچوو بۆ به سته‌م، له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچوو بۆ
به ماڵوێرانی، ئه‌وه ئایین نییه ئه‌گه‌رچی
خزێنرابێته ناوی.
ناوەندی
كوردستان: ئه‌گه‌ر فه‌توایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م له‌پشتی بوو، جیاواز نییه له‌و
فه‌توایه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌پشتی نییه؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: خودی فه‌توا له كاتی بێهێزی و به‌هێزیدا ناگۆڕێت، به‌ڵام له جێبه‌جێكردندا
ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات پشتگیری كرد، جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌بێته واجب، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پشتگیری نه‌كرد فه‌تواكه نابێته ناچاركه‌ر به‌ڵكو وه‌ك بۆچونێك
سه‌یر ده‌كرێت.
ناوەندی
كوردستان: ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌ك لیژنه‌ی فه‌تواو زایان ده‌سه‌ڵات له پشتتان بوایه
فه‌توای سۆشیال میدیا و ته‌له‌فزیۆنه‌كانتان ڕاده‌گرت؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه، به‌ڵكو زۆر شت كه بوونه‌ته هۆكاری فه‌وزا
ڕامانده‌گرت، ئه‌م هه‌موو وتاره جۆراوجۆرانه‌مان ڕاده‌گرت، ئه‌و وتارانه‌ی له
ئامۆژگاری لایداوه و بووه‌ته سیاسه‌ت و شیكاری و جنێودان و هێرشكردن و غه‌یبەت،
ئه‌وانه‌م هه‌مووی ڕاده‌گرت، چونكه نابێت وتار له چوارچێوه‌ی ئامۆژگاری ده‌رچێت.
زۆر
شت هه‌یه له‌م وڵاته‌دا پێویسته ڕابگیرێن، به‌ڵام چونكه ده‌سه‌ڵات له‌پشتمان
نییه بووه‌ته فه‌وزاو هه‌ركه‌سه‌و هه‌ڵده‌ستێت بۆخۆی موفتییه‌كه.
ناوەندی
كوردستان: وتت نابێت فه‌توا زیان بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام فه‌توا دراوه و ئه‌گه‌ر وه‌ك
خۆی جێبه‌جێ بكرێت زیان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نمونه فه‌توا دراوه ژن و مێرد له‌سه‌ر
نوێژنه‌كردن له‌یه‌ك جیاببنه‌وه، دواجار كێ باجی هه‌ڵه‌ی ئه‌و موفتیانه‌ی سه‌ر
شاشه‌كان ده‌دات؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: دواجار هه‌ر خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگایه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، چونكه نه
ده‌سه‌ڵات و نه خودی موفتییه‌كه ناچنه ژێرباری ئه‌و زیانه، ئه‌و فه‌توایه
بێوه‌ژنێكی تر ده‌خاته كۆمه‌ڵگاوه، مناڵه بێسه‌رپه‌رشته‌كان زیاتر ده‌كات،
خێزان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ناوەندی
كوردستان: ئایا نابێت ژن له‌گه‌ڵ پیاوی نوێژنه‌كه‌ردا ژیان به‌رێته‌سه‌ر، به پێچه‌وانه‌شه‌وه؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: ئێمه‌ش ده‌زانین ئه‌م بابه‌ته له كتێبه فیقهیه‌كانماندا
بوونیان هه‌یه، به‌ڵام موفتی ده‌بێت پزیشك بێت، خۆ ئێمه‌ش ئاگامان له‌و بابه‌ته
هه‌یه، به‌ڵام بۆ به خه‌ڵكی ناڵێین؟ چونكه سه‌یری واقیعه‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین،
ئایا من كه ژن و مێردێك به فه‌توایه‌ك له‌یه‌ك جیاده‌كه‌مه‌وه خانه‌یه‌كی سه‌رپه‌رشتیاریم
بۆ منداڵه‌كانی دروست كردووه كه سبه‌ی تووشی خراپه نه‌بن، چاودێریم بۆ دایكیان
داناوه تا تووشی لادانی ئه‌خلاقی نه‌بێت؟ هه‌ركاتێك ئه‌وانه‌م توانی، توانیم
بژێویان بۆ دابین بكه‌م، ئه‌وكاته ده‌ڵێم خوشكم تۆ بژارده‌ی مانه‌وه و جیابوونه‌وه‌ت
له‌به‌رده‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه بێ دینه، كامیان هه‌ڵده‌ژێری ئازادیت.
ناوەندی
كوردستان: كه‌واته ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه قبوڵی بوو له‌گه‌ڵ پیاوه نوێژنه‌كه‌ره‌كه‌یدا
بمێنێته‌وه ده‌توانێت و ئازاده؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: به‌ڵێ، ده‌توانێت له‌گه‌ڵی بمێنێته‌وه، چونكه به‌نوێژنه‌كردن
كافر نابێت، بابه‌تی كوفر بابه‌تێكی عه‌قیده‌ییه، ده‌بێت به زمان ده‌ریببڕێت، ده‌بێت
ببێته قه‌ناعه‌ت و ئایدیا، به‌كرده‌وه نابێته كافر، ئایا زیناكار و مه‌یخۆر و
زه‌كاتنه‌ده‌ر كافرن؟ نه‌خێر ئه‌وانه تاوانبار و یاخین، كه‌س ناڵێت ڕۆژوونه‌گر و
زه‌كاتنه‌ده‌ر كافرن، كه زه‌كات و نوێژ و ڕۆژوو له‌یه‌ك ئاستدان، بۆچی ته‌نها به نوێژنه‌كردن
كافر ده‌بێت؟
ناوەندی
كوردستان: چونكه نوێژ ده‌قی له‌سه‌ره، ئه‌وانه‌ی نوێژنه‌كه‌ر به كافر ده‌زانن
پشت به‌و ده‌قانه ده‌به‌ستن، ئایا ده‌قه‌كان هه‌ڵه ته‌فسیر ده‌كه‌ن؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: ئه‌و فه‌رموده‌ی كه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر ده‌فه‌رموێت
(نێوانی كوفر و ئیمان وازهێنانه له نوێژ) هه‌ڵه وه‌رگیراوه و شیكراوه‌ته‌وه، هه‌ڵه‌كه ئه‌وه‌یه فه‌رموده‌كه به
حوكم وه‌رگیراوه، ئه‌وه حوكم نییه باسی جیاوازییه، جیاوازی نێوان كه‌س و كۆمه‌ڵگاكانه،
نه‌ك حوكمدان بێت به‌سه‌ر نوێژنه‌كه‌ردا، ئه‌فه‌رموێت جیاوازی كافر و بڕوادار، كوا
پێغه‌مبه‌ر حوكمی به‌سه‌ر نوێژنه‌كه‌ردا داوه به كوفر، وه‌ك نیشانه باسی كردووه.
ناوەندی
كوردستان: ئایا گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری وه‌ك هه‌ر گرێبه‌ستێكی تر وه‌هایه، یان مه‌رجی
ئیمانی تێدایه؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: نه‌خێر مه‌رجی ئیمانی تێدا نییه، ته‌نها ده‌بێت پێگه‌یشتوو
(بالغ) و عاقڵ بێت، به‌ڵام بۆ كه‌ماڵی گرێبه‌سته‌كه ده‌بێت نوێژخوێن و پابه‌ندبێت،
مه‌رجی ئه‌سڵی گرێبه‌سته‌كه جیاوازه له‌گه‌ڵ مه‌رجی كه‌ماڵ.
ناوەندی
كوردستان: ئه‌گه‌ر كچ و كوڕێكی نوێژنه‌كه‌ر هاتن و داوایان كرد جه‌نابت له‌یه‌كیان
ماره بكه‌یت، ده‌یكه‌یت؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: به‌ڵێ، چونكه زانایانی پاشین ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خۆشیان و شاهیده‌كانیش
فاسق بوون بڕۆ ماره‌یان بكه، چونكه گرێبه‌سته‌كه بۆ حه‌ڵاڵبوونیانه به‌یه‌كتر،
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو نوێژنه‌كه‌ره به حه‌ڵاڵی ببنه ژن و مێردی یه‌كتر باشتره
یان بڕۆن زینا بكه‌ن؟ بێگومان حه‌ڵاڵی یه‌كتربن باشتره، ماره‌كردنه‌كه پێش ده‌خه‌ین
به‌سه‌ر زیناكردنه‌كه‌دا.
ناوەندی
كوردستان: ده‌وترێت فه‌توا ده‌گۆڕێت به‌پێی گۆڕانی كات و شوێن، به‌ڵام تا ئێستاش
زۆرێك له فه‌تواكان پشتیان به ده‌قی زانا ڕابردووه‌كان به‌ستووه، ئه‌مه بۆ؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: زانا پێشینه‌كانمان فیقهی گریمانەییان هه‌بووه، ئه‌و شتانه‌ی له
سه‌رده‌می خۆیاندا ڕوویاننه‌داوه گریمانەیان واكردووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه سبه‌ی
ڕووبدات بۆیه قسه‌یان له‌باره‌وه كردووه، بۆ نموونه باسیان له‌وه كردووه ئه‌گه‌ر
ده‌رچه‌ی كۆم گیراو له شوێنێكی تره‌وه پیسایی كرا حوكمه‌كه‌ی چییه؟ له‌كاتێكدا
له‌سه‌رده‌می ئه‌واندا نه‌شته‌رگه‌ری وا نه‌كراوه وه‌ك له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌كرێت،
بۆ وه‌ها كارێك زیاتر له ده ئه‌گه‌ریان داناوه، كه‌واته یه‌كێك له هۆكاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی
فه‌توای زانایانی پێشین بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وان بیریان فراوان بووه.
ئه‌مه
لایه‌نێكی بابه‌ته‌كه‌یه، به‌ڵام خۆشمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئیجتیهاد ده‌كه‌ین هه‌مووی
بۆچوونی پێشین نییه، وه‌ك لیژنه داده‌نیشین قسه‌ی ده‌رباره ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت
خودی خۆم جاری واهه‌بووه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی نوێ نزیكه‌ی ساڵێك كنه و پشكنینم
كردووه، بۆ نمونه بۆ به‌خشینی چه‌ند ئه‌ندامێكی جه‌سته تا ئێستا نه‌گه‌یشتوومه‌ته
قه‌ناعه‌تێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، چونكه بۆ پزیشكه‌كانیش یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه
كاریگه‌یه‌كانی چین، له‌به‌رئه‌وه تا ئێستا قسه‌م تیا نه‌كردووه، جاری واهه‌بووه
بۆ بابه‌تی بازاڕ خۆم چوومه‌ته بازاڕ و وه‌ك بازرگانێك به چه‌ند سه‌عات
دانیشتووم و گوێم گرتووه.
ناوەندی
كوردستان: له‌كاتی ڕاجیایی موفتییه‌كاندا، فه‌تواوه‌رگر ده‌بێت چی بكات؟ بۆ نمونه
یه‌كێ فه‌توا ده‌دات ده‌بێت ژن له مێردی نوێژنه‌كه‌ر جیا بێته‌وه، تۆش ده‌ڵێین
به‌ویستی خۆیه‌تی جیا ده‌بێته‌وه یان نا، له‌و كاته ئیش به‌كام فه‌توایه ده‌كرێت؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: زانایان ده‌رباره‌ی بوونی چه‌ند موفتییه‌ك جیاوازیان هه‌یه، هه‌ندێك
ده‌ڵێن ته‌نها یه‌كیان ده‌هێڵینه‌وه ئه‌وانی تر لاده‌به‌ین، به‌ڵام بۆچوونی به‌هێز
ئه‌وه‌یه كه با زیاد له موفتییه‌ك هه‌بێت، به‌ڵام خه‌ڵك ڕۆشنبیری ئه‌وه‌یان هه‌بێت
به‌قسه‌ی كامیان ده‌كات، بۆچوونی كامیانی به‌لاوه دروست بوو ئیش به‌وه‌یان ده‌كات.
ناوەندی
كوردستان: جا ئه‌وكاته خه‌ڵك شوێن به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ناكه‌وێت؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: له‌وانه‌یه وابێت، به‌ڵام ئیمانداری له‌وكاته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
ناوەندی
كوردستان: زانایانی وڵاتی خۆمان پابه‌ندن به لیژنه‌ی فه‌تواوه؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: به‌ڵێ، له‌سه‌دا هه‌شتایان پرسیاره‌كان ده‌گێڕنه‌وه بۆ لیژنه‌ی
فه‌توا، ئه‌وانه‌ی تر كه خۆیان كه‌ناڵیان هه‌یه، یان خۆیان به گه‌وره‌تر ده‌زانن
له لیژنه‌ی فه‌توا، یان خۆیان به شاره‌زاتر ده‌زانن له یه‌كێتی زانایان، ئه‌وانه‌ن
ئه‌م جۆره فه‌توا نامۆیانه ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا هه‌موومان ده‌زانین فه‌توای
لیژنه به‌هێزتره له فه‌توای تاك.
ناوەندی
كوردستان: بۆچی زۆرینه‌ی موفتیه‌كانی سه‌ر شاشه و سۆشیال میدیاكان، له‌به‌رامبه‌ر
پرسیارگه‌له جیاوازه‌كاندا هه‌رگیز وشه‌ی (نازانم) به‌كارناهێنن، له‌كاتێكدا هاوه‌ڵان
و زانایان و سه‌رمه‌زهه‌به‌كان وشه‌ی (نازانم)یان زۆر بووه؟
د.
محەمەد پێنجوێنی: هۆكاری یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بابه‌تی ته‌قوا، كاتێك قسه‌ده‌كه‌ین
خه‌یاڵمان لای قیامه‌ت نییه، زیاتر حه‌زی خۆده‌رخستنه، ئه‌مه‌ش چاوی دڵ كوێر ده‌كات،
هۆكاری دووه‌م نه‌زانییه، ئه‌وه‌ی به‌ڕاست و چه‌پدا فه‌تواده‌دات ئه‌وه نه‌زانه،
ئه‌گه‌ر زانا بێت ده‌ڵێت نازانم، چونكه وشه‌ی نازانم بۆ زانا به‌شێكه له زانست،
ئه‌مه ده‌رگای فێربوونه، ئه‌وه‌ی كه نازانێت زیاتر ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
واده‌زانێت هه‌موو شتێك ده‌زانێت له كتێبدا ناگه‌ڕێت، مه‌گه‌ر له گۆگڵ، ته‌نانه‌ت
پرسیار له تایبه‌تمه‌ندان ناكه‌ن، له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆری فه‌توا لای تایبه‌تمه‌ندانه،
وه‌ك پزیشك و بازرگان و .. .هتد.
ناوەندی
كوردستان: به‌ڵام له كۆمه‌ڵگادا زانایەك بڵێت نازانم خه‌ڵكی به نه‌زانی ده‌زانن،
له‌وانه‌یه ئه‌مه بۆ زانایه‌ك خۆش نه‌بێت.
د.
محەمەد پێنجوێنی: با خه‌ڵك وابزانێت كه نازانم، ئه‌مه كه‌ی كێشه‌یه؟ نابێت بۆ
پارسه‌نگی ئه‌وه من بچم فه‌توای هه‌ڵه بده‌م.
#
فەتوا