::
بەختیار ئەحمەد
ن: مایكل نایتس
به‌غداد به‌شێوه‌یه‌كى كارایانه سه‌روه‌رى یاساى سه‌پاند
كاتێك له 26 ئایار (قاسم موسڵیح/
ئامر لیواى سیانزه‌ى حه‌شدی شه‌عبـی) ده‌ستگیر كرد به تۆمه‌تى تیرۆركردنى (ئیهاب
وه‌زنى) له 9 ئایار كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانى خۆپیشاندانه‌كان. (موسڵیح) كه‌سایه‌تییه‌كى
دیارى نزیك له ئێرانه و له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا كار ده‌كات بۆ
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سنوورى نێوان عێراق و سوریا له رێگه‌ى میلیشیا عێراقییه
بریكاره‌كانه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى نزیك له‌گه‌ڵ كه‌تیبه‌كانى حیزبوڵا كارده‌كات كه
له لیستى تیرۆری ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكادایه. ناوبراو دواى ده‌ستگیركردنى
گوازرایه‌وه بۆ باره‌گایه‌كى سه‌ربازى عێراقی له (فه‌رمانده‌یی پڕۆسه هاوبه‌شه‌كان
له عێراق) كه به شوێنێكى پارێزراو داده‌نرێت له به‌رامبه‌ر میلیشیاكان و باره‌گاى
هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سیش ده‌كه‌وێته هه‌مان شوێنه‌وه.
زۆرێك لە چاودێران پێیانوایە پێویسته له‌سه‌ر
حكومەتی عێراق به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر دەستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تێوه‌گلاون
له كرده‌وه‌كانى كوشتن تا بیسه‌لمێنێت بۆ هاوڵاتیان كه هه‌ڵبژاردنه‌كانى تشرینی
یه‌كه‌م به ئارامى و ئاسایش به‌ڕێوه ده‌چێت. و جۆرێك لە متمانە لای هاووڵاتیان دروست بكات.
هاوشێوه‌ى ئه‌و دهستگیركردنهى كه له حوزه‌یرانى
2020 ڕویدا، ئه‌م جاره‌ش میلیشیاكان هه‌وڵى ترساندنى حكومهتیاندا به مه‌به‌ستى
ئازادكردنى (موسڵح). به‌ڵام ئه‌م جاره حكومه‌ت خۆى به‌دوور گرت له دووباره‌بوونه‌وه‌ى
ئه‌و سووكایهتییهى كه به‌هۆى ئازادكردنى گومان لێكراوهكهوه له ساڵى ڕابردوودا
ڕووبه‌ڕووى بۆوهوە دواى ئه‌وه‌ى كه میلیشیاكان ئابڵۆقه‌ى باره‌گاى سه‌رۆك وه‌زیرانیان
دا. تا كاتى نوسینى ئه‌م دێڕانه (موسڵیح) ده‌ستبه‌سه‌ره و ئازاد نه‌كراوه به
پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه میدیاى میلیشیاكان بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه كە گوایە ناوبراو
ئازادكراوە. ئه‌م ڕووداوه ده‌ریخست كه حكومه‌ت و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى
له ڕووداوه‌كانى حوزیرانى ساڵى 2020 هه‌ندێك وانه فێر بوون.
حوزه‌یرانى 2020، پاشه‌كشێیه‌كى سه‌رشۆڕانه
له حوزه‌یرانى 2020، ده‌زگاى دژه تیرۆر، 14 كه‌سی
له كه‌تیبه‌كانى حیزبوڵا ده‌ستگیر كرد، له‌و كاته‌ى كه خۆیان ئاماده ده‌كرد
فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداد و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج. له وه‌ڵامدا
میلیشیاكان هێزى خۆیان نمایش كرد و (ئه‌بو فه‌ده‌ك) و هێزێكى 150 كه‌سی ڕوویان له
باره‌گاى كازمی كرد و داوای ئازادكردنى ده‌ستگیركراوه‌كانیان كرد. له وه‌ڵامدا 13
كه‌س له ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد كران كه ڕهنگدانهوهیهكى گه‌وره‌ى هه‌بوو له
ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى میلیشیاكاندا. دواتر به‌هۆى فه‌رمانى دادگا و له ژێر
گوشارى ئه‌و سیاسیانه‌ى كه له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه پاڵپشت ده‌كران، دوایه‌مین
كه‌سیش ئازاد كرا. ئه‌م رووداوه كاریگه‌رییه‌كه‌ى نه‌رێنى زۆری كرده سه‌ر متمانه
و شكۆى كازمى و هێزه ئه‌منییه‌كان و گه‌لى عێراق و هاوپه‌یمانان.
ئایارى 2021: یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت
دواى تیرۆركردنى وه‌زنى له 9 ئایار، خۆپیشاندان له‌نزیك
باڵیۆزخانه‌ى ئێران ڕوویدا و خۆپیشانده‌ران تاران و میلیشیا بریكاره‌كانیان به‌وه
تۆمه‌تبار كرد كه ڕۆڵیان هه‌یه له‌و كاره‌دا. دواى لێكۆلینه‌وه‌ش فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى
(موسڵیح) ده‌ركرا. به‌هه‌مان شێوه‌ى ده‌ستگیركردنى پێشوو، ده‌زگاى دژه‌تیرۆر
ناوبراوى هێنایه به‌غداد به‌ڵام ئه‌م جاره شوێنى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی و باره‌گاى
سه‌رۆك وه‌زیرانیش به باشی پارێزرا وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك له به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه‌ى
میلشیاكان. ئه‌گه‌ر چی میلیشیاكان هه‌وڵى نمایشی هێزه‌كانیان دا به‌ڵام وه‌ك جارى
پێشوو بۆیان نه‌چووه سه‌ر. ئه‌م جاره پشتیوانى نێو ده‌وڵه‌تى له كاره‌كانى
حكومه‌ت زۆر زیاتر بوو به‌رارود به ساڵى پێشوو، ئه‌مه‌ش وره‌ى زیاتری دایه به‌ر
حكومه‌ت و كازمى، سه‌ربارى ئه‌وه ئه‌مجاره (موسڵیح) ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كرا به‌ڵكو
به فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستگیركرا تا میلیشیاكان نه‌توانن به‌خێرایی وه‌ك دهستبهسهرهكانى
ساڵى رابوردوو، ئازادی بكه‌ن.
هه‌وڵى میلیشیاكان بۆ كڕینه‌وه‌ى ئابڕ‌وى تكاویان
ده‌ستگیركردنى (موسڵیح) شكستێكى دیكه‌ى میلیشیاكانى
نزیك له ئێرانه كه له ساڵى ڕابودوهوه ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه، له كانونى
دووه‌مى 2020 و له هێرشێكى ئاسمانى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، میلیشیاكان (قاسم
سلێمانى) و (ئه‌بو مه‌هدى موهندس) یان له‌ده‌ستدا. دواى پێنج مانگ له‌و ڕووداوه،
كازمى دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌یان بوو به سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ربارى دژایه‌تیكردنى
زۆرى دانانه‌كه‌ى، ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتنى میلیشیاكان له حوزه‌یرانى ساڵى 2020، به‌تامى
شكست بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاڵى به به‌غداده‌وه نا تا رێكاره‌كانى خۆى بگۆرێت و
باشتر بتوانێت میلیشیاكان تووشی شكست بكات
له ئێستا به‌روونى هه‌ست به‌نیگه‌رانى میلیشیاكان ده‌كرێت
و ئه‌وه‌ش له كرده‌وه‌كانى ئه‌م دواییه‌یاندا به‌دى ده‌كرێت، ئه‌نجامدانى هێرشی
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له‌ناو عێراق، ئه‌نجامدانى هێرشی بێكاریگه‌ر بۆ سه‌ر چوار
بنكه‌ى سه‌ربازى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له میلیشیاكان خۆشحاڵى
خۆیان ده‌ربڕى به هێرشه‌كانى حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسڕائیل.
تا ئێستا به‌غداد سووره له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانى
دادوه‌ر و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و بارگرژییهى كه به‌هۆى ده‌ستگیركردنى (موسڵیح)ه‌وه
هاتۆته ئاراوه به‌رده‌وام بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوبراو سه‌ركرده‌یه‌كى دێرینی
میلیشیاكانه و ئێران به ئاسانى ده‌ستبه‌ردارى نابێت و له ئێستادا گوشارى
میلیشیاكان ئاڕاسته‌ى دادگا ده‌كرێت تا بترسێنرێت و ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تبكاته‌وه
كه ئاڕاسته‌ى (موسڵح) كراوه.
چه‌ند پێشنیارێك له‌بوارى سیاسه‌تى گشتى
دواى رووداوه‌كه‌ى حوزه‌یرانى 2020، ئه‌مه‌ریكا
هاوكارى زیاترى پێشكه‌ش كرد به‌و هێزانه‌ى كه (ناوچه‌ی سەوز) ده‌پارێزن و ئه‌مه‌ش
زیاتر هانى به‌غدادى دا تا بڕیارى به‌هێزتر بدات و متمانه‌ى واشنتۆن به‌ده‌ست
بهێنێت، دواتر هاوكارییه‌كان زیاتر كرا له‌لایه‌ن هاوبه‌شه‌كانى عێراقه‌وه وه‌ك
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتى ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سی. ئه‌م
هاوكارییانه گرنگن و پێویسته به‌رده‌وام بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى میلیشیاكان به‌رده‌وام
رێگه‌ى نوێ ده‌دۆزنه‌وه بۆ سزادانى حكومه‌ت چونكە حكومەت له‌گه‌ڵ سه‌روه‌رى
یاسادایه.
پێویسته له‌سه‌ر واشنتۆنیش كه هانى حكومه‌تى عێراقی
بدات تا ده‌رفه‌ت نه‌دات به میلیشیاكان بۆ گیڕانه‌وه‌ى شكۆ بۆ خۆیان، بۆ نمونه
رێگه نه‌درێت به شێوه‌ى مه‌رجدار و كاتى موسڵ ئازاد بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و
حاڵه‌ته باوه كاتێك كه به‌رپرسه‌كان ده‌ستوه‌ردان له‌كارى یاسا ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى
ده‌ستكه‌وتى سیاسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى له‌و چه‌شنه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامبدرێت،
ئامانج له ده‌ستگیركردنى (موسڵیح) به ته‌واوه‌تى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه هه‌ر بۆیه
پێویست له‌سه‌ر ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شه‌كانى (فائق
زیدان/سه‌رۆكى باڵاى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى) ئاگادار بكه‌نه‌وه كه ته‌واوی جیهان
چاودێرى دۆسیەكهى (موسڵیح) ده‌كات و لە ئەگەری بەلارێدابردنی رەنگە ته‌واوى سیسته‌مى
دادوه‌رى بكه‌وێـته ژیر پرسیاره‌وه..
هه‌روره‌ها پێویسته كه جگه له (وه‌زنى) كوژرانى
دووان له سه‌ركرده‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیش له‌م مانگه‌دا له‌یاد نه‌كه‌ین، هه‌ر
بۆیه پێویسته به‌شێوه‌ى به‌په‌له حكومه‌ت هه‌ستێت بهدهستگیركردنى كه‌سانى
تێوه‌گلاو له‌و كاره‌وه و پێویستیشه هانى كازمى بدرێت تا هێزه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى
خۆى به‌كار بهێنێت تا بتوانرێت فرمانه‌كانى ده‌ستبه‌سه‌ركردن جێبه‌جێبكرێت. تا
كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویسته میلیشیاكان لاواز بكرێن تا بتوانرێت ده‌نگدانێكى
ئازاد و پاك به‌ڕێوه‌ببرێت و خه‌ڵكیش به‌باشی بتوانن به‌شدارى تێدا بكەن.
دواجاریش ده‌بێت واشنتۆن ته‌واوی هه‌وڵه‌كانى به‌كاربهێنێت
بۆ داواكردنى هاوكارى له سه‌ركرده عێراقییه‌كانى دیكه‌ى و هانیان بدات تا له
كاتى گونجاو‌دا لێدوان بده‌ن بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له هه‌وڵه‌كانى
حكومه‌ت له كاتى قه‌یرانه‌كاندا له نمونه‌ى هه‌وڵى میلیشیاكان بۆ چوونه ناو (ناوچه‌ى
سەوز)، له‌به‌رئه‌وه‌ى گه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه دواى كۆتایهاتنى قه‌یرانه‌كه لێدوان
بده‌ن، زیاتر ده‌بنه جێگه‌ى گومان.
تێبینی: نووسەر بێ
رەچاوكردنی ئەوەی بە گوێرەی یاسا لە عێراق حەشدی شەعبی وەكو هێزی فەڕمی ئەژمار
دەكرێن، بەڵام لە پاڵ ئەو هێزەدا و لە ژێر ئەو ناوەدا چەندین گرووپی جیاواز
كاردەكەن كە بەشێك لەو كارانە سەرپێچی یاساییە، تەواوی ئەو هێزانە بە میلیشیا
ناوزەد دەكات.
سه‌رچاوه:
www.washingtoninstitute.org
#
حەشدی شەعبی