كشانەوەی ئەمەریكا لە ئەفغانستان ئەگەر و لێكەوتەكانی

14/07/2021

:: ئارام مەحمود ئەحمەد

 

پێشەکی

دەستبەسەرداگرتنی چەند ناوچەیەکی بەرفراوان لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە جارێکی تر سەرنجی جیهانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە، پێدەچێت دەسەڵاتی تاڵیبان بەسەر ئەفغانستاندا بەرەو بەهێزی و هەڵكشان بچێت.

دەرەنجامی کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بۆ دەوڵەت و میللەتی ئەو وڵاتە، بە تایبەتی لە سایەی تاڵیباندا لە بازنەیەکی گوماناویدا دەخولێتەوە. بەرنامەی کێشانەوەی 2500 سەربازی ئەمەریکایی لەو وڵاتە تا 11 سێپتەمبەر دوای دوو دەیە، ئەو گومانەی بەتینتر کردووە، کە لەوانەیە شەڕ و کوشتاری نوێ چاوەڕوانی ئەفغانییەکان بکات.

هێزە ئەمەریکییەکان دوای هێرشە تیرۆریستییەکانی 11ی سێپتەمبەری 2001 هێرشیان بۆ ئەفغانستان دەستپێکرد و بەمشێوەی دوور و درێژترین شەڕ لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستیپێکرد. ئامانجی ئەمەریکا وەك رایگەیاندبوو لەو هێرشە بریتیبوو لە بنەبڕکردنی تیرۆریزم، قاچاخی مادەی هۆشبەر و هێنانە کایەی ئاشتی لەو وڵاتە، بەڵام هەلومەرجی ئێستا دروستی بەدیهاتنی ئامانجە راگەیەنراوەكەی ئەمەریكا پشتڕاست ناكاتەوە، لە داهاتوش لەوانەیە ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی شەڕی ناوخۆیی بێتەوە، هەڵبەتە واشنتۆن و تاڵیبان مانگی 2/2020 لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕێککەوتن، بەڵام هێشتا چارەنووسی هێرشە تیرۆریستییەکان و گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی ئەفغانی نادیارە.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# تاڵیبان

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure