::
ئیسماعیل حەمە ڕەحیم
ئەبوبەكر عەلی نووسه‌ر و سیاسیی،
له‌م دیمانه‌یه‌دا باس له گه‌رانه‌وه‌ی هێزه ئیسلامییە پاشخان چه‌كدارییه‌كان ده‌كات
بۆسه‌ر گۆڕەپانی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات له‌ناوبردنی
هێزه ئیسلامییه میانه‌ڕه‌وه‌كان له رێگه‌ی كوده‌تا و فرتوفێله‌وه و دورخستنه‌وه‌یان
له ده‌سه‌ڵات مانای له‌ناوبردنی دیموكراسییه.
ناوەندی كوردستان: ئه‌م چ
قۆناغێكه كه تاڵیبان تێیدا باڵاده‌سته، ئەمەریكا پاش بیست ساڵ له ناوزه‌دكردنی
ئەو هێزە به تیرۆریست و ره‌شه‌كوژ، ئێستا وڵاتێك راده‌ستی ئه‌م هێزه‌كات؟
ئەبوبەكر عەلی: ئه‌توانم ئه‌م
قۆناغه‌ی ئێستا ناوبنێم قۆناغی پاش تیرۆر، كه ئەمەریكا دژی نه‌یاره‌كانی هه‌ڵیگیرساندبوو،
واته هاتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاماژه‌یه به تێپه‌ڕینی به قۆناغێك به‌رامبه‌ر به‌و نه‌یارانه‌ی
خۆی دیاریكردبوون له شه‌ری دژی تیرۆردا، له‌دوای لێدانه‌كانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر،
به واتایه‌كی دیكه هه‌لومه‌رجێكی نوێ و قۆناغێكی نوێیه كه ئه‌مەریكا به تێڕوانینێكی
نوێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات، له ناوخۆی ئەمەریكاشدا جۆرێكی
نوێ ئیداره‌ی ململانێكان ده‌كات، تێگه‌شتنیشی بۆ شه‌ڕ و ململانێكان له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی
گۆڕاوه، له‌وه تێگه‌یشتوه كه ئه‌مەریكا هه‌رچه‌نده به‌هێزبێت ناتوانێ
ململانێكان به جه‌نگ یه‌كلابكاته‌وه.
ناوەندی كوردستان: ئه‌مەریكا
بۆ نه‌یتوانی جێگره‌وه‌ی باش له عیراق و ئه‌فغانستان بۆخۆی دروستبكات و ئیداره‌ی
ململانیكان لە بەرژەوەندی خۆی یەكلابكاتەوە؟
ئەبوبەكر عەلی: به‌راستی ئەمەریكا
له ماوه‌ی رابردودا نه‌یتوانی جێگره‌وه‌ی باش له عیراق و ئه‌فغانستان بۆخۆی
دروستبكات، نه‌یتوانی گره‌و له‌سه‌ر ئه‌م جێگره‌وانه‌ی خۆی بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی
له‌ناوخۆیانه‌وه گه‌نده‌ڵی و ناكۆكی خواردونی، پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تسازی نه‌ته‌وه‌سازی
شكستی خواردووه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م جێگره‌وانه‌ی ئەمەریكا، به‌ڵام ئێستا ئەمەریكا
بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ده‌توانێت به خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی زۆر ئیداره‌ی ئه‌م
ململانێیانه بكات و ئامانجه‌كه‌ی خۆی به‌دی بهێنێت.
ناوەندی كوردستان: كه‌واته
ده‌نوانین بڵێین ئەمەریكا جه‌نگی دژی تیرۆری تێپه‌راندووه و سه‌ره‌تای قۆناغێكی
نوێ ده‌ستی پێكردووه له ئەمەریكادا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئەمەریكا؟
ئەبوبەكر عەلی: تاراده‌یه‌ك
ده‌توانین بڵێین ئه‌و فۆرمه‌ی له جه‌نگی دژی تیرۆر كه سه‌رۆك بۆش رایگه‌یاند و
ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌فغانسان و عیراق كرانه ئاماج، ده‌سه‌ڵات له‌م دوو ده‌وڵته
روخێنرا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا گورزی گه‌وره له ئه‌لقاعیده وه‌شێنرا، پاشان دوای
ده‌ركه‌وتنی داعش و شكستپێهێنانی ئه‌و هێزه‌ش له رووی نه‌مانی ناوچەیەك لەژێرده‌ستی
داعش، به‌ڵام دیسانه‌وه ئەمەریكا بۆی ده‌ركه‌وتوه، كه نه‌یتوانی له‌م جه‌نگانه‌شدا
سه‌ركه‌وتوبێت، بۆیه ئیداره‌ی ململانێكان و سیاسه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی
خۆیدا گۆڕیوه.
ناوەندی كوردستان: ئەمەریكا
گۆڕەپانه‌كه‌ی بۆ تیرۆر به‌جێهێشت؟
ئەبوبەكر عەلی: به بڕوای من
نه‌خێر، ئه‌گه‌ر به نموونه ئه‌فغانستان وه‌رگرین، ئه‌مریكییه‌كان تاڵیبان و داعش
و قاعیدەیان له‌یه‌كخانه‌دا دانەناوە و پۆلێنی كردوون، ئێستا ئەمەریكا وه‌ك
هێزێكی ئه‌فغانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاڵیبان دەكات كه خاوه‌نی ئه‌جیندایه‌كی دیاریكراوه
له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا، نه‌ك وەك هێزه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی دیكه
سنوور نه‌زانن، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵیان كه‌وتنه رێكه‌وتن و هێزه‌كانیان لەو وڵاته
كشانده‌وه، ئەوه‌ش روونه ئەمەریكا له‌گه‌ڵ تاڵیبان رێكه‌وتووە، له داهاتوودا
ئه‌فغانستان نه‌بێته‌وه به بنكه‌یه‌ك بۆ هێزه ئیسلامییه په‌ڕگیره‌كانی وه‌ك
داعش و قاعیده.
ناوەندی كوردستان: بۆچی
هێزگه‌له ئیسلامییه‌كانی به‌شداری كاریگه‌ر له حوكمی بیست ساڵی رابردووی ئه‌فغانستان،
نه‌یانتوانی جێپێی خۆیان قایم بكه‌ن و خزمه‌ت به گه‌لانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن، له كاتێكدا
ئەمەریكا هه‌موو پشتیوانییه‌كی ده‌كردن؟
ئەبوبەكر عەلی: له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌و هێزانه‌ی ئەمەریكا پشتیوانی لێده‌كردن، تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر و
كێشەی ناوخۆییان هەبوو، هەروەها سودوه‌رگرتنێكی خراپ له ده‌زگا حكومییه‌كان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، هه‌روه‌ها خزمچێتی و حزبچێتی و سه‌یركردنی ده‌سه‌ڵات وه‌ك غه‌نیمه،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه نه‌یانتوانی نه‌نه‌ته‌وه‌سازی بكه‌ن، نه نیشتمانسازی، دۆخێكیان
بۆخۆیان خولقاند كه مانه‌وه‌ی خۆیان په‌یوه‌ست بكه‌ن به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئەمەریكا
و هێزه بیانییه‌كانه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر هێزێك كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌بوو و شكستی
هێنابوو له به‌ڕێوه‌بردن و ده‌وڵه‌تسازی مه‌ودایه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئه‌و هێزه
و هاووڵاتیانی وڵاته‌كه دروستده‌بێت، زۆرینه‌یه‌كی هه‌ژار دروستده‌بێت له به‌رامبه‌ر
كه‌مینه‌یه‌كی كه‌می مشه‌خۆری سیاسی، هه‌روه‌ها دۆخێك دێته پێشه‌وه كه له رووی
كولتوررییه‌وه كۆمه‌ڵگه دواده‌كه‌وێت، هه‌ژاری بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌م دۆخه واده‌كات
له‌به‌رچاوی زۆرینه‌ی هاووڵاتیانی وڵات ره‌وایه‌تی نامێنێ، به بڕوای من ئه‌و
هێزانه له ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ رۆشتنی ئەمەریكادا ئه‌وانیش نه‌مان، كێشه‌ی ره‌وایه‌تییان
هه‌بوو، له‌به‌رئه‌و هۆیانه‌ی باسمان كرد، جگه‌له‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزه
فشه‌ڵانه‌ی ئەمەریكا پشتیوانی لێده‌كردن بیروباوه‌ڕێكی قوڵ، به‌هێز و كاریگه‌ر و
خاوه‌ن پشتیوانی له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌بوو، كه كۆكییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ كو‌لتور و
كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی هه‌یه له رووی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، بۆیه ئه‌و
هێزانه دۆڕان و تاڵیبان سه‌ركه‌وت.
ناوەندی كوردستان: كه‌واته
ده‌توانین بڵێین ئه‌و موجاهیدانه‌ی روسیای گه‌وره‌یان به‌چۆكدا هێنا، له به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات‌دا شكستیان هێنا و تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی بووه هۆی له‌ناوچونیان؟
ئەبوبەكر عەلی: ئه‌و هێزانه‌ی
ئه‌فغانستان كه له رابردودا نموونه‌ی مقاوه‌مه‌ت و جه‌نگی دژی داگیركه‌ران بوو، توانیان
روسیا به‌چۆكدابێنن، خه‌ڵكی هه‌موو جیهانیان سه‌رسام كردبوو، خه‌ڵكانی قاره‌مان و
لێوه‌شاوه‌بوون بۆ جه‌نگ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كاتی چونه سه‌ركورسی و گرتنه‌ده‌ستی
ده‌سه‌ڵات، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تسازی بكه‌ن و كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو بۆ هاووڵاتیان
و خۆشگوزه‌رانی بهێنن و ئارامی و ئاسایش دابین بكه‌ن، ئاوه‌دانی دابین بكه‌ن، به‌ڵام
دیسان به‌داخه‌وه ئه‌م هێزگه‌له موجاهیده له به‌ڕێوه‌بردندا شكستیان هێنا.
ئێستاش كه تاڵیبان هاتۆته‌وه بۆئه‌وه نه‌هاتۆته‌وه كه به‌و زووییه شكست
بخوات، به‌ڵكو به ئه‌جێندایه‌كی نوێوه هاتۆته‌وه و پاشان ده‌وڵه‌تێكی زلهێز نییه
جارێكی دیكه جورئه‌تی ئه‌وه‌بكات ده‌ستوه‌ردان بكات له كاروباری ئه‌فغان، یان به‌رژه‌وه‌ندی
له‌وه‌دابێت ده‌ستوه‌ردان بكات، تاڵیبان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتداری وڵات مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
ده‌كرێت.
ناوەندی كوردستان: بۆچی ئه‌مەریكیه‌كان
وازیان له پشتیوانی ئه‌م هێزگه‌له میانڕه‌وه ئیسلامییه‌ی ئه‌فغانستان هێنا، له‌كاتێكدا
ئه‌م هێزانه ساڵانێكی زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی ئەمەریكا له دژی سۆڤییه‌ت جه‌نگان؟
ئەبوبەكر عەلی: راستی ئەمەریكا
پشتیوانی زۆری لێ‌كردن چ له كاتی جه‌نگی دژی سۆڤییه‌ت، چ له‌وكاته‌ی له ده‌سه‌ڵاتدابوون،
به‌ڵام بیرمان نه‌چێت له سه‌رده‌می ئه‌و هێزانه‌دا عه‌ره‌ب ئه‌فغان دروست بوو، كه
دواتر بووه خۆره‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان، پاشان شه‌ری ناوخۆیان كرد، گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌ی
به‌رچاو پەرەیسەند، له هه‌مووی گرنگتر نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت بوو له‌و حكومه‌ته‌ی
كه ئه‌و موجاهیده كۆنانه‌ی ئه‌فغان به‌خوێنی خۆیان دروستیانكردبوو، بۆیه ئەمەریكا
زۆر یارمه‌تیدان، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و هێزگه‌له خۆیان بوون كه شكستیانهێنا له به‌ڕێوه‌بردندا.
ناوەندی كوردستان: مامۆستا
سه‌ڵاحه‌دین بەهادین، له دووه‌م رۆژی هاتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ناو كابول وتارێكی نووسی
و تاڵیبانی به هێزێكی گوماناوی ناوبرد، بە بڕوای تۆ ئه‌و گومانه چییه كه له‌سه‌ر
تاڵیبان هه‌یه؟
ئەبوبەكر عەلی: ئه‌وه رای
مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین خۆیه‌تی، منیش بۆخۆم به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاڵیبان
ناكه‌م، من بۆچونم جیایه له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین، به پێچه‌وانه‌وه من رام
وایه تاڵیبان مه‌له‌فی رۆشنه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی موجاهیده كۆنه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات شكستیان خوارد جه‌نگێكی خوێناویان له وڵات به‌رپاكرد و گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافی
گه‌شتبووه لوتكه، تاڵیبان له‌م بارودۆخه‌دا هات و به‌ده‌ستگرتن به چه‌مكێكی زۆر
ره‌سه‌نی ئیسلامییه‌وه كه فه‌رمانكردن به چاكه و به‌رگریكردن بوو له خراپه،
هه‌ربۆیه خه‌ڵكێكی زۆر پێشوازی لێ‌كردن و وڵاتیان به‌ته‌واوی كۆنترۆڵكرد، پاشان
روخانه‌كه‌شیان په‌یوه‌ندی به قاعیده‌وه هه‌بوو، زۆر ئاساییه كه ئه‌م هێزه له‌شاخ
یارمه‌تییان له روسه‌كان و ئێرانییه‌كان و چینیه‌كان وه‌رگرتبێت له دژی ئەمەریكا،
بۆیه من ئه‌و ته‌مومژ و گومانه له‌سه‌ر تاڵیبان نابینم، پاشان تاڵیبان هێزێكی ئه‌فغانییه
وه‌ك قاعیده و داعش نییه سنووره‌كان نه‌ناسێت، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به ئه‌فغانستانه‌وه،
ناوەندی كوردستان: هه‌ست به‌وه‌ناكرێت
كه ئیسلامی میانه‌ڕه‌و له پاشه‌كشه‌دایه له گه‌شتنه ده‌سه‌ڵات، له به‌رامبه‌ردا
هێزه چه‌كداره ئیسلامییه‌كان له گه‌شه‌كردندان، تەنانەت هه‌ندێكجار هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌یت،
كه ئەمەریكا مامه‌ڵه‌ی باشتر له‌گه‌ڵ هێزە چه‌كداره‌كان ده‌كات، نه‌ك هێزه میانه‌ڕه‌وه
دیموكراسیخوازه‌كان، ئەمە بۆچی؟
ئەبوبەكر عەلی: ئێستا
ئیسلامی و ئیسلامخوازی سیاسی ویژدانی ئازارده‌خوات كه له یه‌ككاتدا دەبینێت نموونه‌ی
تاڵیبان هه‌یه كه وه‌ك هێزێكی ته‌قلیدی ئیسلامی چه‌كدار زۆر باسی مافی مرۆڤ و
د‌یموكراسی و فڵان و فیسار ناكات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی راده‌ست ده‌كرێت و ده‌هێنرێته
پێشه‌وه و ئەمەریكا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات، له هه‌مانكاتدا پاشماوه‌ی به‌هاری
عه‌ره‌بیمان هه‌یه نموونه‌ی وڵاتی تونس، كه هێزێكی نه‌رمونیان و دیموكراسیخوازی
وه‌ك حزبی نه‌هزه، په‌راوێزده‌خرێت و له‌سه‌ركارلاده‌برێت و دورده‌خرێتەوە، ئه‌مه
ئازاری ویژدان ده‌دات، هیزه جیهانی و ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌داخه‌وه كه
پێشوازی له‌م جۆره له هێزی میانه‌ڕه‌و ناكه‌ن و تا دێت په‌راوێزیان ده‌خه‌ن،
ئیراده‌یه‌كی ناوچه‌یی هه‌یه به پشتیوانی یان بێده‌نگی هه‌ندێك ناوه‌ندی جیهانی
و دژی ئه‌م هێزه میانه‌ڕه‌وانه كارده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر
نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه بیانسڕنەوە، به تایبه‌ت هێزه پاشخان ئیخوانییه‌كان، ئه‌مه‌ش
روونه له‌به‌ر چییه، چونكه به پله‌ی یه‌كه‌م ئیراده‌ی دژایه‌تییه‌كه ناوچه‌ییه،
كه بریتین له ئیمارات، سعودییه، به‌حره‌ین، میسر و ئیسرائیل، ئه‌مه راسته‌وخۆ
یان ناراسته‌وخۆ ئه‌م وڵاتانه ده‌ستیان له‌وجۆره له بێده‌نگكردن و كپكردنی هێزه
ئیسلامییه میانه‌ڕه‌وه‌كان هه‌یه.
ناوەندی كوردستان: ئایا میسر
و تونس هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستانه بۆ گرووپ و حزبه ئیسلامییه‌كان، بۆچی ئەمەریكا بەو
جۆرە مامەڵە لەگەڵ ئیسلامییەكان دەكات، دوردەكەوێتەوە لە ئیسلامی میانەڕەو و لەگەڵ
هێزە چەكدارەكان رێكەوتن دەبەستێت؟
ئەبوبەكر عەلی: ئه‌گه‌ر وریا
نه‌بین به‌رئه‌نجامی فیكری و سیاسی هه‌ڵه ده‌ده‌نه ئیسلامییەكانی دونیا، به ناڕاسته‌وخۆ
پێیان ده‌ڵێن ریگا راسته‌كه نه‌رمونیانی نییه، هه‌رچه‌نده نه‌رمونیان بن و بڕواتان
به د‌یموكراسی هه‌بێت و ده‌ستوری گشتی و به‌رجه‌سته‌ی هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌ب و
نه‌ته‌وه‌كانیشی تێدابكه‌ن، گه‌مه‌ی سیاسی بكه‌ن و كاری په‌رله‌مانی بكه‌ن و ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر بیشی به‌نه‌وه، ده‌رئه‌نجام هه‌ر به‌ركه‌نار ده‌خرێن و كوده‌تان به‌سه‌ردا
ده‌كرێت و قاچاغ ده‌كرێن و رێگریتان لێده‌كرێت بگه‌نه ده‌سه‌ڵات و به تیرۆریست
له‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆتاندا ده‌درێنه قه‌ڵه‌م، له هه‌مانكاتدا هێزێكی چه‌كدار رێگه‌ی
بۆ ده‌كرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی راده‌ست ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی هه‌یه و
هێزی هه‌یه و چه‌كی به‌ده‌سته، ده‌توانێ مه‌رجه‌كانی خۆی بسه‌پێنێت، زۆریش
باسی د‌یموكراسی و فره‌یش ناكات، به‌ڵام جیهان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن وه‌ك
دیفاكتۆ، ئه‌مه زۆر قورسه بۆ دونیای ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه والێبكات كه
ئیسلامیه‌كان ستراتیجیان بگۆڕن به ستراتیجی چه‌كداری، ئه‌مه ئه‌یانكات به ستراتیجی
چه‌كداری، ئه‌مه له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ده‌یانكه‌ن به گروپی تیرۆریست، له‌به‌رئه‌وه
میسر و تونس نابنه ئه‌فغانستان، چونكه میسر و تونس هێزی چه‌كداری نییه یاخی بووبێت
له حكومه‌ت، به‌ڵكو له ئه‌فغانستان میلله‌تێك بوون به‌رجه‌سته‌ببوون له تاڵیباندا
و له دژی داگیركاری ده‌جه‌نگان، به‌ڵام به‌رای من كاتێك ئیسلامیی ده‌توانێ چه‌ك
به‌كاربێنێ كه خۆی هێزی زاڵ و پێشه‌نگ بێت نوێنه‌رایه‌تی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆخوازانه‌ی
میلله‌تێك بكات، یان به‌شێك بێت له شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری دژ به ده‌سه‌ڵاتێكی
زۆردار، واته به‌شێك بێت له شۆڕشی میلله‌تێك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرووپی ئیسلامیی به‌بێ
پشتیوانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری وڵات په‌نا بۆ چه‌ك ببه‌ن، ئه‌وا چاره‌نوسی وه‌ك جه‌ماعه‌تی
جیهادی میسری و كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامییه‌كانی دیكه‌ی لێدێت و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له‌ونێوه‌نده‌دا
تێداده‌چێت, وه‌ك تیرۆریستیش ده‌ناسرێن، واته مه‌رج نییه هه‌موو هێزێكی چه‌كداری
ئیسلامی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدابكرێت و ده‌سه‌ڵاتی راده‌ست بكرێت، نه‌خێر وانییه، به‌ڵكو هه‌لومه‌رجەكە ده‌خوازێت چه‌كداربیت
یان نا، بۆ نموونه ئێستا له وڵاتی لیبیا هه‌لومه‌رج واده‌خوازێت ئیسلامی چه‌كی
پێبێت به هه‌مان شێوه له یه‌مه‌نیش ئیسلامییه‌كان چه‌كدارن، واته هه‌لومه‌رجه‌كه
جۆری سیاسه‌تكردنه‌كه دیاری ده‌كات، له لیبیا ئیسلامییه‌كان چه‌كدارنه‌بن تێكیان
ده‌شكێنن، به‌ڵام له هه‌ندێك وڵات هی ئه‌وه‌نییه چه‌كداربیت و دۆخه‌كه ئه‌وه ناخوازێت.
ناوەندی كوردستان: بۆچی
ئیسلامییه‌كانی دوای به‌هاری عه‌ره‌بی نه‌گه‌شتنه ئه‌نجام و وه‌ك خۆت وتت
تێكشێنران و فڕێدرانه ده‌ره‌وه‌ی گۆڕەپانی سیاسی، ئایا بابه‌ته‌كه بێ چه‌كی بوو؟
ئەبوبەكر عەلی: نا نه‌خێر به
بڕوای من ئه‌وانه‌ی له پاش به‌هاری عه‌ره‌بی دژایه‌تی هێزه ئیسلامییه‌كانیان
كرد و نه‌یانهێشت بگه‌نه ده‌سه‌ڵات، بگره له ده‌سه‌ڵاتیش هێنرانه خواره‌وه، لایان
گرنگ نەبوو كه وڵات چی لێدێت و به‌كوێ ده‌گات و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ناوخۆش دروست
بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئیسلامییه میانڕه‌وه‌كان نه‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر گه‌شتنه
ده‌سه‌ڵاتیش بیانهێننه‌خواره‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌زمونێكی ئیسلامی میانڕه‌و سه‌رنه‌گرێت.
ناوەندی كوردستان: واته له
رێگه‌ی لێدانی ئیسلامییه‌كانه‌وه له پرۆسه‌ی د‌یموكراسی ده‌دریت له ناوچه‌كه‌دا،
چونكه ئیسلامییه‌كان ده‌یانه‌وێت به رێگه‌ی د‌یموكراسی بگه‌نه ده‌سه‌ڵات؟
ئەبوبەكر عەلی: به‌ڵێ بە
دلنیاییەوە چونكه ئیسلامییه‌كان هێزی گه‌وره‌ی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی د‌یموكراسی ناوچه‌كه‌ن،
وڵاته زلهێز و ناوچه‌ییه‌كان، له رێگه‌ی لێدانی ئیسلامییه‌كانه‌وه له د‌یموكراسی
وڵاته‌كه‌ش ده‌ده‌ن و ناهێڵن پرۆسه‌ی د‌یموكراسی و فره‌یی و ده‌نگی گه‌ل سه‌ركه‌وێت،
بۆ نموونه كاتێك ئیسلامییه‌كان له میسر كرانه ده‌ره‌وه‌ی گۆڕەپانی سیاسی و له ده‌سه‌ڵات
هێنرانه‌خواره‌وه، كۆتایی به گه‌مه‌ی د‌یموكراسی هات، ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كه كه
نه‌مانی ئیسلامییه‌كان یه‌كسانه به نه‌مانی د‌یموكراسی، ئامانجی هێزه ته‌قلیدیه‌كانی
ناوچه‌كه‌ش لێدانه له ئه‌زمونی د‌یموكراسی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئیسلامییه‌كان هێزی
كاریگه‌رن، بۆیه په‌نا بۆ هێزی پاشكۆ ده‌برێت له‌بری ئیسلامییه‌كان وه‌ك هێزێكی
ره‌سه‌ن.
ناوەندی كوردستان: ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی
تۆ باسی دەكەیت كه هه‌ندێكجار واده‌خوازرێت ئیسلامییه‌كان چه‌كداربن، ئایا ئه‌م
هه‌لومه‌رجه له عیراق بۆ ئیسلامییه‌كان خەمڵیوە كە چه‌كدار بن؟
ئەبوبەكر عەلی: له‌ڕاستیدا
ئه‌زمونی چه‌كداری ئیسلامی له عیراق تاقیكرایه‌وه و سه‌ركه‌وتو نه‌بوو، چونكه
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵانی دوای روخانی رژێمی به‌عس زیاتر له بیست گرووپی
ئیسلامی چه‌كدار ده‌ركه‌وتن و نوێنه‌ری بەرگری ئیسلامی عیراقیان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت
به‌عسیه‌كانیش به سه‌روسیما و دروشمی ئیسلامییه‌وه ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام كوان چیان
به‌سه‌رهات؟ كوا داعش، كوا گروپی نه‌قشبه‌ندییه‌كان، گوا گروپی جیهاد و ته‌وحید ..،
تاد، هه‌موویان نه‌مان، به‌ڵام ئێستا چه‌كی به‌هێزی زاڵ چه‌كی حه‌شدی شه‌عبییه.
ناوەندی كوردستان: واته
تاڵیبانی عیراق حه‌شدی شه‌عبییه؟
ئەبوبەكر عەلی: به‌ڵێ به بڕوای
من ئه‌گه‌ر باسێك له تاڵیبان له عیراقدا هه‌بێت بۆ داهاتوو، ئه‌وه حه‌شدی شه‌عبییه.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی تاڵیبان كه له چیاكانه‌وه بڕۆنه ناو پایته‌خته‌وه، به‌ڵكو
حه‌شد له پایته‌خته‌وه بۆ شاره‌كانی دیكه ده‌روات.
ناوەندی كوردستان: به بڕوای
تۆ ئه‌مه رووده‌دات؟
ئەبوبەكر عەلی: ئه‌گه‌ر
ئیداره‌كردنی ململانێی نێوان ئێران و ئەمەریكا ئه‌وه بخوازێت و میكانیزمه‌كه‌ش به‌ته‌واوی
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت به‌لای ئه‌واندا، عیراق یه‌كلابێته‌وه و هیچ مه‌جالێكی
دیكه نه‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه عیراق شوێنی ئەمەریكا و دۆسته‌كانی نییه، به‌ڵكو
عێراق درێژكراوه‌ی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئیرانه، ئه‌وه له‌وكاته‌دا له پایته‌خته‌وه
حه‌شد په‌ل بۆ شاره‌كانی دیكه ده‌هاوێت و سه‌رتاسه‌ری عیراق كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
ناوەندی كوردستان: به بڕوای
تۆ ئه‌م كۆنترۆڵكردنه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، ئەگەری ئەوە هەیە هه‌رێمی
كوردستان بكه‌وێته ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی؟
ئەبوبەكر عەلی: به‌دڵنیاییه‌وه
ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بترسێت له‌وه‌ی كه كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌ستوردا بكرێت و هه‌وڵ
بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی دیكه بدرێت و له‌وێوه هه‌رێم پشتیوانییه ده‌ستورییه‌كه‌ی
هه‌رنه‌مێنێت.
ناوەندی كوردستان: ئایا ئەمەریكا
له ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌توانێ پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان بكات؟
ئەبوبەكر عەلی: به‌ڵێ
بێگومان ئەمەریكا له ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش ده‌توانێ پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان
بكات، به‌ڵام ئایا ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌یه چییه وا له ئەمەریكا بكات
پشتیوانی هه‌رێم بكات، ئایا ئه‌وكاته هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ رووبه‌ڕووی
كۆماری ئیسلامی و هاوپه‌یمانه‌كانی ببێته‌وه؟ بۆیه مه‌ترسی هه‌یه له دۆخێكی له‌وشێوه‌یه‌دا
یان له‌قاڵب بدرێت یان پشتیوانییه ده‌ستورییه‌كه‌شی لێوه‌رگیرێته‌وه یان هه‌ربه‌ته‌واوی
بڕوخێنرێت.
ناوەندی كوردستان: ئه‌م دوو
هێزه ئیسلامییه‌ی كوردستان یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ چ پێگه‌یه‌كیان هه‌یه له سیاسه‌تی
ئەمەریكادا؟
ئەبوبەكر عەلی: ئه‌گه‌ر كه‌مێك
بگه‌ڕێینه‌وه دواوه، ئه‌مریكییه‌كان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
ئیسلامییه‌كانی كوردستاندا كرد، بۆ نموونه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه‌كێك بوو له
شه‌ش هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌ی كه ئەمەریكا له كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵداكرد، پاشان یه‌كگرتووی ئیسلامیی له‌پاش روخانی رژێمی به‌عس یه‌كێك بوو له‌و
هێزانه‌ی به‌شداربوو له ئه‌نجومه‌نی حوكم، حزبی دیموكراتی ئەمەریكا بانگهێشتی یه‌كگرتووی
كرد بۆ ئه‌مەریكا و به ره‌سمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، به‌ڵام به راستی له ئێستادا
ئیسلامییه‌كانی كوردستان ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌یان نییه كه ئەمەریكا به‌شێوه‌ی
راسته‌خۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌گه‌ر بیریشیان لێبكاته‌وه له چوارچێوه‌ی
هه‌رێمی كوردستان بیریان لێده‌كاته‌وه، من چه‌ند كتێب و وتارم له‌وباره‌یه‌وه
هه‌یه كه‌بۆچی ئیسلامیه‌كانی كوردستان پاشه‌كشه‌یان كردووه. گرنگترین هۆكاری
پاشه‌كشه‌یان میكانیزمی كاركردنیانه كه به‌ربه‌سته له نێوان ئیسلامییه‌كان و
جه‌ماوه‌ردا.
ناوەندی كوردستان: ئه‌م جۆره
له فۆرمی كاركردنی ئیسلامییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چانسی به‌ره‌وپێشچونی هه‌یه؟
ئەبوبەكر عەلی: نه‌خێر به‌داخه‌وه
ئه‌مجۆره فۆرمی كاركردنه‌ی ئیسلامییه‌كان چانسی به‌ره‌وپێشچونی نییه، به‌ڵكو ده‌بێت
شه‌ڕی ئه‌وه‌بكه‌ن، كه پارێزگاری له واقیعی ئه‌مڕۆی خۆیان بكه‌ن، واته له‌بری
به‌ره‌وپێشچوون پارێزگاری له‌وه‌بكه‌ن به‌م شێوه و قەبارە بمێننه‌وه.
ناوەندی كوردستان: هیچ ئه‌گه‌رێكی
گۆڕانكاری له عیراق و هه‌رێمی كوردستان له ئاسۆدا دیاره؟
ئەبوبەكر عەلی: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی
كه بریاره له عیراق بكرێت، به بروای من گۆرانكاری گه‌وره ده‌كات، چونكه
كۆماری ئیسلامی ئێران گره‌وی له‌سه‌ر كردووه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یان دۆسته‌كانی
ئێران له عیراق ده‌یبه‌نه‌وه و پته‌وترده‌بن و شه‌رعییه‌تی وه‌رگرتنی حكومه‌ت و
په‌رله‌مان وه‌رده‌گرن، یان پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه دۆخی عیراق تێكده‌چێت و شه‌ری
ناوخۆش یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان. بۆیه له هه‌ردوو حاڵەتەكەدا ئه‌گه‌ری
گۆرانكاری هه‌یه.
#
تیرۆریزم
#
ئیسلامی سیاسی
#
تاڵیبان