::
قارەمان عەلی
نووسینی: ئان سپێكهارد و مۆڵی ئێڵنبه‌رگ
پێشه‌كی
"داعش له زمانی خۆیانه‌وه" ناونیشانی
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستییه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، به‌دیاریكراوی له ئازاری
2020دا، له جۆرناڵی (Journal
of Strategic Security)دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ردوو ژنه توێژه‌ر ئان سپێكهارد و مۆڵی ئێڵنبه‌رگ
له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا- به‌دیاریكراوی له نێوان سێپته‌مبه‌ری 2015 بۆ سێپته‌مبه‌ری
2019- به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی ئه‌نجامدراوه. ئان و مۆڵی ده‌رچووی به‌شی ده‌روونزانین
و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رزن- ئان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا و مۆڵیش هه‌ڵگری
ماسته‌ره- له بواری سایكۆلۆجیادا و كار بۆ (ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه
له توندوتیژیی و توندڕه‌ویی/ ICSVE) ده‌كه‌ن. توێژه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌یان سه‌ردانی نۆ
وڵاتیان كردووه و له‌ڕێگه‌ی "چاوپێكه‌وتنی ڕووبه‌ڕوو"ه‌وه داتاكانیان
كۆكردووه‌ته‌وه. ئه‌وان له‌ماوه‌ی چوار ساڵ كاركردندا چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ 220
"كۆنه" داعشیدا له نێو زیندان و ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كانی چه‌ند
وڵاتێكی جیاواز ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه؛ ئان و مۆڵی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
به‌شێك له پرسیاره‌كانی توێژینه‌وه‌كه پشتیان به "ده‌روونشیكاری" به‌ستووه
و له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا تایبه‌تمه‌ندییه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه چانسی بوون به تیرۆریستیان زیاتره خراوه‌ته‌ڕوو. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به یه‌كێك
له باشترین توێژینه‌وه‌كانی بواری تیرۆر له سێ مانگی یه‌كه‌می 2020 داده‌نرێت.
هۆكاری ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه "كۆنه"
داعشه‌كان خۆویستانه به‌شداریان له توێژینه‌وه‌كه‌دا كردووه و زانیاری دروست و
پێویستیان ده‌رباره‌ی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندیدار به داعشه‌وه پێشكه‌ش به توێژه‌ران
كردووه، له‌لایه‌كی تره‌وه توێژه‌ران- به‌هۆی ئه‌و كاته زۆره‌ی كه له‌به‌رده‌ستیاندا
بووه- توانیویانه له یه‌ك توێژینه‌وه‌دا وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری گرنگ بده‌نه‌وه.
ئان و مۆڵی له پێشه‌كی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا باكگراوندێكی
كورت ده‌رباره‌ی ڕێكخراوی داعش ده‌خه‌نه‌ڕوو و داعش به "گه‌وره‌ترین" و
"خوێناوی ترین" گروپی تیرۆریستی ئه‌م سه‌رده‌مه داده‌نێن. ئه‌وان باس
له‌وه ده‌كه‌ن كه داعش له ماوه‌ی چوار ساڵدا(2014 بۆ 2018) توانیوێتی له‌سه‌دا
چلی (40%)ی خاكی عێراق و له‌سه‌دا شه‌ستی (60%)ی سوریا كۆنترۆڵ بكات و نزیكه‌ی چل
هه‌زار (40000) چه‌كداری بیانی له سه‌د و سی (130) وڵاته‌وه بۆ نێو "خیلافه‌ت"ه‌كه‌ی
ڕابكێشێت و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر به‌شێك له ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌فریقا
و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست دروست بكات. به‌شێك له‌م ڕێكخراوه
توندڕه‌وانه "به‌یعه‌ت"یان به خه‌لیفه‌كه‌ی داعش داوه و خۆیان وه‌ك
لقێك له داعش ناساندووه. هه‌روه‌ها ئه‌وان له پێشه‌كییه‌كه‌دا داعش به
"ده‌وڵه‌مه‌ندترین ڕێكخراوی تیرۆریستی له مێژوودا" داده‌نێن و سه‌رچاوه‌كانی
داهاتی ڕێكخراوه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو. داعش بۆ پاره‌داركردنی چالاكی و به‌ڕێوه‌بردنی
"خیلافه‌ت"ه‌كه‌ی پشتی به‌و داهاتانه به‌ستبوو كه له دزینی بانك و ئازادكردنی
بارمته و فرۆشتنی نه‌وت و شوێنه‌وار و كچه كۆیله‌كان و وه‌رگرتنی باج له خاوه‌نكار
و بازرگانه‌كانی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی، ده‌ستی ده‌كه‌وت. به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه
بیت، هه‌ندێك جار داهاتی ڕۆژانه‌ی داعش گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی
و داهاتی ساڵانه‌شی به دوو ملیار و نوسه‌د ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مه‌زه‌نده
كراوه.
له كۆتا به‌شی پێشه‌كییه‌كه‌یاندا توێژه‌ران ئه‌و ڕێگه‌یه
ده‌خه‌نه‌ڕوو كه بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌یان به‌كاریان هێناوه. ئان و مۆڵی
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه داعشه زیندانیكراو و هه‌ڵهاتوو و گه‌ڕاوه‌كانیان
وه‌ك سامپڵی توێژینه‌وه‌كه وه‌رگرتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگه‌یشتن به‌م
جۆره داعشانه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام توێژه‌ران 220 چاوپێكه‌وتنی
دورودرێژیان له‌گه‌ڵ داعشه زیندانیكراو و
هه‌ڵهاتوو و گه‌ڕاوه‌كان ئه‌نجامداوه. توێژه‌ران داتا كۆكراوه‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌م پرسیارانه و چه‌ند پرسیارێكی تر به‌كارده‌هێنن: كێ ده‌بێت به تیرۆریست ؟
چۆن خه‌ڵك په‌یوه‌ندیان به‌داعشه‌وه كردووه؟ پاش په‌یوه‌ندیكردنه‌كه، بۆچی له
نێو داعشدا ده‌مێننه‌وه؟ هه‌روه‌ها بۆچی به‌شێك له‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به
داعشه‌وه كردووه، وازیان هێناوه و ڕێكخراوه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه؟
میتۆدی توێژینه‌وه‌كه
ئان و مۆڵی له‌م به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كه‌ن چی
میتۆدێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌یان به‌كارهێناوه
و پاشانیش چۆنێتی به‌كارهێنانی ئه‌و میتۆده ڕوونده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان بۆ ئه‌نجامدانی
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه "چاوپێكه‌وتنی سایكۆلۆجیانه"ی نیمچه-ئاماده‌كراوی
به ڤیدیۆ تۆماركراویان به‌كارهێنراوه. مه‌به‌ست له "چاوپێكه‌وتنی
سایكۆلۆجیانه" ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌یه كه له ڕێگه‌ی ده‌روونشیكارییه‌وه
ئێستا به ڕابردووه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه قوتابخانه‌ی ده‌روونشیكاری پێیوایه كه ڕابردوو، به‌تایبه‌تی ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌می
منداڵی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێستای مرۆڤ و ڕه‌فتاره‌كانی هه‌یه. هۆكاری به‌كارهێنانی ئه‌م میتۆده،
چاوپێكه‌وتنی سایكۆلۆجیانه، له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه (أ)هه‌ردوو توێژه‌ره‌كه خۆیان ده‌روونزانن و (ب) پێیانوایه كه ئه‌م میتۆده
یارمه‌تیان ده‌دات كه به‌شێویه‌كی دروست و زانستیانه داتای پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
پرسیاره‌كانی توێژینه‌وه‌كه كۆبكه‌نه‌وه.
ئان و مۆڵی بۆدروستكردنی متمانه له نێوان خۆیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه سودیان له ده‌روونزانی وه‌رگرتووه. توێژه‌ران
توانیوایه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ند ئامرازێكی سایكۆلۆجییه‌وه "په‌یوه‌ندییه‌كی
پیشه‌ییانه" له نێوان خۆیان و "كۆنه داعش"كاندا دروستبكه‌ن و
قایلیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنه‌كه ڕازی ببن و ڕاستگۆیانه
و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕوویداوه ڕووداوه‌كان بخه‌نه‌ڕوو. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه
كه توێژه‌ران به زۆری وشه‌ی پرسی "چۆن"یان بۆ پرسیاركردن له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی
چاوپێكه‌وتنه‌كاندا به‌كارهێناوه. بۆ نموونه، "پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به
داعشه‌وه بكه‌یت چۆن به‌م ڕێكخراوه ئاشنابوویت؟" و "چۆن په‌یوه‌ندیت
به داعشه‌وه كرد؟" هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زۆربه‌ی شاره‌زایانی
بواری "سایكۆلۆجیای تیرۆر"، جۆن هۆرگن وه‌ك نموونه، هانی توێژه‌رانی ئه‌م
بواره ده‌ده‌ن كه له بری وشه‌ی "بۆچی" وشه‌ی پرسی "چۆن" بۆ
داڕشتنی پرسیاری توێژینه‌وه‌كانیان به‌كاربهێنن. به‌بڕوای ئه‌وان به‌كارهێنانی وشه‌ی
پرسی "چۆن" له جیاتی وشه‌ی پرسی "بۆچی" گرنگتره چونكه له‌ڕێگه‌ی
وشه‌ی پرسی "چۆن"ه‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگمان ده‌ستده‌كه‌وێت ده‌رباره‌ی
پرۆسه و قۆناغ و شێواز و ڕێگاكانی په‌یوه‌ندیكردن، مانه‌وه یان وازهێنانی كه‌سێك
له گروپه تیرۆریستییه‌كان. له‌به‌رانبه‌ردا، له ڕێگه‌ی وشه‌ی پرسی
"بۆچی"یه‌وه ته‌نها هه‌ندێك زانیاریمان ده‌رباره‌ی دنیابینین و تێڕوانینی
كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ریان ده‌ستده‌كه‌وێت.
توێژه‌ران له‌كاتی
ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنه‌كاندا، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان، چه‌ندین
پرسیار له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه پێشتر داعش بوونه. به‌گشتی پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كانی توێژینه‌وه‌كه
بریتین له (1) ئه‌و كه‌سانه كێن (یان تایبه‌تمه‌ندییه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیانی
ئه‌و كه‌سانه چین) كه ئه‌گه‌ری بوون به تیرۆریستیان زیاتره؟ (2) پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
به داعشه‌وه بكه‌یت، چۆن به داعش و ململانێكانی نێو سوریا ئاشنابووت و بڕیارتدا
په‌یوه‌ندی به‌و ڕێكخراوه‌وه بكه‌یت؟ (3) پاش سه‌فه‌ر و په‌یوه‌ندی كردنه‌كه‌ت،
داعش چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردی و چێ ڕۆڵ و ئه‌ركێكی پێسپاردی؟ (4) چۆن بۆچوونت
ده‌رباره‌ی داعش گۆڕا و بڕیاری وازهێنانت دا؟ به‌گشتی چاوپێكه‌وتنه‌كان به خستنه‌ڕووی
ڕابردووی، به‌تایبه‌تی سه‌رده‌می منداڵی و گه‌وره‌بوونی كه‌سه‌كه ده‌ست پێده‌كات
و چاوپێكه‌وتنه‌كان له زیندان، كه‌مپ و شوێنی دیاریكراو له وڵاتانی سوریا و
عێراق و توركیا و به‌لجیكیا و دانیمارك و كۆسۆڤۆ و كیرگستان و ئه‌لبانیا و كینیا
ئه‌نجامدراوه. له هه‌رشوێنێك پێویست بووبێت وه‌رگێڕ به‌كارهێنراوه و دواتر به مه‌به‌ستی
ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه، دووباره وه‌رگێڕی پسپۆڕ به چاوپێكه‌وتنه تۆماركراوه‌كاندا چووه‌ته‌وه.
به‌گشتی هه‌موو چاوپێكه‌وتنێك كاتژمێر و نێوێكی
خایاندووه و پێش به‌ڕێوه‌چوونی چاوپێكه‌وتنه‌كه توێژه‌ران خۆیان ناساندووه و
ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ داعشه زیندانیكراو و هه‌ڵهاتوو و گه‌ڕاوه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو
و ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندوون كه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌ده‌نه‌وه
كه نایانه‌وێت وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
سامپڵی توێژینه‌وه‌كه
ئان و
مۆڵی له‌م به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا سه‌ره‌تا باس له‌و به‌ربه‌ستانه ده‌كه‌ن
كه له‌كاتی وه‌رگرتنی سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ته ڕێگه‌یان. له‌لایه‌كه‌وه
ده‌ستگه‌شتنیان به داعشه‌كانی نێو زیندانه‌كان- به‌هۆی هۆكاری ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌وه-
ئاسنان نه‌بووه و له‌لایه‌كی تره‌وه زۆربه‌ی داعشه زیندانیكراو و هه‌ڵهاتوو و
گه‌ڕاوه‌كان، به‌هۆی بوونی ئه‌زموونی خراپه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووساندا،
قایلكردنیان بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنی ڕووبه‌ڕوو كارێكی ئاسان نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای
هه‌موو ئه‌مانه، توێژه‌ران هه‌وڵیانداوه كه سامپڵه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی
داعشه زیندانیكراو و هه‌ڵهاتوو و گه‌ڕاوه‌كان بكات. هه‌ربۆیه ئه‌وان له‌كاتی وه‌رگرتنی
سامپڵه‌كه‌دا ڕه‌چاوی جێنده‌ر و ته‌مه‌ن و نه‌ته‌وه و نه‌ژادی داعشه زیندانیكراو
و هه‌ڵهاتوو و گه‌ڕاوه‌كانیان كردووه.
سامپڵه‌كه
له 220 داعشی زیندانیكراو و هه‌ڵهاتوو و گه‌ڕاوه پێكدێت. سامپڵی وه‌رگیراو بۆ
توێژینه‌وه‌كه نوێنه‌رایه‌تی 35 نه‌یشن (گه‌ل- وڵات)و 41 نه‌ژاد (ئیسنیسیتی) ده‌كات
و 182 نێر و 38 مێ له‌خۆده‌گرێت. ئه‌و كاته‌ی كه بۆ كۆكردنه‌وه و وه‌رگرتنی
سامپڵی توێژینه‌وه‌كه پێویست بووه بریتییه له چوار ساڵ و سامپڵه‌كه له نێوان
سێپته‌مبه‌ری 2015 بۆ سێپته‌مبه‌ری 2019 كۆكراوه‌ته‌وه. به وردبوونه‌وه له
سامپڵه‌كه، سه‌ره‌ڕای كه‌می ژماره‌ی ئه‌و "كۆنه" داعشانه‌ی كه وه‌ك
سامپڵ وه‌رگێراون، ده‌توانرێت بوترێت كه سامپڵه‌كه تاڕاده‌یه‌كی باش
"سامپڵێكی نوێنه‌رایه‌تیكه‌ره" و نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌ت و
پیاوانه ده‌كات كه به‌هۆكاری جیاجیاوه و له كاتی جیاجیادا په‌یوه‌ندیان به
داعشه‌وه كردووه.
ده‌ره‌نجامه‌كان
لێره‌دا
توێژه‌ران ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو و پاشان وه‌ڵامی پرسیاره
سه‌ره‌كییه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ش ده‌ده‌نه‌وه. ئان و مۆڵی به ورده‌كارییه‌كی
زۆره‌وه و به جیاجیا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان داوه‌ته‌وه. توێژه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی
به دروستی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه پۆلێنكارییه‌كی ورد له ده‌ره‌نجامه‌كاندا
ده‌كه‌ن و بۆ ڕاستاندنی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه پێی گه‌شتوون وته‌ی یه‌كێك یان
زیاتر له‌و كه‌سانه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه.
پرسیاری
یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه كێن (یان تایبه‌تمه‌ندییه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیانی
ئه‌و كه‌سانه چین) كه ئه‌گه‌ری بوون به تیرۆریستیان زیاتره؟
وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره به‌هۆی چه‌ند "گۆڕاوێكه‌وه" گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. بۆ
نموونه گۆڕاوی جێنده‌ر (نێر یان مێ بوون) ڕۆڵێكی گرنكی له‌م پرسه‌دا هه‌یه، هه‌ر
ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی كه توێژه‌ران له‌كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری یه‌كه‌مدا
گۆڕاوه‌كانی جێنده‌ر و شوێنی نیشته‌جێبوون به‌هه‌ندوه‌ربگرن. به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كانی
توێژینه‌وه‌كه بێت، ئه‌و "نێر"انه‌ی كه ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنیان به
گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه زیاتره ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بێ كار و هه‌ژارن و
ڕابردووی تاوانكاریان هه‌یه و ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه. به ده‌ربڕینێكی
تر، گروپه تیرۆریستییه‌كان ئاسانتر ده‌توانن ئه‌و "نێرانه" (پیاوانه)
بهێننه ڕیزه‌كانی خۆیانه‌وه كه هه‌ژاری و بێكاری ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوون و پێشتر تاوانیان
ئه‌نجامداوه و له ڕابردوودا ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه.
ئان و
مۆڵی به‌له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕاوی "شوێنی نیشته‌جێبوون"، نێره‌كانی سامپڵی
توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ لۆكاڵی (عێراقی و سوری)، ئه‌وروپی و بیانییه‌كانی تر پۆلێنكردووه.
به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه بێت، هه‌ژاری كارئاسانی بۆ داعش كردووه
بۆ ئه‌وه‌ی پیاوانی عێراقی و سوری بهێنێته نێو ڕیزه‌كانییه‌وه. به‌كارهێنانی
ماده‌ی هێشبه‌ر ڕۆڵی هه‌بووه له‌وه‌ی كه نێرینه ئه‌وروپییه‌كان ببن به داعش
(تیرۆریست) و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بیانییه‌كانی وڵاتانی تره‌وه هه‌یه هۆكاره‌كه‌ی
بۆ ڕابردووی تاوانكاری و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی به "ڕه‌گه‌زی مێ"وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه هۆكاره‌كان
تاڕاده‌یه‌كی زۆر گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه. به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه
بێت، هه‌ژاری، ناكۆكی خێزانی و زه‌بری ده‌روونی (Trauma) هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان (ژنان- كچان) قایل
ببن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به داعش. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كان له زمانی خۆیانه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو،
ئه‌وا ڕیزبه‌ندییه‌كه به‌م شێوه‌یه: زه‌بری ده‌روونی، هه‌ژاری ناكۆكی خێزانی،
گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه. توێژه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی دروستی ئه‌م ده‌ره‌نجامانه
بسه‌لمێنن، وته‌ی چه‌ند كه‌سێكی نێو سامپڵه‌كه وه‌ك نموونه ده‌هێننه‌وه. به‌گشتی
هه‌ژاری، به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ڕابردووی تاوانكاری، ناكۆكی خێزانی و به‌ركه‌وتنی
زه‌بری ده‌روونی كارئاسانی بۆ داعش كردووه كه ئه‌م جۆره كه‌سانه له هه‌ردوو
ڕه‌گه‌زه‌كه بباته نێو ڕێكخراوه‌كه‌یه‌وه.
پرسیاری
دووه‌م: پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكه‌یت، چۆن به داعش و ململانێكانی
نێو سوریا ئاشنابووت و بڕیارتدا په‌یوه‌ندی به‌و ڕێكخراوه‌وه بكه‌یت؟
ئه‌م
پرسیاره له دوو به‌ش پێكدێت و هه‌ربه‌شێكیان پێویستی به وه‌ڵامی جیاواز هه‌یه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌شی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه میدیا
به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه هۆكاربووه بۆ ئاشنابوونی ئه‌وانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا
كراوه به ڕووداوه‌كانی سوریا و داعش. هه‌روه‌ها داعش به‌هۆی گرنگی میدیاوه، به‌زۆری
میدیای، به‌تایبه‌تی سۆشیاڵ میدیای، بۆ به‌ئه‌ندامكردن و هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی
بۆ نێو ڕێكخراوه‌كه "كۆچ" بكه‌ن، به‌كارهێناوه.
ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه چه‌ندین هۆكار
هه‌ن كه بوونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كراوه
بڕیار بده‌ن كه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكه‌ن. ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه
ئه‌وه نیشان ده‌دات كه یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی سوریا له ڕووی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه،
به‌ده‌ستهێنانی شوناسی ئیسلامی و پێكه‌وه‌نانی خێزان ( زیاتر بۆ مێ گرنگ بووه) له
گرنگترین و دیارترین هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه وه‌ك سامپڵی
توێژینه‌وه‌كه وه‌رگیراون. به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ
كراوه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ڕاگه‌یاندنی "خیلافه‌تی ئیسلامی" خه‌ونی
له مێژینه‌یان بووه و ڕاگه‌یاندنی خیلافه‌ت له‌لایه‌ن داعشه‌وه كاریگه‌ری هه‌بووه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاری چوونه نێو داعش بده‌ن.
پرسیاری
سێیه‌م: پاش سه‌فه‌ر و په‌یوه‌ندی كردنه‌كه‌ت، داعش چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردی و
چێ ڕۆڵ و ئه‌ركێكی پێسپاری؟
زۆربه‌ی
به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه داعش به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ
و خراپ مامه‌ڵه‌ی كردووه. سامپڵی توێژینه‌وه‌كه، به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كان، یه‌كێك
له‌م سێ باروودۆخه‌ی ئه‌زموونكردووه: توندوتیژی ئه‌نجامداوه، توندوتیژی له دژ
ئه‌نجامدراوه یان بینه‌ری توندوتیژی بووه ئه‌و كاتێك له نێو داعش بووه.
ڕۆڵی
پیاوان به‌رارود به ژنان جۆراوجۆرتره. پیاوان دوای په‌یوه‌ندیكردن و سه‌فه‌ركردنیان
بۆ نێو داعش چه‌ندین ئه‌ركیان پێسپێردراوه و گرنگترین ئه‌و ئه‌ركانه‌ش بریتین له
پاراستنی سنوره‌كانی "خیلافه‌تی ئیسلامی" و جه‌نگكردن له گۆڕه‌پانه‌كانی
جه‌نگدا. ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه نیشانده‌دات كه 34.6%ی پیاوان
پاسه‌وانی سنوربوونه و 35.2%ی جه‌نگاوه‌ری داعش بوونه. هه‌روه‌ها به‌شێكی تریان
ئه‌ندازیار و میكانیك و له بواری كه‌رتی ته‌ندروستیدا كاریان كردووه. ئان و مۆڵی
له‌و بڕوایه‌دان كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌كداربوونه و به‌شداری جه‌نگه‌كانیان
كردووه زۆر له‌وه زیاتره كه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه. به‌بڕوای ئه‌وان،
هۆكاری خۆنه‌ناساندنیان وه‌ك چه‌كدار بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه- ئه‌وانه‌ی
چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كراوه- نه‌یانویستووه "خۆویستانه خۆیان تاوانبار
بكه‌ن."
به‌راورد
به پیاوان، له 97.4%ی به‌شداربووه ئافره‌ته‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه خۆیان وه‌ك
"هاوسه‌ر و دایك" ناساندووه. ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه
به‌شێكی تریان به ئه‌ركی تیرۆریستی خۆكوژ هه‌ستاون و كاریان بۆ به "به‌ئه‌ندامكردنی- Recruiter"
خه‌ڵك بۆ نێو داعش كردووه و به‌شداریان له‌چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش و برینداره‌كاندا
كردووه. له نێو هه‌موو ئافره‌ته‌كانی سامپڵه‌كه‌دا، ته‌نها دوو ئافره‌تی
ڕۆژئاوای وتوویه‌تی كه ئه‌ندامی "حیسبه- پۆلیسی ئیسلامی" بوونه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه داعش
پاڵپشتییه‌كه‌ی زۆری له هاوسه‌رگیری كردووه و ئه‌ندامانی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م
پرۆسه‌یه هانداوه. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌كاتی گه‌شتنیان بۆ نێو سنوره‌كانی
داعش كچ یان بێوه‌ژن بوونه، داعش دوو بژارده‌ی بۆ داناون: ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری
یان مانه‌وه‌یه‌كی زۆره ملێ له "مه‌زیافه- شوێنی مانه‌وه‌ی ئافره‌تی بێ
پیاو". ژیانی ئافره‌تان، به به‌راورد به پیاوان، زۆر دژوار بووه و
ئازادییه‌كی زۆر كه‌میان هه‌بووه له ژیانی ڕۆژانه‌دا و به‌شێك له ئافره‌تانی
نێو داعش به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونیان له "شوێنی مانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ"
به هاوسه‌رگیری ڕازیبووه‌نه.
پرسیاری
چواره‌م: چۆن بۆچوونت ده‌رباره‌ی داعش گۆڕا و بڕیاری وازهێنانت دا؟
ئه‌مه
كۆتا پرسیاری سه‌ره‌كییه كه توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت وه‌ڵامی بده‌نه‌وه. وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌خۆی به پرۆسه‌ی "دی ڕادیكاڵیزه‌یشنه‌وه-
ده‌ستبه‌رداری توندڕه‌وییه‌وه" هه‌یه. ئه‌وان به پشتبه‌ستن به ده‌ره‌نجامه‌كانی
توێژینه‌وه‌كه چه‌ند هۆكارێك بۆ دروستبوونی بۆچوونی نه‌رێنی له‌لای ئه‌ندامانی
داعش ده‌رباره‌ی ئایدیۆلۆجیا و ڕه‌فتاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان، ده‌خه‌نه‌ڕوو. سه‌ره‌ڕای
بوونی ویستی وازهێنان له داعش، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك سامپڵی توێژینه‌وه‌كه
وه‌رگیراون هه‌وڵی هه‌ڵهاتنیان نه‌داوه. ئه‌وان هۆكاری ئه‌مه ده‌گێڕنه‌وه بۆ ترس
له داعش و ناڕوونبوونی ئاینده‌یان له دوای هه‌ڵاتن.
گرنگترین
سه‌رچاوه و هۆكاره‌كانی دروستبوونی بۆچوونی نه‌رێنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی داعشه‌وه
ده‌رباره‌ی ڕێكخراوه‌كه‌یان بریتییه له خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك سڤیل،
كه‌می خۆراك، خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تان و خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ڕێكخراوه‌كه
له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا. ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن
كه په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانی داعش له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆی كاریگه‌ری هه‌بووه
له‌سه‌ر دروستبوونی بۆچوون نه‌رێنی له‌لایه‌ن ئافره‌تان ده‌رباره‌ی داعش. ده‌بێت
ئه‌وه‌ش باس بكرێت كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك سامپڵی توێژینه‌وه‌كه وه‌رگیراون
به ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری داعش نه‌بوونه و به‌شێكیان- هه‌رچه‌نده ژماره‌شیان كه‌مه-
تا كاتی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنه‌كه پابه‌ندی خۆیان به بۆچوونه‌كانی داعشه‌وه
دووپاتكردووه‌ته‌وه. بۆ نموونه، له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كاندا یه‌كێك له
زیندانی كراوه‌كان خۆزه‌گه ده‌خوازێت كه توێژه‌ری له سوریا سه‌ربڕیبوایه!
كۆتایی
له
كۆتا به‌شی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا، ئان مۆڵی گفتوگۆی ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه
ده‌كه‌ن و چه‌ند سه‌رنج و ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئه‌وان ده‌ڵێن كه میدیا فه‌رمییه‌كانی
جیهان به‌هۆی مامه‌ڵه‌یه‌كی ناته‌ندروست له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعشدا ڕۆڵێكی
نه‌رێنیان بینیوه و هۆكاربوونه بۆ ئاشناكردنی خه‌ڵك به سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعش و
پاشان دروستكردنی وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی داعش له‌لای وه‌رگر. بۆیه توێژه‌ران
داوا ده‌كه‌ن كه میدیا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گروپه كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌كاندا
بكات.
خاڵێكی
تر كه جێگه‌ی سه‌رنجه و توێژه‌رانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاماژه‌یان بۆ كردووه
بریتییه له چۆنێتی ڕوودانی پرۆسه‌ی "دی ڕادیكاڵیزه‌یشن- ده‌ستبه‌رداربوونی
توندڕه‌وی" له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك سامپڵی توێژینه‌وه‌كه وه‌رگیراون.
ئه‌م كه‌سانه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شداریان له پرۆگرامه‌كانی "دی ڕادیكالێزه‌یشن-
ده‌ستبه‌رداربوونی توندڕه‌وی"دا كردبێت، به شێوه‌یه‌كی خۆدكرده‌یی و چه‌ند
"مامه‌ڵه و ڕه‌فتارێكی خراپی" داعش وای لێكردوون كه بڕیاری جێهێشتنی
داعش وه‌ك ڕێكخراو و ئایدیۆلۆجیا بده‌ن.
#
داعش