گه‌ڕانه‌وه‌ى بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات؛ هۆکار و دەرهاویشتەکان

04/11/2021

:: بەختیار ئەحمەد

پێشه‌كى

به‌ درێژایی مێژووى خۆى، بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ یه‌كه‌مین جار له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى دیبلۆماسی و هێزى ڕه‌ق كارى كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌رچی هۆكارى ده‌ره‌كى كاریگه‌ر هه‌بوو له‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا، به‌ڵام هۆكارى سه‌ره‌كى له‌پشت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات خودى جوڵانه‌وه‌كه‌ خۆی بوو، كه‌ توانى به‌هێزێكى سه‌ربازى هه‌ژار له‌ ڕووى ته‌كنه‌لۆجییه‌وه‌ به‌سه‌ر سوپایه‌كدا سه‌ركه‌وێت كه‌ له‌ لایه‌ن ناتۆ و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ مه‌شقی پێكرابوو. به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ى كه‌ ئێستا له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌ جیاوازه‌ له‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ى كه‌ به‌ر له‌ ساڵى 2001 له ‌ده‌سه‌ڵاتدا بوو، ئەم باسە هەوڵدەدات ئەو پرسیارە بوروژێنێت کە ئاخۆ تاڵیبان ئه‌زموونى له‌ شكسته‌كانى ڕابردووه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ و هه‌ڵه‌كانى ڕابردووو دووباره‌ نا‌كاته‌وه‌.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# تاڵیبان

Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure