::
بەختیار ئەحمەد
نووسینی: حەمید رەزا عەزیزی
و: به‌ختیار ئه‌حمه‌د سالح
قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى قودسی سه‌ر به
سوپاى پاسداران له 3 كانونى دووه‌مى 2020 له‌لایه‌ن ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
له عێراق تیرۆر كرا. ناوبراو جێبه‌جێكه‌رى ستراتیجی ئێران بوو له ناوچه‌كه، به
تایبه‌ت له دیمه‌شق و به‌غداد. به‌ڵام دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵ و نیوێك به‌سه‌ر ئه‌و
ڕووداوه، هێشتا كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌ژمونی هه‌یه له‌ناو عێراقدا و
میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران به‌توندى گوشار دروستده‌كه‌ن بۆ ناچاركردنى هێزه‌كانى
ئه‌مه‌ریكا بۆ بەجێهێشتنى
عێراق، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ئێران ڕووبه‌ڕووى زنجیره‌یه‌ك ئاڵنگارى مه‌ترسیدار بۆته‌وه
كه به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به مردنى قاسم سلێمانییه‌وه
هه‌یه له هه‌ردوو بوارى جیۆسیاسی و ئابووریدا، به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌یاره‌كانى
ئێران له عێراق هه‌ژمونیان ڕووى له زیادبوون كردووه و له به‌رامبه‌ردا مه‌وداى
مانۆڕى ئێران له عێراق ڕووى له داكشان كردووه. له‌سه‌ر ئاستى سیاسیش، دابه‌شبوون
ڕووى داوه له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌ى كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانى لێ ده‌كرێت
له‌ناو عێراقدا، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ژمونى راسته‌وخۆى ئێران له‌سه‌ر حكومه‌تى
عێراق ڕووى له پاشه‌كشێ كردووه.
لەلایەكی ترەوە هه‌ستى نه‌رێنى دژ به ئێران له‌لاى
گه‌لی عێراقی، وایكردووه كه سه‌رمایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێران له عێراق ڕوو له كه‌مى
بكات، لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌تێكڕاى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه باسیان لێوه
كرا، ڕۆڵ و هه‌ژمونى ئێران كەمبۆته‌وه له‌ناو عێراقدا، هه‌ر بۆیه وا پێویست ده‌كات
كه یه‌كێتى ئه‌وروپا سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت بۆ پشتیوانیكردن له حكومه‌تى
عێراقى.
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، داگیركردنى عێراق له ساڵى
2003 له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گرفتى بۆ ئێران دروستكرد، به‌ڵام له لایه‌كى دیكه‌وه
كه‌وتنى ڕژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن، ئه‌و كه‌سه‌ى كه شه‌ڕێكى هه‌شت ساڵه‌ى دژ به
ئێران به‌رپاكرد له هه‌شتاكاندا، مژده‌یه‌كى خۆش بوو بۆ ئێرانییه‌كان.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ترس له‌وه هه‌بوو كه له‌دواى
ئه‌فغانستان و عێراق، ئێرانیش ببێـته ئامانجى دواترى ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ئه‌مه‌ریكا،
هه‌ر ئه‌مه‌ش به هۆكارى سه‌ره‌كى پشتیوانیكردن لە میلیشیاكان داده‌نرێت له‌لایەن ئێرانەوە.
له‌ناو ئه‌و میلیشیایانه‌ى كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه
پشتیوانى لێده‌كرا، سوپاى مه‌هدی بوو كه له مانگى (ئابی 2004)ه‌وه شه‌ڕى دژ بە ویلایەتە
یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، به‌ڵام له دواى ساڵى 2006 چه‌ند میلیشیایه‌كى دیكه‌ی به‌هێز دروستبوون كه
چوونه به‌ره‌ى دژ به ئه‌مەر‌یكا له عێراق و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانى لێده‌كران،
وه‌ك كه‌تیبه‌كانى حیزبوڵا و عه‌سائبی ئه‌هلى حه‌ق. كاتێكیش كه حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا
به شێوه‌ى فه‌رمى له ساڵى 2011 له عێراق پاشه‌كشێى كرد، هه‌ژمونى ئێران له
عێراق به شێوه‌یه‌كى كه‌م وێنه رووى له هه‌ڵكشان كرد.
به‌ڵام له ساڵى 2014 و دواى ده‌ركه‌وتنى ده‌وڵه‌ى
ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) و داگیركردنى چه‌ند به‌شێك له خاكى عێراق و
سوریا، ده‌رفه‌تێكى نوێ بۆ ئێران هاته ئاراوه بۆ به‌رفراوانتركردنى هه‌ژمونى خۆى
له ناوچه‌كه، له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئه‌و هێزانه‌ى كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه
پشتیوانى لێده‌كرا، له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی ڕێكخرانه‌وه و شان به
شانى سوپاى عێراق كه‌وتنه شه‌ڕه‌وه له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى به‌غداد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى
تیرۆر.
هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبـی دژ به داعش وه‌ك وه‌ڵامێك
بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق و عه‌لی سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه له
عێراق دروستكران، به‌ڵام هه‌ندێك له هێزه‌كانى ناو حه‌شدی شه‌عبـی پێشتر بوونیان
هه‌بوو نمونه‌ى رێكخراوى به‌در، كه‌تیبه‌كانى حیزبوڵا و عه‌سائیبی ئه‌هلى حه‌ق. له
لایه‌كى دیكه‌شه‌وه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى هێزه‌كانى قودسى سه‌ر سوپاى پاسداران (IRGC) له لایه‌ن عێراقه‌وه
بانگهێشت كران بۆ هاوكاریكردنى حكومه‌تى عێراق بۆ شه‌ڕ له دژى داعش.
له كۆتایی ساڵى 2017 خیلافه‌ته‌كه‌ى داعش ڕوخێنرا،
به‌ڵام هه‌ژمونى ئێران و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانى به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندا بوون
له عێراق. له ساڵى 2018 زۆرێك له هێزه‌كان
هاوپه‌یمانییه‌تێكی سیاسیان دروست كرد به ناوى (سه‌ركه‌وتنى ئیسلام) و ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه
توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌ماندا و
به‌وه‌ش بوو به دووه‌م گه‌وره قه‌واره له ناو په‌رله‌ماندا.
له ساڵى 2018 ئاڵنگارییه‌كانى دژ به بوونى ئێران
له عێراق سه‌ریان هه‌ڵدا، ئه‌و كاته‌ى ئیداره‌كه‌ى ترامپ هه‌ڵمه‌تى ئه‌و په‌ڕی
گوشارى دژ به ئێران پیاده‌كرد، كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ژمونى ئێران بوو له ناوچه‌كه. هاوكات واشنتۆن سزاى سه‌پاند
به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى كه له‌ناو عێراقدا بوون و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانى
لێده‌كران، له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2019، بارگرژییه‌كانى نێوان هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
له عێراق و ئه‌و میلیشیایانه‌ى كه له‌لایه‌ن
ئێرانه‌وه پشتیوانى لێده‌كرا گه‌یشته ئه‌و په‌ڕى.
له مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2019، هێرشێكى هێزه‌كانى
ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر پێگه‌ى یه‌كێك له‌و میلیشیایانه‌ى كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه
پشتیوانى لێده‌كرا، بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران هێزه‌كانى
خۆیان كۆبكه‌نه‌وه بۆ چوونه ناو باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غداد. به كه‌متر
له 10 ڕۆژ، ئێران هێرشێكى موشه‌كى چڕى كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا
وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ تیرۆركردنى قاسم سلێمانى، ئه‌مه‌ش ئه‌و ترسه‌ى دروستكرد كه ڕه‌نگە
عێراق ببێته گۆڕه‌پانى جه‌نگ له نێوان ئێران و ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، ده‌رچوونى دۆناڵد ترامپ له
كۆشكی سپى له كانونى دووه‌مى 2021، مه‌ترسییه‌كانى به‌ركه‌وتنى ڕاسته‌وخۆى نێوان
تاران و واشنتۆنى ڕه‌وانده‌وه. به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هێشتا عێراق گۆڕه‌پانى
ململانێى نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌یه، هه‌ر لەو ڕوانگه‌یه‌شه‌وه به شێوه‌ى
نیمچه ڕۆژانه هێرش ده‌كرێته سه‌ر قافڵه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له
هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و كارانه‌ى به‌ده‌ر له یاسا له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن
ئه‌و هێزانه‌ى كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانى لێده‌كرێت، واى كردووه له گه‌لى
عێراق كه زیاتر هه‌ستیار بێت به‌رامبه‌ر به هه‌ژمونى ئێران له‌ناو خاكى عێراقدا،
بۆ نموونه له‌كانى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانى مانگى تشرینی یه‌كه‌مى 2019،
یه‌كێك له داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران سنووردانان بوو بۆ هه‌ژمونى ئێران له‌ناو
عێراقدا، ته‌نانه‌ت خۆپیشانده‌ره‌كان هێرشیان كرده سه‌ر باڵێوزخانه‌ى ئێران له
شارى كه‌ربه‌لا. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تیرۆركردنى قاسم سلێمانى له مانگى
كانونى دووه‌مى ساڵى 2020، ده‌ره‌نجامى ئه‌و هه‌وڵانه بوو كه له ساڵى (2018)ه‌وه
دژ به ئێران ده‌ستیپێكرد.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە
#
ئێران