نوێنەری ئەنسارولئیسلام: داعش كاریگەری خراپی لەسەر تەواوی ئومەتی ئیسلامی هەبووە

28/11/2021

:: ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان

ئامادەكردنی: ئەیمەن جەواد تەمیمی

لە چەندین بۆنەی جیاوازدا لەسەر چالاكییەكانی گرووپی ئەنسارولئیسلام بابەتم نووسیوە، كە لە بنەڕەتدا گرووپێكی جیهادیی عێراقییە، بەڵام لە ئێستادا بەشێوەیەكی سەرەكی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاكە. باڵی میدیایی گرووپەكەم ئاگاداركردەوە دەربارەی وەرگێرانی بەیاننامەكانی گرووپەكە و هاوكات داوای چاوپێكەوتنێكم لەگەڵ كردن. هەرچەندە داواكارییەكەم پەسەندكرا، بەڵام ئەمڕۆ (23ی ئابی 2020) وەڵامم وەرگرت. نووسین و پێداچوونەوەی توێژینەوە لەسەر دۆسیە كۆنەكان نەك تەنها كاتی زۆری پێویستە، بەڵكو هێشتا نيگەرانی و بارگرژی هەیە دەربارەی ئەو پێشهاتانەی لەم وەرزەدا ڕوودەدات و دەبێتە هۆكاری دواكەوتنی كارەكە. بە نیسبەت منەوە، بەڵێنم دا بەو كەسانەی چاوپێكەوتنەكەم لەگەڵ كردوون بابەتەكە وەك خۆی بڵاوبكەمەوە. بڵاوكردنەوەی چاوپێكەوتنە خامەكان (بە هەمان ئەو فۆرمەی ئەنجامدراوە بەبێ دەستكاریكردن) نەك بڕینی بەشێك، یان وەرگرتنی بەشێكی چاوپێكەوتنەكە و بڵاوكردنەوەی، باشترین ڕێگەیە بۆ ڕاستگۆیی چاوپێكەوتنەكە. لەگەڵ ئەوەشدا لە كۆتایی ئامادەكردنی چاوپێكەوتنەكە بە دوو تێبینی ڕوونكردنەوەم لەسەر ئەو چەمكانە داوە كە ئاشنا نین بە خوێنەر، نەك ڕوونكردنەوەی گشتی لەسەر چاوپێكەوتنەكە.

بەناوی خوای بەخشندە و پەروەردگار
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگار و سەڵات و سەلام لەسەر پەیامبەری خودا و شوێنكەوتوانی.

دەتوانیت باسێكی مێژووی گرووپی ئەنسارولئیسلاممان بۆ بكەیت لە وڵاتی شام (سوریا) لە سەرەتای شۆڕشی سوریاوە تائێستا؟ ئایا دەتوانین بڵێن سەرهەڵدانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) كارەساتێك بوو بۆ گرووپی ئەنسارولئیسلام لە سوریا؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لە دوو بەش پێكدێت، بەشی یەكەم تایبەتە بە مێژووی گرووپەكە لە سوریا:
سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم ئێمە وڵاتی شام (سوریا) وەك بەشێك لە خاكی خۆمان هەژمار دەكەین و هیچ بڕوایەكمان بە سنورە دەستكردەكان نییە لە نێوان وڵاتانی موسڵماندا، هەروەك لەكاتی جیهاد و تێكۆشانەكانمانەوە لە شاخەكانی كوردستان و دواتر چوونە قووڵایی خاكی عێراق هێشتا هەر بەردەوام بووین لە سوود وەرگرتن لە وڵاتی شام بۆ پشتیوانیكردنی جیهادیە عێراقییەكان لەو بوارانەی كە پێویستیان بوو لە دیمەشق و لوبنان و ناوچەكانی ترەوە، دەستپێكردنی جموجوڵەكانی جیهاد لە سوریا بریتییە لە فراوانبوونی چالاكییە جیهادییەكانی پێشوو، كە ئامانج لێی ڕزگاربوون بوو لە هەژموونی بێباوەڕان و حكومڕانی و كۆنترۆڵیان بەسەر خاكی موسوڵمانەوە. بۆیە ئێمەش ڕوومان كردە سوریا بۆ خزمەتكردن بە باوەڕداران لە وڵاتی شام و پشتیوانیكردنی جیهادەكەیان، تائێستاش توانیومانە هاوكاری كەسانی چەوساوە بكەین و بەشدار بین لە خزمەتكردن بە پرسە هاوبەشەكانمان.  هەر لە سەرەتاوە ڕۆڵیكی گەورەمان گێڕا لە پلاندانان و بەڕێوەبردن لە دیمەشق و ناوچەكانی دەوورووبەری كە بۆ برایان لە گرووپی ئەنسارولئیسلام دەرفەتێك بوو لە تەواوی بوارەكانی كاری جیهادكردن بۆ چەندین گرووپی تريش كە لەوكاتەدا لەوێ دامەزرابوون. هەروەها بە هۆی ئەو چالاكییانەی لەوێدەكران، چەندین كادری ئێمە دەستگیركران، يان كوژران – خودا لێیان خۆش بێت – ئەوەی چەند ڕۆژێك لەمەوپێش بڵاومان كردەوە دەربارەی برامان – ئەبو ئەنەس عێراقی – خودا لێی ڕازی بێت – یەكێكە لەو نموونە جوانانەی كە ئاماژەمان به كوشتنی نەكرد، لەبەر بارودۆخی خێزانەكەی. پاشان چالاكییەكانی برایانمان بەسەر ناوچەكانی تری حەلەب، حەسەكە، ڕەققە و چەند شوێنێكی تردا دابەشكران، كە دواتر گەیشتە چەند شوێنێكی تری وەك ناوچەكانی دەوورووبەری ئیدلب و لە ئێستاشدا لەناوچەكانی ساحل بەردەوامە و داواكارین لە خودای پەروەردگار كە بەردەوامیان پێ بدات و جیهادیان لێ قبوڵ بكات و سەركەوتنیان پێ ببەخشێت.

سەبارەت بە بەشی دووەمی پرسیارەكەت، تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئەوەی پێی دەوترێت "دەوڵەتی ئیسلامی" یان "داعش" پێمانوایە كە كاریگەری خراپی ئەوان لەسەر جیهاد ڕەنگدانەوەی نەرێنی نەك تەنها لەسەر گرووپی ئەنسارولئیسلام، بەڵكو لەسەر تەواوی ئومەتی ئیسلامی بەگشتی هەبووە، بەر لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسلامی – داعش و تەنانەت دوای ڕاگەیاندنیشی ئەگەر بە رێژەیەكی جیاوازیش بێت، بەڵام به فەزڵ و پارێزگاری خودا، ئومەتی ئیسلامی توانی لە ناوچەكە دەریان بكات، چونكە ئەوان خۆیان لە ئومەتی ئیسلامی جیاكردەوە و هێرشیان دەكردە سەر خەڵكی موسوڵمان.
بۆیە ئەوان سیما و تایبەتمەندی خەڵكانی دووڕوو و فاسقن، سوپاس بۆ پەروەردگاریش هەڵوێستی خەڵكی موسوڵمان بەرامبەر ئەوان شتێكی تازە نییە.

گرنگترین ئەو جەنگ و پێكدادانە چەكداریانە كامانەن كە گرووپی ئەنسارولئیسلام لە سوریا بەشداری تیایدا كردووە و ژمارەی كوژراوەكانتان چەندە؟
خودا ڕەحمان پێ بكات لە بەرامبەر بەشداریكردانمان لە چەندین جەنگ، لەوانەش جەنگی دیمەشقى پایتەختی سوریا و ناوچەكانی دەوروبەری و جەنگی ڕزگاركردنی ڕەققە و جەنگەكانی ڕزگاركردنی فرۆكەخانەی سەربازی مێناگ و گەمارۆخستنەسەر بەندیخانەی ناوەندیى حەلەب و ئازادكردنی شاری ئیدلب و پردی ئەلشغور و ناوچەكانی دەوروبەری. هەروەها بەشداریمان كردووە لە دوو ئۆپەراسیۆنی تر تایبەت بە شكاندنی گەمارۆ لەسەر شاری حەلەب و جەنگی ناوچەكانی دەوروبەری حەما و ساحل. سەركەوتن لە هەموو ئەو چالاكی و جەنگانەش بە فەزڵ و ڕەحمەتی خودا بووە. هەروەك بەشداریمان لەو جەنگانەش بەپێی توانا و دەسەڵات و ئەو هێزە بووە كە خودا پێی داوین و داواكارین لە خودا لێمان قبوڵ بكات و بەردەوامیمان پێ ببەخشێت.

سەبارەت بە ژمارەی شەهیدەكان، خودا ڕێزی ئەوەی لێناوین بە سەدان شەهید و بریندار پێشكەش بكەین بەجۆرێك هیچ كات و ڕووداوێك بەسەرماندا تێپەڕنەبووە تیایدا شەهید نەبەخشین و بریندار لە ڕێزەكانماندا نەبێت. دوای شەهیدبوونیان ئێمە ڕوونكردنەوەمان لەسەر هەندێكیان بڵاوكردۆتەوە، بەڵام بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری تایبەت بۆ برایانمان لە جیهادییەكان و خانەوادەی شەهیدەكان لەسەر بەشێكی تریان بێدەنگیمان هەڵبژاردووە. سەرەڕای ئەوەش ئێمە بەتەواوی سوورین لەسەر سەلامەتی و ئاسایشی سەربازە موجاهیدەكانمان، كە سەرمایەی جیهادیی ئێمەی سووننەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هۆكارێك دەگرینەبەر بەبێ ئەوەی ئەو هۆكارانە كۆسپ لەبەردەم پرۆسەی جیهاد دروستبكەن. بۆیە ئەوە ویستی خودای پەروەردگارە كە بیەوێت كۆمەڵێك لە برایانی شەهیدمان بگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی – كە لەڕاستیدا نیعمەتێكی پەروەردگارە و فەزڵێكە هەموو موسوڵمانێكی ڕاستگۆ ئاواتی پێدەخوازێت.  

بۆچی گرووپی ئەنسارولئیسلام لە ئێستادا بەدەست كەمی توانا و داراییەوە دەناڵێنێت؟
ئەوە لە سوننەتی خوای پەروەردگارە بەندەكانی بە شتگەلێكی وەك بارگرانی لە ماڵ و سامان و خواردن و تەنانەت ڕۆح و گیان تاقیدەكاتەوە. هەروەها سروشتی جیهاد وایە كە تاقیكردنەوەی نەفسی بەدەكانە و هەروەك پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) سوێند دەخوات كە لە فەقیری هاوەڵەكانی ناترسێت، بەڵكو لەوە دەترسێت ماڵ و سامان تووشی فیتنە و گومڕاییان بكات. بۆیە بەهۆی ئەو واقعەی جوولەكە و مەسیحییەكان بەسەر وڵاتی موسوڵماناندا سەپاندوویانە، لەپشتیانەوە فەرمانڕەواییان بەكرێگیراو لە دووڕووان و هەڵگەڕاوەكان حوكم دەكەن، كۆنترۆڵ و ڕێوشوێنی ئەمنی وایكردووە كە ڕێگە لە خەڵكی موسوڵمان بگرێت ماڵەكانیان لە رێگەی خودا ببەخشن و هاوكاری جیهاد بكەن و دووبارە بیبوژێننەوە، بۆیە لە جەنگدان دژ بە ئیسلام بەناوی هەڵگیرسانی جەنگ دژی تیرۆریزم و دەیانەوێت سەرچاوەكانی جیهاد وشك بكەن.

بۆیە ئەگەر مەودای بەخشندەی و هاوكارییەكانی خەڵكی موسوڵمان لاواز بووبێت ئەوا دەرەنجامی ڕووبەڕووی ئەوانە بووه بە ڕێوشوێنە توندەكانی دووژمنانی ئیسلام. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكیان كەمتەرخەمن لەسەر بەخشینی قەزر بە خودا بەبێ هیچ قازانجێك كە پەروەردگار بەچەندین قات بۆیان قەرەبوو دەكاتەوە، ئەگەر ئەوە بەردەوام بێت ئەوا بێگومان كاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی موجاهیدەكان و چالاكییەكانیان دەبێت. بەپێچەوانەشەوە ئەوەی ئەنسارولئیسلام هەڵیبژاردووە بۆ خۆی بە فەزڵی پەروەردگار بریتییە لە سەربەخۆیی تەواو و گرێنەدانی بڕیارەكانی بە بارودۆخی و لایەنێكی دیاریكراو لە پشتیوانانییەوە ئەوەش تەنها لەپێناو ئەوەی رێگوزەری گرووپەكه و ئاڵا و جیهادەكەیان گومڕا نەبێت. لەوپێناوەشدا پێویستە بە نیازپاكی و ملكەچی بۆ پەروەردگار بمێنینەوە بە ئامانجی بەرز ڕاگرتنی ناو و بەرنامەكەی. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بەردەوام سوورین لەسەر ئەوەی كە حەرام و گومانەكان هەرگیز نایەتە ناو ئێمەوە لەبەرئەوەی خودای پەروەردگار پاك و باشە و جگە لە پاك و باش قبوڵ ناكات. هەروەها ئەزموون ئەوەی سەلماندووە لەدیدی ئێمەوە نەبوونی قازانجی پرۆژەكانی بازرگانی كە لە پرۆسەی جیهادا كۆدەكرێتەوە بەهۆی ڕێوشوێنە ئەمنییەكان و گرفتی گەیاندنی دەستكەوتەكانی جەنگ و دەستكەوتە داراییەكان بە جیهاد هەموو وایكردووە كاریگەری لەسەر ڕەوشی ئابووری گرووپەكە دروستبكات.

سەرەڕای ئەوەش، سوپاس بۆ پەروەردگار، هەموو ئەوانە نەبوونەتە هۆی خۆبەدەستەوەدانی ئێمە و وای لێنەكردووین لە جیهاد دووركەوینەوە، یاخوود پشتگوێی بخەین. داواكارین لە پەروەردگار فەزڵ و بەزەیی خۆیمان زیاتر پێ ببەخشێت و بەردەوامیمان پێ بدات لەسەر جیهادەكەمان، تا ئەو كاتەی كە پەروەردگار كیانێكی سوننی حەقیقی بۆ ئوممەتی ئیسلامی ئامادە دەكات، كە ئەهلی دادپەروەری و زانست و جیهاد لەسەری كۆك بن. ئێمەش بە ویستی پەروەردگار بەبێ هیچ مەرج و كۆسپێك دەبینە بەشێك لێی كاتێك دڵنیابووینەوە لەوەی كە كاروبارەكان لەگەڵ ئیرادە و فەرمانی پەروەردگار یەكدەگرنەوە و لەلایەن زانایانی ئوممەتی ئیسلامییەوە پشتیوانی دەكرێت.

هەڵسەنگاندنی گشتی تۆ بۆ بەرەكانی جەنگ لە سوریا چییە؟ هەندێك دەڵێن بەهۆی ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی لەسەر ناوچەی ئیدلب جیهاد نەماوە. ڕای تۆ لەسەر ئەو بۆچوونە چییە؟
جیهاد تا ڕۆژی قیامەت بەردەوام دەبێت و بنەما و هێڵەكانی جیهاد لە یاسا و شەریعەتدا نەسڕاونەتەوە، تەنانەت هێشتا حەقیقەتی پشتیوانیكردن لە جیهاد بەردەوامە. بەشێوەیەكی سروشتی سەركەوتن و بەهێزبوونەوەی جیهاد كارێكی قوورسە. بۆیە كێبڕكێ و لەدەستدانی جەنگێك، یان كشانەوە لە ناوچەیەكی جوگرافی بەمانای كۆتایی هاتنی جیهاد نایات. كەواتە هەڵگیرسانی جیهاد لە خاكێكی پیرۆزی وەك وڵاتی شام كە دەستیپێكردووە بە قسە و بانگەشەی بێ باوەڕان ناكوژێتەوە، لەبەرئەوەی لە نووری پەروەردگارەوە سەرچاوەی گرتووە. ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی لەسەر پرسەكانی جیهاد بەگشتی و لە وڵاتی شام بەتایبەتی بەڵگەیە لەسەر مەترسی ئەوان لە چالاكی و جیهادی ئوممەتی ئیسلامی و موجاهیدەكان. بۆیە هەموو شتێك دەكەن بۆ موئامەرەكردن لە خەڵكی موسوڵمان و سەروەت و سامانی خۆیان خەرج دەكەن بۆ دوورخستنەوەی ئوممەتی ئیسلامی لە ڕێگەی ئیسلام و پەروەردگار، لەبەرئەوەی ئەوان زۆر لەوە لاوازترن كە هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی پەروەردگار و شوێنكەوتووە دادپەروەرەكانی لە ئەهلی جیهاد بدەن، ئەمە لە كۆتاییدا دەبێتە نیگەرانی و خەم بۆ ئەوان و بە ویستی خودا بەسەر ئەو كۆسپانەدا سەردەكەوین.

بۆیە پێویست ناكات چاوەڕێی پێشبڕكێی ئیرادەی ئەوان بكەین بەرامبەر بە ئیرادەی پەروەردگار، بەڵام ئەوە حیكمەتی پەروەردگارە كە ئوممەتی ئیسلامی تاقیدەكاتەوە بۆ ئەوەی جیاوازی بكرێت لەنێوان كەسانی خراپەكار و چاكەخواز. هەروەك لە حیكمەتی پەروەردگارەوەیە خەڵكی خاوەن باوەڕ تاقیدەكاتەوە پێش ئەوەی بێباوەڕان و كافرەكان تێكبشكێنێت. بۆیە خەڵكانی خۆشبەخت و ئەوانەی سەركەوتنیان بە قیسمەت دەبێت ئەوانەن لەم كاروانە بەردەوام دەبن بەبێ زیادەڕەویی و كورتهەڵهێنان (إفراط وتفريط )  لە ئاییندا. بەپێچەوانەشەوە كەسانی فێڵباز و هەڵگەڕاوە ئەوانەن كە پشتیان لەم بەرنامەیە كردووە بەبێ هیچ پاساو و عوزرێكی شەرعی حقیقی.  

لەم دواییانە ئێوە ژوورێكی ئۆپەراسیۆنتان لەگەڵ چوار گرووپی تر دروستكرد. بۆچی هەوڵەكانتان یەكنەخست لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی فەتحولموبین al-Fatah al-Mubin) ) لەپێناو یەكخستنی ڕیزەكانتان؟

هیچ وەڵامێكمان نییە. نامانەوێت وەڵام بدەینەوە.

لەكۆتاییدا ئێوە دەتانەوێت چی بەدەست بهێنن لە سوریا؟ بۆ نموونە مەبەستمە بڵێم ئایا بە ئومێدی ئەوەن كە بەردەوامی جەنگی پارتیزانی ببێتە هۆی ڕووخانی ڕژێمی سوریا؟ دەتوانیت ئامانجەكانی خۆتانمان بۆ ڕوونبكەنەوە لە ماوەی دوورمەودادا؟

ئێمە تاكتیكی كاتی دەگرینەبەر لەبەرئەوەی هەر قۆناغێك دەخوازێت تاكتیكێكی جیاواز مومارەسە بكرێت. لەسەر هەموو موسوڵمانێك ئەركە كە تەواوی هەوڵەكانی بخاتەگەڕ لەپێناو پیشاندانی نیازپاكی بۆ خودای پەروەردگار. بۆیە ئەگەر خەڵك و ئەهلی جیهاد ڕاستگۆبن لەگەڵ پەروەردگار و هۆكارە پێویست و شیاوەكان بگرنەبەر ئەوا لە كۆتاییدا بە ویستی پەروەردگار دەرەنجامەكان بەجۆرێك دەبێت دەیانەوێت.

دواكەوتنی سەركەوتنەكان و بەدەستهێنانی لەكاتێكی زوو، یان درەنگ تەنها له مەعریفەی غەیبدایە، تەنانەت ئەگەر خواستی مرۆڤ بیەوێت زووتر ڕووبدات، بەڵام هێشتا پەیوەستە بە ئیرادەی پەروەردگارەوە. خودا سەركەوتن بەهەر كەسێك دەبەخشێت كە خۆی بیەوێت و لە هەركاتێكدا كە بیەوێت. بۆیە ئەوەی لەسەر بەندەكانی پێویستە بە عیبادەت و پەرستشی خۆیان هەستن و وەڵامی بانگەوازی جیهاد بدەنەوە و تەواوی هۆکارەکان بگرنەبەر بە پشتبەستن بە خودای پەروەردگار. چونكە پەروەردگار هێز و دەسەڵات دەبەخشێت بە هەركەسێك كە بیەوێت و لەهەر كەسێكیشی دووردەخاتەوە ئەگەر بیەوێت، هەر ئەو بەتوانایە بەسەر تەواوی كاروبارەكاندا.

بۆچی لەسەر موسوڵمانان پێویستە پشتیوانی هەوڵەكانی ئێوە و پرۆسەی جیهاد بكەن لە وڵاتی شام بەگشتی؟ بۆ نموونە دەوترێت گرووپی ئەنسارولئیسلام لەئێستا تەنها لە دەیان كەسێك پێكهاتووە، كە تەنها لە كوردستانی عێراقەوە هاتوون. ئایا ئەمە ڕاستە؟

پێویستە تەواوی موسوڵمانان درك بەوەبكەن كە موجاهیدەكان لە ئێستادا هێڵی پێشەوەی بەرگریكردن لە ئوممەتی ئیسلامی پێكدەهێننن و پارێزگاری لە شوێنە پیرۆزەكانی ئیسلام دەكەن و پیلانی دووژمنانی ئیسلام تێكدەشكێنن، لەبەر ڕۆشنایی ئەمە واجبە لەسەر هەموو موسوڵمانێكی ساغ و تەندروست بە ماڵ و سامان و ژیانیان پشتیوانی جیهاد بكەن و ببنە بەشێك لێی. تەنانەت لە زۆربەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز دەبینرێت كە بەخشین لە ڕێگەی خودا و جیهاد بە ماڵ و سامان باشترە لە جیهاد بە ژیان و گیانی خۆیان. بۆیە ئەوانەی ڕەزیلی دەكەن لە بەخشینی ماڵ و سامانیان لەرێگەی خودا ئەوا ڕەزیلی و بەخیلیان لە نەفسی خۆیاندا كردووە، كە وادەكات ماڵ و سامانیان لە چەند شتێكدا خەرج بكەن كە دووربێت لە ڕەزامەندی پەروەردگار. بۆیە هیچ دەرفەتێكی سەركەوتن نییە تەنها بۆ ئەو كەسانە نەبێت كە لەنێوان ئەو و پەروەردگاری خۆیدا دەبەخشێت بەشێوەیەكی ڕاستگۆیانە، كە دواجار پلەی بەرز دەبێتەوە لەلای پەروەردگار. هەروەها، لێرەدا ئێمە ناڵێین واجبە لەسەر ئوممەتی ئیسلامی كە تەنها پشتیوانی گرووپی ئەنسارولئیسلام بكەن، بەڵكو واجبە لەسەر خەڵكی موسوڵمان بەگشتی دڵسۆزبن بۆ یەكتر و پشتیوانی ئایینی پەروەردگار بكەن – ئەوەش لەبەر خاتری خەڵكی ئەهلی جیهاد نەكەن، بەڵكو لەبەر پەروەردگار بیكەن.

سەبارەت بە بەشی دووەمی پرسیارەكەت، ئەوەی لە واقیعدا هەیە جیاوازە لەوەی دەوترێت، چەكدارەكانی گرووپی ئەنسارولئیسلام ژمارەیان زۆر لەوە زیاترە و تەنها لە كوردستانی عێراقەوە نەهاتوون، بەڵكو لەپاڵ برا كوردەكان گرووپەكە موجاهیدانی چەندین وڵات و ناوچە و نەتەوەی جیاوازی بۆ هاتووە و تیایدا بەشدارن: لەناو ئەوانیشدا ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارمان خەڵكی سوریان. بۆیە ئەو وانەیەی كە پێویستە لێی فێربین بریتییە لە ڕاستگۆیی و دەستپاكی و ئیجتیهاد و ماڵ بەخشین لە ڕێگەی خودا لەلایەن موسوڵمانانەوە بەو ئەندازەیەی دەتوانن و هەر ئەوەش ئەندازەی ئەو كاریگەرییە دروست دەكات كە لە واقیعدا دەهێنرێتە دی.

سەرچاوە: / http://www.aymennjawad.org/2020/08/interview-with-jamaat-ansar-al-islam?fbclid=IwAR0u3TPHg2vIeNMOhQx-jx7SfyDf8tu2URxPYeX1ioP3nYKP8VS5BzI4rAc

# ئەنسارولئیسلام

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure