بزووتنەوەی تاڵیبان و ئیخوان موسلیمین لە ئەفغانستان مێژووی پەیوەندی، واقیع و رێگوزەری ئایندەی

23/12/2021

:: ئیدریس سیوەیلی

ن: مستەفا زەهران

ئیسلامی رۆژهەڵاتیی كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر سەرهەڵدان و گەشەكردنی بزاوتە ئیسلامییەكان لە ناوخۆی ئەفغانستان، هەر لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی پێشوو تا سەرەتاكانی سەدەی نوێ و دواتریش، جا ئەمەش لە چوارچێوەی دامەزراوەی ئایینیی تەقلیدی و بەدیاریكراوی ئەزهەر بووبێت، یان لە رێگەی رەوتە ئیسلامییە ئوسوڵی و سەلەفییەكانەوە كە ناسنامەی ئایینی و فیكری زۆرینەی بزووتنەوە ئیسلامییەكانی ئەفغان بوو.

ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین، كاریگەری بیرمەندە ئیسلامیەكانی وەكو جەمالەدین ئەفغانی و ئەبو ئەعلای مەودودی هەستپێدەكەین، كە بە چەند دەیە بەر لە رەوتی ئیسلامیی رۆژهەڵات كاریگەرییان كردوەتە سەر ناوخۆی ئەفغان، هەر لەوێوە رێكخراوی قاعیدە سەریهەڵدا كە تەواوی حاڵەتی ئیسلامیی چ كۆمەڵەكان یان رێكخستنەكان پێی كاریگەر بوون، ئەمەش مانای وایە كاریگەری و جێكەوتەی دوولایەنەی قوڵ هەبووە لە یەك كاتدا پیكەوە.

سەركردە یەكەمینەكانی جیهاد و دامەزرێنەرانی پارت و كۆمەڵەكان كە رێبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی سۆڤیەت بوون، تێكەڵەیەك بوون لەمە، هەندێك سەركردەشیان بە فرەبیری كاریكەربوون، لەوانە عەبد رەب رەسول سەییاف، بورهانەدین رەبانی و ئەحمەد شا مەسعود، بیری كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمینی میسر كاریگەری روونی هەبوو لەسەر كاركردنیان لە ناوخۆی ئەفغان، دواتریش كە بزووتنەوەی تاڵیبان هات بیری سەید قوتب بووە هەوێنی دونیابینی ئەو بزووتنەوەیە لە بابەتەكانی حاكمیەت و شەریعە و دەوڵەت لە دیدگای ئیسلامییەوە.

هەروەك پەیوەندی بزووتنەوەی تاڵیبان و كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین و درێژكراوەكانی و تێگەیشتن لێی تا ئەم چركەساتە جێگەی تێڕامان و گرنگیپێدانە، بە تایبەت لە وێستگەكانی بەریەككەوتن و نزیكبوونەوەیان لە دوو دەیەی رابردوو، باڵادەستبوونی بزووتنەوەی تاڵیبان لەم دواییانە و دروستكردنی ئیمارەتی ئیسلامیی دووەم، وادەكات بە گرنگییەوە بڕوانرێتە تێگەیشتن لەو پەیوەندییە و مێژووی و واقیعەكەی و وەستان لەسەر رێگوزەری ئایندەی و گریمانەی چۆنێتتی مانەوەی ئەو پەیوەندییە كە تا ئێستا نیشانەی پرسیاری لەسەرە.

 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

# ئیخوان موسلمین # تاڵیبان

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure