عیسا (مەسیح) دەتوانێت چی فێری موسوڵمانانی ئەمڕۆ بکات؟

25/12/2021

:: ئارام مەحمود ئەحمەد

مستەفا ئاکیول

چی گرفتک لەگەڵ ئیسلام هەیە؟ بۆچی زۆرێک لە موسوڵمانە توڕەکان نەفرەت لە ڕۆژئاوا دەکەن؟ بۆچی خیلافەتی ئیسلامی داعش یاسای زۆر توندی دژی کەمایەتی، ژنان و ئەو کەسانەی لە ئایین دەرچوون، پەیڕەو دەکرد؟ بۆچی تیرۆریستان بە ناوی (اللە) کوشتار ئەنجامدەدەن؟

بۆ چەنیدن دەیەیە زۆرێک لە ڕۆژئاواییەکان ئەو پرسیارە دەپرسن. وەڵامەکان جیاجیان. لە بانگەشەی ئەوەوە کە لە ئیسلامی ئەمڕۆدا هیچ گرفتێک نییە، بەڵام ئەم پرسیارە زۆر بەرگریکارانەیە، هەروەها ئەوەی کە خودی ئیسلام گرفتی گەورەی جیهان بێت، بێ ویژادانانەیە.

چاودێرە بەئاگاکان وەڵامی بێلایەنەتریان پێشکەش کردووە: شارستانێتی ئیسلام کە سەردامێک لە جیهاندا پێشکەوتوترین بوو، لەم دواییەدا دووچاری قەیرانێک بووەتەوە، کە لێکەوتەی زۆر توندی لێکەوتووەتەوە.

بیرمەندی بەرجەستەی سەدەی رابردوو، مێژوونووسی بەریتانی (ئاڕنۆڵد توین بی) پەیوەندیدار لەگەڵ قەیرانی ئیسلام لە وتارێکیدا بە ناوی (ئیسلام، ڕۆژئاوا و ئایندە) ساڵی 1948  تێڕامان و سەرنج و هەڵسەنگاندنی خۆی دەربڕیوە.

توین بی نووسیویەتی، جیهانی ئیسلام کە لە سەدەی 19وە لە دۆخێکی قەیراناویدایە، بە هۆی کارایی زیاتری رۆژئاواوە، کەوتە ژێر دەستی ڕۆژئاواییەکان. ئیسلام ئەو ئایینەی کە شانازی بە سەرکەوتنە دونیاییەکانییەوە دەکرد، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ئەو ڕۆژئاوایە بووەتەوە کە پشتی بە دیوارێکی پتەو بەستووە و ئەم بابەتەش بۆ موسوڵمانان بووەتە مەترسی و ترس و توڕەیی بەرهەمهێناوە.

توین بی وەک مێژوونووسێکی گەورە نەک تەنیا قەیرانی ئیسلامی شیکار کردووە، بەڵکو لەگەڵ قەیرانێکی تری دێرین بەراوردی کردووە: گرفتاری یەهودییەکان بەرامبەر ڕۆمەکان لە سەدەی یەەمی بەر لە زایین. ئەهودییەکانیش ئەو یەکتاپەرستانە بوون کە خۆیان زۆر بە پلەبەرز دەزانی، بەڵام بەرامبەر ئیمپراتۆرییەکی دەرەکی شکستیانخوارد، سەرزەوییەکانیان داگیرکرا و لەگەڵ ئەو هێزە دەرەکییە گرفتی کولتووریشیان بۆ دروستبوو. توین بی ئەو ئەزموون و کارەساتە ڕووندەکاتەوە و دەڵێت، دوو کاردانەوەی توندڕەوانەی لێکەوتووەتەوە. یەکێکیان هێرۆدیانیزم (Herodianism) بوو بە واتای هاوکاری لەگەڵ ڕۆم و لاسایی کردنەوەیان. ئەوی تریش زیالۆتیزم (Zealotism) واتا بەرەنگاری و ناکۆکی و شەڕ دژی ڕۆم و شوێنکەوتنی سەرجەم یاسا و ڕێسا مەسیحییەکان.

توین بی لەو بارەیەوە ئەو بابەتە باس دەکات، کە موسوڵمانە مۆدێرن و ئەمڕۆییەکانیش گرفتاری مشتومڕی بێکۆتایی نێوان هێرۆدیانیزمەکانی خۆیانن کە لاسایی ڕۆژئاوا دەکەنەوە و زیالۆتیزمەکان کە دژی بێگانەکان دەوەستنەوە. ئەو دامەزرێنەری تورکیای نوێی مستەفا ئەتاتورک وەک دوا ئەندێشەی هێرۆدیانی و وەهابیەتی عەرەبیش وەک دوایی زیالۆتییەکان وەک نمونە دێنێتەوە. ئەو پێشبینی دەکات کە زیالۆتییەکان بە هۆی لاوازی و سوودوەرنەگرتن لە تەکنەلۆجیای نوێ لە کۆتاییدا شکستدێنن. ئەگەر ئەو ئەمڕۆ هەبوایە و دەیبینی کە چۆن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بە شێوەیەکی کاریگەر سوود لە ئینتەرنێت وەردەگرێت، بە ئەگەری زۆر بە بۆچوونەکانی خۆیدا دەچووەوە.

لە چەند دەیەی ڕابردوودا تەنیا ژمارەیەکی کەم لە بیرمەندە موسوڵمانەکان لەو باس و پێوەرەی توین بیان ڕوانیوە، کە دەڵێت دەبێت موسوڵمانان ڕێگەی سێیەم و نێوەندێک لە نیوان هێرۆدیانیزم و زیالۆتیزم هەڵبژێرن. ئەم بابەتە کار و بەڵگەهینانەوەیەکی لۆجیکییە، بەڵام بە درێژایی سەردەمەکان پشتگوێ خراوە.

ڕیفۆرمخوازان و بیرمەندە نوێیە موسوڵمانەکان سەرنجیان لەو بۆچوونەی توین بی نەداوە کە لە سەدەی یەکەم و لە جیهانی یەهودیدا بابەتەکە تەنیا لە دوانەی هێرۆدیانیزم – زیالۆتیزم کۆتایی نایەت. گرووپی تری یەهدی بە مەیل و تێروانینی ڕۆشنفکری و عیرفانی یان موحافیزکارانەش بوونیان هەبوو. هەروەها جیهانێکی تری دیاریکراوی جیهانێکی تری یەهودی لە ناسرەش هەبوو: عیسا.

عیسا خۆی بە ڕزگارکەر (مەسیح)ێک ناوبرد کە خەڵکی چاوەڕوانیان دەکرد. بەڵام بەپێچەوانەی ئەونەی تری کە هاوکات لەەگڵ ئەو بانگيسەی مەسیحی بوون و ڕزگارکەریان دەکرد، ئەو شۆڕشی چەکداری دژی ڕۆم بەرپا نەکرد. ئەو لە بەرامبەر ڕۆم سەری نەوی نەکرد و خۆی بەدەستەوە نەدا. ئەو سەرنجی خۆی خستە سەر شتێکی تر: زیندووکردنەوەی باوەڕ و ڕیفۆرمی ئایینی خەڵکەکەی. بە تایبەتی ئەو پەیڕەوانی یەهدوی خۆی بانگهێشت کرد بۆ تیشکخستنەسەر بنەما ئەخلاقییەکانی ئایین، بێ ئەوەی کە بە هیچ شێوەیەک خۆی پابەندی یاسا ئایینییەکان بکات. ئەو ڕەخنەی لە یاسا ئایین تەوەرەکان گرت.

مەسیحییەکان ئەوە بە باش ناودەبەن. بەڵام دەبێت موسوڵمانەکانیش سەرنجی بدەن. چونکە بەرەو قەیرانێک دەچن، کە زۆر لەوە دەچێت کە عیسا باسی کردووە: سەردەمانێک کە لەلایەن شارستانێتی تر و دەرەکییەوە فشاریان دەخرێتە سەر، لە هەمان کاتدا لەلایەن ئەو دەمارگیرانەوە کە تەنیا ڕزگاریی لە سەپاندنی یاسای توند، یان هەمان شەریعەت دەزانن و بۆ حکومەتی ئایینی شەڕ دەکەن، دووچاری گرفت، زەحمەت و کارەسات دەبنەوە. موسوڵمانان پێویستیان بە ڕێگەی سێیەمی داهێنەرانە هەیە، کە باوەڕەکەیان پەسەندی بکات، بەڵام لە باری قوورسی نەریتەکانی ڕابرذوو و فەزای سیاسی هەنووکە قوتاریان بکات.

ئایا فێڕبوون لە عیسا بۆ موسوڵمانان تێڕوانین و بۆچوونی نوێیە؟ تا ڕێژەیک بەڵێ. لە هەمان ئەو کاتەدا کە موسوڵمانڕێز لە عیسا دەگرن و ئەو و دایکیان (مەریەم) خۆشدەوێت، چونکە قورئان ستایشی دەکات، هیچ کاتێک بیریان لە ئەرکی مێژوویی عیسا، جەوهەری فێرکارییەکانی ئەو و ئەوەی کە چۆن دەتوانرێت ئەوان لەگەڵ واقیعییەتی ئەمڕۆ گرێ بدەن، نەکردووەتەوە.

یەکێک لە هەڵاوێردە زۆر گرنگ و جێسەرنجەکان، یەکێک لە پێشڕەوە نوێگەرەکانی ئیسلام (محەمەد عەبدە) بوو. عەبدە بیرمەندی میسری بیری لەوە دەکردەوە کە ئیسلام و موسوڵمانان، ئارامگری و کرانەوەی سەرەتای ئیسلامیان لەدەستداوە و لە نەریتێکی تونددا کپ و بێدەنگ کراون. ئەو کاتێک سەردەمی نوێی خوێندەوە کاریگەر بوو پێی. ئەو وەک موسوڵمانێک لەگەڵ ئیلاهیات و بۆچوونەکانی مەسیحی پەیوەندیدار لەگەڵ عیسا هاوڕا نەبوو، بەڵام هێشتا لەگەڵ بابەتەکانی عیسا کە لەگەڵ ئەو گرتانە بوو کە عەبدە لە جیهانی ئیسلامیدا دەیبینی، هاوڕا دەبوو، کاریگەری لەسەر دروستدەبوو. عەبدو نووسیویەتی، گرفتەکە لە زیندانی بوون لە (مامەڵەکردن) لەگەڵ واتاکان (بە شێوەی) لەفزی بۆ یاسا، لە ئەنجامدا بێتوانایی لە (تێگەیشتن لە نیەت و ئامانجی یاسا) بوو.

ژمارەیەکی تر لە بیرمەندە موسوڵمانەکان ئەوم بابەت و گرفتەیان هاوشیوەی عەبدە باسکردووە. بەڵام هیچ یەکێک لە رابەرە موسوڵمانەکان هاوشێوەی عیسا جەختیان لەسەر دووری و جیاوازی زۆر گرنگ لە نێوان ئامانجە ئیلاهییەکان و یاسای وشک و توند نەکردووەتەوە. عیسا پیشاندا کە بە قوربانی کردنی ڕۆحی ئایین لە بەرامبەر ڕووکارگەرایی بە تۆقین و ترس کۆتایی دێت. بۆ نمونە بەردباران کردنی ژنانی بێتاوان لەلایەن پیاوانی دەمارگیرەوە، کە هێشتا لە ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامی جێبەجێدەکرێت. ئەو هەروەها وانەی ئەوەی خستەڕوو کە ڕووبەڕووبوونەوەی پڕ لە دوودڵی لەگەڵ ڕووکاری چەمکە پەیوەندیدارەکان بە باوەڕداری دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەی کولتووری دووڕوویی، وەک ئەوەی ئێستا لە هەندێک کۆمەڵگەی موسوڵماناندا دەبینرێت. عیسا مرۆڤایەتی وەک بەهایەکی باڵاتر لە یاسای توند پێناسە دەکات و لە وتەیەکیدا باسی لەوە کردووە، کە "بۆنەی ئایینی ڕۆژانی شەممەی یەهودییەکان بۆ مرۆڤ دانراوە، نەک مرۆڤ بۆ ئەو بۆنەیە".

ئایا ئێمەی موسوڵمان دەتوانین بەڵگەی ئەوە بێنینەوە کە "شریعەت بۆ مرۆڤ دانراوە، نەک مرۆڤ بۆ شەریعەت؟" یان هاوشیوەی عیسا بڵێین دەسەڵاداری خوا (خیلافەت) بە هیچ سیاسەتێکی زەمینی و دونیایی دانامەزرێت، بەڵکو لە دڵ و هزر و ویژدانی ئێمەدا دادەمەزرێت؟

ئەگەر عیسا مەسیح لەلایەن ئیسلامەوە پەسەندکراو بێت، وەک ئەوەی ئێمەی موسوڵمان بە شانازییەوە ناوی دەبەین و دەڵێین، کەواتە دەبێت بیر لەو پرسیارانەش بکەینەوە و تێیانبفکرین. چونکە عیسا ئاماژەی بەو گرفتانە کردووە کە ئەمڕۆ ئێمە ڕووبەڕوویان دەبینەوە و حیکمەتێکی پەیامبەری دامەزراندووە کە بۆ زەمەن و ئەمڕۆی ئێمە گونجاوە.


س:
https://www.nytimes.com/2017/02/13/opinion/what-jesus-can-teach-todays-muslims.html?ref=oembed

# ئایین

زۆرترین خوێندراوە


Islamic Studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure