بۆ ئیسلامیەكان: لە ڕەمەزاندا تەنها تەوبە له درۆی برایه‌تی بكه‌ن؟
مستەفا رۆژبەیانی
(انما المؤمنون اخوة ) برایه‌تی ئیمانی یه‌كێكه له بنه‌ما و پایه‌كانی ئیمان و ئیسلام له قورئاندا، به‌ڵام كۆكردار واقعی حاڵی سه‌له‌ف و خه‌له‌فی ئیسلامی پێمان ده‌ڵێت (انما المؤمنون اخوة ) یه‌كێكه له‌و ده‌ق و فه‌رمانه خودایانه‌ی كه فه‌رامۆش و پشتگوێ خراوه، به گوزارشتى قورئانیش ( وقال الرسول یاربی ان قومی اتخذوا هذا القرآ‌ن مهجورا). ئه‌مه گۆشه‌یه‌كی هه‌جری قورئانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو گروپ و فیرقه و حیزبه ئیسلامیه‌كان بێ جیاوازی به‌نجی حیزبایه‌تی و مه‌زهه‌ب و گروپگه‌رای له جه‌سته‌ی خۆیان پاك بكه‌نه‌وه و به‌هۆشه‌خۆبینه‌وه .
سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌موو گروپێكی ئیسلامی نه‌ك هه‌ر به‌هانه و پاساوی خۆدزینه‌وه‌ی له برایه‌تی ئه‌وی تر، به‌ڵكو شكاندنی هه‌موو سنوره‌كانی ئه‌و برایه‌تیه‌ی بۆ خوا و به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام و پاراستنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر و (د.خ) و ڕێبازی سه‌له‌فی ساڵح له‌بن ده‌ست ناوه، له ڕێگه‌ی وانه حیزبی و سیاسیه داخراوه‌كان و هه‌ندێ جاریش به ئاشكرا له ڕێگه‌ی مینبه‌ر و كه‌ناڵه‌كانه‌وه ـ نمونه‌ی فیرقه سه‌له‌فی و وه‌هابی و مه‌دخه‌لیه‌كان ـ ئاوی شه‌رمه‌زاری و بێفه‌رمانیكردنی خوا و قێزه‌ونی ئه‌وئاكاره به‌نێوچه‌وانیانه‌وه به موسڵمان و لایه‌نگر و هه‌وادار و ئه‌ندامانیان ده‌سڕنه‌وه.
ڕاستی تاڵ و به‌ئێشه، به‌ڵام ناڕاستی و خۆڵ له‌چاوكردنی موسلمانانیش سته‌مێكی گه‌وره‌یه و پێویستی به وشه‌ی حه‌قه، ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه‌ی كه له وانه په‌روه‌رده‌یی حیزب و گروپه‌كان و وتار و وه‌عز و مینبه‌ری كه‌ناڵه ئیسلامیه‌كاندا باسی لیوه‌ده‌كرێت له‌مه‌ڕ برایه‌تی ئیمانی وه‌ك بنه‌مایه‌كی ئیمان وئیسلام ته‌نها :
1ـ موجامه‌له‌یه‌كی سیاسی ئه‌وی تره، ده‌نا به‌یه‌ك ئاراسته و ئیعازی خه‌لیفه‌ی ئه‌و گروپه برا ئاماده‌یه تا سنوری ڕشتنی خوینی برا ئیسلامیه‌كه‌ی بڕوات.
2ـ مه‌به‌ست پێی پاراستنی برایه‌تیه له چێوه‌ی گروپ و حیزب و مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆماندا.
3ـ بۆ خۆڵ له‌چاوكردنی موسڵمانی میللی داماو و خۆجوانكردن و خۆدزینه‌وه‌یه له لێپرسینه‌وه له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ ڕاگرتن و زیادكردنی بالانسی جه‌ماوه‌ری و ناوبانگ و شایسته‌یی ئیسلامییه.
4ـ خوارترین ئیمانیش ئه‌وانه‌ی كه نیاز و باسی برایه‌تیان به‌ڕاستیه یا له ده‌ره‌وه‌ی بریاری ئه‌و گروپ و تاقمانه‌ن، یا زۆرنه‌زانن به واقعی حاڵی ئیسلامی و مێژووی سه‌له‌ف .
گه‌واهیه‌كی حه‌ق بۆ گروپ و فیرقه سه‌له‌فیه‌كان ـ یا گروپه سه‌له‌فی مەشرەبەكان ـ ئه‌وان باسی برایه‌تی ده‌كه‌ن به‌ڵام زۆر ڕاشكاوانه شه‌ورۆژ له كه‌ناڵ و مینبه‌ر و كۆبونه‌وه داخراوه‌كانیان و وانه سوننه‌تیه‌كانیان بێ مەرج به‌سه‌روگوێی هه‌رچی شیخ و گروپی ئیسلامی جگه له خۆیانه دینه‌خوارێ، تا سنوری زڕاندنی ناوبانگ و لێسه‌نینه‌وه‌ی شایسته‌ی ئیسلامی و ته‌نانه‌ت ئیمانیش، تا له‌ناو دۆزه‌خا حه‌فتاساڵه‌ڕێ گلۆریان ده‌كه‌نه‌وه.
تكایه له‌م ڕه‌مه‌زانه‌دا درۆی برایه‌تی و ده‌نگی بڵندگۆی ئیمانی و ئیسلامه‌تیتان بێ ده‌نگ بكه‌ن و كاسه‌ی جوانی بیروهۆشمان به (لما لایعنی) به‌زایه‌مه‌ده‌ن، وتار و وه‌عز و ئامۆژگاری و بانگه‌وازتان له توره‌كه‌ی حیزب و گروپ و سیاسه‌تتان ده‌مبه‌ست بكه‌ن و ته‌نها یه‌ك ته‌وبه له درۆی برایه‌تی و یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و برایه‌تی ڕاسته‌قینه بنێن.
باچیتریش ئایه‌تی (انما المؤمنون اخوة ) بێ‌ناز نه‌كه‌وێت و خودا‌ش سزای دووبه‌ره‌كی و شكست و زه‌بونبوون و سه‌ختی ژیانتان له‌سه‌رهه‌ڵگرێت (ومن أعرض عن ذكرى فان له معيشة ضنكا ونحشره يوم القيامة اعمى قال كذالك اتتك آياتنا فنسيتها فكذالك اليوم تنسى ).