په‌یوه‌ندیی نێوان بانگه‌وازو سیاسه‌ت
عەلی باپیر
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله محمد وآله المهتدين بهداه، من الصحب والأزواج والقرابة والتابعين له‌م بإحسان الى يوم اللقاء.
له‌باره‌ی (بانگه‌وازو سیاسه‌ت)و پێكه‌وه بوون، یان له‌یه‌ك جیابوونیانه‌وه، به‌كورتیی‌و پوختیی ده‌ڵێم:
یه‌كه‌م:
جوانیی‌و ڕه‌ونه‌قی ئایین‌و به‌رنامه‌ی كۆتایی خوا بۆبه‌شه‌ر، له‌گشتگیریی‌و هاوسه‌نگییه‌كه‌یدایه، وه‌ك خوا فه‌رموویه‌تی: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ....)المائدة -3-، واته: ئێستاكه "حه‌جی ماڵئاوایی له‌ساڵی ده‌یه‌می كۆچییدا" به‌رنامه‌كه‌تانم بۆ ته‌واو كردن... هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ...) الإسرا‌ء -9-، واته: بێگومان ئه‌م قوڕئانه به‌ره‌و ڕاستترین‌و چاكترین حاڵه‌ت (له‌هه‌موو بواره‌كاندا) ڕێنمایی خه‌ڵكی ده‌كات.... بۆیه هه‌میشه ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه بكرێته‌وه‌و، به‌هیچ بیانوویه‌كه‌وه، ئیسلام به‌پێچه‌وانه‌ی سرووشتی گشتگیر‌و هاوسه‌نگانه‌ی خۆیه‌وه نه‌خرێته ڕوو.
دووه‌م:
خوای كارزان هۆشداریی داوه‌ته مسوڵمانان‌و ئاگاداری كردوونه‌وه، كه گیرۆده‌ی ده‌ردی كوشنده‌ی به‌ش به‌ش كردنی ئایین نه‌بن، چونكه ئه‌وه حاڵه‌تی كافره هاوبه‌شدانه‌ره‌كانه وه‌ك خوای به‌رزو مه‌زن فه‌رموویه‌تی: (وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ، مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ)الروم -31و32-، واته: وه له‌هاوبه‌شدانه‌ره‌كان مه‌بن، ئه‌وانه‌ی ئایینه‌كه‌یانیان به‌ش به‌شكرد‌و، بوونه ده‌سته ده‌سته، هه‌ر كۆمه‌ڵه دڵخۆشه به‌وه كه خۆی له‌لایه‌تی...
سێیه‌م:
هه‌روه‌ها خوای زانا‌و شاره‌زا به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی صلی الله علیه وسلم ڕاگه‌یاندوه كه ئه‌وانه‌ی ئایینه‌كه‌یان "كه ئیسلامه" پارچه‌پارچه ده‌كه‌ن‌و، سه‌ره‌نجام ده‌بنه ده‌سته‌و تاقمی جیاجیا‌و جۆراوجۆر، هیچ په‌یوه‌ندییان به‌پێغه‌مبه‌ره‌وه نامێنێ: ( إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ...) الأنعام -159-، واته: بێگومان ئه‌وانه‌ی ئایینه‌كه‌یانیان پارچه‌پارچه كرد‌و په‌رته‌وازه بوون، تۆ هیچ په‌یوه‌ندییت پێیانه‌وه نیه...
چواره‌م:
كار‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامیی زۆر له‌وه فراوانتره كه له‌دوو موفڕه‌ده‌ی: بانگه‌وازو سیاسه‌ت (الدعوة والسياسة)دا كورت هه‌ڵبێ، چونكه هه‌ركام له: فێركردن، په‌روه‌رده، فه‌رمانكردن به‌په‌سندو، ڕێگریی كردن له ناپه‌سند، ڕاگه‌یاندن، هه‌قگوتن له‌به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارانی سته‌مكاردا، به‌رگریی كردن له‌سته‌ملێكراوان، جه‌نگ‌و فیداكاریی "كه هه‌ركامیان چه‌ندان ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌ی له‌باره‌وه هاتوون" له‌موفڕه‌ده گرنگه‌كانی كار‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامیین!، هه‌ركامیان له‌حاڵا‌و مه‌قامی خۆیدا‌و به‌مه‌رجه‌كانی خۆی‌و، به‌شێوازی گونجاوو شایسته‌ی خۆی.
پێنجه‌م:
به‌ڵام به‌پێی بنچینه‌ی: (لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا) البقرة -286-، واته: خوا جگه له‌وه‌ی له‌تواناو بڕستی دایه له‌هیچ كه‌س داواناكات.
كه‌سێك توانه‌یه‌كه‌ی، یان هه‌ل‌و مه‌رجه‌كه‌ی، سنووردار بێ‌و، نه‌توانێ له‌هه‌موو ئه‌وبوارو مه‌یدانانه‌دا ئه‌سپی خۆی تاو بدات، ئه‌وه چه‌نده‌ی پێده‌كرێ، بابیكات.
وه‌ك هه‌ركام له كۆمه‌ڵی (ته‌بلیغ)و بزووتنه‌وه‌ی (نوور)و زۆرێك له ئه‌هلی ته‌صه‌ووف‌و ته‌وژمی سه‌له‌فیی، وایانكردوه.
شه‌شه‌م:
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی گوتراش، مه‌به‌ست پێی ئه‌وه نیه، كه نابێ ئه‌ندامانی لایه‌نێكی ئیسلامیی له‌نێوان خۆیاندا كاروچالاكییه‌كان دابه‌ش بكه‌ن، له‌سه‌ر بناغه‌ی پسپۆریِی‌و شاره‌زایی، وه‌ك خوا فه‌رموویه‌تی: (قُلْ كُلٌّ يَعْمَلُ عَلَى شَاكِلَتِهِ) الإسرا‌ء -84-، واته بڵێ هه‌ركه‌س به‌شێوه‌ی خۆی‌و له‌قه‌ده‌ر خۆی كارده‌كات.
هه‌روه‌ها (علي بن أبي طالب) خوا لێی ڕازی بێ جوانی گوتوه: (قيمة كلّ امريءٍ فيما يُحْسِنُه) واته: نرخی هه‌ر مرۆڤێك له‌وه‌دایه كه باشی لێده‌زانێ.
حه‌وته‌م:
كاری سیاسیی‌و گۆڕانكاریی سیاسییش له‌كۆمه‌ڵگادا، پێویسته له‌قه‌باره‌ی خۆی زلتر نه‌كرێ‌و، كاروپڕۆژه‌ی فراوانی ئیسلامی تێدا كورت هه‌ڵنه‌هێندرێ، چونكه سه‌ره‌نجام ئه‌وه موفڕه‌ده‌و بواره‌كانی دیكه‌ی كار‌و چالاكی ئیسلامیین، كه گۆڕانكاریی سیاسی‌یان لێ ده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك شوێنه‌واری دنیایی‌و، وه‌ك ئامانجی قیامه‌تیی‌و پاداشتی لای خواش، پاداشت له‌قه‌ده‌ر نیه‌تی باش‌و، چاك ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یه.
هه‌شته‌م:
بێگومان ئامانج له‌كۆی كار‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامیی به‌تێكڕای موفڕه‌ده‌كانیه‌وه، به‌خته‌وه‌ركردنی خه‌ڵك له‌دنیاداو، سه‌رفرازكردنیانه له‌دواڕۆژدا، به‌هۆی خوا ناسیی‌و خوا په‌رستیی‌و دینداریی كردنی ڕاست‌و دروستیانه‌وه، وه‌ك خوا فه‌رموویه‌تی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) الحج -77-، واته: ئه‌ی بڕوا دارینه! ڕكووع -بۆخوا- به‌رن‌و، كڕنووش ببه‌ن‌و، په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن‌و، چاكه بكه‌ن، به‌ڵكو سه‌رفرازبن.
نۆیه‌م:
به‌دڵنیایی: تێكڕای موفڕه‌ده‌كانی كار‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامیی، كارلێك (تفاعل)یان له‌گه‌ڵا یه‌كدیدا هه‌یه‌و، كاروچالاكی سیاسیی، هه‌ناو‌و هه‌وێنه‌كه‌ی‌و ڕووح‌و جه‌وهه‌ره‌كه‌ی، بریتیه له ئیخڵاص‌و بۆخوا صوڵحان‌و، دڵسۆزیی‌و ڕاستیی له‌گه‌ڵ خوا‌و خه‌ڵكدا، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (الدين النصيحة، قلنا: لمن يا رسول الله؟ قال: لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمين وعامتهم) رواة مسلم، واته: دینداریی بریتیه له‌دڵسۆزیی‌و به‌ته‌نگه‌وه‌بوون، پاشان له‌درێژه‌ی فه‌رمووده‌كه‌دا ڕوونی ده‌كاته‌وه كه دڵسۆزییه‌كه ده‌بێ بۆخوا‌و قوڕئان‌و پێغه‌مبه‌ر‌و به‌رپرسان‌و خه‌ڵك بێ به‌گشتی.
ده‌یه‌م:
له‌كۆتایی دا ده‌ڵێم:
كار‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامیی كاتێك ڕه‌سه‌ن (أصیل)و پڕبه‌پێستی واقع ده‌بێ، كه هه‌ڵقوڵاوی قوڕئان‌و سوننه‌ت بێ، به‌تێگه‌یشتنی عه‌قڵێكی كراوه‌ی ئازادی، ئازای دوور له‌لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌ملا‌و لا‌و، كۆپی كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی وڵاتان‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی دیكه‌ی جیاوازه‌وه، هه‌ڵبه‌ته پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم تاكه سه‌رمه‌شق‌و چاوساغی بێ چه‌ندوچوونی مسوڵمانانه، له‌هه‌موو بواره‌كانی دیندارییدا، وه‌ك خوا فه‌رموویه‌تی: (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ) الأحزاب -21-، واته: به‌دڵنیایی له‌پێغه‌مبه‌ری خوادا باشترین سه‌رمه‌شقتان هه‌یه.
ئاشكراشه پێغه‌مبه‌ری خوا‌و چوار خه‌لیفه راشیده‌كانیشی، بانگه‌وازو كاری سیاسیی‌و، سه‌رجه‌م موفڕه‌ده‌كانی كار‌و پڕۆژه‌ی دینداریی‌و ئیسلامی‌یان، پێكه‌وه ئاوێته كردبوون‌و، به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ‌و ڕێك هه‌ركام له‌به‌شه‌كانی دینداریی یان له‌جێی خۆیدا داده‌ناو به‌كاردێنا، نه‌ك له‌یه‌كیان داببڕن‌و، هه‌ركه‌سه به‌باریكه ڕێیه‌كدا بڕوات‌و سه‌ره‌نجام ببنه چه‌ند كۆمه‌ڵ‌و گرووپێكی جراوجۆری دژ به‌یه‌ك‌و پێكه‌وه ناكۆك!كار‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامیی كاتێك ڕه‌سه‌ن (أصیل)