چی له دوای ڕێكخراوی داعش؟
دانیاڵ بایمن
زیاتر له چوار
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
و له حوزه‌یرانی ساڵی 2014دا، ئه‌بووبه‌كر
به‌غدادی
خه‌لافه‌تێكی
له عێراق و سوریا ڕاگه‌یاند
و خۆی كرده خه‌لیفه. هه‌روه‌ها گرووپه‌كه‌شی كه ناوی
خۆی گۆڕی به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، له پێناو به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ی
ئه‌و
بۆنه گرنگه‌دا، كۆنتڕۆڵی ڕووبه‌رێكی
به قه‌د
ڕووبه‌ری
به‌ریتانیای
كرد، كه ده ملیۆن كه‌سی له‌خۆ ده‌گرت. به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌ستكه‌وته‌كانی قاعیده و
گرووپه جیهادییه‌كانی دیكه بێبایه‌خ له ئاست
ئه‌و
ده‌ستكه‌وته‌دا
ده‌ركه‌وتن.
ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌واوی
جیهانی تۆقاند و بیروهۆشی به كۆیلایه‌تیی سێكسی و پاڵپشتیكردنی له هێرشی تێرۆریستی و وێنه‌گرتنی
پڕۆسه‌ی
سه‌رپه‌ڕاندنی
دیله‌كان
و بڵاوكردنه‌وه‌ی
بێوچانی پرسی ڕێكخراوه‌كه له ڕێگای
میدیاكانه‌وه داگیر كرد. له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مەریكاش
ترس له تیرۆر به شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو
زیادی كرد، هه‌ر
ئه‌وه‌ش
یارمه‌تیی
هه‌ڵمه‌تی
سه‌رۆكایه‌تیی
دۆناڵد تره‌مپی
دا، به‌ڵام
ئه‌وه ئه‌وكات بوو، ئێستا خه‌لافه‌ت
نه‌ماوه و هێزه كوردییه‌كانیش به پاڵپشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دوایین ناوچه‌كانی
ژێر ده‌ستی
ئه‌و
ڕێكخراوه‌یان
كۆنتڕۆڵ كردووەته‌وه، لێره‌شه‌وه ده‌كرێت په‌ندێكی زۆر له سه‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تای ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی و شكستهێنانی خێرای له دواتردا وه‌ربگرین.
كۆنتڕۆڵكردنی خاك بۆ گرووپه جیهادییه‌كان هه‌م نیعمه‌ته هه‌میش
نه‌گبه‌تی،
چونكه له لایه‌ك ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت زۆر كه‌سی بۆ جیهادكردن فریو دا و ده‌یان
هه‌زار
خۆبه‌خشی
له جیهانی عه‌ره‌بی
و ئه‌ورووپا
و ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه به لای
خۆیدا ڕ‌اكێشا. ڕێكخراوه‌كه له توانایدا هه‌بوو
باج به‌سه‌ر
زه‌ویوزاری
جوتیاران و به‌روبوومی
چێنراو و فرۆشراویاندا بسه‌پێنێت، هه‌روه‌ها یه‌ده‌گی نه‌وتی ژێر ده‌ستی خۆی به كار بهێنێت و گه‌نجان
بۆ شه‌ڕكردن
به سه‌رباز بگرێت، كۆی ئه‌و
سه‌رچاوانه‌ش
ڕێگایان بۆ ڕێكخراوه‌كه خۆش
كرد سوپایه‌كی
گه‌وره‌تر
بوونیاد بنێت و مانگانه ملیۆنه‌ها دۆلار كۆ بكاته‌وه.
ڕه‌نگه ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنیدا ساڵانه به به‌های
800 ملیۆن دۆلار باجی چنیبێته‌وه، هاوكات ئه‌ندامانی
ڕێكخراوه‌كه‌ش
توانییان له‌ناو
چوارچێوه‌ی
ئارامیی خه‌لافه‌تدا
پلان بۆ كرده‌وه‌ی
تێرۆریستیی وه‌ك
ئه‌و
ده‌ستدرێژییه دابڕێژن كه له ساڵی
2015 له پاریس ئه‌نجامیان دا و له ئاكامدا
130 کەس كوژران، هه‌روه‌ها توانییان ڕاهێنان به به سه‌ربازگیراوی دیكه بكه‌ن و هانیان بده‌ن
ده‌ستدرێژی
بكه‌نه سه‌ر نیشتیمانی خۆیان. ڕه‌نگه گرنگترین خاڵیش له‌م
بابه‌ته‌دا
ئه‌وه بێت كه یه‌كێك
له پاساوه‌كانی كاری جیهادیی په‌یڕه‌و
كرد، كه ئه‌ویش حوكمڕانیكردنی تووندی گه‌ل
بوو به پێی
شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی، به‌شێك
له هۆكاری سه‌ركه‌وتنی
خه‌لافه‌تیش
له سه‌ره‌تادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی
له‌ناو
جه‌رگه‌ی
جیهانی عه‌ره‌بیدا
ده‌ركه‌وت،
به تایبه‌ت
له كاتێكدا كه به به‌راورد
به گۆڕه‌پانی جیهادیی دیكه‌ی
وه‌ك
سۆماڵ و یه‌مه‌ن
و قه‌وقاز،
جه‌نگی
ناوخۆیی سوریا سه‌رنجی
جیهانی به لای خۆیدا ڕ‌اكێشا. ته‌نانه‌ت
له‌وه‌ش
گرنگتر ئه‌وه بوو
كه جیهادییه‌كانی سوریا له ساڵانی یه‌كه‌می
ململانێكه‌دا
ئازادییه‌كی
زیاتریان بۆ جموجۆڵ هه‌بوو.
به‌و پێیه‌ی له وڵاتانی دیكه، پاش
ڕووداوه‌كانی
یانزه‌ی
سێپته‌مبه‌ر،
تا جیهادییه‌كان
كه‌فوكوڵیان
زیادی بكردایه،
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی
زیاتر پاڵپشتیی حكومه‌ته‌كانیان ده‌كرد تاوه‌كو به‌ره‌نگاری جیهادییه‌كان
ببنه‌وه، بۆ
نموونه له عێراق و سۆماڵ و یه‌مه‌ن
و وڵاتانی دیكه،
جیهادییه‌كان
جه‌نگی
ناوخۆیان قۆسته‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا
هاریكاریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ حكومه‌ته‌كانی
ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه و گورزی ئاسمانیی فڕۆكه‌ی
بێ فڕۆكه‌وان و ڕێكاره‌كانی
دیكه پاشه‌كشه‌ی به جیهادییه‌كان ده‌كرد و په‌ڕوباڵی ده‌كردن و ئاسته‌نگی
بۆ جموجۆڵیان درووست ده‌كرد. فه‌ڕه‌نساش ڕۆڵێكی هاوشێوه‌ی
بینی كاتێك له ساڵانی 2012 و 2013دا جیهادییه‌كان
ده‌ستیان
به‌سه‌ر
زۆربه‌ی ״مالی״دا
گرت.
به‌ڵام له سوریا، ڕژێمی به‌شار
ئه‌سه‌د
به‌و
سرووشته‌ی
كه هه‌یه‌تی و مه‌یلی له دژایه‌تیكردنی به‌رامبه‌ر و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژییه، بوو
به ئاسته‌نگ له به‌رده‌م واشنتۆندا تاوه‌كو
به ته‌نگ
ئه‌و
وڵاته‌وه بچێت. له ڕاستیشدا،
له ساڵانی یه‌كه‌می
ئه‌و
جه‌نگه‌دا
وا ده‌رده‌كه‌وت
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا زیاتر نیازی گورزوه‌شاندنی
له ڕژێم هه‌بێت وه‌ك له گورزوه‌شاندن له جیهادییه‌كان. بگره سه‌رۆكی
ئه‌وكاتی
ئه‌مەریكا
باراك ئۆباما و سه‌ركرده هاوپه‌یمانه‌كانی به ئاشكرا باسیان له ڕووخاندنی ئه‌سه‌د
ده‌كرد
و كاتێك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستوه‌ردانی كرد كه ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی ده‌ستی
به كوشتنی ئێزیدییه‌كان
و په‌لهاویشتن
به‌ره‌و
به‌غدا
كرد.
كاتێكیش ده‌ستی وه‌ردا، كاره‌سات به‌سه‌ر ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی‌دا هات و مه‌ترسیی ئازادكردنه‌وه‌ی
خاك ڕووی تێ كرد. ئه‌وه بوو
ڕێكخراوه‌كه ده‌ستی به به‌رگریكردن
له خه‌لافه‌ته‌كه‌ی كرد و ده‌یان هه‌زار شه‌ڕكه‌ری له پاڵ پلانداڕێژه‌ری
كرده‌وه تێرۆریستییه‌كان
و بانگه‌شه‌كه‌رانی
له‌و
پێناوه‌دا
كوژران، هه‌ر
بۆیه به كه‌سانی
چاونه‌ترس
و خاوه‌ن
ئیراده ناوزه‌ند كران و خه‌لافه‌ته‌كه‌ش
نه‌ڕووخا،
به‌ڵام
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
به‌رده‌وام
ڕووبه‌ری
خاكه‌كه‌ی
ژێر ده‌ستی
له به‌رته‌سكبوونه‌وه‌دا بوو، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه بوو
له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی
ته‌نانه‌ت
گرووپێكی جیهادیی باشئاماده‌كراویش خۆی له به‌رده‌م
توانای سه‌ربازیی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیدا
ناگرێت.
ڕاسته سه‌رنجڕاكێشیی
ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی له‌ناو
نه‌چوو،
به‌ڵام
به هۆی ئه‌وه‌ی چیتر ڕێكخراوه‌كه نه‌یده‌توانی خۆی به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكه‌وه با
بدات كه به بێ ڕكابه‌ر یاسای خودای تێدا په‌یڕه‌و
ده‌كرێت،
ئه‌و
سه‌رنجڕاكێشییه كاڵ بووەوه، به‌سه‌ربازگیراوه خۆرئاواییه‌كانیش
هاوشێوه‌ی
شه‌میمه بێگه‌می به‌ریتانی و هودا موسه‌ننای
ئه‌مەریكی
دوای چوونه پاڵ
خه‌لافه‌ت
و بانگه‌وازكردن
بۆ ئه‌نجامدانی
هێرش دژ به خۆرئاوا، داوای گه‌ڕانه‌وەیان بۆ نیشتیمانی خۆیان ده‌كرد.
له‌مێژیش بوو ڕێكخراوی قاعیده‌ی
هاوپه‌یمانی
ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی و یه‌كه‌م
نه‌یاری
دركی به‌و
بارگرژییه كردبوو، ئه‌وه بوو
هه‌میشه ئوسامه بن
لادن خه‌لافه‌تی
به دوایین ئامانج هه‌ژمار
ده‌كرد،
هه‌روه‌ها
دركی به‌وه كردبوو كه ڕاگه‌یاندنی پێشوه‌ختی
خه‌لافه‌ت،
واتا پێش ئه‌وه‌ی
بتوانن به‌رگری
لێ بكه‌ن، زۆر به ساده‌یی
وای لێ ده‌كات
ببێته ئامانجی تووڕه‌یی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا، به هه‌مان
شێوه ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری جێنشینیشی ئه‌و
هۆشدارییه‌ی
دا، به‌ڵام
به له‌به‌رچاوگرتنی ئاستی جه‌ماوه‌ریی
خه‌لافه‌ت
له‌نێو
به‌سه‌ربازگیراوه چاوه‌ڕوانكراوه‌كاندا هاوسۆزییه‌كی
زیاتری بۆ ئه‌و
بابه‌ته نیشان ده‌دا، ئه‌وه‌تا ئێستاش له ساڵی 2019دا وا ده‌رده‌كه‌وێت
هۆشدارییه‌كه‌ی
ئوسامه بن لادن هه‌ڵسوكه‌وتێكی
ژیرانه بووبێت.
زۆرێك له‌وانه‌شی پڕۆسه‌ی سه‌ربڕینه‌كانی ڕێكخراوه‌كه و حوكمڕانییه دڵڕه‌قانه‌كه‌ی تۆقاندبوونی، سه‌رسام
بوون به‌وه‌ی
خه‌لافه‌ت
له لایه‌ن
ئه‌وانه‌ی
ژێر ده‌ستییه‌وه پشتیوانیی لێ ده‌كرێت، چونكه هاوشێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شه‌باب له سۆماڵ و ڕێكخراوی قاعیده له یه‌مه‌ن
و بزووتنه‌وه‌ی
تاڵیبان له ئه‌فغانستان و گرووپه‌كانی
دیكه، ئه‌و
بنكه جه‌ماوه‌رییه له ئایدۆلۆژیای ئه‌و
گرووپانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، به‌ڵكو له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی
گرتبوو كه توانای ڕاپه‌ڕاندنی
كاره هه‌ره بچینه‌ییه‌كانی حكومه‌تیان هه‌یه، واتا سه‌پاندنی
یاسا و سیستم و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌وه‌تا له‌و نامه‌ی دكتۆرایه‌ی ئه‌بووبه‌كر ناجی له‌ژێر ناونیشانی ״اداره التوحش״دا نووسیویه‌تی، ئه‌و ستراتیژمه‌نده جیهادییه بانگه‌شه بۆ
په‌نابردنه به‌ر توندووتیژیی تیرۆریستی ده‌كات
تاوه‌كو
له وڵاتێكدا پشێووی بخوڵقێت، ئیدی ئه‌وكات
گرووپه جیهادییه‌كان جڵه‌وی دۆخه‌كه ده‌گرنه ده‌ست و له ڕێگای سه‌پاندنی یاسا و سیستمه‌وه پشتیوانیی دانیشتووانی شه‌كه‌تی
ناوچه‌كه به ده‌ست
ده‌هێنن.
ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی‌یش په‌یڕه‌وی
هه‌مان
پلانی كرد، كه به پێی
وته‌ی
پۆلیسێكی ئیسلامیی ڕێكخراوی داعش بێت له عێراق ״گه‌ر سه‌ركه‌وتووبن له سه‌پاندنی
دادپه‌روه‌ریدا،
ئه‌وا
ئه‌وكات
دڵی خه‌ڵك
به ده‌ست
ده‌هێنن״.
دانیشتووانی شارێكی وه‌ك موسڵ
– یش، ئه‌وانه‌ی
له‌گه‌ڵ
گه‌یشتنی
ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی‌دا هه‌ڵنه‌هاتن،
دان به‌وه‌دا
ده‌نێن
كه حوكمڕانیی دڕندانه‌ی
ڕێكخراوه‌كه دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كانی
وه‌ك
كاره‌با
و قه‌ڵاچۆكردنی
تاوانی باشتر كرد، ئه‌ندازیاره حكومییه‌كانیش، ئه‌وانه‌ی زۆربه‌ی جار هه‌م مووچه‌شیان وه‌رده‌گرت و هه‌میش له سایه‌ی
حكومه‌تی
عێراقییه‌وه كاری دیكه‌شیان
ده‌كرد،
دركیان به‌وه كردبوو كه له‌گه‌ڵ كۆنتڕۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات
له لایه‌ن
ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامییه‌وه ئاماده‌بوونیان له كاری
حكومی زۆر پارێزراوتره بۆ
پیشه‌كانیان،
ڕێكخراوه‌كه‌ش
به هۆی
ئه‌و
ئه‌دایه‌وه پشتیوانیی به‌شێك
له دانیشتووانی ئه‌و
شاره‌ی
بۆ خۆی به ده‌ست هێنابوو، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا توانی ده‌ستی
به سه‌رچاوه‌ی زیاتر بگات. له‌گه‌ڵ
به‌باداچوونی
دڕنده‌یی
ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی و به‌رده‌وامبوونی
سه‌ركرده ناوخۆییه گه‌نده‌ڵ
و نه‌شاره‌زاكانیش
له ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌ندێك له عێراقی و سورییه‌كان
لانی كه‌م
سۆزیان بۆ ئه‌وكاته ده‌جووڵێت كه گڵۆپه‌كان ڕووناك بوون.
به لای
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكاشه‌وه، كێشه‌كانی
حوكمڕانی بووبووه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له به‌رده‌م
هه‌وڵه‌كانی
له‌پێناو
قه‌ڵاچۆكردنی
تیرۆر له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه‌یدا، به‌و پێیه‌ی له یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
په‌ره‌ی
به ئامرازی كوشتنی گه‌وره دابوو كه توانای ئه‌وه‌ی
هه‌بوو
به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو گروپه تیرۆریستییه‌كان
تێكوپێك بشكێنێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ركه‌وت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی وا پێویست ده‌كه‌ن
له دوای گورزه سه‌ربازییه‌كان هه‌ڵیبنێت، زۆر له گورزه‌كه قورستره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده دڕنده‌كانی جه‌نگ و ڕژێمه گه‌نده‌ڵه‌كان
ناوچه‌ی
پڕ له پشێوییان خوڵقاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش هیچ ئامرازێكی نه‌دۆزییه‌وه بۆ گۆڕینیان به حكومه‌تێكی به‌هێزی وه‌ها كه توانای پارێزگاریكردنی له سیستمی وڵات به بێ ده‌ستوه‌ردانی
ئه‌مەریكا
هه‌بێت.
ئه‌وه‌تا
له ئه‌فغانستان و عێراق و بگره سوریاشدا، ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه لاواز و گه‌نده‌ڵ
و نه‌شاره‌زاكان
باسكی گرووپه شه‌ڕكه‌ره ناوخۆییه‌كان ئه‌ستوور ده‌كه‌ن تاوه‌كو جارێكی دیكه له دوای
شكستهێنانیان بێنه‌وه مه‌یدان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هه‌وڵه‌كانی
په‌یوه‌ست
به قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر جێگای بایه‌خپێدانن،
چونكه به بۆچوونی گرووپه تیرۆریستییه‌كان،
ململانێ ناوخۆییه‌كان پرسێكی وێرانكه‌ره و پێویستیی به سه‌رچاوه‌ی هه‌میشه‌یی و هۆشیاریی به‌رده‌وام
هه‌یه.
هاوشێوه‌ی
لقه‌كانی
قاعیده‌ش
له وڵاتانی دیكه،
ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی له‌گه‌ڵ
لقه‌كانی
له لیبیا و نیمچه‌دوورگه‌ی
سینا له میسر و وڵاتانی دیكه دژی حكومه‌ته خۆجێییه‌كان و به پله‌ی
یه‌كه‌م
دژی سه‌ركرده‌كانی
جه‌نگ
ده‌جه‌نگن
نه‌وه‌ك
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا. ڕاسته له‌وانه‌یه هاوبه‌شه ناوخۆییه‌كان به ڕاده‌یه‌كی كه‌م هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌ن، به‌ڵام له بارودۆخێكی ئاوهادا بایه‌خدان
به تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی
زۆر قورس‌تر ده‌بێت.
بگره به دوور
ده‌زانرێت
ئه‌و
ململانێ ناوخۆییه ئاساییانه ختوكه‌ی بیروهۆشی خۆبه‌خشه بیانییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان
بده‌ن.
لای خۆیشییه‌وه ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ، هاوشێوه‌ی ئیداره‌كه‌ی ئۆباما، هه‌وڵی
به‌ده‌ستهێنانی
هاوسه‌نگی
له نێوان چاوكراوه‌یی
و سه‌ركه‌وتندا
ده‌دات،
به‌و
پێیه‌ی
تره‌مپ
به هۆی سرووشتی خۆیه‌وه زیاتر مه‌یلی له سه‌ركه‌وتنه و خۆی به تێكشكاندنی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامییه‌وه با ده‌دات، ئه‌وه‌ش ترسی لای كۆمه‌ڵگای
دژ به تیرۆر درووست كردووه، كه ده‌یه‌وێت له سوریا بمێنێته‌وه تاوه‌كو له گوشاركردن به‌رده‌وام
بێت.
ڕاسته نه‌نگی
نییه ڕه‌خنه له خۆبادانی تره‌مپ
بگیرێت به‌وه‌ی
هێشتا كاتی نه‌هاتووه، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
پێویسته دان به‌وه‌دا بنرێت كه ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی گورزێكی به‌هێزی لێ وه‌شێنراوه و تێكشكاندنی خه‌لافه‌تیش
به خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی
چاوه‌ڕوانكراو
داده‌نرێت،
به‌و
پێیه‌ی
شه‌پۆلی
هاتنی شه‌ڕكه‌رانی
بیانی وه‌ستاوه و له‌ده‌ستدانی خاكیش توانای ئه‌نجامدانی
هێرشه تیرۆریستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ی
لاوازتر كردووه. ڕه‌نگه به‌م نزیكانه‌ش بارودۆخێكی نائاسایی وه‌ك
ئه‌و
بارودۆخه نه‌خوڵقێته‌وه كه ڕێگای به خه‌لافه‌ت
دا بۆ ماوه‌یه‌كی
كورت په‌ره بستێنێت،
بگره به دوور
ده‌زانرێت
ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی به‌م
زووانه به هه‌مان ئاستی جارانی ببووژێته‌وه یاخود لایه‌نێكی
دیكه هه‌مان ئه‌و سه‌رنجڕاكێشییه‌ی ئه‌و له سوریا به ده‌ست
بهێنێته‌وه.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش
به مانای كۆتاییهاتنی تیرۆری جیهادی نایه‌ت،
به‌و
پێیه‌ی
تاوه‌كو
ئێستا توانای سه‌رنجڕاكێشیی
ئایدۆلۆژیای هه‌ر
دوو ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی و قاعیده به‌هێزه و
ژماره‌یه‌كی
كه‌می
شوێنكه‌وتووانیشیان
له خۆرئاوا هه‌وڵی
شمشێربه‌رزكردنه‌وه ده‌ده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی مه‌ترسییه‌كه‌ی
ئه‌مڕۆ
له‌وه‌ی
ساڵی 2014 نزمتره و له‌سه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستدان پێویسته دان به‌وه‌دا بنێن كه ڕه‌نگه به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی ڕێژه‌یی له‌وه باشتر بێت كه به ده‌ستی ده‌هێنن.
سه‌رچاوه: په‌یمانگای
برۆكینگز