::
بێ نوسەر
ڕاڤیار نەوزاد
کۆمەڵێک بانگخواز و پیاوی ئاینی شانۆگەریەکیان پێشکەشکرد بۆ کۆمەڵێک منداڵی بچوک بەناونیشانی
(لەیلا و گورگ)
یەکێک لەپیاوە ئاینیەکان بەدەنگێکی توندوتیژی بەرز هاواری کرد:
ئەزانن گورگەکە چی کرد بە لەیلا ؟
سەری خوارد لەبەر ئەوەی لەچکی نەکردبو
دواتر پیاوێکی ئاینی دیکە هاواری کرد تا چیرۆکەکە تەواو بکات:
ئەی ئەزانن بۆچی گورگەکە کەوتە دوای لەیلا ؟
لەبەر ئەوەی تەنورەیەکی کورتی لەپێ کردبو
سێهەم پیاوی ئاینی هاواری کرد ڕاستەوخۆ ڕوبەڕوی منداڵەکان و بەدەنگێکی گڕی بەرز وتی :
نەخێرررر .. نەخێرررر نەبەهۆێ پرچیەوە بو نەبەهۆی تەنورە کورتەکەیەوەبو ، بەڵکو پارچە پارچەی کرد و خواردی لەبەر ئەوەی لەیلا بەتەنها و بەبێ مەحرەمێکی لەماڵ ڕۆشتبوەدەر .
لینكی فەیسبوك: