::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی كوردستان بۆ ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: ئه‌ژی ئازاد ئه‌بوبه‌كر، توێژه‌ر و ئه‌كادیمی
پێشه‌كی
ئه‌كبه‌ری هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، دواجار له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا سه‌ری نایه‌وه؛ بۆ دۆست و نه‌یاره‌كانی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاوه‌رواننه‌كرا بوو. به‌شێكی ئه‌م چاوه‌رواننه‌كراوییه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕه‌فسه‌نجانی هێشتا كه‌سێكی چالاك بوو؛ به‌رده‌وام له سه‌ردێڕی ڕۆژنانه و گۆڤاره‌كان ناوی هه‌بوو، مانگانه و هه‌فتانه میوانداری توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی ده‌كرد، له هه‌موو دانیشتنه‌كانی "مه‌جلیسی دیاری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام" و "مه‌جلیسی خوبره‌گان" ئاماده‌یی هه‌بوو، به عاده‌تی ساڵانه‌ی خۆی، ئه‌مسالیش به‌رگێكی تری یاده‌وه‌ری و یادداشته‌كانی خۆی بڵاوكرده‌وه (به‌و جیاوازییه‌ی كه ئه‌مجاره‌یان یادداشته‌كانی ساڵانێكی زۆرتری له خۆی ده‌گرته‌وه و تا ئه‌م ساڵه‌ی دوایی ده‌هات). هه‌وره‌ها ڕه‌فسه‌نجانی له ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه له دۆخێكی باش‌دا بوو، له‌م ساڵانه‌دا نه‌بیستراوه كه به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه خه‌وێندرابێت یان له جێ كه‌وتبێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێیان پێ بدایه ئه‌یتوانی له بڕی حه‌سه‌نی ڕۆحانی ئه‌و ئیستا سه‌رۆك كۆماری ئێران بوایه. له هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌دا ڕه‌فسه‌نجانی هیچ كاتێك بێده‌نگی ته‌واوی هه‌ڵنه‌بژاردووه و هیچ كاتێكیش خۆی خانه‌نشین نه‌كردووه و بیری له‌وه نه‌كردووه دوای ته‌مه‌نیك ململانێی سیاسی، پشوویه‌ك بدات. هیچ كات له سیاسه‌ت نه‌تۆرا و هیچ كاتێكیش خۆی بێبه‌ری ناكرد له‌و ڕووداوانه‌ی به‌سه‌ر نیزامه ئیسلامییه‌كیه‌ی هاتبوو كه به‌شێكی زۆری یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرت(هه‌رچه‌نده هیچ كاتێكیش به ڕاشكاوی دانی به هه‌ڵه‌كانی خۆی نه‌نا). له‌و كه‌سانه نه‌بوو كه بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئیتر سه‌رده‌مه‌كه‌ی كۆتایی پێهاتووه و هه‌وڵ بدات دوور له جه‌نجاڵی دونیای سیاسه‌ت ته‌مه‌نی به كۆتایی بگه‌یه‌نێت. ئه‌و به باشی ئاگای له پێگه و به‌شی خۆی له شۆڕشی ئیسلامی و دامه‌زراندنی كۆماره‌كه و پایه‌كانی نیزامی ئیسلامی بوو بۆیه هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ش له سیاسه‌توانی به‌رده‌وام بوو، هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش مافی ماندووبوونی به خۆی نادا، چونكه له ڕاستیدا هیچ كات به به‌شی خۆی له كۆماری ئیسلامی ڕازی نه‌بوو. هه‌ربۆیه له‌مێژووی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌س له‌ڕه‌فسه‌نجانی ناچێت، كه‌س وه‌ك ئه‌و نه‌بووه كه له‌سه‌رده‌مێك ده‌ستی ڕاستی ڕابه‌ری ئێران و داڕێژه‌ری به‌شێكی گه‌وره له‌سیاسه‌ته‌كانی ئێران بووبێت و له‌سه‌رده‌مێكی تر ته‌نانه‌ت توانای ڕێگری له‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كوره‌كه‌ی بگرێت كه به‌تۆمه‌تی ڕیشوه دانخرایه گرتووخانه‌وه، كه‌س وه‌ك ئه‌و نه‌بووه كه هه‌ڵبژاردنێك ببێته دوایین بژارده‌ی خه‌ڵك و له‌هه‌ڵبژاردنێكی تر‌و دوای چه‌ندی نساڵ ده‌نگی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنێت، كه‌س وه‌ك ئه‌و نه‌بووه كه به‌گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌ك یا لێدوانێك بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌شی سیاسی ووڵات سه‌رقاڵی خۆی بكات. ئه‌و هه‌میشه قسه‌یه‌كی بۆ ووتن، كارتێكی بۆ فشار و هه‌ڵویسَتێكی بۆ پشتگیری كردن له خۆی هه‌بوو، له‌ماوه‌ی 35 ساڵی كۆماری ئیسلامی گه‌یشتنه لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی ته‌جروبه كرد و دواتر كه‌وتن و له ده‌ست دانی پێگه‌ی سیاسی خۆی بینی، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامده‌بوو، هه‌ر جاره و به سیمایه‌كی جیاوازتر و به تاكتیكێكی نوێتر ده‌رده‌كه‌وت. ڕه‌فسه‌نجانی ته‌نیا كه‌سایه‌تییه‌ك نه‌بوو به‌ڵكو دیارده‌یه‌ك بوو كه دووباره‌بوونه‌ی له مه‌حاڵ ئه‌چێت.
ساڵانی پێش شۆڕش: ده‌ركه‌وتن
ڕه‌فسه‌نجانی به به‌روارد له‌گه‌ل گه‌نجه خوێنگه‌رمه چه‌پ و ئیسلامییه‌كانی هاوسه‌رده‌می خۆی دره‌نگتر و له ته‌مه‌نی 27 ساڵی و له ساڵی 1961ه‌وه ده‌ستی به چالاكییه سیاسییه‌كانی كرد، ئه‌و پێشتر له په‌نجاكان له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا خومه‌ینی ئاشنا ببوو. دژی به‌رنامه نوێخوازییه‌كانی محه‌مه‌دره‌زا شا(شۆڕشی سپی) وه‌ستایه‌وه و تاوه‌كو ساڵی 1979 حه‌وت جار ده‌ستگیر كرا و زیاتر له چوار ساڵی ته‌مه‌نی له گرتووخانه برده سه‌ر.(1) یه‌كێك له تۆمه‌ته‌كانی، په‌یوه‌ندی ئه‌و بوو له‌گه‌ڵ حیزی "مۆته‌لیفه‌ی ئیسلامی" بوو كه به‌رپرسیاری تیرۆری حوسێن عه‌لی مه‌نسور، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران، بوو، ئه‌سه‌دوڵا بادامچیان، ئه‌ندامی حیزبی مۆئته‌لیفه، له دیدارێك دوای كۆچی ڕه‌فسه‌نجانی باسی چۆنێتی ڕۆلی ئه‌و كردووه(2).
ساڵه‌كانی یه‌كه‌می شۆڕش: به‌ره‌و لوتكه
ڕه‌فسه‌نجانی هه‌ر له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، وه‌ك كه‌سی دووه‌م نیزام ده‌ركه‌وت؛ ئه‌و یه‌كێك له 25 كه‌سه‌ی كه "شه‌ورای شۆڕشی ئسیلامیان"(3) دامه‌زراند و به كه‌سایه‌تی كاریه‌ریگه‌ر له ده‌ركه‌وتنی بڕیاره‌كانی ئه‌م شۆرایه ده‌ركه‌وت، هه‌روه‌ها یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی به‌ره‌ی "جامعه روحانیت مبارز"(4) و حیزبی "جمهوری اسلامی"(5) . به‌شداری له داڕشتنی یه‌كه‌مین یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد و له یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامی وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستنیشان كرا. هه‌ر له‌م ساڵانه‌دا بوو كه زیره‌كی و به‌هره‌ی سیاسی ڕه‌فسه‌نجانی ده‌ركه‌وت، توانی خۆی له خومه‌ینی نزیك بكاته‌وه و ببێته كه‌سێكی متمانه‌پێكراو و ڕاوێژكاری ڕابه‌ری ئێران به شێوه‌یه‌ك كه له زۆربه‌ی بڕیاره سیاسییه گرینگه‌كانی ئه‌و ساڵانه، ڕۆلی ڕه‌فسه‌نجانی ده‌بیندرا.هه‌ر له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و بوو كه دامه‌زراوه‌یه‌ك به ناوی "ئه‌نجومه‌نی دیاری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام" بونیات نرا و خودی ڕه‌فسه‌نجانی تا كۆتایی ته‌مه‌نی سه‌رۆكی بوو(6). ڕه‌فسه‌نجانی له ڕووداوی بارمته‌گرتنی سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا، كه به ته‌واوی گۆڕانی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا دروست كرد، هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی هه‌بوو، به‌ڵام له ساڵانی دواتر دا ڕووداوه‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌ی زانی(7).
شه‌ڕی ئێران و عێڕاق: بڕیارده‌ری چاره‌نوسساز
شه‌ڕی ئێران و عێراق مه‌جالێكی تر بوو كه ڕه‌فسه‌نجانی تێیدا ڕۆلی خۆی زیاتر به‌رجه‌سته بكات؛ ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك په‌رله‌مان بوو، وه‌كو نوێنه‌ری ئیمام خومه‌ینی له شه‌ورای باڵای به‌رگری(شورای عالی دفاع)، جێنشینی فه‌رمانده‌ی هه‌موو هێزه‌كان(فرمانده كل قوا) و هه‌روه‌ها یه‌كێك له ووتارخوینه‌كانی نوێژی هه‌ینی ڕۆڵی ده‌گێڕا. بابه‌تێك كه به‌رده‌وام له مێژووی سیاسی ڕه‌فسه‌نجانی جێگای مشت‌ومڕ و ڕای جیاواز دۆست و نه‌یار و لێكۆڵه‌رن بووه، چونێتی رۆِل بینینی ڕه‌فسه‌نجانی له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه و به تایبه‌تی رۆِڵی له كۆتایی هێنان به شه‌ڕه‌كه و داننان به "بڕیارنامه‌ی 598ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش" بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كرێت كه ڕه‌فسه‌نجانی توانی ئیمام خومه‌ینی بۆ ئه‌م كاره ڕازی بكات(8).
ڕووداوێكی گرینگی تر كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ڕه‌فسه‌نجانییه‌وه هه‌بوو، كه‌یسی "مه‌ك فارلین" یان "ئیران-كۆنترا" (Iran–Contra affair) بوو(9)، كه تیایدا له ڕێككه‌وتنێكی نهێنی دا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ل وه‌فدێكی ئێرانی دا ڕێككه‌وتن له سه‌ر فرۆشتنی بڕێك له چه‌كه‌مه‌نی به ده‌وڵه‌تی ئێران و له به‌رامبه‌ردا یارمه‌تی ئێران بۆ رزگاركردنی حه‌وت به‌ندكراوی ئه‌مریكی له لایه‌ن حیزبوڵڵاوه، به‌ڵام ئه‌م نه‌خشه‌یه سه‌ری نه‌گرت و به شكستێك بۆ ڕه‌فسه‌نجانی و ئابروچوونێَك بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا (ڕۆناڵد ڕێگان) ئه‌ژمار كرا.(10)
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: گۆڕانكاری
ڕه‌فسه‌نجای بۆ ماوه‌ی دو خول (1989-1997) به سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڵبژێردرا؛ ئه‌م سه‌رده‌مه له مێژووی دوای شۆڕشی ئیسلامی به سه‌رده‌می بونیاتنانه‌وه(سازندگی) ناسراوه كه تیایدا ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی دا له چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی پێنج ساڵه ئێرانی ماندوو و داته‌پیو به هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه ئاوه‌دان بكاته‌وه. ڕوو هێنانه بازاری ئازادی و ئابووری كراوه به سوودوه‌رگرتن له كه‌سایه‌تییه پراگماتیك و ته‌كنۆكراته‌كان بۆ گه‌یشتنه ئه‌م ئامانجه بوو(11). سیاسه‌ته‌كانی ڕه‌فسه‌نجانی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام جیگای مشتومڕێ لایه‌نگران و دژه‌كانی بووه له ناوه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، لایه‌نگره‌كانی ئێران پێیان وایه كه سیاسه‌ته‌كانی ڕه‌فسه‌نجانی ده‌رئه‌نجامی گه‌شه‌سه‌ندنێكی دیاری بواره‌كانی ئابوری و هاتنه سه‌ر پێی ئێران بوو به تایبه‌تی كه به هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه، تووشی كاولكاری زۆر ببوو، له به‌رامبه‌ردا ڕه‌خنه‌گره‌كانی پێیان وابوو به پێچه‌وانه سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ڕه‌فسه‌نجانی بووه هۆی سه‌ره‌تایه‌ك بۆ مافیای گه‌نده‌ڵی ئابووری و ڕانت خۆری(رانت خواری)و په‌یدابوونی بۆرژوازییه‌كی مۆدێرن كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئابوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و به تایبه‌تی ده‌ست گرتنی توێژی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان نه‌ده‌گونجا، ئه‌م ده‌سته ڕه‌خنه‌گرانه كه له ژێر كاریگه‌ری سیستمی كۆنی بازار و چه‌پی ئابووری بوون، ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ڕه‌فسه‌نجانیان به ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خۆی و خێزان و بازنه‌یه‌ك له سیاسییه‌كانی و بازرگانه‌كانی هاوبیری خۆی پێناسه ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆچوونی ناوه‌ند، ئه‌وه بووه كه ڕه‌فسه‌نجانی توانیبوویكه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی هه‌بێت له بواری ئابووری به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كارنامه‌ی ده‌وڵه‌ت له بواری ئازادی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی قابیلی به‌رگری نه‌بووه.
سه‌رده‌می ڕیفۆرم خوازه‌كان:هێرش له دوو لاوه
كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆك كۆماری ره‌فسه‌نجانی، به مانای كاڵ بوونه‌وه‌ی ساڵ له دوای ساڵی پێگه و ده‌سه‌ڵات و ڕۆڵی ئه‌و بوو له كایه‌ی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئێران. ئه‌گه‌رچی به درێژایی سه‌رده‌می ڕیفۆرمخوازی و سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌دی خاته‌می(1997-2005) ڕه‌فسه‌نجانی توانی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌شێك له ڕیفۆرم خوازه‌كان ببه‌ستێت، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا و له هه‌ردوو به‌ره‌ی ئوسوڵگه‌را و ڕیفۆرم خواز كه‌وته به‌رده‌م هێرشی توندی كه‌سایه‌تیه توندڕه‌وه‌كانیان(12). لێره‌وه بوو كه بابه‌تی سه‌روه‌ت و سامانه ئه‌فسانییه‌كه‌ی ڕه‌فسه‌نجانی، ده‌وڵه‌مه‌ندی كوڕه‌كانی و ڕۆلی نه‌رێنی ئه‌و له كه‌شی داخراوی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی سه‌رده‌ی هه‌شتاكان و... هاته ناو باس و خواسی خه‌ڵك و وێنه‌یه‌ك له ڕه‌فسه‌نجانی دروست كرا كه تا وه‌كو كاتی مردنیشی نه‌یتوانی ئه‌و وێنه‌یه به ته‌واوی له مێشكی خه‌ڵكدا بسڕێته‌وه. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م دۆخه دواجار هه‌م زیانی خودی ڕه‌فسه‌نجانی تێدا و هه‌م زیانی ڕیفۆرمخوازه‌كان كه شكستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراویان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له2005 توش بوو.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: به‌ره‌و گۆشه‌گیری
ئه‌گه‌ر له ڕه‌فسه‌نجانیان بپرسیایه كه ناخۆشترین قۆناغی ژیانی سیاسی ئه‌و كام ساڵانه بووه، به دڵنیاییه‌وه باسی له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌كرد. ڕه‌فسه‌نجانی بۆ جاری دووه‌م و له دوای هه‌ڵبژاردنه‌ه‌كانی خولی شه‌شه‌م ساڵی 2000 په‌رله‌مان كه به زه‌حمه‌ت و له كۆتا ناوی لیسته‌كه بوو، ده‌نگی پێویستی هێنا، ئه‌مجاره‌یان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری به كه‌سێك دۆڕا كه پێگه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به‌راورد نه‌ده‌كرا(13). هێرش و ڕه‌خنه‌كانی سه‌رده‌می ڕیفۆرم كاری خۆیان كردبوو و ئیتر ڕه‌فسه‌نجانی خاوه‌نی ئه‌و پێگه‌یه‌ی جاران نه‌بوو و زیاتر به‌ره‌و گۆشه‌گیری ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جارێكی تر ڕه‌فسه‌نجانی بۆ سیاسه‌ت گه‌ڕانه‌وه، خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ڕووداو و ئاڵۆزییه‌كانی دوای ساڵی 2009 بوو، ڕه‌فسه‌نجانی له ووتاری ڕۆژی هه‌ینی(دوایین هه‌ینی وه‌ك ووتاربێژ) ناراسته‌وخۆ ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ناڕازاییه‌كان و چه‌ند پێشنیارێكی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یڕانه‌كه خسته ڕوو(14). هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد زیاتر له جاران بكه‌وێته‌ر به‌رده‌م هێرشی ئوسوڵگه‌راكان، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌شێك پێگه جه‌ماوه‌رییه له ده‌ستچووییه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه.
سه‌رۆك كۆماری ڕۆحانی: گه‌ڕانه‌وه
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ساڵی 2013 له نزیك بوونه‌وه‌دا بوو؛ دۆخی گشتی ئێران له كه‌شێكی نائۆمید به سه‌ری ده‌برد، ئوسوڵگه‌راكان زیاتر له هه‌ر كاتیك په‌رته‌وازه بوون، ڕیفۆرمخوازه‌كان نیگه‌ران بوون و به‌شێكی زۆری سیمبوله‌كانیان یان له به‌ندی سیاسی بوون یان بێده‌نگ كرابوون، محه‌مه‌دی خاته‌می له خۆ كاندید كردن په‌شیمان بوویه‌وه، له دۆخێكی وه‌ها دا هیچ كه‌سێك وه‌ك ڕه‌فسه‌نجانی نه‌یده‌توانی سوود له‌م هه‌ڵه زێڕینه‌وه وه‌رگرێت، ئه‌و له دوایین كاتدا خۆی كاندید كرد و كاتێك كه دوور له هه‌موو پێشبینییه‌كان كاندیدبوونی ڕه‌ت كرایه‌وه، خێرا ئه‌لته‌رناتیڤێكی خۆی به كارهێنا و پشتگیری له كاندیداتۆری هاوه‌ڵی كۆن و متمانه‌پێكراوی خۆی "حه‌سه‌ن ڕۆحانی" كرد و قه‌ناعه‌تی به ڕیفۆرمخوازكانیش كرد ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ڕۆحانی(15). محمه‌دی هاشمی، برای ڕه‌فسه‌نجانی، له چاوپێكه‌وتنێكدا باس له‌وه ده‌كات كه حه‌سه‌نی ڕۆحانی له دوای ناو نووسینی ڕه‌فسه‌نجانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، بڕیاری دا بكشێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌فسه‌نجانی داوای لێكردووه ئه‌م كاره نه‌كات(16). ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه، گیرسانه‌وه‌ی ڕۆلی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌فسه‌نجانی بوو، ئه‌و ئیستا له یه‌ك كاتدا باوكی ڕۆحی ڕیفۆرمخازه‌كان و له هه‌مان كاتدا ڕابه‌ری ڕه‌وتێكی سیاسی نوێ به ناوی "ئیعتدال" بوو كه درێژه‌ده‌ری هه‌مان سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی ئابوری، سیاسی ئه‌و بوون.ڕه‌فسه‌نجانی دواتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی خوبره‌گانی ڕابه‌ر له 2016 به جیاوازییه‌كی به‌رچاو له ڕكابه‌ره كۆنه‌كانی وه‌كو كه‌سی یه‌كه‌م له تاران هه‌ڵبژێردرا(17).
مردنی ڕه‌فسه‌نجانی: ڕێگایه‌كی ناته‌واو
به كۆچی دوایی، ڕه‌فسه‌نجانی چه‌ند برنامه و پلانێكیشی له‌گه‌ڵ خوێدا برد، هه‌رچه‌نده بۆ به‌شێك له‌و به‌رنامه و ئامانجانه‌ی كه به ته‌مای بوو زۆر دره‌نگ بوو. به دڵنیاییه‌وه یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه پێی هه‌ڵده‌ستا ڕابه‌ری كردنی ڕیفۆرم خواز و رَه‌وتی ئیعتیدال بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نزیك وه‌ختی سه‌رۆك كۆماری له به‌هاری 2017، هرچه‌نده مردنه‌كه‌شه‌ی ئه‌توانێت ببێته مایه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ حه‌سه‌نی ڕۆحانی كه له لایه‌ك سوود له‌م كه‌شه ئیحساسیه‌ی خه‌ڵك وه‌ربگرێت بۆ ڕاكێشانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ لای خۆی و له لایه‌كی تره‌وه بتوانێت ئیدی خۆی ڕابه‌ری ڕه‌وتی ڕه‌فسه‌نجانی بكات له دوارۆژی سیاسه‌تس ئێران. هه‌روه‌ها ره‌فسه‌نجانی بۆ چۆنێتی دیاری كردنی ڕابه‌ری داهاتووی ئێران له كاتی كۆچی خامنه‌یی پلانی هه‌بوو، به شه‌ورا كردنی ڕابه‌ری، پێشنیارێك بوو كه جاروبار ره‌فسه‌نجانی به هه‌ستیارییه‌وه باسی لێ ده‌ركرد كه هه‌ڵبه‌ت دیار نییه له دوای نه‌مانی ئه‌و ئه‌م پێشنیاره چی لێ دیت. سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وولاتانی ئیسلامی دراوسێ، ره‌فسه‌نجانی هه‌وڵه‌كانی بێ ئه‌نجام بوون، ئه‌و به‌رده‌وام باسی له‌وه ده‌كرد كه پێویسته په‌یوه‌ندی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی جارێكی تر رَیكبخرێته‌وه و واز له دوژمنایه‌تی بێنن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌شی به ناته‌واوی مایه‌وه و چه‌ندین به‌رنامه‌ی تر كه مه‌رگ ڕێگه‌ی پێنه‌دا.
ده‌رئه‌نجام:
ده‌بێ میراتی ڕه‌فسه‌نجانی بۆ داهاتووی ئێران چی بێت؟ ووڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ئاسان نییه، چونكه لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی كارنامه‌ی ڕه‌فسه‌نجانی ئاسان نییه. به‌شێك پێیان وایه ڕه‌فسه‌نجانی له دوای 2009 ڕێچكه‌یه‌كی هێنایه كایه‌وه كه كاری له سه‌ر كرانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و هه‌روه‌هاله ناوخۆدا كاری له سه‌ر پاراستنی هاوسه‌نگی و میانه‌ڕه‌وی ده‌كرد و پێیان وایه ده‌شێت له نێوان ئۆسوڵگه‌رایی خاوه‌ن هێز و ڕیفۆرمخوازی قه‌تیس كرا‌و، ئه‌م ڕه‌وته دواتر جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، به‌شێكیش پێیان وایه ره‌فسه‌نجانی نه‌یتوانی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی به‌جێبهێڵێت و یان ئه‌وه‌ی كه ناوی ڕه‌فسه‌نجانی بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام رێچكه‌كه‌ی نا. جیاواز له‌م بۆچوونانه، ئه‌شێت میراتی ڕه‌فسه‌نجانی له شێوازی سیاسه‌ت كردن و چالاكی سیاسی ئه‌و بێت كه ببێته نموونه‌یه‌ك و سیمبۆڵێك – به بێ لێكدانه‌وه‌ی هه‌نگاو و بڕیاره ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی- بۆ سیاسه‌تی ئێران و ته‌نانه‌ت سیاسییه‌كانی تر له ووڵاتانی تر، كه خۆی له كۆڵنه‌دان، سه‌برگرتن، كات قۆستنه‌وه و به‌رده‌وامی ده‌بینێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
1- - http://www.mashreghnews.ir/fa/news/676194/
2--اسلح هترور حسن علی منصوررا ێیت‌الله هاشمیداد هبود/ قرار مانن بود اینرازرافاشکنیمhttp://www.ilna.ir/
3- http://tarikhirani.ir/fa/events/3/EventsDetail/45/
4- http://rch.ac.ir/article/Details/10232
5- http://www.asriran.com/fa/news/76219/
6-مجمع-تشخیص-مصلحت-نڤام-از-حل-اختلاف-تا-قانونگژاری/a-37092416http://www.dw.com/fa-ir/
7- http://www.ghatreh.com/news/nn35503039/
8-نقش-هاشمی-رفسنجانی-و-روند-تحمیل-جام-زهرhttp://basarnews.ir/
9- http://www.aljazeera.net/encyclopedia/events/2016/2/1/
http://tarikhirani.ir/fa/news/30/bodyView/4665 10- http://www.bbc.com/persian/blog-viewpoints-11
12- http://www.parsnews.com/
13- http://www.seratnews.ir/fa/news/112631/
14- http://alef.ir/vdcfyvdj.w6d1vagiiw.html?49661
15-اعلام-حمایت-هاشمی-و-گروههای-اصلاحگلب-از-روحانی/a-16874874http://www.dw.com/fa-ir/
16 - http://www.bbc.com/persian/iran-38621979
17 - http://www.tabnak.ir/fa/news/570985/
#
گشتی