بەیاننامەی بازنەی سەوزی پلاتفۆرمی دابڕان

08/09/2016

:: بێ نوسەر ئێمە وەك لاوانی سەدەی بیست‌و یەك، ئایدیامان جیاوازە لەبیروبۆچوونی نەوەكانی پێشین‌و سەپاندنی بیروباوەڕی ئیسلامگەراو خۆپارێزان!
 
لەدوای جەنگی جیهانی یەكەم ساڵی (1928) دروستبوونی بزوتنەوەی (ئیخوان موسلمین) لەمیسر، پاشان تەشەنەسەندنی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، (بۆ ناو كوردستانیش هەروەها)، ئەمە وای كرد لەخەڵكی كوردستان بەتایبەت خەڵكی نەخوێندەوار بیروباوەڕی فیكری ئیسلامی زاڵبێت بەسەریاندا. پاشان بەشێوەیەك چەواشە كران كە ببنە سەلەفی توندڕەو، هەتا گەیاندیانە خەڵك كوشتن بەناوی ئیسلامەوە.
 
ئەركەكانی نەوەی سەردەمەكە لەم قۆناغەدا، بریتییە لەئازادی دەربڕینی بیروباوەڕمان. وەستان بەرانبەر ئەو یاسا‌و رێسایانەی بەزۆر سەپێنراوە بەسەرماندا، نەبەستنەوەی دین بەسیاسەتەوە. ئامانجمان دۆزینەوەی ستراتیجییەتی دیموكراتی‌و عەلمانی‌و رۆشنگەریە. لەسەر هەموو تاكێكی كۆمەڵ پێویستە ئایدیای خۆی بەكار بهێنێت بۆ گەیشتن بەئامانجەكانی. كاركردن بۆ ئەوەی تاكی ئێمە بێ‌ ترس توانای هەبێت بڵێت چەق بەستن لەسەدەكانی ناوەڕاست دژایەتی پێشكەوتنە، ئەركی ئێستامانە.
 
دەستەی پلاتفۆرم پێك دێت لە 7 كەس. ئەوكەسەی باوەڕپێكراوە بۆ بەڕێوەبردنی دەستەی پلاتفۆرم ئەبێت كەسێكی رۆشنبیرو رۆشنگەری نوێ‌ بێت بۆ خاوێن كردنەوەی لاوان لەو ئایدیانەی ئیسلامگەرا بەكاری دێنێ‌. دەبێت ئەندامانی دەستەی پلاتفۆرم كەسانێكی خاوەن فەلسەفە بن‌و دەبێت خوێنەری هاوچەرخ بن.
 
باشترین رێگاش بۆ رۆشنگەری هاتنە ناو بازنەكانی دەستەی (دابران)‌و جەماوەرو لاوان بۆ رۆشنبیركردن‌و بڵاوكردنەوەی دیموكراتی گۆش بكەن، بۆ بەهێزكردنی توانای تاكی كۆمەڵ. هەتا كۆمەڵ بەرەو دیموكراسی راستەقینە رابەرایەتی بكرێ‌. چونكە كۆمەڵ پەیوەندی كۆمەڵایەتی بەدیموكراسی فرە رەهەند گۆش نەكرێ‌، مەحاڵە دیموكراسی راستەقینە دەستبەر بكرێ‌. بەڵكو هەمیشە ئەگەری هەڵگەڕانەوە دژی دیموكراسی لەئارادا دەمێنێ‌!!
دەستەی پلاتفۆرم
بازنەی سەوز
7/9/2016

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure