(ئیسلام و چاكسازیی ئاینی) ناونیشانی چالاكیەكی تری بازنەی هۆڵەندایە

08/09/2016

:: بێ نوسەر

لەچالاكیەكی تردا، بازنەی هۆڵەندای پلاتفۆرمی دابڕان، ڕۆژی یەك شەممە 04-09-2016 كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ، كۆڕێكی كراوەی بۆ نوسەر و لێكۆڵەر تەهای مەلا وەهاب سازكرد لەژێر ناوی (ئیسلام و چاكسازی ئاینی).
 
سەرەتا كۆڕەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی هەمو ئەوانەی لەپێناوی دیموكراسی و ئازادیی ڕادەربڕن گیانیان بەخشیوە، دەستی پێكرد.
 
پاشان كورتەیەك لەسەر ئامانجەكانی پلاتفۆرم باسكرا، دوابەدوای ئەمە كۆڕگێڕ، بەتێرو تەسەلی بابەتەكەی پێشكەش كرد كە ‌زیاتر لە سەعاتێكی خایاند.
 
لەكۆتایدا دەرگای گفتوگۆ و پرسیار بەڕووی ئامادەبواندا كرایەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure