كاروانی دابڕان، گەیشتە زانكۆی ئەمریكی

08/09/2016

:: بێ نوسەر بازنەكانی دابڕان بەردەوام لەگەشەدان و پۆل پۆل هاوبیرانی پلاتفۆرمەكە پەیوەندی دەكەن.كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆی ئەمریكی
 
لە چەند رۆژی ڕابردودا ژمارەیەك لە خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك، وەك بازنەیەكی پلاتفۆرمی دابڕان (لەزانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی) خۆیان ڕاگەیاند.
 
لە بەیاننامەكەیاندا هاتووە:
لەكاتێكدا قەیرانی دارایی، زۆر بە زەقی بەرۆكی خەڵكی باشوری كوردستانی گرتووە، هەڵبەت قەیرانە فیكری و ئایدۆلۆژیەكانیش لەهەمان كاتدا بە مەترسیدارتر و كاریگەرتر، ڕوویان لەناوچەكە كردووە، جۆرە عەقڵیەتێكی چەقبەستوو لێرەو لەوێ، بەناو و ناوبانگو ئیدیعای جیاواز، دەیانەوێت حەز و مەرامی خۆڵ لەسەرنیشتویان لەناو دنیا جوان و بێگەردەكەی كوردەواریدا بڵاوبكەنەوە.
 
بۆیە ئێمە وەك كۆمەڵێك گەنج لە (زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی) پێمان وایە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو شەپۆلە نەخوازراوەی ڕووی لەناوچەكەمان كردووە، پلاتفۆرمی دابڕان یەكێك دەبێت لە فریادڕەسەكانی میللـەتەكەمان و ئێمەش وەك كۆمەڵێك هاوبیری (دابڕان)، چەمكێك لەو ئەركە بە دروستكردنی بازنەیەك دەگرینە ئەستۆ و (بازنەی پلاتفۆرمی دابڕان لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی) ڕادەگەیەنین.
هەروەها پێمان وایە ناوەندەكانی خوێندن و ناوەندە رۆشنبیری و فیكریەكان باشترین جێگان بۆ بەزیندوویی هێشتنەوەی هەر میللەتێك و پێویستە بڵێسەی شۆڕشە فیكریەكان لەناخی كەسە رۆشنبیرو خوێندەوارەكانی میللـەتانەوە تاو بستێنێت.
 
لەكۆتایی بەیاننامەكەدا، ئەو بازنەیەی پلاتفۆرمی دابڕان داوا لە رۆشنبیران و هاوبیرانی دابڕان دەكات بەردەوامبن لە ئاراستەكردنی میللـەتەكەمان بەرەو ڕێگەیەكی ڕاست و دروست لەگەڵ رۆشنگەریی هاوچەرخ، نەك بەرەو تاریكی و كۆنەپەرستی و دوور لە مۆدێرنێتە.

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure