::
بێ نوسەر
دۆسێی؛ توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران و سعودییه
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان
یه‌كه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون
دوو هێزی ئقلیمی ركابه‌ر، (ئێران و سعودیه) به‌رده‌وام له كێبڕكێدان بۆ په‌ره‌پێدانی توانا سه‌ربازییه‌كانیان، هه‌ر دوو هێز كه میراتگری دوو مه‌زهه‌بی ئاینی جیاوازن هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌وی تر به مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ی كوشنده ده‌زانێت بۆ سه‌ر یه‌كتری، بۆیه له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه، ئه‌م دوو هێزه له جه‌نگێكی ساردی راسته‌وخۆدان.
ڕیزبه‌ندى جیهانى
1. سعودییه له‌رووی بودجه‌ى ته‌رخانكراوى بۆ بوارى سه‌ربازى له‌پله‌ى چواره‌مدایه له‌سه‌ر ئاستى جیهان و له ساڵى 2015 دا 56.7 ملیار دۆلار بووه. له‌كاتێكدا ئێران له ڕووى بودجه‌ى سه‌ربازییه‌وه پله‌ى 33 یه‌منی له‌سه‌ر ئاستى جیهان هه‌یه كه‌ده‌گاته 6.3 ملیارد دۆلار.
2. له ڕ‌وى هێزى سه‌ربازییه‌وه له‌سه‌ر ئاستى جیهان، ئێران پله‌ى 23 به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌كاتێكدا سعودییه له پله‌ى 28 دایه.
له ڕووى ژماره‌وه
1. له ڕووى ژماره‌ى هێزى چه‌كدارییه‌وه، ئێران پله‌ى 8 به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان به 545 هه‌زار سه‌رباز، له كاتێكێدا كه سعودییه پله‌ى 24 له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌ده‌ست ده‌هێنێت به 233.5 هه‌زار سه‌رباز به پێى ئاماره‌كانى ساڵى 2014.
2. ژماره‌ى هێزى یه‌ده‌گى ئێران 1.8 ملیۆن سه‌ربازه، له‌به‌رامبه‌ردا سعودیه خاوه‌نی 25.000 هه‌زار سه‌ربازى یه‌ده‌گه .
3. له كاتى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ، ئێران له ڕووى تیۆرییه‌وه خاوه‌ن 46 ملیۆن سه‌ربازه، له به‌رامبه‌ر 15 ملیۆن سه‌ربازى سعودی به پێى ئاماره‌كانى ساڵى 2013.
له‌ڕووى هێزى پیاده
1. ئێران خاوه‌نی 1658 تانكه‌و له پله‌ى 17 دایه له‌سه‌ر ئاستى جیهان، له به‌رامبه‌ردا سعودییه 1210 تانكى هه‌یه‌و خاوه‌ن پله‌ى 22 له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
2. ئێران خاوه‌ن 1315 ئۆتۆمۆبیلی جه‌نگییه و له پله‌ى 53 دایه، له به‌رامبه‌ردا سعودییه خاوه‌ن 5472 ئۆتۆمۆبیلى جه‌نگییه و له پله‌ى 13 دایه له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
3. ئێران خاوه‌ن 1474 سه‌كۆى هه‌ڵدانى موشه‌كه‌و له پله‌ى پێنجه‌مدایه، له‌به‌رامبه‌ردا سعودییه خاوه‌ن 322 سه‌كۆی موشه‌كییه‌و له پله‌ى 13 دایه.
له ڕ‌وى هێزى ده‌ریایی
1. ئێران خاوه‌ن 397 كه‌شتى ده‌ریاییه (به تێكڕاى جۆره‌كانییه‌وه) و خاوه‌ن پله‌ى 4 له‌سه‌ر ئاستى جیهان، له به‌رامبه‌ردا سعودییه خاوه‌ن 55 كه‌شتى ده‌ریاییه‌وله پله‌ى 49 دایه. شایانى باسه كه تێكڕاى درێژیی كه‌ناره‌كانى ئێران ده‌گاته 2440كم و له‌به‌رامبه‌ردا تێكڕاى كه‌ناره‌كانى سعودییه ده‌گاته 2640كم.
2. ئێران خاوه‌ن 6 باریجه و 3 ته‌ڕاده‌ى جه‌نگییه و له به‌رامبه‌ردا سعودییه خاوه‌ن 7 باریجه و 4 ته‌ڕاده‌ى جه‌نگییه.
3. ئێران خاوه‌ن 32 ژێر ده‌ریاییه‌و له پله‌ى 4 دایه، له به‌رامبه‌ردا سعودییه ژێر ده‌ریایی نییه.
له ڕ‌وى هێزى ئاسمانى
1. ئێران خاوه‌ن 471 فڕۆكه‌ى جه‌نگییه و له پله‌ى 24 دایه، له به‌رامبه‌ردا سعودییه خاوه‌ن 675 فڕۆكه‌ى جه‌نگییه و له پله‌ى 17 دایه .
2. ئێران خاوه‌ن 137 فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌ره‌و له به‌رامبه‌ردا سعودییه خاوه‌ن 155 فڕۆكه‌ى شه‌ڕ كه‌ره.
3. ئێران خاوه‌ن 119 فڕۆكه‌ى هێرش به‌ره، له به‌رامبه‌ردا سعودییه خاوه‌ن 236 فڕۆكه‌یه. ئێران خاوه‌ن 196 فڕۆكه‌ى بار هه‌ڵگرى سه‌ربازییه، له به‌رامبه‌ردا سعودییه خاوه‌ن 187 فڕۆكه‌ى بار هه‌ڵگرى سه‌ربازییه.
4. ئێران خاوه‌ن 135 كۆپته‌ره كه تیایاندا 12 دانه‌یان هێرشبه‌ره‌ـ له به‌رامبه‌ردا سعودییه خاوه‌ن 200 كۆپته‌ره و تیایدا 18 كۆپته‌ریان هێرش به‌ره. له لایه‌كى دیكه‌وه ئێران خاوه‌ن 319 فڕۆكه‌خانه‌یه له كاتێك دا كه سعودییه خاوه‌ن 214 فڕۆكه‌خانه‌یه.
5. سعودییه خاوه‌ن 28 فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه كه تێكڕایان دروستكراوی چینن ته‌نها 4 دانه‌یان نه‌بێت كه دروست كراوى وڵاتى توركیان. زۆرینه‌ى فڕۆكه ئاسمانییه‌كانى سعودییه له جۆرى F15 ئه‌مه‌ریكین به جۆره جیاوازه‌كانیه‌وه. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سعودییه زۆرینه‌یان دروستكراوى ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، پاكستان، سویسرا و فه‌ڕه‌نسان.
6. ئێران توانیویه‌تى 90 فڕۆكه‌ی دروست بكات هه‌روه‌ها ئێستا خۆى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان دروست ده‌كات، ئه‌و فڕۆكانه‌ى دیكه‌ش كه هه‌یه‌تى دروستكراوى ئه‌مه‌ریكا، روسیا، چین، یه‌كێتى سۆڤێتى پێشوو، پاكستان، فه‌ره‌نسا، سویسرا، ئۆكرانیا و هۆڵندان. دیارترین فرۆكه‌ى ئێرانى له جۆرى F14 ئه‌مه‌ریكییه كه مۆدێلى كۆنه. له ساڵى 2013 ئێران ڕاىگه‌یاند كه توانیویه‌تى فڕۆكه‌یه‌كى شه‌ڕ كه‌ر له جۆرى "ڕه‌عد 85" به‌رهه‌م بهێنێت. ئه‌م فرۆكه‌یه ئه‌توانێت ئامانجه جوڵاو و جێگیره‌كان بكاته ئامانج. ئه‌م فرۆكه‌یه زیادتر له موشه‌كێكى ئاراسته كرا‌و ئه‌چێت.
له‌ڕوى موشه‌كه‌وه
كۆمارى ئیسلامى ئێران له ڕ‌وى موشه‌كه‌وه چواره‌مین وڵاته و له دواى وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ڕوسیا و چینه‌وه دێت. ئێران له‌م ماوه‌یه‌ى دواییدا له بوارى به‌رهه‌م هێنانى موشه‌كدا جۆرێك له شۆڕشی به‌رپا كردووه و به‌رده‌وام له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه كه تواناى ئامانج پێكانى موشه‌كه‌كانى باشتر بكات. ئێران ئێستا 200 موشه‌كى جۆرى شه‌هاب 1 هه‌یه كه موشه‌كى كروزى په‌ره‌پێدراوه و مه‌وداكه‌ى ده‌گاته 300كم. ئێران خاوه‌ن 300 موشه‌كى جۆرى شه‌هابی 2 كه هاوشێوه‌ى موشه‌كى سكۆده و په‌ره‌ى زیادتر پێ دراوه، مه‌وداى ئه‌م موشه‌كه ئه‌گاته 500كم. هه‌روه‌ها ئێران ژماره‌یه‌ك موشه‌كى شه‌هابی 3 ى هه‌یه كه‌مه‌وداكه‌ى ده‌گاته 900كم، ئه‌م موشه‌كه‌ش وێنه‌یه‌كى په‌ره‌پێدراوى موشه‌كه‌ى نۆدۆنگى كۆریاى باكوره. هه‌روه‌ها ئێران خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك له موشه‌كى سجیله كه مه‌وداكه‌ى ده‌گاته 2200كم به‌مه‌ش ئێران ده‌بێته یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ت كه توانیویه‌تى موشه‌كى دورمه‌ودا به بێ كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى به‌رهه‌م بهێنێت. هه‌وره‌ها ئێران خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك موشه‌كى بالستى عاشورایه كه مه‌وداكه‌ى ده‌گاته 2500كم. هه‌روه‌ها خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك موشه‌كى فه‌جره كه مه‌وداكه‌ى ده‌گاته 2000كم.
تواناى ئه‌تۆمى
له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى ڕابوردوه‌وه ئێران خاوه‌ن پڕۆگرامێكى ئه‌تۆمیی ئاشتیخوازانه‌یه سه‌ربارى بونى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به چه‌كى ئه‌تۆمى. ئێران خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ى ئه‌تۆمییه كه به‌ناوبانگ ترینیان وێستگه‌ى ئه‌تۆمى بوشه‌هره له كاتێكدا كه ئێران خاوه‌ن هیچ كڵاوه‌یه‌كى ئه‌تۆمی نییه.
سعودییه خاوه‌ن پڕۆگرامی ئه‌تۆمی نییه به‌ڵام ڕه‌نگه بیر له‌وه بكاته‌وه كه په‌ره به تواناى ئه‌تۆمى بدات تا بتوانێت ڕكابه‌رى ئێران بكات له‌م بواره‌دا.
له ڕ‌وى لۆجستییه‌وه
1. هه‌ردو ده‌وڵه‌ت له گه‌وره به‌رهه‌م هێنه‌كانى نه‌وتن و خاوه‌ن یه‌ده‌گه‌ێكى زۆرى نه‌وتن. ئێران به باشی كۆنتڕۆڵى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كردووه له كاتێكدا كه كێشه‌ى سعودییه له‌وه‌دایه كه زۆرینه‌ى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى سعودییه كه زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاینزاى شیعه‌ن ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له كاتى جه‌نگدا بۆ سعودیه باش ناشكێته‌وه.
2. سعودییه له پله‌ى دووه‌مدا دیت له ڕ‌وى یه‌ده‌گى نه‌وته‌وه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به 268 ملیار به‌رمیل. له به‌رامبه‌ردا ئێران له پله‌ى چواره‌مدا دێت و خاوه‌ن 154 ملیارد به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گه.
3. له ئێران ژمارى ده‌ستى كاركه‌ر ده‌گاته 28 ملیۆن كه‌س له كاتێكدا له سعودییه ده‌گاته 8 ملیۆن كه‌س.
4. ئێران خاوه‌ن 76 كشتى بازرگانییه و له به‌رامبه‌ردا سعودییه خاوه‌ن 72 كه‌شتى بارزگانییه. بایه‌خى ئه‌م كه‌شتیانه له كاتى جه‌نگدا ده‌رده‌كه‌وێت به تایبه‌ت له دابین كردنى پێداویستییه‌كانى چه‌ك و پارچه‌كى یه‌ده‌ك و دابین كردنى خۆراك و خزمه‌ت گوزارى پزیشكی.
5. ئێران خاوه‌ن 319 فڕۆكه‌خانه‌یه و له به‌رامبه‌ردا سعودییه خاوه‌ن 214 فڕۆكه‌خانه‌یه.