::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: فالح عبد ئه‌لجبار
سه‌رچاوه: Middle East Report
و: بێستون حسێن عارف و زیاد محه‌مه‌د نورى
دواى شكستى عێراق له جه‌نگى كه‌نداو له مارسى 1991دا، كورده‌كانى باكورى عێراق و عه‌ره‌به‌كانى باشور ڕاپه‌رینیان له دژى ڕ‌ژێمى به‌عس ده‌ستپێكرد. بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌مى دوو هه‌فته‌یى واده‌رده‌كه‌وت كه ڕاپه‌رینه‌كان سه‌ركه‌وتنێكى كه‌م وێنه‌یان تۆماركردبێت. داموده‌زگا حكومه‌یه‌كانى سه‌ر به رژێمى به‌عس له شار‌و شارۆچكه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌و ده‌زگا ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى ڕژێم توشى سه‌رلێشێوان بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كۆتاى هه‌مان مانگدا ڕاپه‌رینه‌كه كۆتایى پێهێنرا و خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان پێكرا و هه‌ڵهاتن و كۆچیان كرد بۆ ئه‌ودیو سنوره نزیكه‌كان له عێراق یان بۆ ناو زلكاوه‌كانى باشورى عێراق. ئه‌وانه‌ى كه نه‌یان توانى كۆچ بكه‌ن ڕاسته‌وخۆ له سێداره ده‌دران.
راپه‌ڕینه‌كان كوت‌وپڕ بوو؟
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بانگه‌شانه‌ى كه ده‌كرا له كاتى جه‌نگدا له‌لایه‌ن سه‌ركرده ڕۆژئاواییه‌كانه‌وه بۆ هاندانى عێراقیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ڕاپه‌رین بكه‌ن و فه‌رمانڕه‌واى صه‌دام حوسین كۆتایى پێبهێنن، ئه‌م ڕووداوه كاره‌ساتاوی و تراجیدیانه دوا شت بوون كه ئه‌و هێزه ڕۆژئاواییانه پێشبینیان كرد. هه‌روه‌ها ئایا ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌ریه‌كه له لایه‌ن خه‌ڵكى عێراقه‌وه به شێوه‌یه‌كى كوت‌وپڕ بوو؟ هۆكارى باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بیركردنه‌وه‌یه‌كى واهه‌بێت. سه‌ركرده ئۆپۆزیسۆنه‌كانى عێراق ماوه‌یه‌كى زۆر بوو بانگه‌شه‌یان بۆ ڕاپه‌رینى جه‌ماوه‌رى ده‌كرد كه ئه‌و ڕاپه‌رینه له‌وانه‌یه ببوایه‌ته هۆى كۆتایهێنان به جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌و زه‌بر و زه‌نگه زۆرى كه له سه‌ر ئه‌مان هه‌بوو له لایه‌ن ڕژێمه‌كه‌ى صه‌دامه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كاتى ڕاپه‌رینه‌كه هات، ئۆپۆزیسیۆن به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ڕاپه‌رینه‌كه بكه‌ن.
قه‌یرانى كه‌نداو له ساڵانى 1990-1991 كاتێكى خوازراو نه‌بوو بۆ ڕژێمه‌كه‌ى صه‌دام، به‌ڵام ڕه‌گ و ڕیشه‌ى شكستى ڕاپه‌رینه‌كه‌ى مارس ده‌كرێت بگه‌رێنرێته‌وه بۆ ماوه‌ى جه‌نگى نێوان عێراق - ئێران، كاتێك كه ئۆپۆزیسیۆن بڕوایان وابوو كه په‌یوه‌ندییه‌كى جیانه‌كراوه هه‌یه له نێوان جه‌نگ و شۆڕشدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌نگ سه‌ر بكێشێت بۆ شۆرش، ئه‌وا پێویسته خه‌بات و تێكۆشانى كۆمه‌ڵایه‌تى ناوخۆ زاڵ بكرێت به سه‌ر تێكۆشانى ده‌ره‌كیدا (تێكۆشانى نیشتیمانى). ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، ده‌رده‌كه‌وێت له مۆدێله‌كانى ئه‌روپا له سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بیستدا، هه‌روه‌كو هه‌ردوو شۆرشه‌كه‌ى ڕووسیا، شۆرشى 1918 له ئه‌ڵمانیا، یه‌كه‌م یاخیبوون له هه‌نگاریا له 1919، و شۆرشى كرێكارانى ئیتاڵیا له 1920كان. له هه‌ر یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌دا، چینى فه‌رمانڕه‌واى نه‌ته‌وه‌یى وا ده‌بینران كه شكستیان هێناوه، وه‌ڵامی خه‌ڵكیش بریتى بووله گۆرینى دڵسۆزى خۆیان بۆ لایه‌نێكى تر.
ئۆپۆزیسۆنى عێراق، زۆر به په‌رۆش بوون بۆ ئه‌وه‌ى كه له‌وانه‌یه جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران ببێته هۆى ئه‌م داڕوخانه، به‌ڵام ئه‌وان به شێوه‌یه‌كى قوڵ بێ ئاگا بوون له‌وه‌ى كه صه‌دام حوسین تا چى ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه له بنیاتنانى هه‌ستێكى نیشتیمانى نوێ بۆ به‌رگرى له خۆكردن. ته‌نانه‌ت زۆرێك له كورد و شیعه‌كان ئه‌و جه‌نگه‌یان به جه‌نگى خۆیان ته‌ماشا ده‌كرد: نزیكه‌ى 250 هه‌زار كورد په‌یوه‌ندیان كرد به هێزه‌كانى صه‌ڵاحه‌دینه‌وه، میلیشیایه‌ك كه یارمه‌تى هێزه‌كانى سوپاى عێراقى ده‌دا بۆ ده‌ركردنى ئێرانیه‌كان له كوردستانى عێراق، به‌تالیۆنه‌كان به‌زۆرى پێكهاتوو بوون له سه‌ربازى شیعه كه هه‌مان به‌رگریان ده‌كرد له باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى عێراقه‌وه.
ئۆپۆزیسیۆن وانه‌یه‌كى هه‌ڵه فێر بوو. هه‌ندێك له پێكهاته‌كان رێگاى دووباره ئاشتبوونه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد له گه‌ڵ به‌عس له ساڵانى 1988 و 1989، دواى ڕاگرتنى جه‌نگ و به ده‌قیقى له‌و كاته‌ى كه رژێمى عێراق له لاوازترین و هه‌سیاترین كاته‌كانى دابوو. دواتر، له ماوه‌ى قه‌یرانى كه‌نداو و جه‌نگى كه‌نداو دا، ئۆپۆزیسیۆن باجێكى زۆرى دا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه خراپه‌كه‌ى پێشووى به مبالغه كردن له هه‌ڵسه‌نگاندنى بانگه‌شه‌كانى صه‌دام حوسین بۆ نیشتیمانى بوونى هه‌ستى دانیشتوانى عێراق (نه‌ته‌ویى بوون). له‌به‌رئه‌وه ئۆپۆزیسیۆن به شێوه‌یه‌كى ته‌واو ئاماده نه‌بوو بۆ ڕاپه‌رینێكى جه‌ماوه‌رى ڕاسته‌قینه و سروشتى له مارسى 1991دا. شكستى ڕاپه‌رینه‌كانیش هه‌ندێك له ڕیشه‌كانى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ئاماده نه‌بوونه‌ى ئۆپۆزیسیۆن.
جه‌نگى یه‌كه‌مى كه‌نداو و ئۆپۆزیسیۆن
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه ناوازه‌كانى جه‌نگى ئێران- عێراق بریتی بوو له تواناى صه‌دام حوسین بۆ دووباره نوێكردنه‌وه‌ى ئایدۆلۆژیاى ڕژێمه‌كه‌ى له پێناو له‌خۆگرتنى هێزه جیاواز‌و فره‌كان له چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراودا كه یارمه‌تیده‌رێكى به‌هێز بوون بۆ ئه‌و و پارته‌كه‌ى. ئایدۆلۆژیاى پان- عه‌ره‌بى به‌عسى به شێوه‌یه‌كى سروشتى بووه پاڵپشتێكى به‌هێز بۆ هه‌ڵوێستى ئه‌و وه‌ك پارێزه‌رى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب له دژى هه‌ڕه‌شه‌كانى فارس، كه ئه‌مه‌ش زۆر گرنگ بوو له به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به‌یه‌كانى تر.ئه‌و هێزانه‌ى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نداو، هه‌موویان یارمه‌تى عێراقیان ده‌دا به رێگایه‌ك یان زیاتر، ریفۆرمكردن له چه‌ند لایه‌نێكى ئایدۆلۆژیاى عه‌لمانى به‌عسى (ڕژێمه‌كه‌ى به‌عس) وایكرد كه ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌ى سه‌رنجڕاكێشتر ده‌ربكه‌وێت له به‌رامبه‌ر ئایدۆلۆژیاى ئیسلامى سیاسى خومه‌ینیدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، صه‌دام توانى مه‌یل و دڵسۆزى ژماره‌یه‌كى زۆرى دانیشوانى عێراق بۆ خۆى رابكێشێت كه پێكهاتبوون له عه‌ره‌بى شیعه‌ى عێراق ، و هه‌روه‌ها هه‌ندێك له كورده‌كان كه عه‌ره‌بیش نه‌بوون. له ماوه‌ى جه‌نگدا، ئایدۆلۆژیاى به‌عس بووه تێكه‌ڵه‌یه‌ك له فكره‌ى عه‌ره‌بى – ئیسلامى، و له سه‌روى هه‌موویشه‌وه خۆشه‌ویستى نیشتیمان بۆ عێراق (نه‌ته‌وه‌یى بوون) . ئه‌م نه‌ته‌ویى بوونه، داهێنانێكى نوێ بوو، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كى قوڵ بوو بۆ به بیرهێنانه‌وه‌ى پاڵه‌وانه‌كانى وه‌ك نه‌بوچادنه‌زار ، كه فه‌لستینى كۆنى داگیر كردبوو، و صه‌لاحه‌دینى ئه‌یوبى كه كورد بوو ته‌حداى صه‌لیبیه‌كانى كرد له قودس. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یى بوونه زیاتر گه‌شه‌ى كرد به تایبه‌تى له دواى 1983، كاتێك كه جه‌نگه‌كه له هێرش به‌ریه‌وه گۆرا بۆ هه‌وڵى به‌رگریكارى. له مێژووى فه‌رمانڕه‌واى به‌عسدا، به‌كارهێنانى هه‌لمَه‌تى توندوتیژى و سه‌ركوتكردن دژى جوداخوازه‌كان تایبه‌تمه‌ندیه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌م ڕژێمه بووه، له ناویشاندا ده‌ركردنى زیاتر له 250 هه‌زار شیعه له باشور.
له نێوان ئۆپۆزیسیۆنه ڕێكخراوه‌كان، سێ هه‌ڵوێستى سه‌ره‌كى شكڵیان گرت له وه‌ڵامى كۆمه‌ڵگایه‌ك كه بارگاویه به جه‌نگێكى نوێ: هه‌ڵوێستى یه‌كه‌م، لایه‌نگرانى ئێران ( هه‌ندێك له كورده‌كان و گروپه شیعیه‌كان)؛ هه‌ڵوێستى دووه‌م: لایه‌نگرانى عێراق (له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه پارتى به‌عسى جیابووه‌وه‌ى لایه‌نگرى سوریا و پێكهاته‌یه‌ك له ناو پارتى كۆمۆنیستى عێراقى)؛ هه‌ڵوێستى سێیه‌م: دژى هه‌ردوو وڵاتى عێراق و ئێران ( ده‌سته‌ى سه‌ره‌كى پارتى كۆمۆنیستى عێراق). ته‌نها پارتى جیابووه‌وه‌ى به‌عس به شێوه‌یه‌كى ڕوون پشتگیرى له ڕ‌ژێمى عێراق و سوپاكه‌ى ده‌كرد، به‌ڵام ئاره‌زووى دروستكردنى هاوپه‌یمانیان نه‌ده‌كرد له گه‌ڵ صه‌دام حوسین. ئه‌وان ده‌یانویست كوده‌تا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هۆى جێگیركردنى ده‌سه‌ڵاتى راسته‌قینه‌ى به‌عس كه ئه‌وان نمایده‌ى بكه‌ن نه‌ك صه‌دام حوسین.
شعیه‌كان له‌نێوان شوناسی دینی و نه‌ته‌وه‌یدا
پارته ئیسلامیه شیعیه‌كان به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى شوناسى ئاینیان پێش شوناسى نه‌ته‌وه‌یى خستبوو، ئه‌وان چاوه‌ڕێى سه‌عاتى سفر بوون بۆ ئه‌وه‌ى "شۆرشێكى ئیسلامى" به‌رپا ببێت – وه‌ك نوسخه‌یه‌ك له ڕاپه‌رینى جه‌ماوه‌ریان. ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له عێراق (SCIRI) سه‌ركردایه‌تى ده‌كرا له لایه‌ن موحه‌مه‌د باقر ئه‌ل حه‌كیم، كۆمه‌ڵه گروپێك بوون دامه‌زرێنران له ساڵى 1982 و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه عه‌مه‌لى ئیسلامى و بزوتنه‌وه‌ى جماهیرى ئیسلامى، كه شاره‌زایه‌كى كه‌مى سیاسیان هه‌بوو بۆ پشت به‌ستن پێى. پێكهاته‌یه‌كى تر‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى بریتی بوو له پارتى دعوه‌ى ئیسلامى كه ئه‌م پارته جیاواز بوو به‌وه‌ى كه هه‌ستا به سه‌ركردایه‌تى كردنى خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى له دژى ڕژێم له 1977 و جارێكى تر ڕژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان له 1979.
هه‌موو ئیسلامیه‌كان هه‌ڵوێستى لایه‌نگیرى ئێرانیان هه‌ڵبژارد له ماوه‌ى جه‌نگى 1980بۆ 1988، به شێوه‌یه‌كى هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌وان شه‌رعیه‌تى ئاینیان به‌ده‌ستهێناوه له ڕوانگه‌ى زۆرینه‌ى شیعیه مه‌زهه‌ب كه له‌وانه‌یه بیانو بێت بۆ هاوپه‌یمانیه‌كى له‌و شێوه‌یه. هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى حسیابى بۆ نه‌كرابوو وه‌ك فاكته‌رێك له تێروانیه‌نه‌كانیان. ئه‌وان شكستیان هێنا له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یى كه‌شۆرشى ئیسلامى له ئێران به‌رپا بوو به هۆى هه‌ستكردن به شكاندنى شكۆى نه‌ته‌وایه‌تى گه‌لى ئێران و ئه‌و ده‌ره سه‌ریانه‌ى گه‌لى ئێران چه‌شتى له كاتى وه‌لاى شاى ئێران بۆ واشنتۆن، له بیریان چوو كه ئایه‌توڵا خومه‌ینى ژیانى سیاسى خۆى ده‌ستپێكرد وه‌ك پشتگیریكارێك بۆ هه‌ستى نه‌ته‌وه‌په‌رستى ئێران. ئه‌وان ئازارى زۆریان چه‌شت به هۆى فكره‌ى نه‌ته‌وه په‌رستى عه‌ره‌بى عێراقیه‌وه، كه شیعه‌كانى عێراقى وه‌ك درێژكراوه‌ى نفوزى ئێران ده‌بینى. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى باشورى عێراق كه كاریگه‌ر نه‌بوون به هه‌ستى ئیسلامى رادیكاڵى، له هه‌مان كاتدا صه‌دام حوسین توانى ئاڕاسته‌یان بكات له سه‌ربنه‌ماى نه‌ته‌وه‌په‌رستى عێراقى و پاراستنى سنوره‌كانى وڵات.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له پارته كوردیه‌كان پشتگیرى ئێرانیان كرد، به‌ڵام له باگراوندێكى مێژووى جیاوازه‌وه. وه‌ك گروپێكى نه‌ته‌وه‌یى گه‌وره به‌ڵام پشتگوێخراو له ناو عێراقدا، لێكدانه‌وه سیاسیه‌كانیان هه‌میشه گاریگه‌ر بووه به پێداویستى پشتگیرى ده‌ره‌كى بۆ تێكۆشان له پێناو ئۆتۆنۆمى له دژى به‌غداد. له سه‌ره‌تاى 1970 كان، ئه‌وان ڕازیبوون به یارمه‌تیه دارایى و سه‌ربازییه‌كانى شا بۆ ئه‌وه‌ى جه‌نگێكى به وه‌كاله‌ت بكه‌ن كه به شێوه‌یه‌كى زۆر كێشه‌ى بۆ ڕ‌ژێمى به‌عس دروستكرد له سه‌ره‌تاكانیدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ساڵى 1975، ئێران له ناكاو ده‌ستبه‌ردارى پارته كوردییه‌كان بوو ، و پرۆسه‌یه‌كى خۆێناوى سه‌ركوتكردن له به‌غداد ده‌ستی پێكرد له لایه‌ن رژێمه‌وه. له دواى ساڵى 1980 جارێكى تر خۆیان به‌سته‌وه به ئێرانه‌وه، كورده‌كان ئه‌وه‌یان له بیرچوو كه باجى ئه‌زموونى ڕابردوویان بووه هۆى دابڕانیان له بزوتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى عێراق. هه‌روه‌ك پارته شیعیه‌كانبه هۆى په‌یوه‌ندیان به نه‌ته‌وه‌یى ده‌ره‌كى (ئێران) زیاتر چه‌وسێنرانه‌وه له لایه‌ن ڕ‌ژێمى عێراقه‌وه له كاتێكدا بووه هۆى دروستكردنى ناكۆكى له‌گه‌ڵ هاونیشتمانیه‌كانى تر كه پشتگیریان له فكره‌ى خۆپارێزى نه‌ته‌وه‌ى ده‌كرد.
كۆمۆنیسته‌كان، له كاتێكدا كه كاریگه‌رترین پارتى ئۆپۆزیسیۆن بوون، دژى هه‌ردوو وڵاتى عێراق و ئێران بوون له كاتێكدا پلانیان داده‌نا بۆ ڕاپه‌رینى جه‌ماوه‌رى ( كه ساڵى 1985 ئه‌وه هه‌ستپێكرا كه جه‌نگ بووه‌ته هۆى دواخستنى ئه‌م ڕاپه‌رینه) . خراپى بارودۆخه‌كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه پارتى كۆمۆنستى عێراقى و باڵه چه‌په‌كه‌ى له ده‌ره‌وى عێراق پێیان وابێت كه له‌و كاته‌دا شتێكى بێ مانایه بانگه‌شه‌ى شۆرشى جه‌ماوه‌رى بكرێت بۆ ڕووكردنه چه‌كه‌كانیان دژى ڕژێم كه ده‌بووه هۆى ( به‌رگرى كردن له نیشتیمان)
بۆیه هیچ یه‌كێك له‌و پارته رێكخراوانه‌ى كه تواناى هه‌ڕه‌شكردنیان له ڕژێم و دروستكردنى حه‌ره‌كه‌یه‌كى دیموكراسى هه‌بوو نه‌یان توانى هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێت كه پێویستیه‌كى خێرا دروستبكات بۆ كۆتایهێنان به حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كه و جه‌نگه‌كه، و ئاماژه‌یه‌كى به‌هێز بوو بۆ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه رژێم له‌وان سه‌نراوه‌ته‌وه له ژێر پاساوى به‌رگرى كردن له عێراق.
كاڵبوونه‌وه‌ى هه‌ستى نیشتیمانى عێراقیه‌كان
سه‌دام حوسین به دروستكردنى هه‌ڵوێستى نیشتیمانى توانى گروپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان بخاته حاڵه‌تێك له سه‌رلێشێواندن و فه‌وزاوه. له ماوه‌ى ساڵه‌كانى جه‌نگدا توانرا ئۆپۆزسیۆن داببڕێنرێت له سه‌نته‌رى شاره‌كانى به‌غداد، به‌سره‌و موسڵ كه به نزیكه‌یى نیوه‌ى دانیشتوانى عێراق له‌خۆده‌گرێت. پێكهاته‌ى ڕێكخستنه‌كانى گرووپه ئۆپۆزیسۆنه‌كان به شێوه‌یه‌كى فراوان داڕوخان، و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا به ته‌واوى سڕانه‌وه. كورده‌كان و كۆمۆنیسته‌كان باره‌گاكانى خۆیانیان له شاخه‌كانى باكور جێگیركرد، له‌گه‌ڵ هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ هه‌ندێك شارۆچكه‌ى بچوك و شاره كوردیه‌كانى سلێمانى و هه‌ولێر. ئیسلامیه‌كانیش باره‌گاى رێكخراوه‌كانیان به ته‌نها له ئێران بوو.
پێش جه‌نگى ئێران- عێراق، چه‌ندین پارتى سیاسى بونیان هه‌بوو له شاره‌كان، به تایبه‌تى له به‌غداد، به‌ڵام ناڕه‌زاى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى له كه‌مترین ئاستیدا بوو. له‌گه‌ڵ كۆتایی شه‌ڕدا ناڕه‌زاییه ناوخۆییه‌كان توندتر بوونه‌وه، پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌كانیش به شێوه‌یه‌كى ساده پێكهاته‌یه‌كى ڕێكخراویان نه‌بوو بۆ پشت به‌ستن پێى. ڕ‌ژێمى عێراق له قه‌یراندا بوو، به‌ڵام هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیۆنیش له هه‌مان بارودۆخدا بوو. ڕ‌ژێمى به‌عس له خراپترین ماوه‌كانیدا بوو له‌و كاته‌وه‌ى هاتبووه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، زۆربه‌ى پارته‌كانیش سیاسه‌تى ئاشتبوونه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد.
لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئۆپۆزسیۆن
ئیسلامیه‌كان كه هه‌موو متمانه‌یه‌كى خۆیان له سه‌ر هێزه‌كانى ئێران بنیات نابوو، یان ته‌نانه‌ت زیاتر له‌وه‌ش په‌یوه‌ندیان ده‌كرد به یه‌كه‌كانى باسیجى ئێران، كه ئه‌مه‌ش دواتر زۆر دڵخۆشكه‌ر نه‌بوو. چالاكیه‌كانیان له ژێر چاودێرى ئێران‌دا به‌رێوه‌ده‌چوو، شوێنكه‌وتۆه‌كانیان له وڵاتانى تر‌ى عه‌ره‌بى وه‌كو سوریا، ڕاهاتبوون له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق له هه‌ر هێرشێكى نوێى ئێران‌دا، له ئێستادا په‌نابه‌رن له وڵاتانى سوید‌و ئه‌وروپا. پارته كوردییه‌كان ئاشتیان هه‌ڵبژارد به هیواى پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانیان. پارتى كۆمۆنیستى عێراقى به‌ش به‌حاڵى خۆى هه‌وڵیدا هه‌ندێك مه‌رج دابنێت: له‌وانه‌ش پێویسته هه‌رگفتوگۆیه‌ك له گه‌ڵ حكومه‌ت بكرێت به شێوه‌یه‌كى كۆمه‌ڵى و ئاشكرا بێت، و نیازپاكى له كۆبونه‌وه‌كاندا هه‌بێت، وه‌ك ئازادكردنى زیندانیه سیاسیه‌كان. هه‌تاوه‌كو چه‌ند ڕۆژێكى كه‌م پێش داگیركردنى كۆیت، زۆربه‌ى سه‌ركرده ئۆپۆزیسیۆنه‌كانى عێراق خه‌ریكى دۆزینه‌وه‌ى باشترین ڕێگابوون بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكى شیاو له‌گه‌ڵ ڕژێم.
له‌كاتى شه‌ڕى 1980 بۆ 1988، نیشتیمانپه‌روه‌رى (نه‌ته‌وه‌یى بوون) هه‌ستێكى زاڵ و دیاربوو بۆ به‌رگریكردن له وڵات له دژى داگیركارى. به‌ڵام له دواى ڕاوه‌ستانى شه‌ڕ، كاتێك كێشه ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گه‌شه‌یان سه‌ند، و دواتر دواى داگیركردنى كویت كاتێك سه‌دام حوسین جارێكى تر وازى له شه‌توئه‌لعه‌ره‌ب هێنا له پێناو بێ لایه‌نكردنى ئێران له كێشه‌كان. شێوازى دووه‌مى نیشتیمان په‌روه‌رى سه‌ریهه‌ڵدا، كه په‌یوه‌ندى كرد به به‌ره‌ى پارێزگارى له نیشتیمان له دژیكردنى فه‌رمانڕه‌واى ڕژێم و ئه‌و سیاسه‌ته ترسناك و گه‌مژانه‌ى كه‌جێبه‌جێ ده‌كرد.
ئۆپۆزیسیۆن چاودێرى داگیركردنى كویتان ده‌كرد و ده‌ترسان له ئه‌گه‌رى دووباره نوێبوونه‌وه‌ى هه‌ستى نیشتیمانپه‌روه‌رى عێراقى، به بێ دركردن به‌وه‌ى كه ئه‌م جاره له‌وانه‌یه به‌ره‌و ناوخۆ بێت. خه‌ڵكى ئه‌م جه‌نگه نوێیه‌یان نه‌ویست. كاتێك ده‌ستیپێكرد، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى ناچارى په‌سه‌ندیان كرد، به‌ڵام هیوایان ده‌خواست كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى بریتی بێت له ڕووخانى سه‌دام حوسین.
له‌و ماوه‌یه‌دا، له شێوازى ره‌فتاره‌كانى سه‌دام ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وت كه ئه‌و ده‌یه‌وێت ئایدۆلۆژیا به‌كاربهێنێت بۆ دووباره زیندوكردنه‌وه‌ى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى. ئه‌و هه‌وڵێكى زۆى دا بۆ نوێكردنه‌وه‌ى ده‌ركه‌وتنه ئایدۆلۆژیه‌كانى، به‌ڵام له سه‌ر بنه‌مایه‌كى ئیسلامیانه. ئه‌و خومه‌ینى به‌زاند، و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و (جێگرى خوادیه).خواستى هاوڵاتیانى عێراقى له ئاستى قبوڵ كردنى ئه‌م كاره‌دا نه‌بوو، به‌ڵام ئۆپۆیسیۆن هه‌ڵسه‌نگاندێكى هه‌ڵه‌ى كرد بۆ ئه‌وه‌ى كه تا چى ڕاده‌یه‌ك ناڕه‌زاى هاوڵاتیان گه‌شه‌ى كردوه. ئامرازه‌كانى پێوانه‌كردنى خواستى جه‌ماوه‌ر له ئاستى پێویستدا نه‌بوو. توێژینه‌وه‌ى گرنگ له سه‌ر بوارى كومه‌ڵایه‌تى و ئابورى له وڵات‌دا نه‌بوو. ته‌نها هه‌واڵى سیاسى دزه‌ى ده‌كرد كه ئۆپۆزیسیۆن به شێوه‌یه‌كى ناسه‌ركه‌وتوانه لێكدانه‌وه‌یان بۆى ده‌كرد. هه‌ندێك ڕاهاتبوون له سه‌ر بڕیاردان له سه‌ر هه‌ستى جه‌ماوه‌ر له سه‌ربنه‌ماى كاردانه‌وه‌ى خۆیان بۆ ڕووداوه‌كان، بۆ نمونه كیمابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سێ ساڵ دواتر ئه‌وه ڕوون بوویه‌وه كه زۆربه‌ى كورده‌كان بۆ یه‌كه‌م جار گوێیان له كیمابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه بوو له دواى ڕاپه‌رین، كاتێك شۆرشگێره‌كان ڤیدیۆى كیمابارانه‌كه‌یان پیشان دا، چه‌ندین دیمه‌نى باوه‌ڕپێنه‌كراو گریانى جه‌ماوه‌رى تێدابوو هه‌ركاتێك كه پیشانده‌درا.
ئابووری عیراق، كێشه گه‌وره‌كه
ناڕه‌زایى ڕاسته‌قینه سه‌رچاوه‌ى گرت له قه‌یرانى ئابورییه‌وه، له چوار ملیۆن كرێكارى عێراقى ملیۆنێكیان چه‌كیان پێهه‌ڵگیرابوو. زۆربه‌ى ئه‌وانه‌یشى كه تۆمار (تجنید) كرابوون زۆر بێزار بوون. له كاتى جه‌نگ دژى ئێران، یه‌ده‌كى دراوى عێراق زۆر دابه‌زى له 37 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 2 ملیار دۆلار. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاورده‌ى عێراق له كه‌ل و په‌ل له ئاستى 11 ملیار دۆلار مایه‌وه له سالێكدا، به‌زبوونه‌وه له زیادبوونى پێویستى هاورده‌كردن له سه‌دا 80 ى پێداویستى خۆراكى وڵات بوو. بۆ یه‌كه‌م جار له ژێر فه‌رمانڕه‌واى صه‌دامدا، دابین كردنى خۆراك بۆ هاوڵاتیان كێشه‌یه‌كى گه‌وره بوو. نرخى شتومه‌كه سه‌ره‌تاییه‌كان زۆر به‌رز بوونه‌وه، خه‌ڵكى له نزمترین ستانداردى جیهانیدا ژیانیان به‌سه‌رده‌برد نه‌ك ته‌نها بۆ خه‌ڵكى هه‌ژار به‌ڵكو هه‌روه‌ها بۆ چینى مامناوه‌ندیش.
سعدون حمادى، وه‌زیرى دارایى ده‌ركه‌وت له سه‌ر ته‌له‌فیزۆنى ره‌سمى حكومه‌ت له دواى داگیركردنى كویت بۆ ئه‌وه‌ى به خه‌ڵكى برسى عێراق بلێت كه داگیركردنى كویت ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى عێراق بتوانێت ئه‌و قه‌رزه ده‌ره‌كیه زۆره‌ى كه له سه‌ریه‌تى بیداته‌وه له ماوه‌ى ته‌نها 2 بۆ 4 ساڵدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جه‌ماوه‌ر به شێوه‌یه‌كى گشتى بیرۆكه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌یان پێ باش نه‌بوو. له سه‌روى هه‌موویشیه‌وه، ئه‌وان جه‌نگێكى تریان نه‌ده‌ویست بۆ عێراق، و به‌شێوه‌یه‌كى ئازادانه بیروبۆچوونى خۆیان ده‌رده‌بڕى بۆ ڕژنامه‌نووسه ڕۆژئاواییه‌كان له سه‌ر شه‌قامه‌كانى به‌غداد.
ڕاپۆرته‌كانى تر له ناو ئۆپۆزیسیۆنى عێراقى له ده‌ره‌وه ده‌ستیان كرد به قسه كردن له سه‌ر دروستبوونى ناڕه‌زاى كومه‌ڵایه‌تى له به‌سره، موصڵ و ناوچه‌ى سه‌وره له به‌غداد. موصڵ به‌رزترین ڕێژه‌ى قوربانى له نێوان پله‌داره گه‌نجه‌كان له جه‌نگ له ئێران تۆماركرد، و به‌سره زۆرترین قوربانى مه‌ده‌نى و زیانى مادى به‌ركه‌وت. ئه‌ل سه‌وره هه‌ندێك قوتابى تێدا بوو هه‌وڵیانده‌دا ره‌فزى په‌یوه‌ندیكردن به سوپاوه بكه‌ن. دواتر، خوێندكاران له قوتابخانه سه‌ره‌تایى، ناوه‌ندى و دواناوه‌ندییه‌كان له به‌غداد نامیلكه‌ى به ده‌ست نوسراویان بڵاو ده‌كرده‌وه له دژى جه‌نگى داهاتوو. له نۆڤه‌مبه‌رى 1990، خۆپیشاندانێكى فراوانى قوتابیان ئه‌نجامدرا له دژى حكومه‌ت له به‌غداد. سه‌میر ئه‌ل شێخلى، وه‌زیرى ناوخۆ چاره‌سه‌رێكى ساده‌ى دانا: گواستنه‌وه‌ى 2 ملیۆن له دانیشتوانى پایته‌خت. ( ئه‌و سه‌ركه‌وتوو بوو له گواستنه‌وه‌ى كه‌متر له ملیۆنێك)
هیلاك بوونى سوپا (Exhaustion of the Army)
له ناو سوپاش ناڕه‌زایه‌تیه‌كان په‌ره‌یان سه‌ند، له ساڵى 1977 ه‌وه سوپاى عێراق زیادى كردبوو له 140 هه‌زاره‌وه بۆ نزیكه‌ى ملیۆنێك سه‌رباز. زیاتر له 700 هه‌زار مه‌ده‌نى تۆماركرابوون بۆ په‌یوه‌ندى كردن به هێزه كاتیه‌كانه‌وه كه پێی ده‌وترا "جه‌یشی شه‌عبى". له ناو ئه‌و سوپا گه‌وره‌و تێكه‌ڵه‌دا پێكهاته‌ى گرنگى دژه حكومه‌تى له خۆگرتبوو. هه‌ندێك له ئه‌ندامانى عه‌شیره‌ته كورده‌كان هێزى صه‌لاحه‌دینیان پێكهێنا له ناو جه‌یشی شه‌عبى، كه له لایه‌ن سه‌ركرده‌ى عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه به‌رێوه‌ده‌برا له به‌رامبه‌ردا پاداشت ده‌كران بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكیان. جه‌یشی شه‌عبى چیدى ته‌نها له عه‌ره‌به‌كان و ئه‌ندامه‌كانى حزبى به‌عس پێكنه‌هاتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كادیره‌كانى به‌عس ئه‌وانى تریان كۆنترۆڵ كردبوو، به‌ڵام له سوپاى نیزامی‌دا، عه‌ره‌به شیعه‌كان له سه‌دا 80 ى هێزه جه‌نگاوه‌ره‌كانیان پێكده‌هێنا، به‌ڵام ته‌نها له سه‌دا 20 فه‌رمانده‌كانى سوپایان له ده‌ستدا بوو.
له ساڵى 1973 بۆ 1980، ده‌سه‌ڵاتى شه‌خصى صه‌دام زۆر زیادى كرد، شوێن و پۆسته گرنگه‌كانى سوپا عێراق پڕكرانه‌وه به كاسانێكى نزیك له عه‌شیره‌ت و شوێنى له دایكبوونى سه‌دام. له ماوه‌ى نێوان جه‌نگى ئێران و عێراق، تكریتییه‌كان زیاتر ڕۆڵى سه‌ركردایه‌تى كردنیان ده‌بینى بۆ زیادكردنى ژماره‌ى فه‌رمانده‌كان و كاربه‌ده‌سته‌كان له پێناو به‌كارهێنان و سوود وه‌رگرتن له هه‌موو پسپۆریی و توانا سه‌ربازییه‌كان، له ناویشیاندا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى خانه‌نیشین بوون.
له به‌ر ئه‌م هۆكارانه، سوپاكه یان به‌شێكى گه‌وره‌ى سوپاكه كێشه‌یه‌كى گه‌وره بوو بۆ ڕژێم له پشووه كه‌مه‌كه‌ى نێوان جه‌نگه‌كان. له ڕاستیدا بنكه‌یه‌كى فراوانى جه‌ماوه‌رى به‌ده‌ستهێنا بوو، به‌ڵام له سه‌ر بنه‌ماى تێچوونێكى زۆرى سیاسى و ئابوورى بوو بۆ ڕژێم. یه‌كێك له نیشانه‌كانى نه‌خۆشیه‌كى گوشنده له ناو سوپاى عێراق بریتی بوو له ده‌ركردن (گرد)، له نۆڤه‌مبه‌رى 1990، نزار خه‌زره‌جى وه‌ك رئیس ئه‌ركان و به‌دوایدا عه‌بدولجه‌بار شه‌نشل وه‌كو وه‌زیرى به‌رگرى له دیسه‌مبه‌ر ده‌ركران.
دوو بۆچوونی جیاواز له‌ناو سوپادا
له ئاستێكى باڵا له ناو سوپادا به‌ره‌یه‌كى به‌هێزى دژه صه‌دام ده‌ركه‌وت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌خه‌نه‌كانیان زۆر ناڕوون و به‌ئاگاییه‌وه بوو. هه‌ندێك پشتگیرى داگیركردنى كویتى ده‌كرد به‌ڵام له‌گه‌ڵ كاته‌كه‌یدا نه‌بوون: عێراق ڕێگه‌ى خۆش كرد بۆ ڕۆژئاوا وكۆكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له ناو زستاندا و ده‌ستكردن به هێرشكردن پێش ئه‌وه‌ى هاوین بێت، له كاتێكدا داگیركردنه‌كه‌ى مارس بووه هۆى دواخستنى هێرشى-پێچه‌وانه‌ى هاوپه‌یمانان تاوه‌كو زستانى داهاتوو. ئه‌وانى تر دژى داگیركردنى كویت بوون له به‌رئه‌وه‌ى ڕێگه‌ى هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیلى تێدا نه‌بوو.
ئه‌وان پێشبینى ئه‌وه‌یان كرد كه ده‌وڵه‌ته‌كانى تر له‌وانه‌یه جه‌نگه‌كه بقۆزنه‌وه بۆ ئامانجه‌كانى خۆیان.. هه‌وڵى توركیا بۆ گه‌یشتن به كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوك، چوونه‌ناوه‌وه‌ى ئیسرائیل بۆ ئوردن، یان له‌وانه‌یه ئێران مه‌نده‌لى و به‌سره داگیربكات. ته‌نها كه‌مینه‌یه‌كى بچوك پێیان وابوو سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، له سه‌ره‌تادا له كاتى كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمانده‌كانى سوپا، صه‌دام گفتوگۆكانى به‌وه ده‌سپێكرد كه خۆى هه‌ڵده‌ستێت به وردبوونه‌وه له ڕاپۆرته‌كان به‌وه‌ى كه زۆرینه‌یان پیشتگیرى سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌كه‌ن. به‌ڵام له سێداره‌دانه‌كانیش به خێراى به‌دواى دا هات. به نزیكه‌ى 600 فه‌رمانده كوژرا، به پێى ڕاپۆرته كوردیه‌كان له نۆڤه‌مبه‌رى 1990.
له ئاستێكى نزمدا، كه‌سانێك كه بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى ده‌یه‌یه‌ك جه‌نگاوه‌رى زۆر باش بوون به شێوه‌یه‌كى ساده بێزار و هیلاك بوون. حاڵه‌تى ئه‌حمه‌دى عه‌ریف نمونه‌یه‌كه له‌وانه كه ده‌گێرێته‌وه و ده‌لێت." من ناسنامه‌كه‌م ساخته كردبوو منى وه‌ك جوتیار ده‌ناساند له پێناو ئه‌وه‌ى جارێكى تر تۆمار نه‌كرێم له سوپادا. به‌ڵام دواى دوو مانگ ئه‌و بڕیاره‌ى كه جوتیارى ده‌به‌خشى له خزمه‌تى سه‌ربازى هه‌ڵوه‌شایه‌وه. زۆر هه‌وڵم دا ئیجازه‌یه‌ك وه‌ربگرم به به‌كارهێنانى ئاڵتونه‌كانى دایكم و ته‌نانه‌ت هه‌ڵقه‌ى ماره‌بڕینه‌كیشى، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو: ئه‌وه زۆر گرانبوو. فه‌رمانده‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندبوون. سه‌ربازه به‌دبه‌خته‌كان ئه‌وانه بوون كه بیاتوانیایه فه‌رمانێكى گواستنه‌وه بكڕن بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنكى دور له كویت. به‌ختم كرایه‌وه كاتێك سه‌ربازێك له عه‌شیره‌تى ئه‌لبو هیجام چرپاندى به گوێم‌دا كه ئه‌و ده‌ڕوات بۆ بیابان و ده‌گه‌رێت به شوێن په‌ناگه‌یه‌كدا له زلكاوه‌كانى هه‌وار ئه‌ل هه‌مار، هه‌روه‌كو ئه‌و ئه‌م كاره‌ى كردبوو پێشتر. ئه‌و منى بانگێشت كرد بۆ ئه‌وه‌ى بڕۆم له گه‌ڵى به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى كه به‌كه‌س نه‌ڵێم . چووم له گه‌ڵى".
چاره‌نوسی سه‌ربازه هه‌ڵهاتووه‌كان
له نامه‌یه‌كدا كه سه‌ربازێكى هه‌ڵهاتوو نوسیبووى بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاتووه و ده‌ڵێت " قاچاخچیه‌كان كه بازرگانیان ده‌كرد به چاى ، مه‌ڕ و جگه‌ره‌وه بێ كار بوون پێش داگیركردنى كویت: له ئێستادا ناوچه‌كه‌یان، سنورى توركیا و عێراق بووته شوێنێكى ده‌وڵه‌مه‌ند. نه‌ك ته‌نها بارزگانى پێداویستى خواردن ده‌كه‌ن به‌ڵكو شتومه‌كى نوێیش بازرگانى پێوه ده‌كه‌ن وه‌ك سه‌ربازى هه‌ڵهاتوو. تۆ ده‌بوایه 500 دینارى عێراقیت بدایه ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رباز بویتایه، 1000 دینار ئه‌گه‌ر فه‌رمانده بویتایه. نزیكه‌ى 100 كه‌س به قاچاخ برا بۆ ناو توركیا، له ناویشیاندا دوو فه‌رمانده". هۆشیار زێبارى، به‌رپرس و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ده‌گێرێته‌وه كه سه‌ربازه كورده هه‌ڵهاتووه‌كان ووتویانه كه باره‌گا سه‌ربازییه‌كانیان له سه‌ر سنوره‌كانى كویت و سعودیه ده‌وره درا بوو به مین (ئه‌ڵغام) كه چێنرابوون له لایه‌ن فه‌وجێكى تره‌وه كه گواسترابوونه‌وه بۆ شێوێنێكى تر. مینه‌كان له‌وێ دانه‌نرابوون بۆ پارێزگارى له خۆكردن، به‌ڵكو بۆ ڕێگه‌گرتن بوو له سه‌ربازه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى شوێنه‌كانى خۆیان جێنه‌هێلن و بچه‌نه به‌ره‌یه‌كى تره‌وه.
پارته ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كان له عێراق ژماره‌ى سه‌ربازه هه‌ڵهاتووه‌كان ده‌خه‌ملێنن به هه‌زاران هه‌ڵهاتوو ته‌نانه‌ت پێش ده‌ستپێكردنى شه‌ڕ. ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆرش (مجلیس قیاده الپوره)، ده‌سته‌ى باڵاى فه‌رمانڕه‌واى له عێراق مه‌رسومێكیان ده‌ركرد به ژماره 11078، كه فه‌رمانى ده‌كرد به ده‌ستبه‌سه‌ركردنى خێزان و خزم و كوسوكارى سه‌ربازه هه‌ڵهاتووه‌كان. ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتى نوسراوێكى نهێنى ده‌ركرد كه بڕیارى دابوو به چاودێرى كردنى به‌رده‌وامى پێكهاته گوماناوییه‌كان له سوپادا و لابردنیان له شوێنه هه‌ستیاره‌كان و سه‌ركردایه‌تى سوپا. ئه‌وان فه‌رمانده‌ى یه‌كه‌كانیان ئاگادار كردبوویه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌بوونى "هه‌ڵوێستى نێگه‌تیڤ له ناو سه‌ربازه عێراقیه‌كان، به تایبه‌تیش ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان بۆ هاوڵاتى مه‌ده‌نى كویتى ده‌رباره‌ى كه‌مى خۆراك، ته‌نانه‌ت گۆرینه‌وه‌ى چه‌ك و پێداویستى سه‌ربازى له به‌رامبه‌ر خۆراك".
خه‌یاڵه‌كانى ڕژێم، نه‌زانی ئۆپۆزیسیۆن
له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما گوماناویانه صه‌دام هه‌وڵیدا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى دوودڵى عێراق. دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى هه‌ستى نیشتیمانى (نه‌ته‌وه‌یی بوون) بۆ عێراق، صه‌دام ئه‌م بابه‌ته‌ى تێكه‌ڵ به هه‌ستى به‌هێزى ئیسلام كرد. له‌مه‌شدا بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان له جیهانى عه‌ره‌بیدا یارمه‌تیاندا، له ناویشیاندا جبهه‌ى ئیسلامى بۆ ڕزگاركردن له جه‌زائیر، جه‌بهه‌ى ئیسلامى نه‌ته‌وه‌یى حه‌سه‌ن ئه‌ل تورابى له سودان، پارته‌كه‌ى ڕاشد ئه‌ل غه‌نوشى له تونس، ئیخوان موسلیمین له ئوردن و ئه‌وانى تر. ئه‌و هه‌وڵیدا بۆ جۆشدانى دڵ گه‌رمى عه‌ره‌ب به ڕاگه‌یاندنى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و كه ته‌نها سه‌ركرده‌ى به‌هێزه ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل بكات. هه‌روه‌ها صه‌دام ده‌بوایه كه خه‌ڵكى عێراق قه‌ناعه‌ت پێ‌بكا كه كێشه‌ش بۆ ڕۆژئاوا دروست ده‌كات. سه‌رۆكى عێراق ئاماده بوو كه زیانێكى گیانى زۆر به‌ر خه‌ڵكى عێراق بكه‌وێت له پێناو زیان پێگه‌یاندنى گیانى له ناو ریزه‌كانى هاوپه‌یمانان.
سه‌دام: فه‌رمانم له خوداوه وه‌رگرتووه
ستراتیجى بیركردنه‌وه‌ى صه‌دام له سه‌روبه‌ندى ده‌ستپێكردنى جه‌نگ بوونه جێگه‌ى گومانێكى زۆر. واده‌رده‌كه‌وت كه ئه‌و به‌ڕاستى باوه‌ڕى به‌وه هه‌بوو كه سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى تۆماركردوه به سه‌ر خومه‌ینیدا له ماوه‌ى سه‌ركێشیه‌كه‌ى پێشووى. ده‌قى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى له نێوان فه‌رمانده باڵاكانى سوپا له كویت له ئۆكتۆبه‌رى 1990 ده‌رى ده‌خات كه زۆرێك له‌وان تووشى سه‌رسوڕمان بوون بۆ بینینى سه‌رۆك له‌وێ .. ئه‌مه‌ش به ڕوونى بێمتمانه‌یى صه‌دام ده‌رده‌خات به جه‌نڕاڵه‌كانى. له سیاقى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، صه‌دام وتى "ئه‌و فه‌رمانى پێده‌كرێت له ئاسمانه‌وه بۆ داگیركردنى كویت: " خودا شاهیده به سه‌رمه‌وه، ئه‌و باڵاده‌سته و ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت رووده‌دا ده‌بێت ڕووبدات" صه‌دام ڕایگه‌یاند " ئه‌م بڕیاره وه‌رگیراوه له خوداوه ... ڕۆڵى له‌م بڕیاره‌دا هیچ نه‌بووه"
پێشبینى ئه‌وه‌یانكرد كه جه‌نگ له‌وانه‌یه ده‌ستپێبكات به هێرشى ئاسمانى هاوپه‌یمانان، صه‌دام ئامۆژگارى فه‌رمانده‌كانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر زه‌مینه‌كاندا بمێننه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكه‌ن هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌ركه‌وتوو نابێت ... له سه‌ر وشكانى جه‌نگه‌كه چیرۆكێكى تره. له سه‌ر وشكانى ئه‌مریكیه‌كان له توانایاندا نیه هێزه وشكانیه‌كانیان به شێوه‌یه‌كى به‌هێز وه‌كو ئێوه به‌كاربهێنن" له لێكدانه‌وه‌ى كۆتایدا، ئه‌و وتى هێزى نه‌وت سه‌رده‌كه‌وێت :" ئێمه له سه‌دا 20 یه‌ده‌گى نه‌وتى جیهانمان هه‌یه. سزا و ئابڵوقه ئابوریه‌كان لاده‌برێن نه‌ك له به‌ر خاترى چاوى ئێمه، به‌ڵكو له به‌ر خاتر نه‌وته‌كه‌مان.
جه‌نڕاڵه سه‌ربازییه‌كان هیچان پێنه‌ده‌كرا زیاتر له‌وه‌ى كه به ده‌نگێكى نزم رازیبوونى خۆیان نیشانده‌دا، هه‌روه‌ها زۆر قورس بوو بۆ ئۆپۆزیسۆن بۆ ئه‌وه‌ى ڕایه‌كى به‌هێزى جیاوازیان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئازارى شكسته‌كه‌یان له هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌هێزى هه‌ستى نیشتیمانى له جه‌نگى یه‌كه‌م هێشتا سارێژ نه‌بووبوو، نه‌زانینى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م جاره به‌چى ئاڕاسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات، ئه‌وان نه‌یانده‌ویست جارێكى تر هه‌مان هه‌ڵه دووباره‌بكه‌نه‌وه. هه‌موویان ره‌خنه‌یان له داگیركردنى كویت و خستنه‌باڵى بۆ عێراق ده‌گرت، داوایان ده‌كرد عێراق پاشه‌كشێ بكات، هیچان ئه‌و هیوایه‌یان له ده‌ستنه‌دا كه له‌وانه‌یه صه‌دام ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بێت. به‌ڵام هه‌ندێكیان ده‌ترسان له له‌ده‌ستدانى مافى ئه‌خلاقى بۆ دژایه‌تى كردنى ڕژێم ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌چنه پاڵ عێراق له دژى ڕۆژئاوا.
دواى ئه‌وه‌ى شه‌ڕى ئاسمانى ده‌ستیپێكرد له 19 ینایرى 1991، محمد باقر ئه‌ل حه‌كیم له به‌یانێكدا كه له ئوردن ده‌رى كرد فه‌رمانیكرد به شوێنكه‌وتووه‌كانى له ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له عێراق بۆ په‌یوه‌ندیكردن به باڵه سه‌ربازییه رێكخراوه‌كه‌ى، و فه‌رمانیكرد به‌وانه‌ى كه جێگیركراون له نزیك سنورى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق له دژى ده‌ستدرێژییه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بوه‌ستنه‌وه. هه‌روه‌ها پارتى كۆمۆنیستى عێراقیش سه‌رزه‌نشتى هێرشه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى كرد، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، دژى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى جه‌نگ و كۆكردنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى هاوپه‌یمانان بوو. به‌ره‌ى كوردستانى كه پێكهاتووبوو له پارته كوردییه‌كان و به‌شێك له كورده‌كانى ناو حزبى كۆمۆنیستى عێراق، هه‌موو چالاكیه سه‌ربازییه‌كانیان وه‌ستاند له دژى هێزه‌كانى عێراق له كوردستان تاوه‌كو نه‌وترێت "له پشته‌وه چه‌قۆیان له سوپاى عێراق داوه". هه‌روه‌كو بارودۆخه‌كه به‌ره‌وپێشچوونى به خۆیه‌وه بینى به‌ره‌و ڕاپه‌رینى جه‌ماوه‌رى، پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌كان كۆتایان به پێشبینیكردنێكى له‌و شێوه‌یه هێنا.
خه‌ڵكى ڕاپه‌رین (The People Rise Up)
ستراتیجى ڕاسته‌قه‌ینه‌ى صه‌دام ئه‌وه بوو كه خستیه‌ڕوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كویت.. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه له سه‌ر بوونى ستراتیجێكى تر.. ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره بوو. هێرشه ئاسمانیه‌كان كه ئه‌و پێی وابوو كه دوو بۆ سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، زیاتر له مانگێكى خایاند. ئیسرائیل هیچ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كى نه‌بوو، ئه‌وروپا به خێراى چووه پاڵ ئیداره‌ى بۆش. قه‌یرانى كه‌مى نه‌وت ڕووى نه‌دا وه‌ك صه‌دام پێشبینى ده‌كرد. جه‌نگى زه‌مینى كه صه‌دام زۆر به متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه چاوه‌رێ ده‌كرد هه‌رگیز ڕووى نه‌دا. له جیاتى ئه‌وه خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ڕوویدا. سوپاى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه فه‌رمانى پێده‌كرا به‌ڵام شه‌ڕیان نه‌ده‌كرد. ئه‌و داڕووخانه‌ى به سه‌ر وڵات‌دا هات ته‌نانه‌ت له خه‌یاڵیش به‌ده‌ر بوو.
له دواى داڕووخان و وێرانبوون رادیۆى به‌غداد باسى جه‌نگه‌كه‌ى ده‌كرد وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره، و كشانه‌وه‌كه‌ى به پاڵه‌وانێتى وه‌سف ده‌كرد، ئه‌م ڕووداوانه چیرۆكى جه‌نراڵێكى دۆراوى ئیتاڵى له ئه‌ل ئه‌له‌مایه له‌لایه‌ن جه‌نراڵ مۆنتۆغمرى به بیر خه‌ڵكى عێراق ده‌هێنایه‌وه. كاتێك كه سه‌رزه‌نشت ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ى كه ڕێگه‌ى داوه هه‌موو به‌شه‌كانى سوپاكه‌ى له جه‌نگه‌كه هه‌ڵبێن، ئه‌و زۆر به ئازایانه ووتووبووى "به‌ڵى ئێمه ڕامانكرد – به‌ڵام وه‌كو شێره‌كان". بۆ جوتیاره‌كان كه به‌شێكى زۆرى سوپاى عێراقیان پێكده‌هێنا، شێتێكى وا مه‌حاڵ بوو. بۆ ئه‌وان ئه‌زموونى ڕاكردن له به‌ره‌ى جه‌نگ كۆتایى هاتبوو له كوشتنى به‌كۆمه‌ڵ وه‌ك ئه‌وه وابوو له سه‌ر ڕێگاى مردن له ئه‌ل متلاع.
له سه‌روو به‌ندى ئه‌م فه‌وزایه‌دا خه‌ڵكى عێراق ڕاپه‌رین له دژى دیكتاتۆرى عێراق.ئه‌وه ڕاپه‌رینێكى جه‌ماوه‌رى بوو كه تیایدا هه‌موو سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له چه‌پڕه‌وه میانڕه‌وه‌كانه‌وه بۆ پیاوه ئاینیه ته‌قلیدیه‌كان بانگه‌شه‌یان ده‌كرد بۆى به درێژایى جه‌نگ له ساڵى 1980 بۆ 1988. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌یان بێ هیوابوون له‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر ڕووبدات و هیچ كامیانیش ئاماده‌كارییه‌كى باشیان نه‌كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى به پراكتیكى جێبه‌جێى بكه‌ن.
راپه‌ڕین له كوێوه ده‌ستی پێكرد؟
له ناو سیناریۆ دیاره‌كانى ئۆپۆزیسیۆن بریتى بوون له رێكخستنى زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندانى سیاسى له كاتى قه‌یراندا، له كاتێكدا كه حزبى ده‌سه‌ڵاتدارو ده‌زگاى ئاسایش له ڕووى سیاسیه‌وه دابرێنراوه و له ڕووى هه‌یكه‌لیشه‌وه داڕووخاوه. ئه‌م خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریانه ده‌بێته هۆى یه‌كگرتنى خه‌ڵك، دابڕانى زیاترى ڕژێم، سه‌ركه‌وتن به سه‌ر پله‌داره سه‌ربازییه‌كان. ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا شۆرشى سه‌ربازى ڕووده‌دات، كه جه‌نگه‌كه بگاته پایته‌خت. ئه‌و پرۆژه‌یه پێویستى به سه‌ركردایه‌تیه‌كى به‌هێزه له گه‌ڵ تۆڕێكى فراوان له كادیرى شاره‌زا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى هه‌واڵگرى، په‌رچه‌كردارى زۆر خێرا بۆ پێشكه‌وتن، به وریاییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن كردن بۆ هه‌ست و مه‌یلى كه‌سانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى، پلاندانان بۆ كاروئه‌رك و شوێنه‌كانى یه‌كه‌كان. ئه‌وه‌ش پێویستى به سه‌ركرده‌ى زۆر شاره‌زاو لێهاتوو هه‌یه بۆ زاڵبوون به سه‌ر فره ئیتنى و ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى له عێراقدا.
قه‌یرانه‌كه ڕووى نه‌دا وه‌كو ئه‌وه‌ى كه پێشبینى كرابوو. سوپا كه سێ یه‌كى سه‌ربازه‌كانى له‌ده‌ستدابوو و هه‌ڵوه‌شابوویه‌وه. گرنگتر له‌وه‌ش، ده‌زگاى ئاسایشیش به‌خێراى كۆنتڕۆڵى باروودۆخه‌كه‌ى له‌ده‌ست ده‌رچووبوو. ناڕازیه‌تى جه‌ماوه‌رى ده‌ستی پێكردبوو له 1988 ه‌وه، بارودۆخه‌كه ته‌قیه‌وه به كشانه‌وه‌ى سه‌رباز و فه‌رمانده‌كان كه ڕزگاریان بوو بوو له كاره‌ساتى ئه‌ل موته‌لا.
یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ى شۆرشه‌كه له شارۆچه‌كه سونیه‌كانى ئه‌بو ئه‌ل خه‌صیب و زوبیر، نزیكه‌ى 60 بۆ 70 كیلۆمه‌تر له باشورى به‌صره. ئه‌وه كۆتا ڕۆژى مانگی دوو بوو له ساڵى 1991، سێ ڕۆژ پێش خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى فه‌رمى عێراق بۆ جێنڕاڵ نورمان شوارتكسوف له صه‌فوان. شۆرشه‌كه سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا ڕاسته‌وخۆ، و شاره‌كانى تریش به‌دوایدا هاتن: به‌صره، 1 مارس: سوق شیوخ، 2 مارس: ناصریه و نه‌جه‌ف و كوفه، 4 مارس: كه‌ربه‌لا، 7 مارس: پاشان عه‌ماره و حله و كوت و هه‌موو ناوچه‌كانى باشور. له باكور به‌م شێوه‌یه بوو: ڕانیه و چوارقورنه، 5 مارس: كۆی سه‌نجق، 6 مارس: سلێمانى، 7و8 مارس: هه‌ڵه‌بجه و عه‌ربه‌ت، 9 مارس: هه‌ولێر 11 مارس: دهۆك و زاخۆ و شارۆچكه بچوكه‌كانى تر، 10 بۆ 13 مارس: له كۆتایدا كه‌ركوك له 20 مارس.
كارێكى مه‌حاڵه ورده‌كارى هه‌موو ڕووداوه‌كان باس بكرێت له هه‌ر شارێكدا به‌وه‌ى كه چى ڕوویداوه، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كان له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى چاپكراوى عێراقیه‌وه ئاماژه به زنجیره‌یه‌ك ڕووداوى هاوشێوه ده‌كه‌ن له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا. جه‌ماوه‌ر كۆده‌بوونه‌وه له شه‌قامه‌كان بۆ سه‌رزه‌نشتكردنى صه‌دام حوسین و فه‌رمانڕه‌واى به‌عس، دواتر ڕێپێوان و خۆپیشاندانیان ده‌كرد بۆ داگیركردنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى و باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كانى حزبى به‌عس و ده‌زگاى موخابه‌رات و به‌ندینخانه‌كان و ده‌زگاى پۆلیسى مه‌ده‌نى. خه‌ڵكى ته‌قه‌یان ده‌كرد له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى كه دورشمی دیكتاتۆرى پێوه هه‌ڵواسرابوو. هه‌روه‌ك شاره‌كان پاك كرانه‌وه له به‌عسى و موخابه‌رات دواى ئه‌وه‌ى كه كه‌وته ده‌ست شۆرشگێره‌كان.
ئه‌مه وێنه‌یه‌كى گشتیه، به‌ڵام له‌ورده‌كاریدا هه‌روه‌ك زانراوه زۆرجار جیاوازه. ئه‌م نه‌گونجان و ناكۆكیانه له ده‌رنجامى سه‌ختى بارودۆخه‌كه و كه‌مى ئامێرى په‌یوه‌ندىكردن و هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه بووه. نه‌ك ته‌نها له نزیك شارۆچكه‌كان به‌ڵكو ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار له هه‌مان شار نه‌ده‌زانرا چى ده‌گوزرێت له ناوچه‌كانى تر‌ى شاره‌كه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه دره‌نگه بۆ تیگه‌یشتن له بابه‌ته‌كه، به‌ڵام پێویسته هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ڕاپه‌ڕینه‌كان به ئاگایه‌وه بێت. زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه وه‌كو كه‌سایه‌تى رۆڵیان بینى یان كوژراون یاخود خۆیان شاردۆته‌وه له سعودیه یان عێراق، ئه‌وان ده‌ترسن له‌وه‌ى كه خێزانه‌كانیان ئازاریان پێبگه‌ینرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان به نه‌ناسراوى نه‌مێننه‌وه. ئه‌وانه‌ى كه قورسایى ڕاپه‌رینه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتبوو به تایبه‌تى له سه‌ره‌تاكانیدا بریتی بوون له خه‌ڵكى ئاسایى كه به زۆرى پشتگوێخرابوون له‌لایه‌ن میدیاكانى ئۆپۆزیسیۆنه‌وه. ته‌نانه‌ت بارودۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆزبوو: له سه‌ره‌تا پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌كان خۆیان به خاوه‌نى خۆپیشاندانه‌كان ده‌زانى به‌ڵام له كاتى شكستى ڕاپه‌رینه‌كه ئه‌وان خۆیان بێ به‌رى ده‌كرد به ووتنى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مه ڕاپه‌رینى خۆرسكانه‌ى جه‌ماوه‌ر بووه.
تۆماره‌كان به نزیكه‌یى (An Approximate Record)
سه‌ڕه‌راى ئه‌م كێشانه به‌ڵگه‌ى ته‌واومان هه‌یه بۆ دیاریكردنى رێژه‌ى تۆماركراوى شۆرشه‌كان، كه عێراق دابه‌شده‌كات بۆ سێ زۆن: باشور كه زۆرینه‌ى شیعه‌یه، باكور كه سێكته‌رى كورد له‌خۆ ده‌گرێت، و ناوچه‌كانى ناوه‌راست پێك له به‌غدادو ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى و به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ شاره‌كانى ناو سێگۆشه‌ى سوننى كه ده‌ستپێده‌كات له باكورى به‌غداوه به درێژاى ڕووبارى دیجله بۆ خۆرئاواى موسڵ و سنورى سوریا. هه‌ریه‌ك له زۆنه‌كان نه‌ك به ته‌نها له رێگه‌ى ناسنامه‌ى ره‌گه‌زى، ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تى و تایفیه‌كانیانه‌وه جیاده‌كرێنه‌وه، به‌ڵكو هه‌روه‌ها ئه‌مه گرنگه بۆ پلانه‌كه‌مان، له‌رێگه‌ى رێژه‌ى هۆشیارى سیاسى، رێژه‌ى ئازادى هاتوچۆى زانیارى، و مه‌داى تواناى رێكخستن، و باڵانسى هێزه سه‌ربازیه‌كانه‌وه.
له باشور سیناریۆ گریمانه‌یه‌كانى شۆڕش كه له ڕابردودا جارێك له ده‌ره‌وه نه‌خشه‌ى بۆ كێشرا كه به پێچه‌وانه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و شكستى هێنا. هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ربازى یه‌كه‌م شت بوو نه‌ك كۆتا یه‌كێك بوو له ئه‌ڵقه‌كانى ئه‌و زنجیره شۆڕشه‌ى كه به دوایدا هات. هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه سه‌ربازیه‌كه شۆڕشى زوبه‌یر و ئه‌بو ئه‌لخه‌سیب، و به‌سره‌ى لێكه‌وته‌وه كه چه‌كیان هه‌ڵگرت و له‌لایه‌ن سه‌ربازه هه‌ڵهاتوه‌كانه‌وه به‌رێوه‌ده‌براو به هه‌مان شێوه گردبونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر هاووڵاتیه توڕه‌كانى به‌دوادا هات.
سوپاى عێراق ناتوانێت به‌رپرسیارێتی شكسته‌كه هه‌ڵبگرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى شه‌ڕى نه‌كرد. سه‌دام به‌رپرسیاره، تۆمه‌تباركردنى شۆفێرى ئۆتۆمبیلێكى سه‌ربازی خه‌لیل جوه‌یبه‌ر، كه له نێو ئه‌و سه‌ربازانه‌دا بوو زوبێریان به‌جێهێشت به‌ره‌و به‌سره بۆ هه‌ڵگیرساندنى ئاگرى شۆرشه‌كه. ئه‌فسه‌رێك بارودۆخ و حاڵى خه‌ڵك ده‌گێرێته‌وه له زوبێر‌و ئه‌بو ئه‌ل خه‌سیب " ئێمه سوربوین له‌سه‌ر كشانه‌وه، و تا ئه‌نجامدانى سه‌ركێشى شێتانه، كاتێك سه‌دام ڕایگه‌یاند كه پاشه‌كشه ده‌كات له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا به‌ڵام به‌بێ هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تى هێزه هه‌ڵاتوه‌كان.
ئێمه تێگه‌یشتین كه ئه‌و ئه‌یویست هاوپه‌یمانان ئێمه له‌ناوبه‌رن: له‌و كاته‌دا ئه‌و پاسه‌وانى سنورى ده‌ركردبوو بۆ سه‌لامه‌تى خۆى. پێویست بوو ئێمه كه تانك و ئۆتۆمبیله‌كانمان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له هێرشى ئاسمانى. ئێمه 100 كلیۆمه‌تر به‌پێ ڕێمانكرد به‌ره‌و زه‌ویه عێراقیه‌كان، به برسێتى، تینوێتى و هیلاكى. له زوبێر بڕیارماندا كه كۆتایى به سه‌دام و رژێمه‌كه‌ى بهێنین. فیشه‌كمان ده‌نا به‌وێنه‌كانى سه‌دامه‌وه،و سه‌دان سه‌ربازى هه‌ڵاتوو هاتن بۆ ناو شار و په‌یوه‌ندیانكرد به شۆڕشه‌كه‌وه: دوایى نیوه‌رۆ بوین به هه‌زاران كه‌س. هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى پاڵپشتى ئێمه‌یان ده‌كرد و خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستى پێكرد. ئێمه په‌لامارى بیناكانى حزبى به‌عس و باره‌گا ئه‌منیه‌كانماندا. له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا شۆڕشكه گه‌یشته به‌سره، به ته‌واوى له كاتژمیر سێى به‌ره‌به‌یان له یه‌كى مارسدا.
ئاگری راپه‌ڕین له‌به‌سره
راپه‌ڕینه‌كه‌ى به‌سره به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له لایه‌ن ئه‌فسه‌رى عێراقى موحه‌مه‌د ئیبراهیم ولى یه‌وه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرا، كه هێزیكى له ده‌بابه و ئۆتۆمۆبیل و شاحینه‌ى سه‌ربازى كۆكرده‌وه بۆ په‌لاماردانى نوسینگه‌ى پارێزگار، نوسینگه‌ى حزبى به‌عس و باره‌گاكانى ئه‌من. زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى دانیشتوانى به‌سره پاڵپشتى راپه‌ڕینه‌كه‌یان ده‌كرد. زۆرێك له‌وانه‌ى كه به‌شدارى پێكدادانه‌كه‌یان كرد ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 35 ساڵدا بوو. زۆرێك له سه‌ربازه‌كان به‌شداریان له راپه‌ڕینه‌كه‌دا كرد، له نێویاندا فه‌وجى میكانیكى كه شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وته نزیك ته‌نۆما(Tannouma). له‌ژێر بینای كۆمپانیاى باتابۆى دروستكردنى پێلاو به‌رامبه‌ر نوسینگه‌ى پارێزگار، به‌ندیخانه‌یه‌كى نهێنیان دۆزیه‌وه. سه‌دان زیندانى ئازادكران ، هه‌ندێك هاواریان ده‌كرد "بروخێ به‌كر" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌حمه‌د حسن به‌كر، كه ناچاركرا بوو ده‌ست له سه‌رۆك كۆمارى عیراق بكێشێته‌وه له سالى 1979.
ئه‌م راپه‌ڕینه خۆرسكانه‌یه‌ى به‌سره سه‌ركردایه‌تیه‌كى باش و رێكخراو، رێكخستنێكى ته‌واوكار، یان پرۆگرامێكى سیاسى یان سه‌ربازى نه‌بوو. زۆرێك له سه‌ربازه ئازاكان به‌داخ بوون بۆ ئه‌وه‌ى كه مه‌دفه‌عی، ده‌بابه، و چه‌كاكانى تر له‌م لاو ئه‌ولا (له‌و ناوه) فرێدرابوون به‌بێ بونى هیچ پلانێك بۆ ڕۆیشتن به‌ره‌و به‌غدا و نه‌بوونى هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌كانى تر له یه‌كه و به‌شه‌كانى تر كه هێشتا ئاگادارى ئه‌وه نه‌بوون چى رووی‌دابوو له كۆیت. له‌راستیدا كاتێك كه یه‌كه‌م ئه‌فسه‌ر نێردرا بۆ دامركاندنه‌وه‌ى راپه‌ڕینه‌كه ئاڵایه‌كى سپى (هه‌لگرتبوو)و چووه ناو شاره‌كه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به شوێنه‌كه‌یه‌وه، شه‌رمه‌زار كرا‌و ده‌ركرا. ڕاپه‌رینه‌كه‌ى به‌سره هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى ڕاپه‌رین بو له عێراق به‌گشتى.
خه‌ڵكى سوق ئه‌ل شویوخ دواى خه‌ڵكى به‌سره هه‌ستانه‌وه و ڕاپه‌رینیان ده‌ست پێكرد. سێ گروپى چه‌كدار په‌لامارى شاره‌كه‌یاندا (هێرشیانكرده سه‌ر شاره‌كه)، و له‌لایه‌ن عه‌شیره‌ته‌كانى ئه‌هواره‌وه له‌ئه‌هوارى حه‌مار پاڵپشتى ده‌كران به‌سه‌ركردایه‌تى شێخه‌كانى ئه‌بو ئه‌لجاسم و ئه‌بو ئه‌لقاسید. هه‌موو هاوڵاتیان به‌شێوه‌ى جیاواز هاتنه سه‌ر جاده‌كان و تێكه‌ڵى پێكدادانه‌كان بوون به‌ره‌و ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵات له‌شاره‌كه‌دا. عه‌بد ئه‌لشه‌باچه ئه‌ندامى په‌رله‌مان و ئه‌ندامى پێشوى حزبى به‌عس سه‌ركردایه‌تى هه‌ستانه‌وه‌كه‌ى ده‌كرد له رۆژه‌كانى سه‌ره‌تایى ڕاپه‌رینه‌كه.
دروشمه كاره‌ساتاوییه‌كان (Disastrous Slogans)
هه‌ر كه راپه‌ڕینه‌كه په‌ره‌یسه‌ند، ڕوون بووه‌وه كه باشور دژى هه‌ندێك شوێنى گرنگ بوو(شوین كه زیانیان پێگه‌یاندبوون له پێشتردا). یه‌كه‌م شوێن نزیك بوو له هێڵه‌كانى پێشه‌وه ئه‌و شوێنه‌ى كه یه‌كه‌كانى پاسه‌وانى كۆمارى هێشتا له‌وێ مابونه‌وه. دووه‌م، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌ربازه تازه ناونوسكراوه‌كان بوون به شورشگێر، به‌ڵام له‌رووى سیاسیه‌وه پێگه‌یشتوو نه‌بوون. و سێیه‌م، ئیسلامیه‌كان له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى سه‌ركه‌وتنه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیان به شۆرشگیرانه‌وه كرد‌و دروشمى كاره‌ساتبارییان به‌رزكرده‌وه: بنه‌ماى (حوكمى) شیعه‌ى جه‌عفه‌ریان به‌رزكرده‌وه.
شۆرشگێران ده‌ستیان به‌سه‌ر شوێنه‌كاندا ده‌گرت له‌ژێر چاودێرى ئۆپۆزسیۆنه شیعه عێراقیه‌كان كه له ئێران ده‌ژیان. له باره‌گاكانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كانى خوڕه‌م شه‌هر ئه‌و شوێنه‌ى كه شوێنكه‌وتوانى وێنه‌كانى ئه‌و و ڕابه‌رى كۆچكردوو ئایه‌توڵا خومه‌ینیان به‌رزكردبوه‌وه. مه‌حه‌مه‌د باقر ئه‌ل حه‌كیم به رۆژنامه نوسه رۆژئاوایه‌كانى ووت كه ئه‌و چاوه‌روانى چون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى گشتى بوو كه تێیدا هاوڵاتیانى عێراق خۆیان حكومه‌تى خۆیان هه‌ڵبژێرن، و ئه‌وه‌شى وت كه نیه‌تى نه‌بووه كه حوكمى ئیسلامى بسه‌پێنێت. له ناوخۆى عێراق روداوه‌كان شتێكى تریان ئه‌وت." له بازارى ئه‌لشیوخ دروشم و پۆسته‌راتى ئیسلامى....هه‌ڵواسران و دانران له‌و شوێنه‌ى كه وێنه گه‌وره‌كانى سه‌دام حسێنى تێدا هه‌ڵواسرابوو. هه‌ر كه شارى به‌سره و عه‌ماره ئازاد كران له دواى راپه‌ڕینه‌كه، زۆرئاسان بوو بۆ ئۆپۆزسیۆنه عێراقیه‌كان كه له سنوره‌كان بپه‌رنه‌وه و بگه‌رێنه‌وه بۆ ووڵات ، و زۆرێك له‌وان گه‌یشتنه ناسریه، عه‌ماره، نه‌جه‌ف، و كه‌ربه‌لا بۆ دووباره بینینى خێزانه‌كانیان. زۆرێك له‌وان بریارى تۆڵه‌كردنه‌ویان دابوو، و له ئه‌نجامدا زۆر كوشتارى ناپێویست ڕوویدا له باشور.
رۆڵی ئه‌نجومه‌نی باڵا ئیسلامی
سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى كه جه‌نگاوه‌ره به‌ئه‌زمونه‌كانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى ته‌نها یه‌كێك له ئامرازه‌كانى ئه‌و هێزه بوون كه ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌كانى باشوردا گرت، به‌ڵام قسه و كاریان ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئه‌وان دروستكه‌رانى بریار بن. سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازى سه‌ر به ئه‌لحه‌كیم چه‌ند بریارێكى ده‌ركرد و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه" پێویسته هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى بن.... هیچ كردارێك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م چوارچێوه‌یه رێگه‌پێدراو نییه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و لایه‌نه‌نانه‌ش كه له‌ناو خاكى ئێرانه‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێویسته ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى ئه‌لحه‌كیم بن، هیچ پارتێك رێگه پێدراو نیه بۆ ناونوسكردن و كۆكردنه‌وه‌ى خۆبه‌خشه‌كان، نابێ هیچ ئایدیایه‌ك جگه له ئایدیاى راست و دروستى ئیسلامى بڵاوبكریته‌وه."
به پێى وته‌ى مۆفه‌ق ئه‌لروبه‌یعى، سه‌ركرده‌ى حزبى ده‌عوه كه باره‌گاكه‌ى له له‌نده‌ن بوو، ئه‌وانه‌ى كه گه‌ڕانه‌وه بۆ باشور و پۆسته‌راته‌كانى ئه‌لحه‌كیم و خومه‌ینیان به‌رزكرده‌وه به‌ته‌نها بوونه هۆى له‌باربردنى ڕاپه‌رینه‌كه. ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له شاره پیرۆزه‌كانى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لادا چركرده‌وه، "به‌ڵام به‌مه كاراكته‌رێكى زۆر به‌رته‌سكیان به ڕاپه‌رینه‌كه به‌خشى وه‌كو ئه‌وه‌ى كه مه‌سه‌له‌یه‌كى خێزانى بێت." روبه‌یعى ئاماژه‌ى پێكردوه شۆرشگێره سه‌ركه‌وتوه‌كان پێكهاته‌ى جۆراوجۆر بون كه له ره‌گه‌زه‌كانى سونه‌ى چه‌كدار، به‌عسیه‌كان، و چه‌په‌كان و هاووڵاتیان له هه‌موو بواره‌كانى ژیانى له‌خۆده‌گرت.
ئه‌لحه‌كیم ده‌بوو ئه‌وه بزانێت كه حوكمى ئیسلامى كه له‌وانه‌یه له داهاتودا بێته‌دى، كابوس بوو بۆ هاوپه‌یمانه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی (جا چ بۆ كورد، كۆمۆنیسته‌كان، یان عه‌ره‌ب نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت)، ئه‌مه جگه له ئاماژه‌دان به سعودیه و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان كه دژى حوكمى ئیسلامى بوون له عێراق. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیرۆكه‌ى حوكمى ئیسلامى له عێراق ئاماژه‌كانى ملمڵانێى تایفى هه‌ڵگرتبوو. ئه‌مه‌ش هه‌ڵى بۆ سه‌دام ره‌خساند بۆ به‌ده‌ستهینانى پالپشتى ناوخۆى و دوباره به‌ده‌ستهینانه‌وه‌ى هاوسۆزى ڕانه‌گه‌یه‌نراوى نێوده‌وڵه‌تى.
بارودۆخێكى جیاواز (Different Landscape)
له باكور بارودۆخى سیاسى جیاواز بوو. سلێمانى زیاتر له 1000 كیلۆمه‌تر له هێله‌كانى پێشه‌وه‌ى ڕاپه‌رینه‌كه دووربوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ پارته نه‌ته‌وه‌یى و چه‌په‌كان وایكردبوو كه باشتر ئاگادارى ئه‌وه بێت كه چی روویداوه له مه‌یدانه‌كانى پێكدادان له چاو زۆرێك له شاره‌كانى تر‌ى باكور. كورد به گشتى زوو له ماناى شكستى سه‌ربازى، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پارچه پارچه‌بوونى هه‌واڵگرى، و خێرا بڵاوبونه‌وه‌ى ڕاپه‌ڕین تێده‌گه‌یشتن. ئه‌مه كاتى حه‌ق و حساب بوو. هه‌ڵگیرسانى ڕاپه‌ڕین و شه‌ڕ له سلێمانى پاش چه‌ند رۆژێك هات له‌دواى ده‌ستپێكردنى راپه‌ڕین له‌به‌سره. وه‌ڵامه نه‌رێنیه ناوچه‌یى و نێوده‌ڵه‌تیه‌كان بۆ راپه‌ڕینه‌كه – ئه‌مریكا له ده‌ستێوه‌ردانى ئێران ده‌ترسا، ئاماژه‌كانى ئاگاداركردنه‌وه كه لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه لێدرابوو هێشتا ئه‌زمونى و كاتى بوون. كورد به‌ره‌ى دوه‌مى كرده‌وه و ڕاپه‌رینى ده‌ستپێكرد به‌خوێن گه‌رمیه‌كى زیاتر، مه‌هاره‌و توانایه‌كى زۆرتر، و ریَِكخستنێكى باشتر له‌وه‌ى كه خه‌ڵكى باشور ئه‌نجامیاندا.
ئالۆزیه‌كه ڕووى له زیادبوون كرد بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك. له شارى ڕانیه‌ى نزیك سلێمانى هانى زیاتر بوونى روبه‌روبوونه‌وه چه‌كاریه‌كانیان ده‌داو پیاوانى ئه‌من ده‌ستگیرده‌كران ڕایان ده‌كرد. خۆپیشاندانه‌كان شه‌ڕه ته‌قه‌ى پۆلیس و یه‌كه‌كانى ئه‌منى به‌دواى خۆیدا هێنا و خه‌ڵكیش به‌رگریان له خۆیان ده‌كرد. جه‌ماوه‌رى چه‌ك به‌ده‌ست له‌ماوه‌ى سه‌عاتێكدا كۆنترۆڵى شارى ڕانیه‌یان كرد، به‌ڵام دام و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان خۆیان راگرت بۆ ماوه‌ى 8 كاتژمێر، پێش ئه‌وه‌ى بروخێن و 34 كه‌سیان له‌ده‌ستدا له‌و پرۆسه‌یه‌دا. له هه‌مویان گرنگتر هێزه‌كانى ئه‌ل صه‌ڵاحه‌دین (كه كورد به جاش ناوى ده‌بردن) چونه به‌ره‌ى خه‌ڵكه‌وه . یه‌كه‌ى 24 كه شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وته شارى چوارقورنه‌وه یه‌ك فیشه‌كى به‌ڕووى شۆرشگیراندا نه‌ته‌قاند و به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه خۆیان ڕاده‌ست كرد. پێشمه‌رگه یارمه‌تى شۆرشگێرانیدا له‌رێگه‌ى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى به‌رزایه‌كان (شاخه‌كان) كه ده‌یانڕوانى به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا.
هه‌واڵه‌كان گه‌یشتنه كۆى سه‌نجه‌ق (كۆیه) ئه‌و شوێنه‌ى كه‌شۆرشگیران به توندوتیژى شه‌ڕیان كرد دژى یه‌كه‌كانى كۆماندۆى تایبه‌ت كه له لایه‌ن قاسم ئاغا سه‌رۆكى جاشه‌كان پاڵپشتى ده‌كرا.دوو رۆژى خایاند تاوه‌كو شاره‌كه‌یان ئازاد كرد له 6ى مارسدا. بازیان و تاسلوجه به دواى كۆى سه‌نجه‌قدا ئازاد كران. له‌و كاته‌دا سلێمانى خۆى له‌لێوارى ته‌قینه‌وه‌دا بوو. هه‌زاران سه‌ربازى هه‌ڵاتوو گفتوگۆى بارودۆخه‌كه‌یان ده‌كرد، و به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا ره‌خنه‌یان له‌سه‌دام حسێن ده‌گرت و وێنه‌كانى سه‌دام حسینیان ده‌شێواند. له 6 ى مارسدا ده‌سه‌ڵات قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى ڕایگه‌یاند، ئه‌من و یه‌كه سه‌ربازیه‌كان چاودێرى شاره‌كه‌یان ده‌كرد كه له‌لایه‌ن ئۆتۆمۆبیله سه‌ربازیه بچوكه‌كانه‌وه پاڵپشتى ده‌كران. به‌ڵام له 7ى مارسدا، شاره‌كه پربوو له‌خۆپیشانده‌ران، به‌ژن و مناڵه‌وه له ریزه‌كانى پێشه‌وه. یه‌ك له دواى یه‌ك سه‌نته‌ره فه‌رمیه‌كانى ده‌سه‌ڵات خۆیان ڕاده‌ست ده‌كرد. شه‌ڕه‌كه به‌ره‌و باره‌گاكانى حزبى به‌عس و جه‌یشى له به‌ختیارى رۆیشت كه له كاتژمێر 3 بۆ 7:30 ى ئێواره‌ى خایاند تا بیناكه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختكرا. دواتر شه‌ره‌كه به‌ره‌و عه‌قارى، كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نوێى ئه‌منى لێ‌بوو ڕۆیشت. زیاتر له 900 جاسوس (مخابرات) كوژران له نێویاندا به‌رێوه‌به‌ر عه‌قید خه‌له‌ف ئه‌لحه‌دیسى له نێوكوژراوه‌كاندا بوو له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ى 150 شۆڕشگێڕ كوژران.
له هه‌مانكاتدا هه‌ولێر، پایته‌ختى كوردستان خۆى ئاماده ئه‌كرد بۆ راپه‌ڕین. ئه‌م جاره خۆپیشانده‌ران كاتى راپه‌ڕینه‌كه‌یان به هاوكارى (تنسیق) له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و كۆمۆنیسته‌كان دانابوو. له 11 ى مارسدا، كۆمه‌ڵه سه‌ربازیه‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ماوه‌ى 3 كاتژمێردا شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد. دواتر و زنجیره كاردانه‌وه‌كان كۆیه، چه‌مچه‌ماڵ، كفرى،عه‌قره، دوزخورماتوو، دهۆك، و شاره‌كانى تر‌ى باكورى به‌دوادا هات.
به جیاواز له‌وه‌ى باشور، ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه سه‌ربازیه كه له‌رێگه‌ى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كانه‌وه ده‌ستى پێكردبوو نزیكه‌ى چه‌ند رۆژێكى خایاند، و چه‌ندین دروشمى سیاسى ڕوونى هه‌ڵگرتبوو: دیموكراسى بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمى بۆ كوردستان. كورده‌كان له حاڵه‌تى یه‌كگرتن و یه‌كبوونى فراوانتردا بوون. مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نزیك بوه‌وه له هیزه‌كانى ئه‌لصه‌لاحه‌دین و ده‌یان هه‌زار جه‌ماوه‌ر بۆ به‌ره‌ى شۆرشگیران. هه‌روه‌ها بارزانى په‌یوه‌ندى شه‌خسى گه‌رمووگوڕى دروستكردبوو له‌گه‌ل زۆرێك له سه‌ركرده پله باڵاكانى شه‌ش یه‌كه جیاوازه سه‌ربازیه‌كان كه له كوردستاندا بوون.
هێزى پێشمه‌رگه زیاتر ڕۆلى تاكتیكى ئه‌گێرا وه‌ك له‌وه‌ى كه له هێزه سه‌ربازیه‌كانى باشور ده‌بینراو ده‌یان توانى ڕۆل بگێرن. پێشمه‌رگه یارمه‌تى ئازادكردن و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌یان ده‌داو دواتر شاره‌كانیان به‌جێده‌هیشت له‌ژیر كۆنترۆلى به‌رێوه‌به‌ره ناوخۆییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه سێ په‌یامى هه‌ڵگرتبوو: یه‌كه‌م، شاره‌كان ئازادكران له ناوخۆدا نه‌ك له‌رێگه‌ى یارمه‌تى ده‌ره‌كى و هێزى ده‌ره‌كى. دووه‌م، شكۆى سه‌ربازى نابێت له‌كه‌دار بكرێت (كه مه‌به‌ستى شكۆى پیشمه‌رگه‌یه). سێیه‌م، حكومه‌تى توركیا نابیت بترسێت له سه‌ربه‌خۆبوونى كوردستان. ئه‌م تاكتیكانه بوونه هۆى گه‌یشتنى شۆڕشگێڕان به‌شارى كه‌ركوكى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت، كه ته‌نها سێ كاتژمیر له به‌غداده‌وه دوره.
زیاتر له 50 هه‌زار سه‌رباز یه‌كه‌كانى خۆیان به‌جێهێشت به‌بێ هیچ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك، و به‌زووى له سه‌ر شه‌قامه‌كانى شاره كوردیه‌كان بینران، به‌خێرهاتن ده‌كران، نانیان پێده‌دان، و شوێنیان بۆ دابین ده‌كرا له‌لایه‌ن خێزانه كوردیه‌كانه‌وه. كرده سه‌ربازیه‌كانى شۆڕشگێران سنوردار بوو بۆ سزادانى پیاوانى سه‌ر به ئه‌من و كادیره سه‌ركرده‌كانى حزبى به‌عس. ناتوانرێت ڕێگرى بكرێت له په‌لامارى تۆله‌كردنه‌وه، ناتوانریت رێگری لێ بكرێت له‌هه‌موو شوێنێك، كاتێك كه ماوه‌ى چاوه‌روانى و بێده‌نگى و توره‌یه‌كانی هاوڵاتیان كۆتایدێت. به‌ڵام چوارچێوه و قه‌باره‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌كه زۆربچوكتر بوو به به‌راورد به باشور.
ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ى كه ڕاپه‌ڕین نه‌بوو (The Uprising that Wasnt)
كێ بوو به چینى ناوه‌راستى ووڵات؟ پێویست بوو بۆ به‌رده‌وامى و درێژه‌دان به هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك كه جه‌ماوه‌رى سه‌ر پردى به‌غدا كه هه‌ریه‌ك له باشور باكور به‌ته‌واوى جیا بكاته‌وه، هیچ پێكه‌ویه‌كى سیاسى و سه‌ربازى و رێكخراوه‌یى روون له نێوانیاندا نه‌بوو.
یه‌كێك له فاكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كان بڵاوبونه‌وه‌ى زانیارى یان به‌جۆریك له جۆه‌كان كه‌مى زانیاریه‌كان بوو، شایه‌دحاڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نانه‌ت زۆر قورس بوو هاتووچۆ بكه‌یت به ناو پایته‌ختدا، به‌ڵام بۆ لادێ و شاره بچوكه‌كان كێشه نه‌بوو. پروپاگه‌نده‌كان به هێواشى ده‌گه‌یشتنه پایته‌خت. ڕاست و دروستى بارودۆخه‌كه له هێله‌كانى پێشه‌وه نه‌ده‌زانرا وه‌كو ئه‌وه‌ى كه له به‌سره و ته‌نانه‌ت سلێمانى هه‌بوو، به پێى قسه‌ى یه‌كێك له چه‌په‌كان 5 رۆژى پێچوو تاوه‌كو دڵنیابن له‌وه‌ى كه له به‌سره راپه‌ڕین و پێكدادانه.
ته‌نانه‌ت تا ئه‌وكاته ڕاپه‌ڕینه‌كه جۆرێك له نادیارى و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ى دروستكردبوو. به‌غدادیه‌كان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بوون كه راپه‌ڕینه‌كه بگاته لاى ئه‌وان. ئه‌لحه‌كیم ڕایگه‌یاند كه راپه‌ڕین ڕێچكه‌ى خۆى گرتووه. له ئه‌نجامى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌یان هاوڵاتى به‌غدادى له‌وانه‌ى دواى راپه‌ڕین عێراقیان به‌جێهێشت، ده‌ركه‌وت كه زۆربه‌ى هه‌واڵه‌كان له‌رێگه‌ى سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه بوو كه له‌ڕێگه‌ى رادیۆى تاران، یان بى بى سى و كه‌ناڵه‌كانى تر ده‌گوازرانه‌وه بۆ خه‌ڵك كه زۆر زیاده‌ڕه‌وى و هه‌ندێك جاریش هه‌واڵه‌كانیان هیچ بنه‌مایه‌كى نه‌بوو. یه‌كێك له ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌وڵێكى زۆر جدى و نایابى دا بۆ گه‌ڕان به نێو شارى به‌غدادا بۆ گه‌ڕان و دلنیابوون له هه‌ر هه‌واڵێك ده‌رباره‌ى ڕاپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رى له هه‌ریه‌ك له گه‌ره‌كه‌كانى كازمیه و سه‌وره (دوو هه‌ژارترین درواسێ گه‌ڕه‌ك بوون كه دانیشتوانه‌كیان زۆربه‌ى شیعه‌نشین بوون) ئه‌و ده‌ڵێت:" هه‌ركاتێك گه‌یشتمه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه هیچ شتێكم به‌دى نه‌ده‌كرد"
هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و بێده‌نگى و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه، كه‌مى بونیادێكى رێكخراوه‌ى بوو له ناو پایته‌ختدا. ئاسان بوو بارودۆخى عه‌ماره، به‌سره، و ناسریه تێكبدرێت و ئاشوب دروستبكرێت له‌رێگه‌ى سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران، ته‌نانه‌ت له‌بارودۆخه زۆر نه‌خوازراوه‌كاندا كورده‌كان ده‌یانتوانى بێنه ناو شار یان بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌غداد به‌ته‌واوى جیاواز و بارودۆخى تایبه‌ت بوو.
لاوازی رێكخستن و تاكینكه‌كان
له ڕووى تیۆریه‌وه ته‌نها سێ حزب ده‌یانتوانى ئه‌و بۆشاییه پربكه‌نه‌وه ئه‌وانیش: كۆمۆنیسته‌كان، حزبى ده‌عوه، و حزبى به‌عسى جیابووه‌وه‌ى لایه‌نگیرى سوریا بوو. به‌ڵام كۆمۆنیسته‌كان خۆیان قه‌تیسكردبوو له شاخه‌كانى كوردستان و به‌ته‌واوى خۆیان لكاندبوو به مه‌سه‌ڵه‌ى كورده‌وه. له ساڵانى 1980 بۆ 1989 خۆیان له شێوه‌ى ڕوبه‌روبونه‌وى سه‌ربازى سنورداركردبوو و كه‌مترین كاریگه‌ریان له سه‌ر بارودۆخى سیاسى عێراق هه‌بوو. هه‌ر ئایدیایه‌ك بۆ دامه‌زراندنى یه‌كه‌ى سه‌ربازى له ناو شاره‌كان ره‌تده‌كرایه‌وه به‌وه‌ى كه دژایه‌تى راپه‌ڕینه و هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌یه له بنه‌ماكانى. هیچ هه‌وڵێكى جدى بۆ بونیادنانى شانه سه‌ربازیه‌كان له ناو به‌غداد بونى نه‌بوو، كاتێك كه باره‌گاى گه‌ریلاكان خاپوركرا له ساڵى 1988 پێكدادانه‌كانى گواسته‌وه بۆ ناو لادێكان و به‌ده‌ستهێنانى مه‌به‌سته‌كانى. ڕه‌خنه‌گران گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه هه‌ر جۆره پێكهه‌لپژانێكى سه‌ربازى سود به‌خش نیه و په‌یوه‌ندى به راپه‌ڕینه‌وه نیه و باشترین ریَِگه بۆ به‌ره‌وپێش چون بریتى یه له گه‌یشتن به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێم.
حزبى دعوه كه‌سانى شاره‌زاى ته‌واویان هه‌بوو بۆ بونیادنانى تۆڕى نهێنى، به‌ڵام له ژیر كاریگه‌رى بیروباوه‌رى ئسلامیدا بوون و باوه‌ریان وابوو كه باوه‌ر به خودا به ماناى باوه‌ربوون به ده‌بابه‌كانى ئێران دێت، و شكستیان هێنا له‌وه‌ى كه ئاماده‌كارى ته‌واو بكه‌ن بۆ خۆیان. حیزبى به‌عسى لایه‌نگیرى سوریا هه‌مان بۆچونیان هه‌بوو به هیواى ده‌بابه‌كانى دیمه‌شقه‌وه بوون كه رۆژێك بێت و هه‌ڵیانبگرێت به‌ره‌و به‌غداد. بۆیه له‌ئه‌نجامدا هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك نه‌بوو كه ئاماژه بداته 4 ملیۆن هاوڵاتى به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ى ڕاپه‌رن. زیاتر له‌وه‌ش ئه‌و دروشمانه‌ى كه ئیسلامیه په‌ڕه‌گیره‌كان له‌باشور به‌رزیان كردبوه‌وه تاڕاده‌یه‌كى زۆر نیگه‌رانییان دروستكردبوو. یه‌كێك له ئۆپۆزسیۆنه شیعه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه چۆن ناسیاو كه‌سوكاره سونیه‌كانیان كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌پێچایه‌وه وه‌كو ئاماده‌باشیه‌ك بۆ هه‌ر ره‌شه‌كوژیه‌ك وه‌كو تۆله‌سه‌ندنه‌وه، كه ده‌ترسان دواى ته‌واوبونى شۆڕشه‌كه دژیان ئه‌نجامبدرێت. ئه‌م مه‌ترسیانه كه‌م نه‌بوون و به دڵنیاى یارمه‌تى سه‌دامیاندا بۆ باشتركردنى بارودۆخى خۆى به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانى پشته‌وه‌ى سێگۆشه‌ى سونى.
ده‌كرێت ئه‌مه به‌شێك له هۆكاره‌كانى هه‌ڵنه‌سانه‌وه‌و ئه‌نجامنه‌دانى ڕاپه‌رین له به‌غداد ڕوون بكاته‌وه. دوو فاكته‌رى تر كه یارمه‌تى ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه بۆچى هه‌ر ڕاپه‌رینێك له به‌غداد چانسى كه‌مى بردنه‌وه‌ى هه‌بوو. یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه رژێم جه‌ختى سه‌ره‌كى كرده سه‌ر توانا ئه‌منیه‌كانى له پایته‌خت. دووه‌م كۆچ و ده‌ركردنى نزیكه‌ى 1 ملیۆن له هاوڵاتیانى به‌غدا پێش ده‌ستپێكردنى شه‌ڕه‌كه.
هه‌مووان بێده‌نگكران (All Silenced)
به‌هۆى بێبه‌شكردنى راپه‌ڕین له پاڵپشتیه‌كانى پایته‌خت، نه‌بوونى رێكخستن، هاریكارى ته‌كتیكى و سیاسى، شاره ڕاپه‌ریوه‌كان یه‌ك له دواى یه‌ك كه‌وتن، ڕاسته هه‌ندیك له شاره‌كانى باشور به‌ره‌كانى خۆیان گۆڕى به‌ڵام له‌كۆتایدا هه‌موویان بێده‌نگكران.
هاوكاریه رێژه‌یه‌كانى پاشماوه‌ى سوپاى عێراق كه‌توانى رژێم بپارێزیت سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سه‌رسامكرد، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا بووه هۆى به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ى سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كان بۆ ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ى كه به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكا له‌وه‌دابوو هه‌ڕه‌شه‌كانى سوپاى عێراق به‌ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كه‌مبكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه جه‌خت حستنه سه‌ر بۆمبارانكردنى یه‌كه سه‌ربازیه پاشه‌كشه‌كردوه‌كان كه‌رۆلى سه‌ره‌كیان هه‌بوو له ڕاپه‌ڕینه‌كه. ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه ئه‌وانه بوون كه‌له لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه تۆمه‌تباركران به‌دروستكردنى كێشه. نیوه‌ى یه‌كه سه‌ربازیه‌كانى عێراق ده‌كه‌وتنه ناوچه سنوریه‌كانى كۆیت. نیوه‌ی گروپه پاڵپشته‌كانى تری رژێم دابه‌ش ببوون بۆ چوار گروپ. یه‌كێك له كوردستان (كه ده‌ستیان هه‌ڵگرت بێ شه‌ركردنێكى زۆر)، گروپه‌كه‌ى تر له موصڵ بوو (شه‌ش به‌ش بوون)، یه‌كێكى تر له گروپه‌كان له تكریت بوو كه ئیشیان له ناوبردنى هه‌ر هه‌وڵێك بوو له به‌غداوه بدرێت. كۆتا گروپ له‌ناو خودى به‌غداد خۆیدا بوو بۆ له‌ناوبردن و بێهیواكردنى هه‌ر هه‌وڵێك بۆ شكستهێنانى رژێم له باشوره‌وه.
له ساڵى 1930 فه‌یسه‌ڵ پاشا وتى "پێویسته سوپاى عێراق ئه‌وه‌نده به‌هێزبێت كه بتوانێت دوو ئاژاوه له هه‌مانكاتدا سه‌ركوت بكات و كپى بكاته‌وه. له ساڵى 1991 سه‌دام حسێن هێزه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك ڕێكخست كه بتوانێت ڕووبه‌ڕوى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كانى سێ هێز ببێته‌وه، له هه‌ریه‌ك له باشور، باكور و ناوخۆى پایته‌خت ئه‌گه‌ر لانى كه‌م هه‌ڵسانه‌وه‌ى سه‌ربازى له یه‌كێك له‌و شوێنانه سه‌رهه‌ڵبدات. په‌یامنێرى بى بى سى جۆن سیمپسۆن باسى خۆشحاڵیه‌كان ده‌كات له تكریت له ماویه‌كى كه‌م پێش ده‌ستپێكردنى شه‌ڕه‌كه: تكریت قه‌ڵابوو به ماناى وشه، هه‌رچه‌نده زیاتر له 1000 كیلۆمه‌تر دوربوو له هێله‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ. به‌كورتى رێكخستنه ئه‌منیه‌كانى پێش شه‌ر له عێراق زیاتر جه‌ختیان له‌سه‌ر دوژمنه ناوخۆییه‌كان بوو.
رێبازى چه‌ندایه‌تى كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا هه‌وڵى بۆ ده‌درا یارمه‌تى پێشبینیه‌كانى رژێمى ده‌دا له‌برى لاوازكردنى. ئه‌گه‌ر شكستى سوپاى عێراق یارمه‌تى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى جه‌ماوه‌ریدا. به‌ڵام ئه‌م شكسته بووه هۆى لاوازبوونى خودى راپه‌ڕینه‌كه. ئه‌م شكسته سه‌دامى دڵنیاكرده‌وه له زۆرێك له‌به‌شه كێشه‌داره‌كانى هێزه‌كه‌ى و هێشتنه‌وه‌ى زۆرێك له به‌شه دلسۆزه‌كانى هێزه سه‌ربازیه‌كانى.
راپه‌ڕینه‌كه به‌شیعی كرا
پێدانى تابعێكى شیعى به راپه‌ڕینه‌كه له‌لایه‌ن میدیا رۆژئاوایى و عه‌ره‌بیه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه و زیاتر به‌رزكرایه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانى ناژیر زۆر له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره كرا له‌لایه‌ن هه‌ندێك له سه‌ركرده شیعیه‌كان خۆیان. زیاتر له‌وه كوشتنى به كۆمه‌ڵى تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ى ناپێویستى به‌عسیه‌كان تارادیه‌ك له باكور و له‌و ڕادیه‌ش زۆرتر له باشور – بوه هۆى یه‌كگرتنى زۆرێك له پارته‌كان بۆ پشتگیریكردنى سه‌دام حسێن. ئه‌م ڕه‌شه‌كوژیانه په‌یامێكى ڕوون بوو بۆ به‌عسیه‌كان كه دژه‌به‌عسیه‌كان مردنى ئه‌وانیان ده‌وێت نه‌ك ژیان و به‌دڵنیایى شه‌ڕى كۆتایان كرد.
ئیشى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ته‌نها په‌رتكردنى به‌عسیه‌كان نه‌بوو به‌ڵكو په‌رتكردنى تیكریتیه‌كانیش بوو. عه‌شیره‌تى تكریت به‌ته‌نها ده‌وڵه‌ت، حزب، سه‌ركرده‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، و كادیره سه‌ره‌كیه‌كانى بۆ حزبى به‌عس دابین نه‌كردبوو به‌ڵكو 2000 یان زیاتر ئه‌فسه‌رى پله مام ناوه‌ندى دابینكردبوو. له سوپادا قه‌باره‌یان یه‌ك له سه‌ر سێ كه‌مى كردبوو، به‌ڵام ئه‌م تكریتیه نوخبانه چه‌قى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان بوون. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م گروپه له‌ڕووى په‌یوه‌ندى سیاسى، به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى و زنجیره‌ى ئایدۆلۆجى و خزمایه‌تى پێكهاته‌یه‌كى پێكه‌وه‌گونجاو بوون. به‌ڵام جیاوازیه سیاسیه‌كانیان بوونه هۆى پارچه پارچه‌بوون وپه‌رت بوون، هه‌روه‌ك كاتێك له ساڵى 1970 ئه‌حمه‌د ئه‌ل حه‌سه‌ن به‌كر له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه لادرا، یان تیرۆركردنى زاوه‌كه‌ى عه‌دنان تیلفاح، له ساڵى 1989 كه وه‌زیرى به‌رگرى بوو. بۆ فراوانكردنى ئه‌م په‌رتكردنانه‌و به‌كارهێنانیان بۆ سودى سیاسى وه‌ك یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كیه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به‌گشتى مایه‌وه.
دووڕیی جیهان به‌رامبه‌ر راپه‌ڕین
بۆ دراوسى هه‌رێمیه‌كانى عێراق (جگه له ئێران ) و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان بارودۆخه‌كه واده‌بینرا وه‌ك ئه‌وه‌ى گه‌رابێته‌وه بۆ خاڵه‌كانى سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردن له ساڵى 1980 كاتێك ئێران هه‌ستا به‌ناردنى شۆڕشه‌كانى بۆ عێراق. جه‌نگه‌كه بۆ ماوه‌ى هه‌شت ساڵ درێژه‌ى كێشا له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شانه. جه‌نگى دووه‌م هه‌ڵگیرسا بۆ نه‌هێشتنى ئه‌نجامه‌كانى (malgrowth) و ناجێگیریه نوێیه‌كان. مۆته‌كه‌ى ئیسلامى هه‌ڵوێسته هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى گۆڕى. به‌دڵنیایى هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى شۆرشگێڕان. به پێى وته‌ى عقید قه‌تتان ده‌ستگه‌یشتن به چه‌ك و جبه‌خانه‌كانى عێراق له‌ژێر كۆنترۆڵى ئه‌مریكادا بوو له ژێر رووباردا له‌ناسریه.
به‌هۆى جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندێتیانه‌وه ڕاپه‌رینه عێراقیه‌كان بێبه‌ش بوون له‌هه‌ر پاڵپشتیه‌كى گرنگى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى،جگه له‌پاڵپشتیه‌كى تاك لایه‌نه‌ى ئێرانى كه هیچ سودێكى نه‌بوو. بۆ زۆرێك له ده‌سته‌بژێرى فه‌رمانڕه‌وا له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوڕاست مه‌فهومى دیموكراسى زۆر مه‌ترسیدارتره له ده‌بابه‌كانى سه‌دام. به‌ڵام ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ى عێراق یه‌كه‌م هه‌ستانه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى بوو كه پێشوازى لێنه‌كرا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌به ئۆپۆزسیۆنه‌كان و فه‌رمانڕه‌وا عه‌ره‌به‌كان به هه‌مانشێوه. فه‌رمانڕه‌واكان له‌وه ده‌ترسان له بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه پێى ده‌وترێت ئاگرى شۆرش. ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌ترسان له دوركه‌وتنه‌وه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى هه‌ستى دژه رۆژئاوایى كه هه‌ڵیانگرتووه. هۆكارى ئه‌وه‌ى كه بۆچى ئه‌م دابه‌ش بوونه زۆر فراوان، زۆر دژ به‌یه‌ك بوو ئه‌وه‌یه كه بابه‌ته‌كه پێویستى به‌لێكدنه‌وه‌ى جیاواز هه‌یه.
ڕاپه‌رینه‌كان نوقم بوون له خوێندا، كرده‌وه‌ى ترسناك، كوشتنى به‌كۆمه‌ڵ كه‌نمایش ده‌كرا له‌به‌رچاوى هه‌موو دونیا و عێراق كه‌هێشتا شوێنى خوازراوى تیرۆره. هه‌روه‌ها عه‌ره‌به چه‌په‌كان و لیبراڵه‌كان چاویان داخستبوو و گوێیان كه‌ڕ كردبوو له‌گریانى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ى كه كرابووه قوربانى. ترس له كاریگه‌رى خۆپیشاندانه دیموكراتیه‌كان بووه‌هۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن فه‌رمانره‌وا عه‌ره‌به‌كانه‌وه، به‌ڵام ناكۆكیه‌كانى نێوان عه‌ره‌به‌كان و چه‌په نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تێگه‌یشتنى قورسه. هه‌ڵه‌ى سه‌ره‌كیان پشتگوى خستنى حه‌ز و ئاره‌زوى هاوڵاتیانى عێراق بوو بۆ دیموكراسى. ئه‌م بابه‌ته دوڕوویى ئه‌مریكا و وڵاتانى تر‌ى ئه‌وروپاى ده‌رخست له مه‌سه‌له‌ى ئاشتى و دیمو‌كراتى. پێویست بوو كه ئیدانه‌ى پلانه‌كانى ئه‌مریكا و ئه‌جێندا شاراوه‌كانى بكرێت له ڕێگه‌ى به‌رگریكردن له مافى ڕه‌واى هاوڵاتیانى عێراق بۆ دیموكراسى، ئازادیه‌كان و مافى بریاردان له بابه‌ته‌كانى جه‌نگ و ئاشتى.
بۆ داگرتن به PDF کلیک لێرە بکە
#
گشتی