::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینی: د. ڕیچارد بێست ﹡
وه‌رگێڕانی: د. صابر حسن رسول
دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا به‌رده‌وام بووه‌ته جێی ڕه‌خنه له‌به‌رامبه‌ر شێوازی لێكۆڵینه‌وه‌ی تۆمه‌تبارو ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (وه‌ك گوانتانامۆ) كه لای زۆرێك له هاوڵاتیانی ئه‌مریكی كارێكی نامۆیه، هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر چالاكی وه‌ك په‌ره‌پێدانی سیسته‌می چاودێری كه زۆرێك له ئازادیه مه‌ده‌نیه‌كانی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا پێشێل ده‌كات. زۆرجار ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی ئه‌مریكا وا ده‌بینرێن كه به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی پێشێل ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی یاساشكێنی و لێنه‌هاتوویانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌زگایانه وا ده‌بینرێن كه ته‌نها سودێكی كه‌میان گه‌یاندووه به ئاسایشی نیشتیمانی. زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌ته ئه‌كادیمیانه‌ی له‌سه‌ر هه‌واڵگری ئه‌مریكی نووسراون له جوغزێكی به‌رته‌سكدا تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاریه هه‌واڵگریه‌كان و مێژووی ڕێكخراوه‌یی ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كان و ژیاننامه‌ی سیخوڕه كاریگه‌ره‌كان.
له‌دیدی مێژوویه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێن
كاری ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كان پاساو هه‌ڵناگه‌رێ. به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵه كراوه، یاسا شكێنراوه، سنوری ڕێساكان به‌زێنراوه، به‌ڵام ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كان شایه‌نی ئه‌وه‌ن وه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تری حكومی له دیدی مێژوویه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێن و حوكمان له‌سه‌ر بدرێت. ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له سیاسه‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه، شیاوی ئه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌ی زانستی ووردی له‌باره‌وه بكرێت. یه‌كێك له گرفته‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌و باره‌یه‌وه پۆلێنكردنی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانه، كه هاوشێوه‌ی لایه‌نگریی سیاسی گرفتداره. هه‌ندێجار مێژووی هه‌واڵگری ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌بار بۆ پسپۆڕان و مامۆستایانی زانكۆ و پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی زانكۆیی بۆ ئاماده‌كردنی خوێندكار بۆ كاركردن له ده‌زگا حكومیه‌كان. ئه‌وه‌ی قسه‌ی كه‌می له‌باره‌وه كراوه ڕۆڵی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانه له‌و چالاكیانه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی تر ئه‌نجامی داوه بۆ په‌ره‌دان به ستراتیجی ئاسایشی نیشتیمانی و گرتنه‌به‌ری میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ستراتیجانه. ئه‌وه‌ی شایه‌نی سه‌رنجه، هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان و سیاسه‌ت داڕشتنه له‌ڕووی خزمه‌تكردن به توانا‌و ستراتیجی چه‌كی ناوه‌كی ئه‌مریكا چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هه‌وڵه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ناوه‌كی له‌ڕووی ئیداره‌دانی كۆنتڕۆڵی چه‌كه‌وه. دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری ڕۆڵكی كاریگه‌ری بینیووه له هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌دان به سیسته‌می پێشكه‌وتووی چه‌كی ته‌قلیدی (ئاسایی) و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن كه له‌وانه‌یه ببنه جێگره‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی له ململانێكانی داهاتوودا.
چه‌ندین هۆكار هه‌ن بۆ فه‌رامۆشكردنی ڕۆڵی هه‌واڵگری. شێوازی هه‌وڵگری گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه له‌و كاته‌وه‌ی كه كاری هه‌واڵگری تایبه‌ت بوو به ئه‌فسه‌ره باڵاكان كه به‌هێمنی خۆیان ده‌كرد به نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا بۆ گه‌یاندنی پوخته‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له سه‌رچاوی نهێنیه‌وه وه‌ریانگرتبوو به سه‌رۆك. ئێستا هه‌واڵگری ئه‌مریكی له شانزه ئاژانس پێكهاتووه كه ساڵانه بودجه‌یه‌كی ٧٠ ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.به‌گشتی ئه‌ركی ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كان هاوكاری سیاسه‌ت داڕێژه‌ران و به‌رپرسانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانه هه‌ر له كۆشكی سپیه‌وه تا ده‌گاته بنكه سه‌ربازیه ئه‌مریكیه‌كان له ناوچه لادێ نشینه‌كانی ئه‌فغانستان. هه‌واڵگری چه‌ندین كار له خۆ ده‌گرێت (له‌وانه، كاری سیخوڕیكی كلاسیكی، چاودێری په‌یوه‌ندیه‌كان، چاودێری ئاسمانی)، هه‌روه‌ها بۆ پاڵپشتی ئه‌م كار و چالاكیانه به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی سود له زانیار‌ی سه‌رچاوه ئاشكراكان وه‌رده‌گیرێت. دامه‌زراوه‌ی وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی (سی ئای ئه‌ی) و ئۆفیسی نیشتیمانی بۆ چاودێری سه‌ربازی له ڕێگه‌ی ما‌نگی ده‌ستكرده‌وه له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی وه‌ك سه‌رمایه‌ی نیشتیمانی ته‌ماشا ده‌كرێن و له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سیاسه‌تداڕێژه‌رانی واشنتۆندان. سیسته‌می دیكه‌ی هه‌واڵگری هه‌ن كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و ئاڕاسته ده‌كرێن. ده‌زگا هه‌واڵگریه نیشتیمانیه‌كان و ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگریانه‌ی به‌شێكن له فه‌رمانگه‌كانی تر ته‌نها له ڕووی به‌ڕێوه‌بردن و دابینكردنی بودجه‌وه جیاوازن، ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرتنی زانیار‌ی دروسته، ئیتر گرنگ نیه سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان كامه‌یه. شرۆڤه‌كاران له چه‌نده‌ها سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری جیاوازه‌وه زانیار‌ی كۆده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی دروستی زانیاریه‌كان له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ته‌نكه‌لۆژیای مۆدێرنی زانیاریه‌وه بگه‌یه‌نن به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ته‌واوی جیهاندا.
بۆ لێكوڵینه‌وه له په‌یوه‌ندی نێوان ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كان و سیاسه‌ت داڕێژه‌رانی ئه‌مریكا پێویسته زانیار‌ی قوڵیمان هه‌بێت له‌باره‌ی مێژووی سیاسه‌تی ئاسایشی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م.به‌دواداچوونێكی كورت ده‌ریده‌خات كه هه‌واڵگری ڕۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ری هه‌بووه له سیاسه‌تی ئاسایشی ئه‌مریكا له به‌رگری له خاكه‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی. هه‌رچه‌نده به‌شێك له مێژووی هه‌واڵگری جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی جدد‌یه، به‌ڵام پێویسته به هاوسه‌نگی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی یان شكسته‌كانی ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ین، به له‌به‌رچاوگرتنی ڕۆڵی هه‌واڵگری له چوارچێوه‌ی فراوانی سیاسه‌ت و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مریكا.
پاڵپشتی هه‌واڵگری بۆ سترایجی ناوه‌كی
له ساڵانی پڕكێشه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌وڵیاندا ستراتیجێكی سه‌ربازی دابنێین كه له‌ڕێگه‌یه‌وه بتوانن به‌ر له په‌لاماری دوژمنان بگرن بێ ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه به‌ر ڕووبووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی. ئیداره‌ی هاری ترومان سه‌ره‌تا پشتی به چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌به‌ست بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت كه بۆ سه‌ركه‌وتن له ستراتیجی سه‌ربازیدا ته‌نها به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی زیاتری ئه‌تۆمی به‌س نیه، به‌ڵكو به‌كارهێنانی ئه‌و بۆمبانه پێویستی به پلانی كاریگه‌ره، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی سه‌خت بوو له‌كاتێكدا سۆڤیه‌ت خاكێكی فراوانی له‌به‌ر ده‌ستدابوو، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی له پلانی نهێنی ده‌كرد. بۆیه ده‌بوو بنكه و پێگه سه‌ربازیه‌كان دیاریبكرێن بۆ هێرشكردنه سه‌ریان له حاڵه‌تی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگدا، سیاسه‌تی دیاریكردنی ئامانجه‌كان هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بوو و پێویستی به گفتوگۆی فراوان بوو. بۆ دیاریكردنی ئامانجه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، به تایبه‌ت ئامانجه هه‌ستیاره‌كان كه زۆربه‌ی جار شاراوه‌بوون، پێویست بوو زانیار‌ی چڕ‌وپڕ له‌به‌ر ده‌ستدابێت.
به‌كارهێنانی یه‌كه‌م بۆمبی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه له ساڵی ١٩٤٩ مایه‌ی سه‌ر سوڕمان بوو بۆ ئاژانسه هه‌واڵگریه ئه‌وروپیه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌لماندی كه پێویسته ئه‌و ئاژانسانه زانیار‌ی ووردتریان هه‌بێت. بۆیه كۆكردنه‌وه‌ی زانیار‌ی وورد له‌سه‌ر توانا‌و شوێنی دامه‌زراوه ناوه‌كیه‌كانی ڕووسیا بوو به كاری له‌پێشینه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان سنوردار بوو، كه پێكهاتبوو له‌و نه‌خشانه‌ی ڕووسیا كه ئه‌ڵمانه‌كان گرتبوویان له‌گه‌ڵ ڕاپۆرتی زیندانیه ده‌ستگیركراوه‌كان. چه‌ندین باڵۆنی كامێڕه‌دار نێردرابوون بۆ سه‌ر خاكی سۆڤیه‌ت، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌م وێنه‌یان گرتبوو كه زانیار‌ی ناڕوونیان له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌م پیشانده‌دا. له‌لایه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی كامێڕه‌دار بۆ سه‌ر سنوره‌كانی ڕووسیا نێردرابوون، به‌ڵام ئه‌وانیش مه‌ترسی زۆریان له‌سه‌ر بوو و ته‌نها وێنه‌ی چه‌ند شوێنێكیان پیشانده‌دا. كاتێك دوایت ئه‌یزنهاوه‌ر بوو به سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ساڵی ١٩٥٣ و زیاتر تێگه‌یشت كه مۆسكۆ له هه‌وڵدایه بۆ دروستكردنی سارۆخ و فڕۆكه‌ی بۆمب هاوێژ كه بتوانن له ئه‌مریكا ئامانجه‌كانیان بپێكن، بۆیه ده‌بوو كاری هه‌واڵگریپته‌وتر و چڕتر بكرێت. دوای ئه‌وه‌ی زانرا كه ڕووسیا ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌توانن بگه‌ن به كه‌نه‌داو وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، پێویست بوو جارێكی تر پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی ئاسایشی نیشتیمانییدا بكرێته‌وه.
یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی سیسته‌مێكی هه‌واڵگری باوه‌ڕپێكراو بریتی بوو له دروستكردنی فرۆكه‌ی بچوكی چاودێری كه توانای فڕینی هه‌بێت له به‌رزیه‌كی زۆر. له‌ساڵی ١٩٥٦، ئه‌مریكا چه‌ندین فڕۆكه‌ی جۆری (یوو توو) ی نارد بۆ سنوری سۆڤیه‌ت كه له به‌رزی حه‌فتا هه‌زار پێ ده‌فڕین، ئه‌م به‌رزیه‌ش ده‌كه‌وته ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری سۆڤیه‌ت. فڕۆكه‌كان وێنه‌ی ووردی دامه‌زراوه سه‌ربازه‌یه‌كانی سۆڤیه‌تیان تۆماركرد‌و گه‌ڕانه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕادار فڕۆكه‌كانی كه‌شف كردبوو و چه‌ندین جار سۆڤیه‌ت ناڕه‌زایی خۆی گه‌یاندبووه دبلۆماتكارانی ئه‌مریكی. له ئایاری ١٩٦٠ ناردنی ئه‌و جۆره فڕۆكانه كه‌وته مه‌ترسیه‌وه دوای ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت توانی فڕانسیس گاری پاوه‌رز-ی فڕۆكه‌وانی یه‌كێك له‌و فرۆكانه ده‌ستگیر بكات، ئه‌مه‌ش ڕووداوێكی دڵته‌زێن بوو كه بووه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی پاریس كه بڕیار بوو دوایت ئه‌یزنهاوهری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و نیكیتا خروتشۆف-ی سه‌ركرده‌ی سۆڤیه‌ت تاووتوێی گرفته جۆراوجۆره‌كانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاوا بكه‌ن.
ما‌نگی ده‌ستكردی چاودێری
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی ئۆپه‌راسۆنی فڕۆكه‌ی (یوو توو)، ئه‌مریكا ده‌ستی كرد به دروستكردنی ما‌نگی ده‌ستكردی چاودێری كه بتوانێ له بۆشایی ئاسمانه‌وه به سه‌لامه‌تی ئاڕاسته بكرێت به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی خاكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت. ما‌نگی ده‌ستكردی چاودێری به‌رهه‌می پڕۆگرامی كۆڕۆنا بوو كه به هه‌ماهه‌نگی هێزی ئاسمانی و سی ئای ئه‌ی و كۆمپانیای تایبه‌ت هاته به‌رهه‌م و زۆرێك له گرفته ته‌كنیكیه‌كانی چارهسه‌ركرد. پێشتر چه‌ندین هه‌وڵی شكستخواردوو درابوو بۆ ناردنی ما‌نگی ده‌ستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان، به‌ڵام له ئابی ١٩٦٠ دا، چه‌ند مانگێك دوای ده‌ستگیركردنی فڕانسیس گاری پاوه‌رز-ی فڕۆكه‌وان، توانرا له‌ڕێگه‌ی ما‌نگی ده‌ستكرده‌وه به‌سه‌ركه‌توویی وێنه‌ی سه‌ته‌لایتی تۆماربكرێت و بنێردرێته سه‌ر زه‌وی. دوای چه‌ند ساڵێك، ئه‌مریكا توانی وێنه‌ی ڕوون و پڕ زانیار‌ی بگرێت و زانیار‌ی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری فراوانی جوگرافی كۆبكاته‌وه ده‌رباره‌ی فڕۆكه بۆمبهاوێژه‌كان و سارۆخه دوورمه‌وداكان و ژێرده‌ریایی و بنكه و پێگه سه‌ربازیه‌كانی ڕووسیا. سۆڤیه‌ت كه بۆخۆی پێشتر و له ساڵی ١٩٥٧ مانگێكی ده‌ستكردی به‌ناوی سپوتینك ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كردبوو مافی یاسایی ئه‌وه‌ی نه‌بوو دژ به هه‌وڵگریی ئاسمانیی بوه‌ستێته‌وه.
فراوانكردنی سیسته‌می هه‌واڵگری ئه‌مریكا
له یه‌كه‌م چالاكیدا، ما‌نگی ده‌ستكردی كۆڕۆنا بڕێكی یه‌كجار زۆر وێنه‌ی تۆماركرد كه زیاتر بوو له كۆی گشتی هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی پێشتر له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی (یوو توو) به‌ده‌ست هاتبوون. وه‌ك ئه‌وه وابوو كه ڕووناكیه‌كی به‌تین ئاڕاسته‌ی كۆگایه‌كی تاریك بكه‌یت. وێنه‌كانی مانگه ده‌ستكرده له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌ی تری هه‌واڵگریه‌وه به‌ده‌ست هاتبوون، وه‌ك له‌ڕێگه‌ی عه‌قیدی ڕووسی ئۆلێگ پێنكۆڤسكی، یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بتوانن به‌باشی له كۆی توانا سه‌ربازیه‌كانی ڕوسیا تێبگه‌ن. سه‌رۆك ئایزنهاوه‌ر پێی وابوو كه ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بخاته به‌رده‌ست، ئه‌مه‌ش به بڕوای ئایزن ئه‌نجامێكی باش بووه.
به‌م جۆره ئه‌مریكا بووه خاوه‌ن ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ گرتنی وێنه‌ی پڕزانیاری، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ستی به نادڵنیایی زۆر ده‌كرد سه‌باره‌ت به پلانه سه‌ربازیه‌كانی ڕووسیا، هه‌موو ئه‌مانه هانده‌ربوون بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به په‌رۆشه‌وه له هه‌وڵی ده‌ستخستنی زانیاریدابێت ده‌رباره‌ی بنكه و پێگه سه‌ربازیه‌كانی ڕووسیا. ده‌زگای هه‌واڵگری هانده‌ر بوو له زیادكردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری له ئیداره‌كه‌ی ئایزنهاوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه مه‌ترسیه‌كانی ڕووسیا ڕاسته‌قینه‌ن نه‌ك وێناكراو. دیاریكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر ئامانجی سه‌ربازی سۆڤه‌ت پاساوێكی باش بوو كه جگه له ساروخ و فڕۆكه و پڕۆگرامی ژێر ده‌ریایی، پێویسته ئه‌مریكا سیسته‌می هه‌واڵگری فراوان بكات له‌كاتێكدا ژماره‌ی ئامانجه سه‌ربازیه‌كان تا ده‌هات زیاتر ده‌بوون. به‌م جۆره ده‌زگای هه‌وڵگری بوو به به‌شێكی گه‌وره و كاریگه‌ر له ئاسایشی نیشتیمانی.
ستراتیجی ئاسایشی نیشتیمانی كه زیاتر جه‌ختی له توانای چه‌كی ناوه‌كی ده‌كرده‌وه، خاڵی نه‌بوو له گومان. له بنه‌ڕه‌تدا چه‌كی ناوه‌كی بۆ ڕێگرتن بوو له هێرشی ده‌ره‌كی، هه‌وره‌ها وه‌ك نیشانه‌ی پابه‌ندی بوون له جه‌نگی سارددا. به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه شاره‌زایانی هه‌واڵگری به‌رده‌وام ئاماژه‌یان به كاریگه‌ریه نێگه‌تیڤه‌كانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دا و به مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وان به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان ملیۆن كه‌س له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا. له ساڵانی دواتری ئیداره‌كه‌ی ئایزنهاوه‌ر، به‌رپرسه باڵاكانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و سیاست داڕێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه نابێ له ململانێ چاوه‌ڕوانكراوه‌كاندا ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ته‌قلیدی هه‌ڵاوێر بكرێت. ئایزنهاوه‌ر هه‌وڵی دا بودجه‌ی به‌رگری زیاد بكات و زیاتر گرنگی به فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژ و سارۆخ و (دواجاریش ژێرده‌ریایی ناوه‌كی) بدات.
گرنگیدان به چه‌كی ته‌قلیدی
به‌هۆی نیگه‌رانیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی داهاتوو، سوپا و هێزی ده‌ریایی سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگی به چه‌كی ته‌قلیدی بدرێت. جه‌نه‌ڕاڵ ماكسوێڵ ته‌یله‌ر-ی سه‌ركرده‌ی باڵای سوپا له نێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٥٩ داكۆكیكارێكی گه‌وره‌ی چه‌كی ته‌قلیدی بوو. ته‌یله‌ر پێی وابوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌ددا جۆراوجۆره‌كان، پێویسته په‌ره به چه‌كی ته‌قلیدی بدرێت، چونكه له‌و حاڵه‌تانه‌دا به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی په‌رچه‌كردار به‌دوای خۆیدا دێنێت.له‌ژێر كاریگه‌ری بۆچوونی ته‌یله‌ردا، ئیداره‌كه‌ی جۆن كه‌نه‌دی كه له ساڵی ١٩٦١ ده‌ست به‌كاربوو، پابه‌ندی خۆی بۆ بره‌ودان به چه‌كی ته‌قلیدی دووپاتكرده‌وه. ته‌یله‌ر هه‌ر زوو بوو به ڕاوێژكاری سه‌رۆك كه‌نه‌دی و، له‌ساڵی ١٩٦١ یشدا بوو فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئه‌مریكا. ئیداره‌كه‌ی جۆن كه‌نه‌دی بوجه‌یه‌كی زۆری بۆ بره‌ودان به چه‌كی ته‌قلیدی دیاریكرد ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا-ڤێتنام هه‌ڵبگیرسێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای چه‌كی ناوه‌كی وه‌ك ئامانجێكی زۆرگرنگ مایه‌وه، بۆنمونه پرسی چه‌كی ناوه‌كی هانده‌ر بوو بۆ پڕۆژه بڕیاری ساڵی ١٩٦١ ی ناسراو به قه‌یرانی به‌رلین له‌گه‌ڵ پڕۆژه بڕیاری ساڵی ١٩٦٢ی ناسراو به قه‌یرانی سارۆخی كوبا، كاتێك مه‌ترسی ڕوودانی جه‌نگی ناوه‌كی سه‌ریهه‌ڵدا دوای ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت جۆره سارۆخێكی گواسته‌وه به كوبا كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوه‌كی هه‌بوو. له‌پرسی قه‌یرانی سارۆخه‌كانی كوبا، هه‌واڵگری ئه‌مریكا ڕۆڵی سه‌ركه‌وتوو و شكستخواردووشی بینی. بۆنمونه له لێكدانه‌وه‌ی ئاماژه‌كانی ناردنی چه‌كی سۆڤیه‌ت بۆ كوبا به‌هه‌ڵه‌دا چوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو بوو له دیاریكردنی كاردانه‌وه‌كانی ڕووسیا كاتێك له نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٦٢ته‌نگژه‌ی نێوان ڕووسیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی سارۆخه‌كان گه‌یشته لوتكه. قه‌یرانی ساروخه‌كان زه‌نگێكی ئاگاداركه‌ره‌وه بوو بۆ ئیداره‌كه‌ی كه‌نه‌دی تا جارێكی تر په‌ره به توانا ناوكیه‌كانی بدات. گرنگی ئه‌و وێنانه‌ی كه شوێنی بنكه‌و پێگه‌كانی سۆڤیه‌تی له كوبا پیشان ده‌دا و له ڕێگه‌ی ما‌نگی ده‌ستكرده‌وه گیرابوون، جارێكی تر هانی ئیداره‌كه‌ی كه‌نه‌دی دا بۆ بره‌ودانی زیاتر به ما‌نگی ده‌ستكرد و چاودێری ئاسمانی به‌جۆرێك بتوانێت به زووترین كات زانیار‌ی كۆكراوه بگوازێته‌وه.
پشتگیری ده‌زگای هه‌وڵگری بۆ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كان له ڤێتنام
له‌گه‌ڵ تێوه‌گلانی ئه‌مریكی له جه‌نگی ڤێتنام، چه‌كی ته‌قلیدی گرنگی زۆری په‌یداكرد. جه‌نگه‌كه له كۆتا ساڵی ئیداره‌كه‌ی جۆن كه‌ندی هه‌ڵگیرسا و له ماوه‌ی پێچ ساڵی سه‌رۆكایه‌تی جۆنسن تا كۆتایی خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی ڕیچارد نیكسۆن به‌رده‌وام بوو. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی ململانێكه و زیاد بوونی تێچووی جه‌نگه‌كه، ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كان ده‌بوو سیسته‌می پێشكه‌تووی مانگه ده‌ستكرده‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیار‌ی تاكتیكی به‌كاربێنن. له سه‌ره‌تاوه ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیار‌ی له‌سه‌ر سارۆخ و فڕۆكه بۆمبهاوێژه‌كانی ڕووسیا دروستكرابوون، به‌ڵام له كاتی جه‌نگی ڤێتنامدا ئه‌ركیان گۆڕا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیار‌ی كه‌سه‌ر جێگه و ڕێڕه‌و‌ی سه‌ربازانی سوپای ڤێتنامی باكور له ناوچه جه‌نگڵه‌كاندا. له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵی زۆر و داهێنانكاریدا، به‌رپرسانی هه‌وڵگری زانیاریان له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازانی ڤێتنامی باكور و گه‌یشتنی پێداویستیه سه‌ربازیه‌كان و چالاكی گروپه ئاژاوه‌گێڕه‌كانیان كۆكرده‌وه.
له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ڤێتنامدا، ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كان بوونه سه‌رچاوه‌ی دژیه‌كی سیاسی. ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵگریانه‌ی له‌سه‌ر سوپای ڤێتنامی باكور بڵاوده‌كرانه‌وه دژیه‌كیان تێدابوو و نه‌ده‌كرا ستراتیژی گشتی ئه‌مریكایان له‌سه‌ر دیاریبكرێت. دواجار هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵگری پشتی ده‌به‌ست به چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌و زانیار‌ی كه هه‌ندێكیان زانیار‌ی دژبه‌یه‌كیان تێدابوو. كۆكردنه‌وه‌ی زانیار‌ی وورد له باره‌ی جۆری كه‌ره‌سته سه‌ربازیه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك ئاسان بوو، به‌ڵام زانیار‌ی له‌سه‌ر ژینگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی ناڕوونی زۆری تێدابوو. ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان بوو هه‌وڵدان بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیار‌ی، به‌ڵام تێكه‌ڵكردنی بۆچوونی خۆیان له‌گه‌ڵ زانیاریه هه‌واڵگریه‌كان بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری له گفتوگۆ سیاسیه‌كانداده‌بووه زانیار‌ی ناڕوون و دژبه‌یه‌ك و دواتر به‌سه‌ریاندا ده‌شكایه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له سیاسه‌ته‌كه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مشتومڕی فه‌رمانی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ڤێتنامدا ڕوویدا.
له كاتی مشتومڕی جه‌نگی ڤێتنامدا، چه‌ندین ڕاپۆرت له‌سه‌ر ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان بڵاوبوونه‌وه كه باسیان له‌وه ده‌كرد ئاژانسی هه‌واڵگری چاودێری گروپه سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی داكۆكیكاری مافه مه‌ده‌نیه‌كانی كردووه، پێشتریش هه‌واڵی ئابڕووبه‌رانه له‌سه‌ر تۆمه‌تی پیلانگێڕیی شكستخواردووی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان بۆ تیرۆركردنی كه‌سایه‌تیه‌كان و ئه‌نجامدانی كاری نهێنی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌یان، بڵاوكرابووه‌وه. بۆیه له ساڵی ١٩٧٥ كۆنگرێس یاسای سنورداركردنی ئامێری چاودێریكردنی ده‌كرد و فه‌رمانی كرد به ئاگاداركردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی كۆنگرێس له هه‌ر كارێكی نهێنی كه هه‌واڵگری پێی هه‌ستێت، هه‌روه‌ها دوو لیژنه‌ی له كۆنگرێس دروستكرد بۆ به‌دواداچوونی كاره‌كانی هه‌واڵگری. ئه‌مانه هه‌وڵێك بوون بۆ به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌ك به‌شێك له حكومه‌ت. په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌یارانه له‌نێوان ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگری و به‌شێك له میدیا و بازنه‌ی سیاسیه‌تمه‌داران هاته ئاراوه كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك درێژه‌ی كێشا. ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی سلبی بوو كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ڕه‌وتی نوێی ئه‌كادیمی و توێژینه‌وه‌ی هه‌واڵگری دروستكرد‌و له ڕادده‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌واڵگری كه‌م كرده‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی كاری ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان
له جه‌نگی ڤێتنامدا كه ئه‌مریكا لایه‌نگری ڤێتنامی باشوری ده‌كرد دژ به ڤێتنامی باكور، ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان ڕۆڵێكی دیاریان گێڕا له هه‌وڵه‌كانی ئارامی و سه‌قامگیری له ڤێتنامی باشور. به هاوكاری ڕۆبه‌رت كۆمه‌ری باڵێۆزی ئه‌مریكا له ڤێتنامی باشور، پڕۆگرامی پاڵپشتی په‌ره‌پێدانی شۆڕش و ئۆپه‌راسیۆنه مه‌ده‌نیه‌كان سودی له ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌رگرت له كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و كه‌سایه‌تیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئینتیمانی هاوڵاتیانی ڤێتنامی باشور بۆ حكومه‌ته‌كه‌یان و گه‌شه‌ی ئابووری ڤێتنامی باشور. به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی پڕۆگرامه‌كه، كاره‌كانیان به‌ره‌وپێشجوونی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه به‌تایبه‌ت له ساڵانی پێش داگیركردنی ڤێتنامی باشور له‌لایه‌ن ڤێتنامی باكوره‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بوونه‌وه به‌تایبه‌ت تۆمه‌تی كوشتن له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێوشوێنی دادگایی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڤێتنامی باشوره‌وه، به‌ڵام جه‌نگی ڤێتنام وانه‌ی گرنگی تێدابوو بۆ ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كان له هه‌وڵه‌كانی بونیادی نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م وانانه هه‌ر زوو له‌بیركران كاتێك ئه‌مریكا له ململانێكانی جیهانی سێیه‌م تێوه‌گلا، دوای ڕووخانی ڕژێمی ڤێتنامی باشور له‌ساڵی ١٩٧٥.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسه سه‌ربازی و سیاسه‌ت داڕێژه‌راندا به‌سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگریدا هات، چه‌ندین توانای ته‌كنه‌لۆژی په‌ره‌یان پێدراو تا ڕادده‌یه‌كیش له سه‌رده‌می جه‌نگی ڤێتنامدا به‌كارهێنران، دواتریش بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك بوون به بنه‌مای گۆڕانكاری گرنگ له سیسته‌می ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و هه‌واڵگریدا. بۆنمونه، له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ له‌كارخستنی دوو پرد كه به‌شێكی گرنگ بوون له ژێرخانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ڤێتنامی باكور، ته‌كنه‌لۆژیای نوێی سه‌ربازی به‌كارهێنا. له نێوان ساڵانی ١٩٦٥ بۆ ١٩٦٨، هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌دان فڕۆكه‌یان به‌كارهێنا به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كی كه‌میان هه‌بوو، به‌ڵام كاتێك له ساڵی ١٩٧٢ بۆردومان ده‌ستی پێكرده‌وه، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی كه‌م به بۆمبی ئاڕاسته‌كراوی له‌یزه‌ری توانیان پرده‌كان به ته‌واوی له‌كاربخه‌ن. ته‌كنه‌لۆژیای فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌جۆرێك پێشكه‌وت بتوانێ كاریگه‌ری زیاتری هه‌بێت و سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانیش له‌به‌ر چاوبگرێت. یه‌كێكی تره له پێشكه‌وتنه‌كان په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بوو، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه به‌رهه‌م هاتبوو، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی ڤێتنامدا سودێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو له كۆكردنه‌وی زانیار‌ی هه‌واڵگریدا. ده‌بوو فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ بنكه‌كه‌ی خۆی، ئینجا ئه‌و وێنانه‌ی گرتوویه‌تی وه‌ربگیرێن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت. به‌ڵام زۆر جار ئه‌و شوێنانه‌ی وێنه‌یان ده‌گیرا بزر ده‌بوون به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیه‌وه كه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی چڕ‌و پڕبوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زیاتری ته‌كنه‌لۆژی توانرا ئه‌و وێنانه‌ی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌گیرێن ده‌ستبه‌جێ بگوازرێنه‌وه بۆ بنكه‌ی هه‌واڵگری، به‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌و فڕۆكانه زۆر زیاتر بوو. به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕكه‌وان له‌وه‌دا هاوشێوه‌ی ما‌نگی ده‌ستكردبوو كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بوو فڕۆكه‌وان له خاكی دوژمن‌دا بكه‌وێته خواره‌وه یان گیان له‌ده‌ست بدات.
ڕۆڵی هه‌واڵگری له كۆنتڕۆڵی چه‌كدا
ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا ئه‌مریكا به‌ته‌واوی له جه‌نگی ڤێتنام تێوه‌گلابوو، ده‌ركی به‌و ڕاستیه كرد كه ململانێی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت به‌بنبه‌ست گه‌یشتووه. ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌ستنی چه‌ند ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك به‌مه‌به‌ستی سنورداركردنی پێشبڕكێی چه‌كی ناوه‌كی. ده‌زگای هه‌واڵگری ڕۆڵی گرنگی گێرا له دروستكردنی متمانه له‌كاتی دانوستانه‌كان و ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌كان. دوای دانوستانێكی چڕ‌وپڕ ئه‌مریكا و سۆڤیه‌ت گه‌یشتنه چه‌ند ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌ی له ما‌نگی ده‌ستكرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كتری وه‌ریانگرتبوو. ڕێككه‌وتنه‌كان كه له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی نیكسۆن-دا له ساڵی ١٩٧٢ واژوو كران، له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كانی دواتر بوون به پایه‌كی گرنگ له سیاسه‌تی ئاسایشی نیشتیمانیدا كه درێژبووه‌و بۆ سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی كارته‌ر و تا كۆتایی جه‌نگی سارد. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مشت‌ومڕ بوو له ئه‌مریكا توانای ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگری بوو له چاودێریكردنی سۆڤیه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كان ده‌بێت.
ڕۆڵی هه‌واڵگری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌وروپادا
پلانی جه‌نگی ئاسمانی-زه‌مینی له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه ووشكانیه‌كانی ئه‌مریكا له ڤێتنام له ساڵی ١٩٧٥، به‌رپرسانی هێزی به‌رگری ئه‌مریكا بڕیاری ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان دا. له‌مێژبوو پلانی به‌رگری له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا له به‌رامبه‌ر چه‌كی ناوه‌كیدا له ئارادابوو، به‌ڵام ئه‌م پلانه بێ گرفت نه‌بوو. په‌نابردنه به‌ر چه‌كی ناوه‌كی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بوو كاولكاریه‌كی گه‌وره له ئه‌وروپای دانیشتوان چڕ و ئه‌مریكا به‌دوا خۆیدا بێنێت. به‌ڵام بۆ پابه‌ند بوون به په‌یماننامه‌ی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، ده‌بوو ئه‌مریكا ئاماده‌یی به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت بۆ به‌رگری له ووڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ. بۆچوون وابوو كه چه‌كی ناوه‌كی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا به ته‌نها ناتوانێ به‌ر به سۆڤیه‌ت بگرێت، یان كاریگه‌ری ئه‌وتۆی هه‌بێت له ململانێكانی نێوان به‌ره‌ی ناتۆ و به‌ره‌ی وارسۆ (به‌ره‌ی ڕووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات). بۆیه توانا ناوه‌كیه‌كانی ئه‌مریكا پایه‌ی گرنگ بوون وه‌ك هێزی به‌رگری له ووڵاتانی ناتۆ.
بۆچوونی باو ئه‌وه بوو كه توانا سه‌ربازیه‌كانی ناتۆ له ئاست توانا سه‌ربازیه‌كانی هێزی وارسۆدا نه‌بوو. بۆیه ئاماده‌یی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوادابوو، چونكه خواست و بودجه‌ی پێویستیان نه‌بوو بۆ بره‌ودانی زیاتر به پێكهاته‌ی هێزی ته‌قلیدی. به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی چه‌كی ناوه‌كی، ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی دژ به چه‌كی ناوه‌كی له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له زیادبووندابوو. هاوكات گرنگیدانی زیاتر به چه‌كی ته‌قلیدی بێ گرفت نه‌بوو. گروپێكی بچوكی پسپۆڕانی سه‌ربازی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان دا له ڕێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازیه‌كانیان له چه‌كی ته‌قلیدی به به‌كارهێنانی سیسته‌می سه‌ربازی تازه. هه‌واڵگری ڕۆڵێكی گرنگی ده‌گێرا له‌م هه‌وڵانه‌دا. هه‌ر له ساڵی ١٩٧٤ه‌وه ئه‌ڵبێرت ۆڵستێته‌ر كه شاره‌زایه‌كی بواری سیاسه‌تی به‌رگری بوو باسی له كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژیای تازه ده‌كرد له بواری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدا. ئه‌ڵبێرت پێی وابوو ده‌كرێ په‌ره به ته‌كنه‌لۆژیای ما‌نگی ده‌ستكرد و فڕۆكه بدرێت كه بتوانن زانیار‌ی وورد له‌سه‌ر پێگه‌ی ئامانجه‌كان كۆبكه‌نه‌وه له ڕێگه‌ی كامێڕای پێشكه‌وتوو و ئامێری تری هه‌ستیاره‌وه، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو كه ده‌كرێت په‌ره‌ی زیاتر به سیسته‌می په‌یوه‌ندیكردن بدرێت و پڕۆسه‌ی زانیاریه‌كان خێراتر بكرێت له‌ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه.
جه‌نگی ئاسمانی-زه‌مینی
پلانداڕێژه‌رانی سوپا‌و هێزی ئاسمانی به‌رنامه‌یان هه‌بوو دوور له به‌ره‌ی پێشه‌وه، له به‌شی كۆتایی هێزه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی وارسۆ په‌لاماری هێزی دوژمن بده‌ن به هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی. ئه‌م پلانه ناونرا جه‌نگی ئاسمانی-زه‌مینی، مه‌به‌ست لێی ڕێگریی بوو له به‌ره‌و پێشچوونی هێزه پاڵپشته‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تی وارسۆ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن بگه‌ن به هێزه هێرشبه‌ره‌كان، به ئومێدی ئه‌وه‌ی نه‌توانن په‌لاماری ووڵاتانی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ بده‌ن.
پلانی هێرشكردنه سه‌ر دوژمن له ناوجه‌رگه‌ی خاكی دوژمن‌دا، پێویستی به زانیار‌ی هه‌وڵگری هه‌بوو كه له‌كات و ساتی خۆیدا بگات بۆ دیاریكردنی شوێن وپێگه‌ی هێزه‌كانی دوژمن. بنكه سه‌ربازیه جێگیره‌كان ئامانجی هێرشه‌كه نه‌بوون، به‌ڵكو ئامانج ئه‌و هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانه بوون كه به خێرای جێگۆڕكیان ده‌كرد. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بوو سیسته‌می هه‌واڵگری سه‌ربازی له ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نوێی چاودێری ناتۆوه زانیار‌ی كۆبكاته‌وه، بۆنمونه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووه‌وه كه بتوانێ زانیار‌ی له‌سه‌ر هێزه ئاسمانی و زه‌مینیه‌كانی دوژمن كۆبكاته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌كرا زانیار‌ی هه‌واڵگری له ڕێگه‌ی ما‌نگی ده‌ستكردوه سود به پلانه‌كه بگه‌یه‌نێت. واتا پلانی جه‌نگی ئاسمانی-زه‌مینی دواجار پشتی ده‌به‌ست به هه‌ماهه‌نگی دامه‌زراوه هه‌واڵگریه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ پاڵپشتی فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا. ئامانج له پلانێكی له‌م جۆره ئه‌وه‌بوو به سه‌ركه‌وتووی بتوانن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی وارسۆ لاواز بكه‌ن به جۆرێك كه توانای داگیركردنی ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوایان نه‌مێنت و ناتۆش ناچار نه‌بێت په‌نا بباته به‌ر چه‌كی ناوه‌كی. پلانی هێرشی ئاسمانی-زه‌مینی زیاتر له جۆرناڵه ئه‌كادیمیه‌كاندا جێی باس بوو، به‌تایبه‌ت له ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكاندا. هاوڵاتیانی ئاسایی نه‌یانده‌زانی كاریگه‌ری ئه‌م هێرشانه چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر پلانه‌كه جێبه‌جێ بكرایه. ته‌نها ئه‌وكاته كاریگه‌ی ئه‌م پلانه ده‌ركه‌وت كه له جه‌نگی كه‌نداوی ١٩٩٠ ئۆپه‌راسیۆنی دژی به عێراق ئه‌نجامدرا.
پاڵشتی هه‌واڵگری بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوای جه‌نگی سارد
سه‌ره‌ڕای كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد، ئه‌مریكا له چه‌ندین ململانێی سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تی تێوه‌گلا. له ئابی ١٩٩٠دا، دوای ئه‌وه‌ی عێراق كوه‌یتی داگیر كرد، ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ كوه‌یت. گه‌رده‌لولی بیابان له ماوه‌ی ١٠٠ كاتژمێردا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له ڕێگه‌ی پلانی ستراتیجی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان كه به ووردی سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی عێراقیان ده‌سنیشانكرد و خاپوریان كرد، له‌گه‌ڵ خاپوركردنی باره‌گای گشتی فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی عێراق.
له گه‌رده‌لولی بیاباندا شێوازێكی تازه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه په‌یڕه‌وكرا. ئۆپه‌راسیۆنه‌كان خێرا ئه‌نجام ده‌دران و پشتیان به به‌كارهێنانی تاكیكی هێزی ئاسمانی ده‌به‌ست بۆ پێكانی ئامانجه‌كانیان، ئه‌و ته‌كنیكی هێرشبردنه له‌سه‌ره‌تاوه بۆ شه‌ڕكردن له ئه‌وروپا داڕ‌ێژرابوو به‌ڵام له‌سه‌ر عێراق تاقیكرایه‌وه، كه هاوشێوه‌ی ته‌كنیكی ئیسڕائیل بوو له جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ری ١٩٧٣دا. گه‌رده‌لولی بیابان وه‌رچه‌رخان بوو له ته‌كنیكی جه‌نگدا، كه سه‌ركه‌وتوو بوو به‌هۆی گه‌یشتنی زانیار‌ی هه‌واڵگری وورد له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه له كاتی خۆیدا. له جه‌نگی گه‌رده‌لولی بیاباندا ١٧ هه‌زار موشه‌كی به ووردی ئاڕاسته‌كراو به‌كارهات، سه‌ره‌ڕای ٢١٠ هه‌زار بۆمبی ئاسایی. به‌ڵام موشه‌كه ئاڕاسته‌كراوه‌كان كاریگه‌ری زیاتریان هه‌بوو و سه‌لماندیان كه چه‌كی داهاتوون. ستراتیژی سه‌ربازی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان سوپای عێراقیان تووشی په‌شۆكان كرد‌و دوای ماوه‌یه‌كی كورت له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زه‌مینی، عێراق داوای ئاشتی كرد و كوه‌یت ڕ‌زگار كرا.
ویلیه‌م پێری كه له ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٧ وه‌زیری به‌رگری بوو له ئیداره‌كه‌ی بیل كلنتۆندا، له باره‌ی گه‌رده‌لولی بیابانه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌و چه‌كانه‌ی له گه‌رده‌لولی بیابانی ١٩٩١ دا به‌كارهاتن ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌ی ئه‌لكترۆنی و كۆمپیوته‌ری تێدا به‌كارهاتبوو. ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه له چه‌ندین ڕووه‌وه یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی هێزی هاوپه‌یمانان له جه‌نگی كه‌نداودا، وه‌ك: سیسته‌می په‌یوه‌ندی، فه‌رمانی سه‌ربازی، به‌شی هه‌واڵگری و كۆنتڕۆڵ، ووردی له ئاڕاسته‌كردندا.
هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی بیاباندا، ئه‌و سیسته‌مه جیاوازانه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیار‌ی بۆ سه‌ر نه‌خشه و دیاریكردنی شوێنی یه‌كه سه‌ربازیه‌كان و جۆری سیسته‌می سه‌ربازیی و شوێنی سیسته‌می به‌رگری و سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵ و فه‌رمانی هێزه‌كانی عێراق، به‌كارهات. كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه زۆر گرنگ بوون پێش ده‌سپێكی هێرشی ئاسمانی. له كاتی گه‌رده‌لولی بیاباندا، هه‌موو ئه‌و سیسته‌مانه به هاوكاری ما‌نگی ده‌ستكرد پاڵپشتیه‌كی گرنگ بوون بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، كه سیسته‌می په‌یوه‌ندی پێشكه‌توویان به‌كارده‌هێنا بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیار‌ی بۆ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان له مه‌یدانی جه‌نگدا.
شۆڕش له پێشكه‌وتنی سه‌ربازیدا
موشه‌كی به ووردی ئاڕاسته‌كراو بووه چه‌كی سه‌ره‌كی جه‌نگ، بۆیه ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی زیاتریان كه‌وته سه‌ر شان بۆ دابینكردنی زانیار‌ی وورد له سه‌ر ئامانجه‌كان. به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌كی درا به ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتیمانی بۆ دیاریكردنی شوێنگه و ئاژانسی نه‌خشه و وێنه‌ی نیشتیمانی و سه‌نته‌ری هه‌واڵگری وێنه‌یی نیشتیمانی. به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا توانرا وێنه و زانیار‌ی هه‌واڵگری له كاتی خۆیدا بگه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ش متمانه و دڵنیایی زیاتری ده‌دا كه ئاستی قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌مده‌بێته‌وه و هێزی زه‌مینی كه‌متریش پێویست ده‌بێت. ئامانجی هه‌واڵگری ئه‌وه بوو یارمه‌تی فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان بدات خۆیان له ئۆپه‌راسیۆنی ناپێویست بپارێزن و به‌هه‌ڵه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر هێزه هاوپه‌یماناكان و بێ سود ته‌قه‌مه‌نی به خه‌سار نه‌ده‌ن. له‌م ڕوه‌شه‌وه تا ڕادده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون.
پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ”ئایا گه‌رده‌لولی بیابان سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش نه‌بوو له پێشكه‌وتنی سه‌ربازیدا؟“ بۆ مێژوونووسانی بواری سه‌ربازی جێدێڵین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێدوانی نووسه‌رانی سۆڤیه‌ته كه به‌ووردی چاودێری كاریگه‌ری ئه‌و توانا سه‌ربازیانه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆیان كردبوو و وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خاكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت لێیان ڕوانیبوو. هه‌ندێ له نووسه‌ران پلانی هێرشی ئاسمانی-زه‌مینیان وه‌ك ته‌حه‌ددایه‌كی گه‌وره ده‌بینی له به‌رده‌م ستراتیجه سه‌ربازیه‌كانی سۆڤیه‌ت له ئه‌وروپا. هه‌ندێكیان پێشبینی سه‌ركه‌وتنی كاریگه‌ری هێزی هاوپه‌یمانانیان له گه‌رده‌لولی بیاباندا كردبوو، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ڕابگه‌یه‌نرێت. شرۆڤه‌كارانی ئه‌مریكاش هه‌مان بۆچوونیان هه‌بوو، پێیان وابوو بۆمبی به له‌یزه‌ر ئاڕاسته‌كراو كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌بووه به‌تایبه‌ت كه سوپای عێراقی توشی شۆك كرد و خودی ئه‌مریكیه‌كانیشی توشی سه‌رسامی كرد.
چاودێرانی سه‌ربازی سۆڤیه‌ت به ووردی ئاگاداری كاریگه‌ری و گۆڕانكاریه‌كانی پلانه سه‌ربازیه‌كانی ناتۆ بوون. چه‌كی ته‌قلیدی پێشكه‌توو و كاریگه‌ری ووڵاتانی ڕۆژئاوا فاكته‌رێك بوون بۆ كۆتایی هێنان به یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و هاوپه‌یمانه سه‌ربازیه‌كانی له ووڵاتانی دراوسێی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا. هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانی وارسۆ به فه‌رمی له ساڵی ١٩٩١هه‌ڵوه‌شایه‌وه، پێشبڕكێی سه‌ربازی له ئه‌وروپا به‌رده‌وامی هه‌بوو له چوارچێوه‌ی په‌یماننامه‌كاندا كه تیایدا ژماره‌ی چه‌كی ته‌قلیدی و ناته‌قلیدی دیاریكرابوو. جارێكی تر ڕۆڵی هه‌واڵگری ده‌ستی پێكرده‌وه بۆ چاودێریكردنی چه‌كی به‌رهه‌م هاتوو له چوارچێوه‌ی په‌یماننامه‌كاندا، به‌تایبه‌ت كه له سه‌ده‌ی ٢١ دا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ڕووسیا و ووڵاتانی ناتۆ گرژیان تێكه‌وت.
هه‌واڵگری و هێرشه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ر
دوای هێرشه تیرۆریستیه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٠١ی سه‌ر ئه‌مریكا، ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كان ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نایانتوانیبوو هۆشیاری پێشوه‌خت له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه بده‌ن. پێش ٢٠٠١، ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كان زانیار‌ی زۆریان له‌باره‌ی پیلانی تیرۆریستان كۆكردبووه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتیجیان كردبوو كه قاعیده هه‌وڵده‌دات له ئه‌مریكا هێرش ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان هۆشیاری پێشوه‌ختیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌دابوو. دوای ڕوودانی هێرشه‌كان، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆك بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شكستی هه‌واڵگری له پێدانی هۆشیاری پێشوه‌خت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی گیرابوونه‌وه به‌ر بۆ سنورداركردنی ئاڵوگۆڕی زانیار‌ی، مه‌به‌ست له‌م سونرداركردنه ڕێگرتن بوو له ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان له كۆكردنه‌وه‌ی زانیار‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مریكی به‌شێوه‌یه‌كی نادروست. ئه‌م ده‌ره‌نجامه هانده‌ر بوو بۆ ده‌ركردنی یاسای ٢٠٠٤ی ڕێگریی له تیرۆریزم و ڕێفۆرمی هه‌واڵگری. به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه، ده‌بوو ڕێگه بدرێت به هاوبه‌شی پێكردنی زانیار‌ی وه‌ك هۆكارێك بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رچاوه هه‌واڵگریه‌كان و دامه‌زراوه یاساییه‌كان بۆ به‌هێزكردنه‌ی میكانیزمی كۆكردنه‌وه‌ی زانیار‌ی له‌سه‌ر هه‌ر پیلانێكی تیرۆریستی.
به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیار‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مریكی به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر، بۆ چه‌ند ساڵێك بووه جێگه‌ی مشتومڕی زۆر. به‌ڵام نابێت ئه‌و ڕاستیه له‌بیربكرێت كه به‌هۆی زانیار‌ی هه‌واڵگریه‌وه له‌سه‌ر پیلانی تیرۆریستی توانراوه ڕێگری له ژماره‌یه‌ك هێرش بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێوشوێنه به‌شێك بووه له هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی قاعیده و پیلانه‌كانی.
ڕۆڵی هه‌واڵگری له ئه‌فغانستان و عێراق
دوای هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی ١١ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٠١، ئه‌مریكا پڕۆسه ئازادی هه‌میشه‌یی Operation Enduring Freedom ی له ئه‌فغانستان ده‌ستپێكرد و توانی كۆتایی به حوكمی تاڵیبان بێنێت، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی باكوری ئه‌فغانستان كه له‌مێژبوو سی ئای ئه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان هه‌بوو. زانیار‌ی وورد له سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری كه‌سی و چاودێری ئاسمانی و ما‌نگی ده‌ستكرد و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تره‌وه گرنگی زۆریان هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر موشه‌كی ئاڕاسته‌كراو به‌كار بێنێت، سه‌ره‌نجامیش به‌هاوكاری چه‌كدارانی ناوخۆی ئه‌فغانی توانرا له هێرشێكی چه‌ند هه‌فته‌ییدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێت. هێزه ئه‌فغانیه ناوخۆییه‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له ستافی ئۆپه‌راسیۆنی سی ئای ئه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، توانیان كۆتایی به حوكمی تاڵیبان بهێنن و له ناوه‌ڕاستی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٠١ دا كابوڵی پایته‌ختیان ئازادكرد.
هه‌روه‌ها هه‌واڵگری ڕۆڵ گرنگی بینوه له دیاریكردنی ووردی ئامانجه‌كان له پاكستان و یه‌مه‌ن و سۆماڵ و شوێنی تر تا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بپێكرێن.دواجار به هاوكاری هه‌واڵگری توانرا له ئایاری ٢٠١١، له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوودا ئوسامه بن لادن له‌ناوببرێت، ئه‌مه‌ش ناوبانگێكی پۆزه‌تیڤی دا به ده‌سته‌ی هه‌واڵگری به‌شداربوو له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا.
كاتێك ئه‌مریكا سور بوو له‌سه‌ر له‌كارلادانی سه‌ددام حسێن له ڕێگه‌ی هێزه‌وه له ساڵی ٢٠٠٣، پلانی هێرشه‌كان كه له‌لایه‌ن تۆمی فڕانكس-ی سه‌رۆكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكاوه داڕ‌ێژرابوو ڕاسته‌وخۆ جه‌ختی ده‌كرده سه‌ر هێرشی ئاسمانی وورد بۆ سه‌ر گرنگترین پێگه‌كانی ژێرخانی عێراق. له ئه‌نجامدا به‌غداد داگیركراو ڕژێمی سه‌ددام له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌دا ڕووخا، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌متر سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شدار بوون له جه‌نگه‌كه‌دا به‌به‌راوورد به جه‌نگی گه‌رده‌لولی بیابان. به‌ڵام له پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقدا هه‌واڵگری كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه. به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵگری نیشتیمانی كه له ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٠٢ ده‌رچووه به‌هه‌ڵه گه‌یشتبووه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه عێراق ژماره‌یه‌كی به‌رچاو چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی هه‌یه. ئیداره‌كه‌ی بۆش ته‌ركیزی زۆر خستبوه سه‌ر بوونی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ له‌لایه‌ن عێرقه‌وه وه‌ك پاساوێك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر عێراق و له‌سه‌ركارلادانی سه‌ددام. دوای جه‌نگه‌كه هیچ چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژ نه‌دۆزرایه‌وه. بۆیه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو باس له تۆمه‌تی به‌سیاسیكردنی هه‌واڵگری ده‌كرا. دواتر هه‌واڵگری هه‌وڵی ده‌دا سیاسه‌ت داڕێژه‌ران و یاسا داڕێژه‌ران بێنێته قه‌ناعه‌ت كه بانگه‌شه‌كانیان بێ بنه‌ما نه‌بوون، به‌ڵام به‌ڵگه‌كانیان ناڕوون و گوماناوی بوون.
نه‌یانتوانی سه‌قامگیری دابین
هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی جه‌نه‌ڕاك فرانكس توانای ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ڕژێمی عێراق بڕوخێنن، به‌ڵام نه‌یانتوانی سه‌قامگیری دابین بكه‌ن له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی له‌ڕووی تایفیه‌وه دابه‌ش ببوو. سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق له ڕووخانی ڕژێم مانای ئه‌وه‌بوو كه پلانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی فڕانكس سه‌ركه‌وتووبووه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌می ستافی مه‌ده‌نی هه‌ر زوو پلانه‌كان توشی به‌ربه‌ست بوونه‌وه له دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق. هه‌واڵگری توانیبووی زانیار‌ی وورد كۆبكاته‌وه له‌سه‌ر ئامانجه‌كان، به‌مه‌ش هاوكارێكی باش بوو له سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی هێزی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر سوپای عێراقدا كه یه‌كێك بوو له هێزه گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵام سه‌ركه‌توو نه‌بوو له ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان له‌وه‌ی كه عێراق له ڕووی سیاسی و ئابووریه‌وه پێویستی به دووباره بونیادنانه‌وه‌یه و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ پێویستی به هاوكاری ئه‌مریكا ده‌بێت. بۆ سه‌قامگیری عێراق ئه‌مریكا بڕیاری ناردنی ٢٨٠٠ هێزی زیاتری دا له ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگری بۆ هاوڵاتیانی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات. له‌گه‌ڵ زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی، ده‌زگای هه‌وڵگریش توانی زانیار‌ی پێوسیت له كاتی خۆیدا له‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی هه‌وڵگریه‌وه كۆبكاته‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپه‌راسیۆنه تاكتیكیه‌كانی له عێراق.ئه‌مه‌ش ئه‌زمونێك بوو نیشانی‌دا كه ده‌بوو گرنگی زیاتر بدرایه به هه‌واڵگری له دابینكردنی ئارامیی و سه‌قامگیری.
دوای زیادكردنی هێزه‌كان، فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان تۆڕی هه‌واڵگری چڕیان دروستكرد به‌جۆرێك بتوانن به‌سه‌ركه‌وتوویی ئۆفیسی هه‌واڵگری له بنكه جیاوازه‌كانه‌وه په‌یوه‌ست بكه‌ن به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگری مه‌ده‌نی نیشتیمانی. ئامانج ئه‌وه بوو سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵگری له هه‌موو شوێنه‌كانه‌وه بگه‌یه‌نن به فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان و ستافی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كه له‌هه‌وڵی دابینكردنی سه‌قامگیریدا بوون. جه‌نه‌ڕاڵ ستانلی ماككڕیستاڵ، كه دواتر بوو به فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له ئه‌فغانستان، ده‌ڵێ له ڕێگه‌ی تێلی كۆنفڕانسی ڕۆژانه‌وه ئۆفیسه‌كانی هه‌واڵگری و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان په‌یوه‌ست ده‌بوون به چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگریه‌وه كه پێشتر په‌یوه‌ستی له‌م جۆره له شوێنه دووره‌كانه‌وه ئه‌سته‌م بوو. له‌و باره‌یه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ ستانلی ده‌ڵێ: تا ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠٠٥، توانرا لینكی ڤیدیۆیی بێ ته‌ل بگاته بیابانه‌كانی عێراق و گرده‌كانی ئه‌فغانستان. جۆره ئامێرێكی په‌یوه‌ندیمان دروستكرد كه بتوانرێت له هه‌موو شوێنێكی جیهانه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه بكرێت. ئه‌و ئامێرانه‌مان له باڵوێزخانه‌كان دامه‌زراند بۆئه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كانمان بتوانن به‌شداربن له گفتوگۆكان. دواجار هه‌موو ئه‌ندامێكی فیرقه‌ی كاری ٧١٤ و هاوبه‌شه‌كانمان له واشنتۆن ده‌یانتوانی كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ببینن و له ڕێگه‌ی هێدفۆنه‌وه گوێ بگرن. به‌تایبه‌ت كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی فیرقه‌ی كاری ٧١٤ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ ببوونه جێی سه‌رنج، تا ساڵی ٢٠٠٧ هه‌واڵگری و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كۆڕێكی بێ ته‌لیان دروست كردبوو هه‌زاران كه‌س كه په‌یوه‌ندیان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه هه‌بوو به‌شداریان تێدا ده‌كرد.“
ڕۆڵی هه‌واڵگری له داهاتوودا: پێكهاته‌ی چه‌كی ته‌قلیدی و ناوه‌كی
سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتوویی ئاستی چه‌كی ته‌قلیدی، پرسی چه‌كی ناوه‌كی به گرنگی ماوه‌ته‌وه. ئه‌مریكا و ووڵاتانی تر به‌رده‌وامن له وه‌به‌رهێنان له چه‌كی ناوه‌كیدا كه بێ گومان ئامانجی سیاسی له پشته، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك توانای به‌ره‌نگاری نیشانده‌درێت. هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ئه‌مریكا دژایه‌تی خۆیان بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ڕاگه‌یاندووه، زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه ده‌شێ چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربێت بۆ هێرش كردنه سه‌ر هه‌ندێ ئامانجی دیاریكراوی سه‌خت كه چه‌كی ته‌قلیدی كاری تێناكات. ئه‌م هێرشانه‌ش به جۆرێك دابڕێژرێن كه كه‌مترین قوربانی مه‌ده‌نی و تیشكدانه‌وه‌ی ناوه‌كی لێبكه‌وێته‌وه. كه بێگومان ده‌بێت زانیار‌ی هه‌واڵگری زۆر وورد له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ ئه‌م جۆره هێرشانه. به‌ڵام هه‌ندێ پێیان وایه هه‌ر جۆره به‌كارهێنانێكی چه‌كی ناوه‌كی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ پێكانی چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراویش بێت، ده‌بێته شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی و كۆنتڕۆڵكردنی به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
ڕۆڵی هه‌واڵگری له داهاتوودا: ئۆپه‌راسیۆنی سه‌قامگیری و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گروپه یاخیه‌كان
له سه‌ده‌ی ٢١ دا، هاوبه‌شی پێكردنی زانیار‌ی هه‌واڵگری پێكهاته‌یه‌كی گرنگ و پێویستی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانه كه له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگریه‌وه ئه‌و زانیاریانه كۆبكرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی زاڵ بوون به‌سه‌ر گروپه یاخیه‌كان و په‌ره‌دان به هه‌ماهه‌نگی دبلۆماسی و بنیادی نه‌ته‌وه‌یی (كه له هه‌وڵدانی جددی له پێناو حوكمڕانیه‌كی به‌رپرس و گه‌شه‌ی ئابووری دا خۆی ده‌بینێته‌وه). هه‌رچه‌نده له ئێستا ئه‌مریكا پێویستی به هه‌وڵی له‌و جۆره نیه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌وڵی تازه‌دا، پێویسته زانیار‌ی له به‌رپرسانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كۆبكرێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مانی په‌یوه‌ندی كردن به دانیشتوانی ناوچه‌كه وه‌ك ئه‌و ستراتیجه‌ی ئه‌مریكا په‌یڕه‌وی كرد دوای زیادكردنی هێزه‌كانی له ٢٠٠٧. زانیار‌ی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ووڵاتێكی تر هه‌وڵی كه‌متری هه‌واڵگری پێویسته، چونكه زۆرجار ئه‌و زانیاریانه له به‌شی مێژوو و زانسیه ڕامیاریه‌كانی پڕۆگرامی خوێندنی باڵا، به‌رده‌ستن.
هه‌ر له كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه هه‌واڵگری وه‌ك چه‌سپ وابووه كه سیاسه‌تی ئاسایشی نیشتیمان و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی به‌یه‌كه‌وه گرێداوه. بێ گومان كۆی تۆماره‌كانی هه‌واڵگری نیشتیمانی بێ كه‌موكوڕی نین، به‌ڵام به‌گشتی خزمه‌تی باشیان پێشكه‌شكردووه. بۆ نمونه هه‌واڵگری هاوكاربووه له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی چه‌ندین ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك، كه بوونه‌ته هۆی سنورداركردنی چه‌كی ناوه‌كی و دیاریكردنی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كێبركێ و هه‌ماهه‌نگی زلهێزه‌كان و ڕێگرتن له پێكدادانی كاولكارانه. هه‌روه‌ها زانیار‌ی هه‌واڵگری هاوكار بووه له به‌ره‌وپێشبردنی توانا سه‌ربازیه‌كان له چه‌كی ته‌قلیدی وه‌ك جێگره‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی، له‌كاتێكدا چه‌كی ناوه‌كی ده‌توانێت له چركه‌ساتێكدا زیانێكی كاولكارانه به‌دواخۆیدا بێنێت. له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌واڵگری پێكهاته‌یه‌كی گرنگی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی بووه له جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها له چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی دژ به تیرۆریستان. ئه‌گه‌ر له داهاتوودا ئه‌مریكا ئۆپه‌رسیۆنی سه‌ربازی گه‌وره ئه‌نجام بدات، هه‌واڵگری ڕۆڵكی یه‌كجار گرنگ ده‌بینێت له دابینكردنی زانیار‌ی له‌سه‌ر شوێنگه و دیاریكردنی ئامانجه‌كان. هه‌روه‌ها هه‌واڵگری ئه‌ركی گرنگی ده‌بێت له هه‌وڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری له ووڵاتانی ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر له داهاتوو ئیداره‌ی ئه‌مریكا بڕیارێكی له‌و شێوه بدات.
ئه‌م خزمه‌تانه‌ی هه‌واڵگری به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندووبوونی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگرین كه له ماوه‌ی شه‌ش ده‌یه‌دا ڕه‌نجیان داوه، زۆر جار له بارودۆخی ئاڵۆز و ناله‌باردا. ئه‌وه‌ی مایه‌ی ئاسانكاری بووه ته‌كنه‌لۆژیای نوێی چاودێری و شیكردنه‌وه‌ی زانیار‌ی و ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندیه‌كان بووه، له‌گه‌ڵ توانای یه‌كخستنی زانیار‌ی له‌سه‌رچاوه‌گه‌لی جیاوازه‌وه و گه‌یاندنی زانیاریه‌كان له كاتی خۆیدا به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه له ته‌واوی جیهاندا. بۆیه بوجه‌یه‌كی زۆر بۆ هه‌واڵگری ته‌رخانكراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و بوجه‌یه كه‌مبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینوه به‌هۆی بوجه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتووه‌وه.
ئه‌گه‌ر بپرسین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بوجه‌یه‌دا ئه‌مریكا چی چنیوه‌ته‌وه، یاخود بپرسین ئایا سوده‌كانی زیاتر بوون له زیانه‌كان و ئه‌و بوجه‌یه‌ی به‌هه‌ده‌ر دراوه له هه‌وڵی ناپێویست و هه‌وڵی شكستخوارد و جارجاریش پێشێلكاری ئازادیه مه‌ده‌نیه‌كانی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا، پاساو هه‌ڵده‌گرێ؟ وه‌ڵامێكی ڕاستگۆیانه و هاوسه‌نگ ئه‌وه‌یه كه له‌به‌رامبه‌ر باسكردنی كۆمه‌ڵێك چیرۆكی سیخوڕی و ڕووداوی ئابڕووچوون و ئۆپه‌راسیۆنی نهێنی كه له مێژووی هه‌واڵگریدا زه‌قكراونه‌ته‌وه، ده‌بێت خزمه‌ته‌كانی هه‌واڵگریش له بواری سیاسه‌ت داڕشتن و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدا به‌رز بنرخێنرێن. ئاژانسه هه‌واڵگریه‌كان تۆمارێكیان هه‌یه له پاڵپشتی سیاسه‌تی ئاسایشی نیشتیمانی كه به‌هیچ پێوه‌رێك ناكرێ ئه‌م تۆمارانه وه‌ك میراتی خۆڵه‌مێش وێنا بكرێن (وه‌ك له كتێبی The Leagacy of Ashes دا هاتووه)، به‌ڵكو ده‌بێت مێژوونووسان و ڕۆژنامه‌نووسان به ڕاستگۆییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
﹡د. ڕیچارد بێست خاوه‌ن سی ساڵ خزمه‌ته له خزمه‌تگوزاری توێژینه‌وه‌ی گۆنگرێسی ئه‌مریكا، له نێوان ساڵانی ١٩٧١ بۆ ١٩٧٩ له ئۆفیسی هه‌واڵگری هێزی ده‌ریای كاری كردووه. ڕیچارد خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری مێژوو له زانكۆی جۆرج تاون له واشنتۆن
بۆ داگرتن به PDF کلیک لێرە بکە
#
گشتی