كێ توركه‌؟ ئه‌ردۆگان چۆن بڕیار ده‌دات؟

03/05/2017

:: بێ نوسەر نوسینى: بینار تریمبلاى
سه‌رچاوه‌: ئه‌لمۆنیته‌ر

له‌ ناوه‌ڕاستى پرۆسه‌ى هه‌مواركردنى ده‌ستوریداو ئه‌گه‌رى نزیك بوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى تر، توركیا گۆرانكارى گه‌وره‌ ده‌كات له‌ یاساى دانیشتوانه‌كه‌ى به‌بێ گفتوگۆكردنى گشتى یان چاودێرى په‌رله‌مان. 
له‌ 6 ینایه‌ردا، خولێكى تر له‌ بڕیارى ته‌شریعى تێپه‌ڕێنرا به‌ ته‌نها له‌ژێر ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆك و كابینه‌كه‌ى. بڕیارى ژماره‌ 680، كه‌ تێیدا هاتووه‌ ده‌ڵێت كه‌سه‌كان كه‌ له‌ ژێر لێكۆلینه‌وه‌دان به‌پێى یه‌كێك له‌و هه‌شت ماده‌ جیاوازه‌ له‌ یاساى سزادانى توركى كه‌ ده‌كرێت له‌ هاوڵاتیبوون دابماڵرێن ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ توركیا له‌ ماوه‌ى 90 ڕۆژدا. ڕۆژنامه‌كانى نزیك له‌ پارتى داد و گه‌شه‌پێدان به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌مه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ تایبه‌تیش ته‌ركیز خستنه‌ سه‌ر ئه‌ندامانى ڕێكخراوه‌كه‌ى گوله‌ن. 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیرۆكه‌ى داماڵینى هاوڵاتیاى توركیا له‌ ناسنامه‌ له‌ بیرى ئه‌ردۆگاندا بوونى هه‌بووه‌ ته‌نانه‌ت پێش هه‌وڵى كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ ته‌مووزى ساڵى پار، بۆ نمونه‌ له‌ نیسان دا ئه‌ردۆگان ده‌لێت، " ئێمه‌ سورین له‌ سه‌ر گرتنه‌ ه‌رى هه‌موو ڕێوشوێنێك له‌ ناویشیاندا داماڵینى ناسنامه‌ له‌ هاوڵاتى توركى كه‌ پشتگیرى له‌ ڕێخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان  ده‌كه‌ن" له‌ كۆتایدا، ئێستا ئه‌وه‌ یاسایه‌ له‌ توركیادا. 
له‌ڕاستیدا، ئه‌مه‌ زیندوو كردنه‌وه‌ى بڕیارێكه‌ له‌ سه‌رده‌مى كوده‌تاى 1980. له‌ 2009، ئه‌وه‌ ئه‌كه‌په‌ بوو هه‌ڵیوه‌شانده‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه‌ى 1980، 14 هه‌زار جوداخوازى توركى مافى هاوڵاتیبوونیان له‌ ده‌ستدا. له‌ 2011، ئه‌ردۆگان داواى له‌ هه‌موو قوربانیانى ئه‌و بڕیاره‌ كرد بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ وڵات. 
پسپۆرێكى دیار له‌ بوارى یاسادا ، كه‌ ویستى ناوى به‌ نهێنى بمێنێته‌وه‌، به‌ مۆنیته‌رى ووتووه‌، " لێره‌دا كۆتایی كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، و له‌ توركیا له‌ ژێر یاساى حاڵه‌تى نائاسایى، سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كراوه‌. ئه‌مه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمان به‌ كه‌سێك بكه‌ى بگه‌رێته‌وه‌ بۆ توركیا یان مافى هاوڵاتیبوون له‌ده‌ستبدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێك له‌و یاساى سزادانانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ڕوون نیه‌. یه‌كێك ده‌رباره‌ى تاوانه‌ دژى ده‌وڵه‌ت و ئه‌وى تر له‌ دژى ده‌ستور. ئه‌مانه‌ ده‌كرێت ته‌فسیر بكرێت به‌ شێوه‌یه‌كى فراوان." هه‌ركه‌سێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ژێت كه‌ ڕه‌خنه‌ى له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌ردۆگان هه‌یه‌ پساوى زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ى بترسێت له‌ ئێستادا".
ئه‌یهان بلغن، ووته‌بێژى پارتى دیموكراتى گه‌لان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مان، به‌ مۆنیته‌رى ووتووه‌،" سنورداركردنى مافى هاوڵاتیبوون یان به‌كاریهێنانى ئه‌وان وه‌ك ئامرازێك بۆ فشار دروستكردن یان ترساندنى تاكه‌كان نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ووڵاتێك به‌ره‌و پشتكوێخستنى حوكمى یاسا ده‌ڕوات. له‌ توركیا، ئێمه‌ ڕاهاتووین كه‌ به‌رێوبه‌رانى كوده‌تاى سه‌ربازى ئه‌م میتۆدانه‌ به‌كارده‌هێنن. هه‌روه‌ها ئێمه‌ پێویسته‌ حه‌زه‌ر وه‌رگرین كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر ئه‌ندامانى ئه‌كادیمى و ڕۆژنامه‌نووس له‌ ژێر مه‌ترسیى ئه‌م یاسایه‌دان. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ جێبه‌جێبكرێت به‌ سه‌ر تاكه‌كه‌سه‌كان كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى  ڕوون تێوه‌نه‌گلاون  له‌ هه‌وڵى كوده‌تاكه‌، كه‌واته‌ ئێمه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ مه‌به‌ستى ئه‌م یاسایه‌ بریتى نیه‌ له‌ سزادانى كوده‌تاچییه‌كان."
دێرین جواهر سین، پارێزه‌رو چالاكه‌وان، ڕوونیكرده‌وه‌ بۆ مۆنیته‌ر كه‌ ئه‌م یاسایه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌ بۆ گرتنى ئه‌وانه‌ى بیروبۆچوونى پێچه‌وانه‌یان هه‌یه‌. " ئه‌گه‌ر تۆ پشتگیركارى ئه‌كه‌په‌ نه‌بیت، كه‌واته‌ تۆ ده‌كرێت وه‌ك تیرۆریست وه‌سف بكرێیت. حكومه‌ت هه‌وڵى كوده‌تاكه‌ى گۆریوه‌ بۆ پاساوێك له‌ پێناو بێده‌نگ كردنى هه‌موو ڕه‌خنه‌كان، به‌تایبه‌تى كورده‌كان و سۆشیالیسته‌كان". 
فاتح یاسلى، ئه‌كادیمى و ستوون نوسێكى دیار بۆ بێرگن ده‌یلى، چه‌ندین كتێبى نووسیوه‌ له‌ سه‌ر ئاكه‌په‌ و بزووتنه‌وه‌ ڕاستڕه‌وه‌كان، له‌ ناویشیاندا ناشنالیزم و ئیسلامیزم له‌ توركیا. كتێبه‌كه‌ى " ئاكه‌په‌، ڕیكخراوى (گوله‌ن)، و نه‌ته‌وه‌ى سوونى" زۆر به‌ درێژى باسى دامه‌زراندنى ڕژێمێكى نوێ كردووه‌ له‌ توركیا. یاسلى به‌ مۆنیته‌رى ووت كه‌ به‌ تێروانین به‌وه‌ى چی ڕوویداوه‌ له‌ كاتى هه‌وڵى كوده‌تاكه‌وه‌، " یاساى لێسه‌ندنه‌وه‌ى هاوڵاتیبوون ده‌كرێت به‌كار بهێنرێت له‌ دژى هه‌ركه‌سێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌." ئه‌وه‌ ته‌شریعێكى گشتگیره‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر ببێته‌ قوربانى ڕێوشوێنه‌ یاسایه‌ عه‌شوایه‌كان.
له‌ ڕۆژى ده‌ركردنى یاساى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ له‌ هاوڵاتى توركى، ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ستیكردووه‌ به‌ پرۆسه‌ى پێدانى مافى هاوڵاتیبوون به‌ په‌نابه‌ره‌ سوریى و عێراقیه‌كان. ئه‌و ووتى، " خه‌ڵكانى زۆر گونجاو له‌ نێوان ئه‌واندا هه‌یه‌: له‌ ناو ئه‌واندا ئه‌ندازیار، پارێزه‌رو دكتۆر هه‌یه‌. با ئێمه‌ سوود له‌ تواناكانیان وه‌رگرین ... له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌ نایاساى ئیش بكه‌ن لێره‌و له‌وێ، با هه‌لى كاركردنیان پێبده‌ین وه‌ك هاوڵاتیه‌ك وه‌ك منداڵێكى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌."
له‌ڕاستیدا، ئه‌ردۆگان بۆ ماوه‌ى چه‌ندین مانگه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسه‌ قه‌سه‌ ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕاى گشتى له‌ توركیا به‌به‌رده‌وامى نێگه‌تیف بووه‌ له‌ سه‌ر قبوڵكردنى په‌نابه‌ره‌ سوریه‌كان و ئه‌وانى تر وه‌ك دانیشتوانى هه‌میشه‌یى له‌ وڵاتدا. هه‌موو كاتێك ئه‌ردۆگان ئه‌م پرسه‌ ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌، هاش تاگ و پۆسته‌كان له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ ته‌رجوومه‌ ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌یه‌ " سوریه‌كانمان ناوێت له‌ وڵاته‌كه‌م". له‌كاتێكدا توركیا دڵخۆشه‌ سوریه‌كان پێشوازى لێبكات وه‌ك میوان، له‌ ماوه‌ى شه‌ش ساڵى ڕابردوو له‌ گه‌ڵ زیادبوونى ڕیژه‌ى تاوان و چالاكیه‌ تیرۆریستیه‌كان و بێ كارى، هه‌ستى دژه‌ عه‌ره‌ب  له‌ توركیا زیادیكردووه‌. كێ له‌ نێوان ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ ده‌كرێت شیاو بێت بۆ پێدانى هاوڵاتیبوون و چى جۆره‌ ساسه‌تێكى تێكه‌ڵكردنى ئه‌م هاوڵاتیانه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر ئه‌مه‌ هێشتا ڕوون نیه‌. له‌هه‌مان كاتدا، هه‌ندێك به‌كارهێنه‌رى تۆره‌ كۆمه‌ڵایته‌كان یاسا نوێیه‌كه‌یان شێر كردووه‌ له‌ ژێر  ناونیشانى  " توركیا بازاڕى ئاكه‌په‌"یه‌ له‌ گه‌ڵ وێنه‌ى ریكلامى عه‌ره‌بى فرۆشتنى خانوو له‌ پارێزگاى ترابزون له‌ سه‌ر كه‌نارى ده‌ریاى ڕه‌ش. 
یاسلى تێبینى گه‌شه‌كردنى هه‌ستى دژه‌ سوری كردووه‌ له‌ نێوان چینى كرێكاران به‌ شێوه‌یه‌كى به‌هێز. ئه‌و ده‌ڵێت، " هه‌روه‌ك كۆجبه‌ره‌ بێ دۆكۆمێنته‌كان ئیش ده‌كه‌ن به‌ پاره‌یه‌كى كه‌م، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى بێزارى له‌ نێوان هه‌ژاره‌كان له‌ كۆمه‌ڵگادا. ده‌مارگیرى نه‌ته‌وایه‌تى به‌ره‌و به‌هێز بوون ده‌ڕوات." یاسلى و بلغن نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕیووه‌ ده‌رباره‌ى گواستنه‌وه‌ى سوونه‌كانى سوریا له‌ شارۆچكه‌كانى كورد و عه‌له‌وى كه‌ داڕووخاوه‌ به‌هۆى پێكدادانه‌كانى ئه‌م دوایه‌ باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى توركیا. بلغن تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر گواستنه‌وه‌ى كورده‌كان بۆ ته‌سویه‌كردن و گونجاندنى عه‌ره‌به‌ سونه‌كان به‌ ڕێگایه‌ك كه‌ ئاكه‌په‌ ده‌نگده‌رى نوێ په‌یدا بكات له‌ ناوچه‌ كوردیه‌كان. 
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان په‌نابه‌ره‌ سوریه‌كان به‌كارده‌هێنێت وه‌ك كارتێكى سازشكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا، كاریگه‌ریه‌ ڕاسته‌وخۆكانى په‌نابه‌ران له‌ توركیا هه‌ستى پێده‌كرێت. به‌تایبه‌تى دواى هێرشى ڕینا، كه‌ تواناى شه‌ڕكه‌ره‌ بیانیه‌كان پیشاندا كه‌ له‌ توركیا نیشته‌جێبوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى. ته‌نانه‌ت توركه‌كان زۆر به‌گومانن له‌ بیانیه‌كان. هاوڵاتیه‌ توركه‌كان ده‌ترسن كه‌ تێكه‌ڵ بوونى په‌نابه‌ره‌كان كه‌ ته‌نانه‌ت بارودۆخى فه‌رمى په‌نابه‌ریان نیه‌ له‌ توركیا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆى كێشه‌ى تێكه‌ڵبوون و گه‌شت كردن به‌ پاسه‌پۆرتى توركى زیاتر ئالۆزتر ده‌كات. بڕیارى ئۆردۆگان به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان هه‌موو ئه‌و هیوایانه‌ى نه‌هێشت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرى پاسه‌پۆرتى توركى به‌ بێ فیزه‌ سه‌فر بكات بۆ ئه‌وروپا. 
سێن پرسیار ده‌كات تاچه‌ند هاوڵاتى توركى یارمه‌تى په‌نابه‌ره‌كان ده‌دات یان به‌شدارى ده‌كات له‌و هه‌وڵانه‌ بۆ كۆتایهێنان به‌ جه‌نگى ناوخۆى له‌ سوریا. ئه‌و پرسیار ده‌كات، " پێویست ناكات ئێمه‌ وادابنێنن ئه‌وان ڕه‌نگه‌ بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتى خۆیان كاتێك جه‌نگ كۆتای هات؟"
كاتێك گه‌لى توركیا هه‌وڵیان ده‌دا بۆ حه‌لكردنى هه‌موو ئه‌مانه‌، له‌ 12 ینایر، ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى له‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاند كه‌ بیانیه‌كان كه‌ ئه‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌یان تێدایه‌ ده‌توانن ببنه‌ هاوڵاتى له‌ توركیا: كرینى موڵكێك به‌ به‌هاى 1 ملیۆن دۆلار، وه‌به‌رهێنانى 2 ملیۆن دۆلار یان دامه‌زراندنى 100 هاوڵاتى له‌ توركیا. له‌جیاتى ئه‌مانه‌: یه‌كێك بتوانێت 3 ملیۆن دۆلار دیپۆزت بكات له‌ بانكێك یان كڕینى سنداتى حكومه‌ت به‌ به‌هاى ئه‌و بڕه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى هاوڵاتیبوونى توركیا. ئه‌م یاسایه‌ له‌ ژێر ناونیشانى " هاوڵاتیبوون له‌ توركیا بۆ فرۆشتن" له‌ هه‌ندێك له‌ میدیاكانى ئۆپۆزیسیۆن بڵاوكرایه‌وه‌، هه‌ندێك له‌وانه‌ نوێنه‌رایه‌تى گروپه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌كه‌ن. ڕاستیه‌كى ترى سه‌رسورهێن هه‌ندێك وڵاتى ئه‌وروپى هه‌یه‌ وه‌ك ماڵتا، ئیسپانیا، و پورتوگال، كه‌ ده‌توانرێت مافى هاوڵاتیبوون تیایدا به‌ده‌ست بهێنرێت به‌ پاره‌یه‌كى كه‌متر له‌وه‌ى توركیا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م وڵاتانه‌ كۆتایه‌كیان هه‌یه‌ بۆ هه‌لى وه‌به‌رهێنانى هاوڵاتى . زۆرێك له‌وانه‌ بێ توانا بوون له‌ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و كۆتایه‌. كه‌واته‌ كێ زیاتر سه‌رف ده‌كات بۆ بوون به‌ هاوڵاتى توركى زیاتر له‌وه‌ى ببێت به‌ هه‌ڵگرى پاسه‌پۆرتى ئه‌وروپى به‌رێگاى ئه‌م پرۆسه‌یه‌؟ به‌ڵام به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت پاره‌ سپى بكه‌نه‌وه‌ یان تاوانه‌ ناشه‌رعیه‌كانى تر تا ئه‌و كاته‌ى یاساكانى توركیا پرسیار له‌وانه‌ ناكات كه‌ دێنه‌ توركیا به‌ جانتاى پڕ له‌ پاره‌ى كاش. 
له‌ كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌ك، حكومه‌تى توركیا یاساى زۆر گرنگى ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ دووباره‌ پێناسه‌كردنه‌وه‌ى هاوڵاتیبوون له‌ توركیا. ئه‌م ئاماده‌كاریانه‌ دامه‌زرێنرا له‌ ماوه‌ى دڕیژكردنه‌وه‌ى بارى نائاسائى، به‌بێ بوونى هیچ ووته‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، كه‌ كاریگه‌ریه‌كى دڕیژخایه‌نى ده‌بێت له‌ سه‌ر شوناسى سیاسى ووڵاته‌كه‌ و ده‌رنجامى ئابورى و كه‌لتورى له‌ توركیا. 

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure