بۆچی پێویسته‌ ئه‌مریكا پشتیوانی كوردانی ئێران بكات؟

15/06/2017

:: بێ نوسەر نوسینى: كریستوفر مویدى
سه‌رچاوه‌: Georgetown Security Studies Review

بوونى په‌یوه‌ندیه‌كى زۆر ئاڵۆزى نێوان ئاكته‌ره‌ - ده‌وڵه‌تیه‌كان و ناده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا واپێویست ده‌كات كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕێوشوێنى ورد بگرێته‌ به‌ر بۆ به‌كارهێنانێكى كاریگه‌رى ئامرازه‌كانى هێزى نه‌ته‌وه‌یى. ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌، ده‌پارێزێن له‌ ڕێگه‌ى جێه‌جێكردنێكى وردى هێزى دیبلۆماسى، زانیارى، سه‌ربازى و ئابورى، كه‌ سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ڕه‌خساندنى باردۆخێكى زه‌مینى له‌بار و دروستكردنى ژینگه‌یه‌كى ئه‌منى ستراتیجى خوازراو له‌ ناوچه‌یه‌كى زیندوودا. یه‌كێك له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیجیه‌كان كه‌ جێگه‌ى سه‌رنج بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئه‌منیه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى نێوان سوپاى پاسدارانى ئێران (هێزى قودس) و كورده‌كانى ئێرانه‌، كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ى ئه‌وان درێژبوونه‌ته‌وه‌ بۆ ناو باكورى عێراق. 
هێزى قودس، كه‌ سه‌ر به‌ سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌ و ئه‌ركى جێبه‌جێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خاكى ئێرانى پێسپێراوه‌، نزیكه‌ له‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كى هێزێكى تایبه‌ت و نزیك له‌ نیمچه‌ سى ئاى ئه‌ى. ئه‌م هێزه‌ سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت له‌ لایه‌ن جه‌نراڵ قاسم سوله‌یمانى، هێزى قودس " توڕێكى نێوده‌وڵه‌تى به‌هێزى بنیاتناوه‌، هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و ئێرانیه‌كانى دانیشتوانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن پێكده‌هێنرێت، كه‌ ده‌كرێت پێیا بوترێت ئه‌ركى پشتگیركردنیان پێسپێراوه‌". ئه‌م ئه‌ركانه‌ ئه‌نجام ده‌درێـت بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ و پاراستنى شۆرشى ئێرانى، كه‌ زۆرجار ئه‌ركه‌كانیان خۆى ده‌بینێته‌وه‌ له‌ پێدانى به‌رتیل به‌ سیاسیه‌كان، ترساندن، زۆرلێكردن و ته‌نانه‌ت تیرۆركردن. خراپتیرین كارى ئه‌م هێزه‌ كه‌ پێده‌وترێت هێزى قودس پیلانێكى شكستخواردوو بوو له‌ 2011 بۆ تیرۆركردنى باڵوێزى سعودیه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان " له‌ ڕێستۆرانێكدا كه‌ چه‌ند میلێك له‌ كۆشكى سپیه‌وه‌ دور بوو."
به‌رژه‌وه‌ندى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ گه‌ڵ كورده‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و رۆڵه‌ سه‌ره‌كیه‌یه‌ى كه‌ كورد ده‌بینێت له‌  ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش)  له‌ عێراق و سوریا، له‌ ئێستادا زیاتر ته‌كیده‌كرێته‌وه‌ له‌ سه‌ر  دوو شارى سه‌ره‌كى ژێر ده‌ستى گروپى داعش، موسڵ و ڕه‌قه‌. هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌ كورده‌كان درێژ ده‌بێـته‌وه‌ بۆ ژینگه‌یه‌كى جیۆپۆلیتیكى گرنگ كه‌ كورده‌كان خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ تیایدا، كه‌ ئه‌وانیش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى باشورى توركیا، باشورى سوریا، ڕۆژهه‌ڵاتى باكورى عێراق، یان ڕۆژئاواى باكورى ئێران. بۆ ئالۆزكردنى پرسه‌كان، پێكهاته‌ى جیاواز له‌ دانیشتوانى كورد خۆیان تووشى هه‌ندێك هۆكار ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێك جار نامۆیه‌ له‌ گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئه‌منى و نه‌ته‌وه‌یه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌گه‌ر به‌ تیرۆریست دانانى پارتى كرێكارانى كوردستان بێت له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان یاخود باڵه‌كه‌ى ترى له‌ ئێران، پارتى ژیانى ئازادى كوردستان (پژاك).   
له‌ كاتێكدا، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌زۆرى هێزه‌كانى كورد له‌ سوریا ڕێكده‌خات، مه‌شقیان پێده‌كات و پرچه‌كیان ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش،  هه‌روه‌ها هێزه‌كانى قودسى سه‌ر به‌ سوپاى پاسداران له‌ چالاكیه‌كانیاندا هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ هه‌بوونى كاریگه‌رى و پێدانى پشتگیرى بۆ هه‌ندێك له‌ پێكهاته‌ى كورده‌كان، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ جیاوازه‌ له‌ ئۆپراسیۆنى شه‌ركردنى ڕاسته‌وخۆ. سه‌ڕه‌راى هه‌وڵه‌كان له‌ لایه‌ن ڕۆژئاواو هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه‌، ئێران سوره‌ له‌ مانه‌وه‌ى ستراتیجێكى جێگیر بۆ ناسه‌قامگیركردنى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى  درێژخایه‌ن بۆ هه‌ژموونه‌كه‌ى. ئه‌مه‌ ده‌كرێت چاوه‌رێبكرێت له‌ كۆمارى ئیسلامیه‌ك كه‌ خۆى یه‌كلاكردۆته‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ى هه‌ژموونى هه‌رێمى. كه‌ ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ ئه‌كات له‌ ڕێگه‌ى پشتگیریه‌كى زۆرى شاراوه‌ و ئاشكراى هێزه‌ پرۆكسیه‌كانى وه‌ك حزبوڵڵاى لوبنانى  یان میلیشاكانى شیعى حه‌شدى شه‌عبى له‌ عێراق، له‌ ترسى له‌ ده‌ستدانى سودى ستراتیجى  و ژینگه‌ى ئه‌منى خوازراوى دواى داعش، یارمه‌تیه‌كى زیاترى ئێران بۆ كورده‌ جیاوازه‌كان گره‌نتى كراوه‌. 
وه‌ك یه‌كه‌م فه‌رمانى كاركردن، ده‌بێت مه‌وداو نیه‌تى حه‌قیقى یارمه‌تیه‌كانى سوپاى پاسداران بۆ پێكهاته‌ى كورده‌كان دیاریبكرێت. به‌پێى یه‌كێك له‌ میدیا كوردیه‌ لوكاڵیه‌كانى له‌ باكورى عێراق، جه‌نراڵ قاسم سوله‌یمانى چاوى كه‌وتووه‌ به‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانى په‌كه‌كه‌ " له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامدراوه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى نۆڤه‌مبه‌رى 2016، واده‌رده‌كه‌وێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى په‌كه‌كه‌ بووه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش له‌ ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تى له‌ هێرشى موسڵ. له‌ كاتێكدا ئه‌م پاساوه‌ سه‌ره‌كیه‌ یه‌كده‌كرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌ ئه‌منیه‌كانى ئێستاى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام له‌ دووه‌م و سێیه‌م بڕیاردا بریتی ده‌بێت له‌ هۆكارێكى دیاریكراو بۆ بوونى نیگه‌رانى كاتێك به‌له‌به‌رچاوگرتنى په‌یوه‌ندیه‌ لاوازه‌كانى په‌كه‌كه‌ و ده‌وڵه‌تى توركیا و داواكاریه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئاگایه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌ گه‌ڵ توركیا ڕێكبخات – كه‌ پێشتر په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ره‌و ئاڵۆزى چووبوو به‌هۆى یارمه‌تیه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانى له‌ سوریا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش له‌ ڕه‌قه‌.  
به‌ سه‌یركردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى ڕابردووى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و توركیا، په‌ره‌سه‌ندنى ڕێكخسته‌كانى نێوان ئێران و كورد ڕه‌نگه‌ بوار بۆ ئێران بڕه‌خسێنێت بۆ هه‌بوونى كاریگه‌ریه‌كى فراوان تر له‌ عێراق و سوریا، به‌شێوه‌یه‌كى بنچینه‌یى گۆرینى ساحه‌ى جیۆپۆلیتكى ناوچه‌كه‌ ده‌بێته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئێران بۆ هه‌بوونى كاریگه‌رى له‌ چواریه‌كى خاكى توركیا. ئه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ چیدى بۆشاى ستراتجى بۆ ئێرانیه‌كان نه‌ڕه‌خسێنێت له‌  پشتگیریكردنى هێزه‌ پرۆكسیه‌كانى كه‌ بوونه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئێران كاریگه‌ریه‌كى زۆرى هه‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌. یه‌كێك له‌ ڕێوشوێنه‌ گونجاوه‌كان بۆ ڕیشه‌كێشكردنى كاریگه‌ریه‌كانى ئێران بریتیه‌ له‌ یارمه‌تیدانى دانیشتوانى ڕاگوێزراوى كورد له‌ ئێران كه‌ له‌ باكورى عێراق ده‌ژین، به‌تایبه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ئێران، كه‌ ماوه‌یه‌كى درێژه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ یاخبوو ده‌ناسرێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى دروستبوونیه‌وه‌ له‌ ماوه‌ى 70 ساڵى ڕابردوودا. 
پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ئێران، هه‌روه‌ك به‌هارى ساڵى ڕابردوو، بڕیارى دا بۆ كۆتایى هێنان به‌ ئاگربه‌ستێك له‌ گه‌ڵ حكومه‌تى ئێران كه‌ نزیكه‌ى دوو ده‌یه‌یى خایاند، له‌ ده‌ره‌نجامدا زنجیره‌ك پێكدادانى توند ڕوویدا له‌ گه‌ڵ سوپاى پاسداران له‌ ڕۆژئاواى باكورى ئێران. ئه‌م پێكدادانانه‌، بووه‌ هۆى دووباره‌ مقاومه‌ى سه‌ربازى گروپه‌كه‌ له‌ دژى كۆمارى ئیسلامى ئێران، هه‌ڵگیرسانى ئالۆزیه‌كى ڕوون له‌ ناوچه‌یه‌ك كه‌ قاسم سوله‌یمانى خۆى خزمه‌تى سه‌ربازى هه‌بووه‌ تیایدا وه‌ك ئه‌ندامێكى سوپاى پاسداران له‌ كاتى ڕاپه‌رینى پێشووى كورد. پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ئێران هێزێكى هێشته‌وه‌ كه‌ ڕێكخراوه‌ له‌ ڕابردوودا و به‌ شێوه‌یه‌كى قوڵ ڕۆچووه‌ له‌ چالاكى سه‌ربازى دژى ڕژێمى ئێرانى، ئه‌م هێزه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویستى به‌ یارمه‌تى ده‌ره‌كى هه‌یه‌. 
چاره‌سه‌ركردنى یارمه‌تیه‌ ئاشكرا و شاراوه‌كانى ئێران بۆ پرۆكسیه‌كانى له‌ ده‌ره‌وه‌ى خاكه‌كه‌ى ستراتیجێكه‌ كه‌ ناكرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئه‌منى و نه‌ته‌وه‌یه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌به‌رده‌وامى پشتگوێبخرێت. چالاكیه‌كانى سوپاى پاسدارانى ئێران به‌ درێژاى مێژوو یه‌كانگیربووه‌ له‌ گه‌ڵ خواستى ئێران بۆ هه‌ژموونى هه‌رێمى، ئه‌مه‌ش ئێرانى به‌توانا كردووه‌ له‌ لێدانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ دواى شۆرشى ئیسلامیه‌وه‌. له‌ ناو چه‌ند هه‌وڵێكى جیاوازى تیرۆركردن، ڕفاندن یان به‌ ئامانجگرتنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق، چالاكیه‌كانى سوپاى پاسداران هه‌ر هه‌وڵێكى ئه‌مریكاى بۆ سه‌قامگیرى له‌ باربردووه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ى ژینگه‌یه‌كى ئه‌منى خوازراو. به‌ له‌به‌رچاوگرتنى پارتى دیموكوراتى كوردستان له‌ ئێران، ده‌كرێت بخرێته‌ ناو سیاقى زیادبوونى گرنگى چیپۆلیتكى دانیشتوانى كورد له‌ سه‌رانسه‌رى ناوچه‌كه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، پشتگیریكردنى كوردانى ئێران كارێكى مه‌عقوڵه‌ بۆ ستراتیجێكى كاریگه‌رى هاوسه‌نگ. 


زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure