::
بێستون حسێن عارف
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی، بێستون حسێن عارف، مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ر
پێشه‌كى
دوای ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ له ده‌ستى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش، قۆناغێكى نوێ ده‌ست پێده‌كات كه ده‌كرێت ناوببرێت به عێراقى دواى داعش، له‌م قۆناغه‌دا هه‌ریه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى ڕۆڵیان هه‌بووه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشدا هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن پلان و نه‌خشه‌ى خۆیان دابڕێژێن له‌ناوچه‌كه. ئێران ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى گێراوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش له عێراق له ڕێگه‌ى پرۆكسی و میلیشا شیعیهكانهوه، بۆیه له كاتى نه‌مانى ڕێكخراوى داعشدا پلان و ستراتیجى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى بۆ عێراق. گفتوگۆى سه‌ره‌كى ئه‌م نوسینه ئه‌وه‌یه كه ئێران نه‌خشه ڕیگاى تایبه‌تى هه‌یه بۆ عێراقى دواى داعش به‌و پێیه‌ى ئێران ئاماده‌یى جیدى هه‌بووه له دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق، له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێك له ستراتیجیهكانى ئێران ته‌واوكه‌رى پلانه‌كانى پێشوویهتى، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى بوونى چه‌ند ئامانجێكى نوێ كه خزمه‌ت به پرۆژه‌ى ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات. ده‌ستپێكى بابه‌ته‌كه به تیشك خستنه‌سه‌ر ڕۆڵی ئێران له دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق و دواتر ڕۆڵی ئێران له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى داعش ده‌ست پێده‌كات، پاشان ئامانج و مه‌به‌سته‌كانى ئێران له عێراق له دواى شكستهێنانى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌خه‌ینه به‌رباس.
ستراتیجى ئێران له عێراقى دواى 2003
به‌بێ تێگه‌یشتن له چالاكیه‌كانى ڕابردووى ئێران له عێراق به تایبه‌تیش دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق له 2003 و سه‌رده‌مى سه‌رهه‌ڵدانى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش، ئاسان نیه له ستراتیج و ئه‌جێنداكانى ئاینده‌ى ئێران له عێراق تێبگه‌ین. هه‌ندێك پێیان وایه ئێران سودمه‌ندى سه‌ره‌كى بووه له ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، چونكه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان شكستهێنا له بنیاتنانه‌وه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتوو و دیمكوراتى، به‌مه‌ش عێراقى له‌سه‌ر سینیه‌كى زێرین پێشكه‌ش به ئێران كرد. لێره‌دا وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه بۆچى ئێران به به‌راورد به وڵاتانى تر سه‌ركه‌وتوو تر بووه له جێبه‌جێكردنى پلانه‌كانى له عێراق؟ ده‌كرێت له چه‌ند خاڵێكدا كورت بكرێته‌وه:
یه‌كه‌م: بوونى پلان و ئامانجێكى ڕوون له لایه‌ن هه‌ر ده‌وڵه‌تێكه‌وه واده‌كات تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بێت له بهدهیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌كانى له‌و ناوچه‌یه‌ی كارى له‌سه‌ر ده‌كات. دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق، تاران پرۆژه‌ى تایبه‌ت و ستراتیجى ته‌واوى هه‌بوو بۆ به‌غداد و ناوچه‌كانى تر له عێراق به‌تایبه‌تى له باشوور و ناوچه شیعه نشینه‌كان، ئه‌مه‌ش وایكرد ئێران ببێته ئاكتهرێكى سه‌ره‌كى و ڕۆڵی دیارى هه‌بێت له یه‌كلایكردنه‌وه و ئاڕاسته‌كردنى قه‌یران و گرفته یه‌ك له دواى یه‌كانه‌ى به‌رۆكى عێراق گرتبوو. ئامانجه‌كانى ئێران له عێراق ده‌كرێت كورت بكرێته‌وه له: لاوازكردن و كۆسپ درووست كردن له به‌رده‌م پرۆژه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و فشار درووستكردن له‌سه‌ر سه‌ركرده عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا ناچار بكه‌ن به زووترین كات عێراق جێبهێڵن، ئێران لێره‌دا سودى لهبریكارهكانى وه‌رده‌گرت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا، تا له‌دوا جار ئه‌مریكا هێزه‌كانى كشانه‌وه له عێراق له ساڵى 2011. (1) یه‌كێكى تر له ئامانجه‌كانى ئێران ڕه‌خساندنى بارودۆخێكى له‌بار بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى شیعه بتوانێت تاڕاده‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كگرتوو به‌شدارى له حكومه‌ت بكات و باڵاده‌ست بن به‌سه‌ر پێكهاته‌كانى تر‌ى عێراق به تایبه‌تى پێكهاته‌ى كورد و سوننه. هه‌روه‌ها به‌رپرسه ئێرانیه‌كان چه‌ندین جار ڕۆڵیان هه‌بووه له نێوه‌ندگیرى نێوان گرووپه شیعیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ناكۆكیانه نه‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى ئێران له عێراق.
دووه‌م: دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى صه‌دام له 2003، عێراق بووه یه‌كه‌م وڵاتى عه‌ره‌بى كه له لایه‌ن پێكهاته‌ى شیعه‌وه به‌رێوه ببرێت له دواى ڕووخانى فه‌رمانڕه‌واى فاتیمیه‌كان له مصر له ساڵى 1171. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیعه‌كانى عێراق نه‌یانتوانى سه‌ركه‌وتوو بن له هاوبه‌شی پێكردن ڕاسته‌قینه‌ى پێكهاته‌ى سوننه و كورد له حكومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كانى به‌غداد. (2) ئێران ئه‌م هه‌له‌ى قۆسته‌وه بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆى له عێراق و دامه‌زراندنى تۆرێكى په‌یوه‌ندى فراوان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غداد و مه‌رجه‌عه شیعیه‌كانى عێراق، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى سه‌ردانى به‌رده‌وامى سه‌رۆك و به‌رپرسه باڵاكانى عێراق بۆ ئێران و گفتوگۆكردن له سه‌ر هه‌ندێك پرسى گرنگ له ناویشیاندا ئاسایشى سنوره‌كان و پرۆژه‌ى وزه‌ى هاوبه‌ش له نێوانیان. ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ڕێگه خۆشكه‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانه ئێرانیه‌كان بێنه عێراق و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى باشوور كه زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى شیعه مه‌زهه‌بن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه ئێران درووستبوونى بۆشای ئه‌منى له عێراقدا قۆسته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى حاكمى كاتى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق پۆڵبریمه‌ر بڕیاریدا به سه‌رله‌به‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سوپا و هێزه سه‌ربازیه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشووى عیرَاق و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى سوپاى عێراق به‌ڵام به‌دوورخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده به‌عسیه‌كانى ناو سوپا، (3) ئێران و پێكهاته‌ى شیعه‌ى عێراق ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین ڕێژه‌ى هاوڵاتى شیعه مه‌زهه‌ب له سوپادا بوونى هه‌بێت و زۆربه‌ى فه‌رمانده سوننه‌كان له ڕیزى سوپاى عێراق دوورخرانه‌وه و تۆمه‌تی بهعسیبونیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ئه‌مه سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى كه له ساڵى 2011 هێشتا سوپاى عێراق تواناى له ئه‌ستۆگرتنى فایلى ئه‌منى عێراقى نه‌بوو، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا باراك ئۆباما بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى دا له عێراق، (4) لێره‌وه هه‌ژموونى ئێران زیاتر په‌ره‌یسه‌ند به‌وه‌ى هیچ ڕێگریه‌كى نه‌بوو به‌رى پێبگرێت له عێراق.
سێیه‌م: ڕووخانى ڕ‌ژێمى عێراق ڕووداوێكى مێژووى بوو بۆ ئێران به‌هۆى دوژمنایه‌تى له مێژینه‌ى نێوانیان، دیارترینیشان جه‌نگى هه‌شت ساڵه‌ى نێوانیان بوو له 1980 بۆ 1988، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى یارمه‌تیدان و داڵده‌دانى گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له دژى یه‌كتر بۆ نمونه ئێران یارمه‌تى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگارى خوازى كوردى ده‌دا له دژى عێراق كه له‌و كاته‌دا ڕ‌ژێمى به‌عس ده‌ستى دابوویه قهتلوعامكردنى كورد له ناویشیان پرۆسه‌ى ئه‌نفال و كیمابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه. (5) له‌به‌رامبه‌ردا عیراق یارمه‌تى و داڵده‌ى موجاهیدینى خهلقى دابوو كه گروپێكى ئۆپۆزیسۆنى ئێرانن له عێراق جێگه‌یان كرابوویه‌وه‌و عێراق له دژى ئێران به‌كارى ده‌هێنان. (6) به‌ڵام بهڕووخانى عێراق ئێران توانى فشار له‌سه‌ر به‌غداد درووست بكات بۆ ئه‌وه‌ى گروپى موجاهیدن خه‌لق كه ئۆپۆزیسۆنى سه‌رسه‌ختى ئێران بوون عێراق به حێبهێلن. به‌غدادیش ئه‌م گرووپه ناچار كرد خاكى عێراق به‌جێبهێلن.
سێیه‌م: ئێران له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى خۆیدا زۆر كار له‌سه‌ر چالاكى نهێنى و یارمه‌تى دانى بریكاره‌كانى ده‌كات له‌و وڵاتانه‌ى كه باڵاده‌ستى تێدا هه‌یه، له عێراق، ئێران به‌قوڵى پرۆسه ههواڵگریهكانى خۆى ده‌ستپێكرد له ڕێگه‌ى هێزه‌كانى ئاسایشى عێراقه‌وه كه زۆرلاواز بوون و هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ى هاوكاریكردنى گرووپه میلیشا شیعیهكانهوه ئێران توانى پشتگیری و سۆزى هاوڵاتیانى ناوچه شیعه نشینه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت به تایبه‌تى له شارى به‌صره. (7) ئێران پرۆژه‌یه‌كى گشتگیرى هه‌بوو بۆ ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ى كه به‌هۆى بۆشاى ئه‌منیه‌وه درووست بووبوون و شیعه مه‌زهه‌ب بوون، ئێران چه‌ك و پێداویستى و مه‌شه‌ق و ڕاهێنانى پێده‌كردن له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش له ماوه‌ى نێوان 2003 بۆ 2011 له هه‌وڵى شكستپێهێنانى پلانه‌كانى ئه‌مریكادا بوون له عێراق.
ئێران تاڕاده‌یه‌كى زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو له پلانه‌كانى بۆ باڵاده‌ست بوونى له عێراق و شكست پێهێنانى پرۆژه‌كانى ئه‌مریكا بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى عێراق و درووستكردنى سه‌قامگیرى له عێراقى دواى صه‌دام.
داعش ده‌روازه‌یه‌كى تر بۆ بوونى ئێران له عێراق
ده‌ركه‌وتنى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش له عێراق و دواتر داگیركردنى موصڵ له حوزیرانى 2014 و زۆرێك له ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق له لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه ڕاسته‌وخۆ ئێرانى هێنایه ناو هاوكێشه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى داعش نیه‌تى خۆى بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاره ئاینهیهكانى وه‌ك نه‌جه‌ف و كهربلاى ده‌ربڕى. (8) تاران ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر بێت داعش هه‌نگاوێكى له‌و شێوه‌یه بنات ئه‌وا ئێران ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى ڕاسته‌وخۆ ده‌كات له عێراق بۆ پاراستنى ئه‌و شاره ئاینیه پیرۆزانه، چونكه ئه‌و شوێنانه هێڵى سوره به نسبه‌ت ئێرانه‌وه به‌هۆى بوونى چه‌ند مهزارێكهوه كه ساڵانه هاوڵاتیه‌كى زۆرى شیعه مه‌زهه‌ب له هه‌موو جیهانه‌وه ڕووى تێده‌كه‌ن به تایبه‌تى هاوڵاتیانى ئێرانى. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى ده‌بینێت له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه‌ته دهروازیهكى گرنگى ئاشنابوونى هاوڵاتیانى ئێرانی به هاوڵاتیانى عێراق و به‌كارهێنانى وه‌ك هێزى نه‌رم بۆ كاریگه‌ریه خستنه سه‌ر سۆز و هه‌ستى شیعه‌كانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى وه‌لائیان بۆ ئێران و ڕێبه‌رى باڵا هه‌بێت. لێره به‌دواوه ئێران هۆكارى خۆى هه‌بوو بۆ ئاماده‌بوونى زیاترى له عێراق به بیانووى پاراستنى پیرۆزییه‌كانى شیعه له عێراق و پاراستنى یه‌كپارچه‌یى عێراق، دواى ئه‌و گۆانكاریانهى كه له عێراقدا ڕوویدا به تایبه‌تى داگیركردنى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له لایه‌ن داعشه‌وه بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان (عه‌لى سیستانى) له عێراق فه‌تواى (جیهادى الكفائی) بدات، دواى ئه‌م فه‌توایه حه‌شدى شعبى درووست بوو له 13 حوزیران 2014 كه پێكهاتووه له زۆرینه‌ى گروپ و میلیشا شیعیه‌كان. (9) حه‌شدى شعبى به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تى ده‌درێت له لایه‌ن ئێرانه‌وه له ڕێگه‌ى جه‌نراڵ قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى هێزى قوودس سه‌ر به سوپاى پاسداران. هه‌ندێك له ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه عێراق خۆى به فه‌رمى داواى یارمه‌تى له فه‌رمانده هێزه‌كانى قودسى ئێران (قاسم سوله‌یمانى) كردوه بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیان بده‌ن له ڕووى ستراتیژ و نه‌خشه‌ى سه‌ربازییه‌وه به تایبه‌تى له كاتى جه‌نگى ڕزگاركردنى فه‌لوجه. (10) له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێران له هه‌موو كاته‌كان ئاماده‌یى هه‌بووه له عێراق و سوودى له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان وه‌رگرتووه و به شێوه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى كردوون كه له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌كانى خۆیدا بگونجێت.
پلانى ئێران بۆ عێراق له دواى داعش
ڕه‌نگه ئێران له هه‌موو وڵاتانى تر ستراتیج و پلانه‌كانى ڕوونتر بێت له عێراق به به‌راورد به وڵاتانى تر به تایبه‌تیش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. شوێن و پێگه‌ى عێراق گرنگى و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه به نسبه‌ت ئێرانه‌وه به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى كه ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌ره‌و لاوازبوون و له ناوچوون ده‌چێت له عێراق. لێره‌دا پرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه ئایا ئێران هیچ پلان و پرۆژه‌یه‌كى هه‌یه بۆ عێراقى دواى داعش به‌و پێیه‌ى تاران ڕۆڵێكى گرنگى گێراوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش له عێراق. هه‌ندێك له ستراتیجیهكانى تاران درێژكراوه‌ى هه‌مان ئه‌و ستراتیجیانه كه له پێشوودا كارى له‌سه‌ر كردووه له عێراق. به‌ڵام به‌هۆى گۆرانى هاوكێشه‌ى هێز و ده‌ركه‌وتنى ئاكتهرى ناده‌وڵه‌تى نوێ ئێران دووباره پێداچوونه‌وه‌ى به هه‌ندێك له‌و پلانانه‌دا كردۆته‌وه. له‌وانه‌ش:
یه‌كه‌م: ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژى دابه‌ش بوونى خاكى عێراقه، جا ئه‌گه‌ر دابه‌شبوونه‌كه له لایه‌ن كورده‌وه بێت یاخود له لایه‌ن عه‌ره‌بى سوننه‌وه. له ئێستادا كه كوردستان واده‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى ڕاگه‌یاندووه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران به ئاشكرا دژایه‌تى خۆیان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه نیشانداوه. له سه‌روبه‌ندى ڕاگه‌یاندنى واده‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئێران ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ى ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، بهرام قاسمى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ئێران پشتگیرى یه‌كپارچه‌ى خاكى عێراق و سه‌روه‌رى نه‌ته‌وه‌یى ده‌كات، ئێمه دژى هه‌ر دابه‌شبوون و جیابوونهوهیهكین له‌عێراق و هۆكارى بێ كۆتایى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت به‌هۆى جیاوازى تێراونینهكانهوه له نێوان كورد و لایه‌نه‌كانى تر‌ى ناوچه‌كه. (11) زیاتر له‌وه له به‌روارى 20 حوزیران 2017 له میانه‌ى سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ ئێران و كۆبوونه‌وه‌ى له گه‌ڵ ڕێبه‌رى باڵاى ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌ئی كه ووته‌ى كۆتایى هه‌یه له هه‌موو پرسێكى په‌یوه‌ست به ئێران، ڕێبه‌رى باڵاى ئێران دژایه‌تى خۆى بۆ ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ووتى " وه‌ك دراوسێ، كۆمارى ئیسلامى دژى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمه بۆ جیابوونه‌وه‌ى به‌شێكى عێراق" هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ى هانى ڕیفراندۆم ده‌ده‌ن دژى سه‌ربه‌خۆى و شوناسى عێراقن و عێراق له گه‌ڵ بنچینه مێژووى و شارستانیه كهلتوریهكهى پێویسته به یه‌كپارچه‌ى بمێنێته‌وه. (12) ئێران ترسى له ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێـت كه نیگه‌رانه ده‌رباره‌ى پێكهاته‌ى كورد له ئێران كه ڕه‌نگه له داهاتوودا ئه‌وانیش داواى جیابوونه‌وه‌و مافى سه‌ربه‌خۆى بكه‌ن. هۆكارێكى تر ڕه‌نگه ترسى ئێران بێت له‌وه‌ى كه سوننه‌كانى عێراق داواى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق و دواتر دابه‌شبوونى عێراق بۆ سێ ده‌وڵه‌ت كه ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئێران له ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئایا له كاتى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمدا ئێران ده‌توانێت چى بكات وه‌ك كاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان؟ ئاشكرایه هه‌رێمى كوردستان هاوسنورى ئێرانه و ڕۆژانه ئاڵوگۆرێكى زۆرى بازرگانى له ڕێگه‌ى وشكانیه‌وه له نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێـت، بۆیه ده‌شێت ئێران ئه‌و خاڵه سنوریانه دابخات و گه‌مارۆى ئابوورى بخاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌ش هاوڵاتیانى هه‌رێم ڕووبه‌ڕووى بارودۆخێكى ناهه‌موار و نه‌خوازراو ده‌بنه‌وه. زیاتر له‌مه‌ش ئێران ده‌توانێت چه‌كى ئاو وه‌ك كارتێكى فشار به‌كاربهێنێت هه‌روه‌ك ئێران چه‌ندین جار هه‌ستاوه به گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێ بچوك كه كاریگه‌ریه‌كى زۆرى له سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
دووه‌م: عێراق له ڕووى جیۆپۆلۆتیكیهوه ناوچه‌ی ته‌واوكه‌رى هه‌رێمى هیلالى شیعیه كه ئێران چه‌ندین ساڵه كارى له‌سه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ك پاشاى ئوردن، مه‌لیك عه‌بدولله له ساڵى 2004 دا، به شێوه‌یه‌كى ڕوون باسى له زیادبوونى ده‌سه‌ڵاتى شیعه كرد له عێراق ، كه ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ جێ به‌جێكردنى پلان و ستراتیژى ئێران له ناوچه‌كه كه مه‌لیك عه‌بدولله به هیلالى شیعى ناوى بردوه. هیلالى شیعى ئه‌و پێى وایه بریتیه له فراوان بوونى هێزو كاریگه‌رى ئێران كه له تارانه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ندێك له وڵاتانى كه‌نداو تاوه‌كو بیروت. (13) ئێران ده‌یه‌وێت دڵنیا بێت له‌وه‌ى دواى داعش خاكى عێراق وه‌ك ڕێرهوێكى سه‌ره‌كى بۆ پێكه‌وه گرێدانى ناوچه‌كانى ناو پلانه ستراتیجیهكهى به‌كار بهێنێت و ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى كه عێراق به سوریاوه ده‌به‌ستێته‌وه‌و بۆ ئه‌مه‌ش پشتى به هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ستووه كه به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن هێزه‌كانى قودسى سه‌ر به ئێرانه‌وه پشتگیرى ده‌كرێن، و له هه‌مان كاتدا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌ڕمیش له لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه به پرۆژه یاسایه‌ك هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى خزێنراونه‌ته ناو سوپاى فه‌رمى عێراقه‌وه. له‌داهاتوودا ئێران سودمه‌ندى سه‌ره‌كى ده‌بێت له بوونى ئه‌م هێزانه له‌ناو سوپاى عێراقدا چونكه فه‌رمانده‌كانى ئه‌م هێزانه و ئه‌ندامه‌كانیان زۆربه‌یان هاوسۆزى ئێران و، تاران خۆى ڕۆڵی سه‌ره‌كى هه‌بووه له درووستكردنى گرووپهكانیان دیارترینیانیش ڕێكخراوى به‌دره. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به پاسدارانى ئێران له‌سه‌ر سنوره‌كانى عێراق و سوریا بینراوه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و میلیشا شیعیه‌كانى تر. له ئێستادا چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنورى نێوان عێراق و سوریا له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه كۆنترۆڵكراوه‌و میلیشا شیعیه تونڕهوهكان ته‌نها به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون به‌ڵكو خه‌ڵكه سوننهكانیشان ڕاگواستووه بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى ته‌واوى شیعه نشین درووست بێت و ده‌روازه‌یه‌كى كراوه بێت بۆ ئێران له‌عێراقه‌وه بۆ ناو سنوره‌كانى سوریا، ئه‌مه واده‌كات ئێران به‌ئاسانى بتوانێـت هێز و چه‌كى قورس و پێداویستى سه‌ربازى له ڕێگه‌ى وشكانیه‌وه به‌ناو سوریادا بنێرێت بۆ هاوپه‌یمانه دژه ئیسرائیلیه‌كه‌ى حزبوڵڵاى لوبنان. (14) بوونى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه سوننه‌كان واده‌كات خه‌ڵكانى ئه‌و ناوچانه جارێكى تر بكه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى جه‌نگى خوێناوى تائیفى و زه‌ویه‌كى به پیت بۆ پێشوازیكردن له هه‌ر گروپێكى تر‌ى سونى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گرووپه تیرۆریستیه‌كانیش بن، هه‌روه‌ك بینیمان به‌هۆى خراپ مامه‌ڵ كردنى هێزه‌كانى ئاسایشى عێراق له ناوچه سوننه نشینه‌كان وایكرد ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش به ئاسانى بتوانێت خۆى له‌و ناوچانه جێگیر بكات به یارمه‌تى خه‌ڵكانى سونى لۆكاڵى ئه‌و ناوچانه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌كارهێنانى توندوتیژى له لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و سیناریۆیه زیاد ده‌كات.
چۆن كاریگه‌ریی ئێران له عێراق كه‌م بكرێته‌وه له دواى نه‌مانى داعش؟
هه‌رچه‌نده دانانى كۆتایهك بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئێران له عێراق كارێكى تاڕاده‌یه‌ك مه‌حاڵه، به‌ڵام ده‌كرێت له ڕێگه‌ى چه‌ند هه‌نگاوێكه‌وه سنورێك بۆ ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه دابنرێت. ده‌بێت به‌رپرسه باڵاكانى به‌غداد د‌رك به‌وه بكه‌ن كه سیاسه‌تى پشتگیرى كردنى پێكهاته‌ى شیعه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕێگه خۆشكه‌ر بووه بۆ قوڵكردنه‌وه‌ى جه‌نگى تائیفى و مه‌زهه‌بى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ولائی هاونیشتمانیان بۆ عێراق. ئه‌مه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئاماده‌یى ئێران له عێراق هانى وڵاتانى تر‌ى دراوسێ ده‌دات ده‌ستێوه‌ردان له عێراق بكه‌ن به بیانوى پشتگیرى پێكهاته و كه‌مینه‌كانى، بۆیه پێویسته به‌رپرسه سیاسییه‌كانى عێراق دواى نه‌مانى مه‌ترسیه‌كانى داعش كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كى نیشتیمانى بكه‌ن به دڵنیاكردنه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى تر‌ى عێراق به‌وه‌ى جارێكى تر په‌راوێز ناخرێن له پرۆسه‌ى سیاسى و مافه‌كانیان دابین ده‌كرێت.
زیاترین ده‌ستێوه‌ردانى ئێران له عێراق له ڕێگه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراقه‌وه‌یه هه‌روه‌ك له پێشه‌وه باسمان كرد، بۆیه ده‌بێت دووباره پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ى سوپاى عێراقدا بكرێت و هه‌موو ئه‌و گروپ میلیشا شیعیانه‌ى كه به‌ناوى جیاوازه‌وه خزێنراونه‌ته ناو سوپاى عێراقه‌وه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه یاخود دووباره دابه‌شبكرێنه‌وه. بۆ نمونه حه‌شدى شه‌عبى كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 100 هه‌زار ده‌بێت به هه‌مان هه‌یكه‌لى میلیشیاى و فه‌رمانده هاوسۆزهكانى ئێرانه‌وه له ناو سوپاى عێراقدا جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌م هێزه دووباره دابه‌شبكرێته‌وه و مۆركى شیعی بوونى لێوه‌ربگیرێته‌وه و به لابردنى فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر میحوه‌رى جیاوازدا. ئه‌گه ئه‌مه بكرێت ئه‌و كات ئێران به ئاسانى ناتوانێت كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر ئه‌م هێزانه‌دا هه‌بێت و به‌كاریان بهێنێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیدا.
ده‌رئه‌نجام
عێراقى دواى داعش به قۆناغێكى قورس‌دا تێده‌په‌رێت له لایه‌كه‌وه به‌هۆى ئه‌و زیانه زۆره‌ى كه عێراق به له ئه‌نجامى شه‌ڕى داعشدا لێكه‌وتووه به تایبه‌تى له ناوچه‌ى نه‌ینه‌وا، له لایه‌كى تره‌وه به‌هۆى درووست بوونى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و چه‌ندین گروپ میلیشاى تر له ناو هێزه‌كانى سوپاى عێراق كه ئاسان نیه كۆنترۆڵ بكرێن له داهاتوودا و بكرێن بههێزێكى نیشتیمانى. ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئێران له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕێگه‌ى كاریگه‌رى خستنه سه‌ر به‌رپرسه سیاسییه‌كانى عێراق و یارمه‌تیدانى گروپ و میلیشا شیعیه‌كانى عێراق، كه ئه‌مه‌ش سه‌ر ده‌كێشێت بۆ دووباره قوڵبوونه‌وه‌ى جه‌نگى تائیفى و درووستبوونى هه‌لومه‌رجى له‌بار بۆ دووباره درووستبوونه‌وه‌ى گرووپى تیرۆریستى له ناوچه سوننه نشینیهكان ئه‌گه‌ر بێت به شێویه‌كى خراپ له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى عێراقه‌وه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ بكرێـت.
سه‌رچاوه‌كان:
(1) Scott W and Karen D, 2011, All U. S. troops to leave Iraq by the end of 2011, The Washington Post, Available At: https://www. washingtonpost. com/world/national-security/all-us-troops-to-leave-iraq/2011/10/21/gIQAUyJi3L_story. html?utm_term=. cfb694c123a6
(2) Patrick C, 2013, The Shia are in power in Iraq– but not in control, Independent, Available at: http://www. independent. co. uk/news/world/middle-east/the-shia-are-in-power-in-iraq-but-not-in-control-8523280. html
(3) Arraf,J, May 23, 2003, U. S. dissolves Iraqi army, Defense and Information ministries, Cable News Network (CNN), Available At: http://edition. cnn. com/2003/WORLD/meast/05/23/sprj. nitop. army. dissolve/
(4) Sky E. 2011 Mar 1, Iraq, from surge to sovereignty: Winding down the war in Iraq. Foreign Affairs. Vol. 90, No. 2, pp. 117-27.
(5) Nader E, 2009, The Kurdish Factor in Iran-Iraq Relations, Middle East Institute, Available at: http://www. mei. edu/content/kurdish-factor-iran-iraq-relations
(6) Jonathan M, 2014, Mujahadeen-e-Khalq (MEK), Council on Foreign Relations, Available At: https://www. cfr. org/backgrounder/mujahadeen-e-khalq-mek
(7) Geoffrey K, 2005, Iran and Iraq: The Shia Connection, Soft Power, and the Nuclear Factor, United States Institute of Peace, Available at: https://www. usip. org/publications/2005/11/iran-and-iraq-shia-connection-soft-power-and-nuclear-factor
(8) Alireza Nader,2015, What Are The Iranians Doing In Iraq? Newsweek, http://www. newsweek. com/what-are-iranians-doing-iraq-303107 ?
(9) Priyanka Boghani, 2017, Iraqs Shia Militias: The Double-Edged Sword Against ISIS, Frontline, Available At: http://www. pbs. org/wgbh/frontline/article/iraqs-shia-militias-the-double-edged-sword-against-isis/
(10) Russ Read, 2016, Iranian General With US Blood On His Hands Formally Invited By Iraq To Help Fight ISIS, The Daily Caller, Available At: http://dailycaller. com/2016/05/27/iranian-general-with-american-blood-on-his-hands-was-formally-invited-by-iraq-to-help-fight-isis/
(11) Ahmad M, 2017, Iran Voices Opposition to Iraqi Kurdistans Independence Referendum Plan, Middle East Institute, Avialable At: http://www. mei. edu/content/io/iran-voices-opposition-iraqi-kurdistan-s-independence-referendum-plan
(12) Arash Karami, 2017, The reason Tehran is against referendum on Iraqi Kurdistan, Al-Monitor, Available at: http://www. al-monitor. com/pulse/en/originals/2017/06/iran-opposition-iraqi-kurdistan-krg-independence-referendum. html
(13) Kayhan Barzegar, “Iran and the Shiite Crescent: Myths and Realities,” Brown Journal of World Affairs 15, no. 1 (Fall/Winter) 2008.
(14) Trudy, R 2017, After ISIS, Iran looking to deepen presence in Iraq, The Baghdad Post, Available At: http://www. thebaghdadpost. com/en/story/8354/After-ISIS-Iran-looking-to-deepen-presence-in-Iraq