ڕووسیا دۆسته‌كانى به‌ نزیكى ده‌هێلێته‌وه‌: توركیا نزیكتر له‌وان

11/10/2017

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه‌: ستراتفور
وه‌رگێرانى : بێستون حسین عارف

هێنرى كیسنجه‌ر ئه‌وه‌مان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ده‌وڵه‌تان دۆست و دوژمنى به‌رده‌وامیان نییه‌، ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندى به‌رده‌وامیان هه‌یه‌. ئه‌و وانه‌یه‌ له‌ بیترسبێرگ دووباره‌ بوویه‌وه‌، كاتێك سه‌رۆك كۆمارى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند با ناكۆكیه‌كانى ڕابردوو ببنه‌ ڕابردوو له‌گه‌ڵ دۆسته‌ ئازیزكه‌ى، فلادیمیر پۆتین له‌ ده‌ركه‌وتنێكى دیبلۆماسى ئاشتیانه‌ و دووباره‌ پێكهاتنه‌وه‌. 
له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا، په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا و توركیا به‌ قۆناغێكدا تێپه‌ریووه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان وه‌ك دوژمنێكى ژماره‌ یه‌ك ته‌ماشاى ئه‌وى ترى ده‌كرد له‌ كاتێكدا دۆستى كۆنن. واده‌رده‌كه‌وێت ئۆردۆگان و سه‌رۆكى ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین خستنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگى ڕووسى له‌لایه‌ن ئێف 16ی توركیاوه‌ و ئه‌و شه‌ڕى ڕاگه‌یاندنه‌ى به‌دوایدا هات وه‌ك ڕووداوێكى تایبه‌ت لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌ى كه‌ ئه‌وان هه‌یانه‌. هه‌روه‌ك پۆتین ووتى، " ئامانجى سه‌ره‌كى ئێمه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌ بۆ ئاستى پێش ڕووداوى خستنه‌ خواره‌وه‌ى فرۆكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌" به‌ شێوه‌یه‌كى بنجینه‌یى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قۆناغه‌ ناخۆشه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موو شتێك بۆ بارودۆخێكى ئاسایى. 
ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ ئاسان بوایه‌. توركیاو ڕووسیا له‌ پێشتریشدا له‌ ناكۆكیه‌كى حه‌تمیدا بوون پێش ئه‌وه‌ى توركیا فڕۆكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ى ڕووسیا بخاته‌ خواره‌وه‌ له‌ سوریا. ڕووسیا له‌ لایه‌كه‌وه‌، بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ كار له‌ سه‌ر پارستنى هه‌ژموونى ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر به‌زاندنه‌كانى ڕۆژئاوا، و ئه‌وه‌ش به‌ ئاشكرا ڕوویدا له‌ ڕێگه‌ى پرۆسه‌ى سه‌ربازى له‌ جۆرجیا له‌ 2008 و ئۆكرانیا له‌ 2014، ڕووسیا ئاماده‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى هه‌ركاتێك پێویستى كردبێت بۆ پاراستنى دراوسێكانى له‌ سه‌ر سنور و له‌ دژى دووژمنه‌ گه‌وره‌كانى له‌ كه‌ناراوه‌كان. به‌ڵام ئه‌و چالاكیانه‌ى ڕووسیا ته‌نها ئه‌ركى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى قورستر كرد بۆ پارێزگاریكردن له‌ هاوپه‌یمانه‌كانى كه‌ هاوسنورى ڕووسیان، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌و چه‌قبه‌ستوویه‌ى نێوان واشنتۆن و مۆسكۆى قوڵتركرده‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ى واشنتۆن داواكاریه‌كانى به‌ جیدى وه‌ربگرێت، ڕووسیا پێویست بوو هه‌ڵوێستى خۆى هه‌بێت هه‌م وه‌ك تێكده‌ر و هه‌م وه‌ك نێوه‌ندگیر له‌ كێبركێ به‌رده‌وامه‌كان كه‌ جێگه‌ى گرنگی پێدانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌. یه‌كه‌م ململانێ ئێران بوو، به‌ڵام كاتێك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان رێگه‌ى خۆى گرته‌به‌ر بۆ گفتوگۆى رێكه‌وتنامه‌ى ناوه‌كیى ئێران، ڕووسیا فۆكس و ته‌ركیزى خۆى گۆرى بۆ سوریا. 
له‌ هه‌مان كاتدا، بۆشاى ئه‌منى باڵى به‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كێشاو، به‌ شێوه‌یه‌كى ته‌دریجى توركیاى ڕاكێشایه‌ ناو گۆره‌پانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنورى خۆى ڕۆڵى هه‌بێت. هه‌روه‌ك به‌رده‌وام بوونى شه‌ڕى ناوخۆ له‌ سوریا، وایكرد توركیا نیگه‌ران بێت له‌ لایه‌ك ده‌رباره‌ى ناسه‌قامگیرى و بڵاو بوونه‌وه‌ى خواستى جیابوونه‌وه‌ى كورد، له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ توركیا له‌خۆبایى بوو به‌ هه‌لى دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی شام له‌ ژێر كۆنترۆڵى سونه‌ و چاودێرى  توركیا.  هه‌روه‌ك ڕووسیا بڕیارى دا به‌شداریكردنى له‌ سوریا قوڵتر بكاته‌وه‌، حكومه‌تى توركیا پلانى داده‌نا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنى مه‌ترسى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و كورد بۆ سه‌رى. كاتێك توركیا و ڕووسیا له‌ به‌هێزبووندا بوون، ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شیان هه‌بوو له‌ هه‌ندێك  ناوچه‌ى نفوز له‌وانه‌ش: ده‌ریاى ڕه‌ش، هه‌ندێك ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، قه‌وقاز و ئاسیاى ناوه‌ڕاست. له‌م حاڵه‌ته‌ جیۆپۆلۆتیكه‌ دیاریكراوه‌، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ پێكدادان ڕوویدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى  توركیا و ڕووسیادا. هه‌روه‌ك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان زۆر سودمه‌ند بوو له‌ بوونى ناكۆكى نێوان ڕووسیا و توركیا و له‌ هه‌مان كاتدا توركیا موله‌زم بوو به‌ بڕیاره‌كانى ناتۆوه‌. كۆشكى سپى بڕیارى دا به‌وه‌ى باشتر وایه‌  ئاسانكارى بكرێت بۆ لێكنزیك بوونه‌وه‌ى مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م لێكنزیك بوونه‌وه‌یه‌ به‌واتاى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى پێكدادانێكى تر بێت له‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی جه‌نگى سوریا كه‌ ده‌كرێت ئه‌م لێكنزیك بوونه‌وه‌یه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بكرێت. 
پۆتین و ئۆردۆگان كۆمه‌لێك په‌یمانى ئابورى به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ جیهان بلێن كه‌ په‌یوه‌ندى توركیا و ڕووسیا ئاسای بووه‌ته‌وه‌و هه‌موو شتێك باشه‌، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌گۆراوه‌ له‌ داینامیكى جیۆپۆلۆتیكى فراواندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى جیاوازى نێوان وڵاته‌كانیان. ڕه‌نگه‌ هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌مه‌ش بێت پۆتین و ئۆردۆگان كۆنفرانیسَكى ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا دواى كفتوگۆكردن بۆ لادانى ئابڵوقه‌ى بازرگانى و ئاسیكردنه‌وه‌ى كه‌رتى گه‌شتیارى و دووباره‌ ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ هاوكارى له‌ بوارى وزه‌ و پێش ئه‌وه‌ى باسى سوریا بكه‌ن. هاریكارى ئابورى ئاسانترین به‌شه‌. هه‌ردوو ڕووسیا و توركیا سودمه‌ند ده‌بن له‌ بازرگانى كردن له‌ گه‌ڵ یه‌كتر. توركیا ناتوانێت بژێت به‌بێ گازى سروشتى ڕووسیا، و ڕووسیاش زۆر په‌رۆشى رێگایه‌كى به‌دیله‌ بۆ ئه‌وروپا، وه‌ك ده‌رچه‌ى توركیا، بۆ خۆلادانى له‌ وڵاتێكى كێشاوى وه‌ك ئۆكرانیا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دواخستنیش هه‌بێت له‌ داشكاندنى نرخه‌كان و ڕێوشوێنه‌كان، وه‌ك پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ هه‌میشه‌ له‌خۆى ده‌گرێ، تێچوویه‌كى كه‌م هه‌یه‌ بۆ توركیا و ئۆردۆگان بۆ په‌ره‌پێدانى هاریكارى ئابورى له‌م شێوه‌یه‌ له‌ به‌رزترین ئاستدا. 
له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوریا، ناوچه‌یه‌كه‌ كه‌ ڕووسیا و توركیا به‌ شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى دژن تیایدا، ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئێستا ده‌گوزه‌رێت نمونه‌یه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌. پۆتین و ئۆردۆگان ده‌توانن گفتوگۆى خواسته‌كانیان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ له‌ سوریا، به‌ڵام دوو لایه‌نى سه‌ره‌كى گفتوگۆكه‌ – توركیا پشتگیرى جوداخوازه‌ سونیه‌كانى كرد و ڕووسیا پشتگیرى هێزه‌كانى عه‌له‌وى ڕژێمى سوریاى كرد – تا ئێستاش له‌ پێكداداندان . 
ڕووسیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌كارهێنانى چه‌قبه‌ستووى سوریا له‌ دژى توركیا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پۆتین هاریكارى بكات له‌گه‌ڵ ئۆردۆگان. ڕووسیا ده‌یه‌وێت دڵنیا بێت له‌وه‌ى توركیا – كه‌ كاریگه‌رى سه‌ره‌كى هه‌یه‌ له‌ هه‌ر بڕیارێكى ناتۆدا بۆ بنیاتنانى هێز له‌ ده‌ریاى ڕه‌ش و هه‌روه‌ها ئاكته‌رێكى سه‌ره‌كیه‌ له‌ قه‌وقاز، كه‌ ڕووسیا هه‌وڵده‌دا بۆ به‌هێزكردنى هه‌ژموونى له‌ ڕێگه‌ى ململانێى ناگۆرنۆ – كاراباك، كه‌ تیایدا كۆنترۆڵى ڕووسیا به‌ ڕوونى دیاره‌. گرنگی پێدانى توركیا به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى چڕبووته‌وه‌ له‌ سوریا، ڕووسیا ده‌توانێت توركیا له‌ سه‌ر هێڵ بهێلێته‌وه‌ به‌ به‌رده‌وام بوون له‌ یارمه‌تیدانى جیابوونه‌وه‌ى كورد و ئالۆزكردنى هه‌ر پلانێكى سه‌ربازى توركیا له‌ سوریا له‌ ڕێگه‌ى ئاماده‌بوونى ڕووسیا له‌ ناوچه‌ى شه‌ڕه‌كه‌. له‌ كاتى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌وڵى كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ى توركیا، پۆتین كه‌ شاره‌زایه‌ له‌ ئاسایشى ناوخۆى، ده‌توانێت سوود له‌ ئالۆگۆرى زانیارى هه‌واڵگرى و پێدانى ته‌كنیكى سودبه‌خش وه‌ربگرێت بۆ حكومه‌تى ئۆردۆگان له‌ پێناو هێشتنه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ وه‌ك دۆستێكى نزیك. 
پۆتین و ئۆردۆگان دوو پیاوى به‌هێزن كه‌ خواستى جیۆپۆلۆتیكى گه‌وره‌یان هه‌یه‌. ئه‌وان بازرگانى دروستكردنى دۆست ناكه‌ن: ئه‌وان خۆیان ته‌رخانكردوه‌ بۆ به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتیمانیه‌كانیان. به‌دڵنیایه‌وه‌، چه‌ندین خاڵى تر هه‌یه‌ ئاماژه‌ى پێبكرێت له‌و شوێنه‌ى كه‌ به‌ریه‌كه‌وتن له‌ نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتیمانیه‌كانى ڕووسیا و توركیا ڕووده‌دات.    

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure