::
بێ نوسەر
له‌دێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان، ئێواره‌ی رۆژی 22/9/ 2017، سیمنیارێكی تایبه‌تی بۆ به‌رێز د.عابد خالد ره‌سول، سه‌رۆكی به‌شی زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆی سلێمانی، له بینای ناوه‌ند رێكخست.
له‌سه‌ره‌تادا، د.عابد خالد ئاماژه‌ی به رۆڵی مام جه‌لال كرد له‌ناو یه‌كێتی و له‌سه‌ر ئاستی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد‌و عیراق و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه مێژووی 50 ساڵی رابردوودا هه‌میشه به گرنگه‌یه‌وه باسی كاره‌كته‌ری مام جه‌لال ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر زۆربه‌ی كایه سیاسه‌كانه‌وه هه‌بووه.
له‌باره‌ی داهاتووی ناوخۆی یه‌كێتیشه‌وه، د. عابد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ناوخۆی یه‌كێتیش وه‌كو ناوخۆی سیستمی سیاسی هه‌رێمی كوردستان وایه‌و ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی كه له‌واقعی هه‌رێمدا هه‌ن ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر یه‌كێتیه‌وه هه‌بووه، بۆیه یه‌كێتی له‌ماوه‌ی رابردوودا له دۆخێكی نورماڵدا بووه‌و تاڕاده‌یه‌ك توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ قه‌یران و گرفته‌كانی ناوخۆی كوردستان، هه‌ڵبكات -سه‌رباره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان خۆی كه ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی ئیجابیه له‌سه‌ر زیندویه‌تی ئه‌م حزبه.
رونیشكرده‌وه كه له‌دوای كۆچی دوایی سكرتێری گشتی یه‌كێتی ، ئه‌م حزبه پێویستی به گۆڕانكارییه‌و له‌سه‌رووهه‌مویانه پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ده‌سه‌ڵات و سه‌ركردایه‌تی كه هه‌موو ئه‌مانه ته‌نیا به كۆنگره ده‌كرێت و هه‌تا یه‌كێتی له كۆنگره‌و نوێكردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی دوابكه‌وێت گرفته‌كانی زیاتر كه‌ڵه‌كه‌تر ده‌بێت و توانای بڕیاردانیشی به‌یه‌كجاری له‌ده‌ستده‌دات، بۆیه ده‌بێت ئه‌م حزبه هه‌رچی زووه كار بۆ كۆنگره‌و زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌يكه‌ل و رێكخستنه‌كه‌ی بكات كه چه‌ندین ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه.
دواتر میوانان و ئاماده‌بووانی ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان سه‌رنج و بۆچوونه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر وته‌كانی پێشكه‌شكاری سیمینار خسته‌ڕوو.