::
بێستون حسێن عارف
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینى: بێستون حسین عارف، مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ر
پێشه‌كى
ئێران و توركیا دوو وڵاتى كاریگه‌رى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن له كۆنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ریه‌ك له‌مانه خاوه‌ن ئیمپراتۆرێكى گه‌وره بوون له ڕابردوودا. كوردستان یاخود كورد به‌هۆى سنورى جوگرافى و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا له دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى به‌رده‌وام كاریگه‌ر بوونه به سیاسه‌تى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى ئێران و توركیا. تاران و ئه‌نقه‌ره سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى كه پهیوهنیدهكانیان جێگر و سه‌قامگیر نیه به هۆى هه‌ندێ دۆزى هه‌رێمیه‌وه، به‌ڵام پرسى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان تاڕاده‌یه‌كى زۆر په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێران و توركیاى به‌ره‌و پێش برد. ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵده‌دات ئه‌و ڕوون بكاته‌وه كه چۆن ڕیفراندۆمى باشورى كوردستان فاكته‌ر بووه بۆ نزیك بوونه‌وه‌ى ئێران و توركیا و به‌ڵێنى هاریكاریان له‌گه‌ڵ به‌غداد بۆ شكستپێهێنانى ڕیفراندۆمه‌كه.
باگراوندێكى مێژوویى
له‌ڕووى سیسته‌مى سیاسیه‌وه توركیا به پێى ده‌ستور ده‌وڵه‌تێكى په‌رله‌مانى عه‌لمانیه و سوپا خۆى به پارێزه‌ره‌ى سیسته‌مى عه‌لمانى توركیا زانیووه، به‌ڵام دواى كوده‌تا سه‌ربازیه شكستخواردووه‌كه‌ى توركیا له 15 ته‌موزى 2016، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردۆگان سه‌رۆك كۆمارى توركیا هه‌وڵێكى فراوانى ده‌ست پێكرد بۆ گۆرینى ده‌ستورى توركیا و دواتر په‌سه‌ندكردنى له لایه‌ن گه‌له‌وه، ئه‌و سه‌ركه‌وتوو بوو له هه‌وڵه‌كان. به‌پێى ده‌ستوره نوێیه‌كه " ده‌وڵه‌تى توركیا سیسته‌مه‌كه‌ى كۆماریه" (1) له‌به‌رامبه‌ردا سیسته‌مى سیاسى ئێران ده‌سه‌ڵاتێكى ئاینیه (سیۆكراسى) كه تیایدا یاساى شیعى ئیسلامى و پیاوانى ئاینى ڕۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بینن به‌تایبه‌تیش ڕێبه‌رى باڵاى ئێران عه‌لى خامنهئیى كه كۆتا قه‌سه‌ى هه‌یه له هه‌موو كاروباره‌كانى په‌یوه‌ست به وڵات.
له ڕووى جوگرافیه‌وه ئێران و توركیا دراوسێن نزیكه‌ى 500 كیلۆمه‌تر سنورى هاوبه‌شیان هه‌یه، زۆربه‌ى دانیشتوانه‌كانیان موسڵمانن له هه‌ردوو پێكهاته‌ى سونه له توركیا و شیعه له ئێران. له‌سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌واى شادا، ئێران په‌یوه‌ندیه‌كى باشى هه‌بوو له‌گه‌ڵ توركیادا، به‌ڵام دواى شۆرشى ئیسلامى ئێران له 1979، په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ره‌و ئاڵۆزى چوو چونكه ئه‌نقه‌ره ده‌ترسا له خواستى تاران بۆ گۆرینى سیسته‌مى سیاسى ناوچه‌كه، له به‌رامبه‌ردا ئێران توركیاى وه‌ك هاوپه‌یمانێكى نزیكى ڕۆژئاوا و ڕكابه‌رى خۆى ته‌ماشا ده‌كرد. (2)
دواى هاتنه سه‌ر حوكمى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له توركیا له ساڵى 2002، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا گۆرانى به‌سه‌ردا هات به تایبه‌تى له ڕووى ئاسایش و هاوكارى و په‌یوه‌ندى ئابورى له ژێر دروشمى " سفر كێشه له گه‌ڵ دراوسێكان"، به‌واتاى نه‌هێشتى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا توركیا هه‌وڵى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له گه‌ڵ ئێران به تایبه‌تى له كه‌رتى وزه و ئابورى. (3) سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه توركیا ڕۆلێكى سه‌ره‌كى بینى له نێوه‌ندگیرى نێوان ئێران و ڕۆژئاوا له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌تۆمى ئێران.
ده‌ستپێكردنى جه‌نگى ناوخۆ له سوریا له ساڵى 2011، وایكرد ناكۆكى بكه‌وێته نێوان ئێران توركیا، به‌شێوه‌یه‌ك توركیا پشتگیرى له‌و گروپه جوداخوازانه ده‌كات كه دژى ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن له كاتێكدا ئێران پشتگیرى له ڕ‌ژێمى سوریا ده‌كات به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه ئه‌و ڕژێمه له كه‌وتن بپارێزێت. ئه‌مه‌ش وایكرد په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌نقه‌ره و تاران تاڕاده‌یه‌ك ئالۆزى تێبكه‌وێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانیان له سوریادا. به‌ڵام ڕوودانى كوده‌تاى سه‌ربازى له توركیا له ساڵى 2016 وایكرد په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ره‌و پێش بڕوات دواى ئه‌وه‌ى ئێران یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ى كه به چه‌ند كاتێكى كه‌م له‌دواى ده‌ستپێكردنى كوده‌تاكه و دهرنهكهوتنى شكستى كوده‌تاكه، هه‌ڵوێستى فه‌ڕمى خۆیان ڕاگه‌یاند به پشتگیرى كردن له (ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردۆگان) سه‌رۆك كۆمارى توركیا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌وڵى كوده‌تا له‌و وڵاته‌دا. پشتگیرى ئێران بۆ ئۆ‌ردۆگان له‌به‌رامبه‌ر كوده‌تاچییه‌كان كاریگه‌رى له سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى توركیا هه‌بوو له سوریادا. ئه‌وه‌ى كه زیاتر ئێران و توركیاى له یه‌كتر نزیك كرده‌وه بڕیارى ڕیفراندۆى هه‌رێمى كوردستان بوو له 25 ئه‌یلولى 2017، سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى توركیا و ئێران هه‌موو شێوازێكى گفتوگۆ و دانوستان تا ده‌گات به هه‌ڕه‌شه به‌كارهێنا بۆ قه‌ناعه‌تپێكردنى مه‌سعود به‌رزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بوو، هه‌رێمى كوردستان له بهراورى 25 ئه‌یلول ڕیفراندۆمى ئه‌نجامداو له ئێستاشدا ده‌رنجامه خراپه‌كانى ڕیفراندۆم ده‌ركه‌وتوون و ئێران توركیا و عێراق به‌ره‌یه‌كى سێ لایه‌نه‌یان پێكهێنا بۆ سزادانى هه‌رێمى كوردستان.
بڕیارى ڕیفراندۆم و كاردانه‌وه‌كانى ئێران و توركیا
ئێران
ئێران ڕاسته‌وخۆ له دواى ڕاگه‌یاندنى بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له 25 ئه‌یلولى 2017، دژایه‌تى خۆى بۆ ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، له‌م باره‌یه‌وه ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، بهرام قاسمى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ئێران پشتگیرى "یه‌كپارچه‌ى خاكى عێراق و سه‌روه‌رى نه‌ته‌وه‌یى ده‌كات، ئێمه دژى هه‌ر دابه‌شبوون و جیابوونهوهیهكین له‌عێراق و هۆكارى بێ كۆتایى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت به‌هۆى جیاوازى تێراونینهكانهوه له نێوان كورد و لایه‌نه‌كانى تر‌ى ناوچه‌كه". زیاتر له‌وه له به‌روارى 20 حوزیران 2017 له میانه‌ى سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ ئێران و كۆبوونه‌وه‌ى له گه‌ڵ ڕێبه‌رى باڵاى ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌ئی، ڕێبه‌رى باڵاى ئێران دژایه‌تى خۆى بۆ ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ووتى " وه‌ك دراوسێ، كۆمارى ئیسلامى دژى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمه بۆ جیابوونه‌وه‌ى به‌شێكى عێراق" هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ى هانى ڕیفراندۆم ده‌ده‌ن دژى سه‌ربه‌خۆى و شوناسى عێراقن، هه‌روه‌ها عێراق و بنچینه مێژووى و شارستانیه كهلتوریهكهى پێویسته به یه‌كپارچه‌ى بمێنێته‌وه. (4) چه‌ندین لێدوانى تر له لایه‌ن به‌رپرسه باڵاكانى ئێرانه‌وه درا له دژى ڕیفراندۆم و هه‌موویان جه‌ختیان له یه‌كپارچه‌ى خاكى عێراق ده‌كرده‌وه.
هه‌وڵه‌كانى ئێران ته‌نها له‌چوارچێوه‌ى ڕاگه‌یاندن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى بڕیارى ڕیفراندۆمدا نه‌مایه‌وه به‌ڵكو تاران به جیدى هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كانى خۆى وه‌گه‌رخست بوو بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنى هه‌رێمى كوردستان و پاشگه‌ز بوونه‌وه له بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم. له‌م باره‌یه‌شه‌وه قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى هێزى قودس چه‌ندین جار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردوو له گه‌ڵ سه‌ركرده كورده‌كان كۆبوویه‌وه له نێوانیشیاندا مه‌سعود به‌رزانى، له دواین سه‌ردانیدا بۆ سلێمانى و هه‌ولێر له پێش ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم قاسم سوله‌یمانى به توندى دژایه‌تى ئێرانى بۆ ڕیفراندۆمه‌كه‌ى هه‌رێم ڕاگه‌یاند و له هه‌مان كاتدا ئه‌و به‌ڵێنى دابوو كه تاران ئاسانكارى ده‌كات له نێوان هه‌ولێر و به‌غداد له چاره‌سه‌ركردنى پرسه ههوڵواسراوهكانى نێوانیان ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان له بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم پاشگه‌ز بێته‌وه.(5) گومان له‌وه‌دا نیه ئێران زۆر به تووندى دژی هه‌وڵى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان بوو به چه‌ند پاساوێك له‌وانه‌ش: یه‌كه‌م، تاران ده‌ترسێت له‌وه‌ى كه ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ببێته هۆى جۆشدانى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى كورد له ناوخۆى ئێران و ئه‌وانیش هه‌مان هه‌نگاوى هه‌رێمى كوردستان بگرنه به‌ر. دووه‌م، تاكه ده‌وڵه‌تێك كه به ئاشكرا پشتگیرى له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كرد ئیسرائیل بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێرانیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد ڕێگه ناده‌ین ئیسرائیلێكى تر له سه‌ر سنوره‌كانمان دروست بێت كه مه‌به‌ستیان پێى ده‌وڵه‌تى كوردستان بوو. سێیه‌م، ئێران زۆرترین گاریگه‌رى له عێراقدا هه‌یه بۆیه به جیابوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئێران هه‌ژموون به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چێت له عێراقدا به تایبه‌تى دواى بوونى په‌یوه‌ندى توند‌و توڵى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا له ڕووى بارزگانى و ئابوریه‌وه، بۆیه ئێرانیه‌كان ده‌ترسان له‌وه‌ى دواى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان توركیا ڕۆڵى زیاد بكات و نفوزى ئێران به‌ره‌و لاوازى بڕوات.
توركیا
به‌هه‌مان شێوه‌ى ئێران، توركیا دژایه‌تى خۆى به‌رامبه‌ر بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم پیشاندا و له ڕێگه‌ى چه‌ندین به‌رپرسى باڵاى ئه‌و وڵاته‌وه ئاماژه‌یان به مه‌ترسیه‌كانى ڕیفراندۆم كرد. له‌م باره‌یه‌وه بنیامى یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه‌وا ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم كارێكى نابه‌رپرسانه‌یه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆى له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا نیه. یه‌ڵدرم باسى له‌وه كرد به تێراونین له بارودۆخى ئێستاى ناوچه‌كه، ڕیفراندۆم لێكه‌وته‌ى نه‌رێنى ده‌بێت كه دواجار سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ناسه‌قامگیرى. (6) له‌هه‌مان كاتدا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردۆگان سه‌رۆك كۆمارى توركیا ڕایگه‌یاند هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆى له باكورى عێراق هه‌ڵه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌یه له یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراق. هه‌روه‌ها ئه‌و دژایه‌تى خۆى بۆ ڕیفراندۆمى هه‌ڕێمى كوردستان ڕاگه‌یاندو ووتى ئێمه هه‌میشه به‌رگریمان له یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراق كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه. ئه‌و ووتیشى ڕیفراندۆم له به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سدا نیه.(7) هه‌رچه‌نده توركیا له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه زۆر به توندى دژى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان بوو به‌ڵام له بوارى پراكتیكدا هه‌وڵێكى وهای نه‌نا بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له بڕیارى ڕیفراندۆم. له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێك له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان پێیان وابوو كه توركیا له پشت ڕیفراندۆمه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌یه به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كى باشى له گه‌ڵ توركیا هه‌یه به سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان. ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد كه ڕه‌نگه هه‌رێمى كوردستان ڕه‌زامه‌ندى توركیا به نهێنى وه‌رگرتبێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدات. دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمیش توركیا به‌رده‌وام بوو له دژایه‌تیكردنى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر پرسى ڕیفراندۆم به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئێرانه‌وه هه‌نگاوێكى پراكتیكى نه‌گرته به‌ر بۆ داخستنى خاڵه سنوریه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان. به‌ڵام نابێت ئه‌وه له‌بیر بكرێت كه توركیا ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان قۆسته‌وه بۆ نزیك بوونه‌وه له ئێران و عێراق. به‌شێوه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى سێ قوڵى به‌سترا له نێوانیان و توركیا ناكۆكیه‌كانى له گه‌ڵ عێراق تاڕاده‌یه‌ك ئاسایكردووه دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌رو به‌ندى جه‌نگى ڕزگاركردنى موصڵ ئه‌نقه‌ره هێزێكى سه‌ربازى جوڵه پێكردبوو بۆ ناوچه‌ى باشیك و توركیا پێداگیرى له به‌شداریكردن له جه‌نگى ڕزگاركردنه‌وه‌ى موصڵ ده‌كر. به‌ڵام به‌رپرسانى عێراق له ناویشیاندا حه‌یده‌ر عه‌بادى به تووندى دژایه‌تى خۆى بۆ توركیا ده‌ربڕى و داوایكرد كه هێزه سه‌ربازیه‌كانى توركیا عێراق جێبهێلن. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت پرسى ڕیفراندۆم ڕكابه‌ر و ته‌نانه‌ت دووژمنه‌كانى له ده‌وڵه‌تانى دراوسێ كردووه به دۆست له دژى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانیان
ئێران و توركیا هه‌موو هه‌وڵێكیاندا بۆ پاشگه‌ز كردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم. زیاتر له‌وه‌ش ئه‌م دوو وڵاته به‌ڵێنى هاریكارى ته‌واویاندا به عێراق له ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ڕیفراندۆى هه‌رێم بووه هۆى لێك نزیك بوونه‌وه‌ى ئێران و توركیا له لایه‌ك و توركیا و عێراق له لایه‌كى تره‌وه. له به‌یانامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا، هه‌رسێ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، توركیا و عێرق ڕاگه‌یاند ڕیفراندۆمى هه‌رێم هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه كه عێراق له به‌رامبه‌ر داعش به‌ده‌ستى هێناوه. له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌رسێ وه‌زیره‌كه جه‌ختیان كرده‌وه كه ڕیفراندۆم سوود به كورد و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناگه‌یه‌نێت و له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وان ڕه‌زامه‌ند بوون به گرتنه به‌رى ڕێوشوێنى توند له‌به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆم. (8) ئه‌وه‌ى ڕوونه كه هه‌وڵه سێ قۆڵیه‌كانى ئێران، توركیا و عێراق پێش ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد و به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌دا بوون تاوه‌كو شكست به ڕیفراندۆم بهێنن. هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ى له‌سه‌رى بوون له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى دراوسێ و حكومه‌تى عێراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕیفراندۆم ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان له به‌روارى 25 ئه‌یلولى 2017 ڕیفراندۆمى ئه‌نجامدا به ناوچه جێ ناكۆكه‌كانه‌وه و ده‌ره‌نجامى ڕیفراندۆمه‌كه‌ش به 92% ى به‌ڵى ڕاگه‌ینرا. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا به تایبه‌تى له لایه‌ن عێراق، ئێران و توركیاوه.
شكستپێهێنانی ڕیفراندۆم
په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێران و توركیا به‌رده‌وام له گۆراندایه به‌و مانایه‌ى كه نه هاوپه‌یمانێكى ستراتیجی هه‌میشه‌ین نه ركابه‌رى سه‌ره‌كى یه‌كن به‌ڵكۆ به پێى سروشتى ڕووداوه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كانیان گۆرانى به‌سه‌ردا دێت. هه‌روه‌ك له‌م ساڵانه‌ى داویدا په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێران و توركیا به‌ره‌و ئالۆزى چوو به هۆى دژیه‌كى سیاسه‌تى هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه له سوریا، به‌شێوه‌یه‌ك ئێران له گه‌ڵ ڕووسیا هه‌موو هه‌وڵێكى خستۆته گه‌ر بۆ مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات به‌ڵام توركیا به پێچه‌وانه‌ى ئێرانه‌وه پشتگیرى ئه‌و گروپانه‌ى ده‌كرد كه هه‌وڵى ڕووخاندنى ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌ده‌ن له سوریا. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بووه فاكته‌رێكى سه‌ره‌كى بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ى ئه‌م دوو وڵاته و ئه‌نجامدانى سه‌ردانى دوو لایه‌نه له ئاستى باڵا كه له ڕابردوودا وێنه‌ى نه‌بووه. هه‌روه‌ك له مانگى ئابى 2017، وهفدێكى سه‌ربازى ئێران به سه‌ركردایه‌تى سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى ئێران محمد حسین باقرى سه‌ردانى ئه‌نكه‌ره‌یان كرد و له گه‌ڵ هاوتا توركیهكهى و ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردۆگان پرسه ئه‌منیه‌كانیان تاوتوێكرد. له‌و دیداره‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر هاریكارى سه‌ربازى نێوانیان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێن له‌به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان.(9) دواى دوو مانگ له‌و سه‌ردانه، سه‌رۆك ئه‌ركانى توركیا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردۆگان به دوو سه‌ردانى جیاواز گه‌یشتنه ئێران بۆ تاوتوێكردنى پرسى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان و گرتنه به‌رى ڕێوشوێنى ئه‌منى و ئابورى سیاسى له دژى هه‌رێم.
له‌و كاته‌ى كه سه‌ركرده‌كانى كورد له‌ناوخۆ موژده‌ى سه‌ركه‌وتنى ڕیفراندۆمیان ڕاده‌گه‌یاند سه‌ركرده‌كانى ئێران ، توركیا و عێراق خه‌ریكى داڕشتنى پلانێك بوو بۆ شكست پێهنانى ڕیفراندۆم و گۆشه گیركردنى هه‌رێم. ڕیفراندۆم تاكه پرس بوو كه زۆر به‌ئاسانى ئێران و توركیا و عێراق تیایدا كه‌وتنه ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى هاریكارى یه‌كتر بكه‌ن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له هه‌رێمى كوردستان. دواى ئه‌وه‌ى به‌غداد بڕیارى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانیه‌كانى فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى دا، ئێران و توركیا ده‌ست به‌جێ به‌ده‌م داواكه‌ى عێراقه‌وه هاتن هه‌موو گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان بۆ ئه‌و فرۆكه‌خانانه ڕاگرت. ئه‌م به‌ده‌مه‌وه هاتنه‌ى ئێران و توركیا بووه هانده‌رى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى زیاتر بهاوێت له دژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ركردنى 13 بڕیار له په‌رله‌مانى عێراق و دواتر دانانى چه‌ندین مه‌رجى پێشوه‌خت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌و مه‌رجانه‌ش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌نجامى ڕیفراندۆمه‌كه.
ئه‌م سێ كوچكه‌یه له په‌یوه‌ندى نێوان ئێران، توركیا و عێراق بووه خاڵێكى به‌هێز به‌ده‌ست به‌غداوه كه هه‌نگاوى جیدى بنێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان كه سه‌ركرده‌كانى كورد هه‌رگیز بیریان لێنه‌كرد بوویه‌وه پێش ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم. له‌وانه‌ش داواكردن له ئێران بۆ داخستنى ده‌روازه سنورهیهكانى به ڕووى هه‌رێمى كوردستان و ئێران وه‌ڵامى بۆ ئه‌م داوایه عێراق هه‌بوو، سێ له ده‌روازه سنوریه‌كانى داخست ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى عێراق به شێوه‌ى جیاواز هه‌ستا به مانۆرى سه‌ربازى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران له لایه‌ك و له گه‌ڵ توركیا له لایه‌كى تره‌وه.(10) ئێران و توركیا به وردى چاودێرى بارودۆخه‌كه‌یان ده‌كرد له‌و كاته‌ى كه هێزه‌كانى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى له نزیك ناوچه جێناكۆكه‌كان كۆده‌كرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێشڕهوهى بكه‌ن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه پێشمه‌رگه له دواى 2014 به هێز له ژێر كۆنترۆڵى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش ڕزگاریان كردبوو. دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ناوچه جێ ناكۆكه‌كانى زۆرێك له‌سه‌ركرده مه‌یدانیه‌كانى پێشمه‌رگه له لێدوانه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد كه ئێران و ته‌نانه‌ت توركیاش ڕۆڵى هه‌بووه له‌و هێرشانه‌دا. بوونى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌و هێرشانه‌دا گوومانى ئه‌وه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه كه ئێران ڕۆڵى نه‌بوو بێت چونكه شاراوه نیه ئه‌م هێزانه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیرى و یارمه‌تى ده‌درێن.(11) ئاماده بوونى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌مان گه‌یه‌نێت به‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه ئێران سوودمه‌ندى سه‌ره‌كیه له پێشڕهویهكانى هێزه‌كانى عێراق بۆ ناوچه جێ ناكۆكه‌كان.
ده‌ره‌نجام
هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى كورد بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ به‌تایبه‌تى ئێران و توركیا یه‌كێك بوو له فاكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كان بۆ شكستهێنانى پرۆژه‌ى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان، دواى ڕیفراندۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه جگه له په‌یوه‌ندى ئابورى و بازرگانى دوو لایه‌نه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى توندوتۆڵى سیاسى و سه‌ربازى لێ وهبهرنههاتووه. ئێران و توركیا ته‌نانه‌ت عێراقش سه‌ره‌ڕاى بوونى جیاوازى و ناكۆكى له نێوانیان به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست له‌ناو ده‌ست بوون و هه‌موو ناكۆكیه‌كانیان وه لانا له پێناو شكستپێهێنان به پرۆژه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ركه‌وتووش بوون له به‌دیهێنانى ئامانجه‌كه‌یان.
سه‌رچاوه‌كان
1- Constitution of the Republic of Turkey, 2017, available at: https://global.tbmm.gov.tr/docs/constitution_en.pdf
2- Henri J. Barkey, November 2015, Iran and Turkey, United States Institute of Peace, Available at: http://iranprimer.usip.org/resource/iran-and-turkey
3- Shireen T Hunter, July 27, 2016 , why did Iran support Erdogan during the coup attempt in Turkey?, Payvand, Available at: http://vestnikkavkaza.net/analysis/Why-did-Iran-support-Erdogan-during-the-coup-attempt-in-Turkey.html
4- Arash Karami, 2017, The reason Tehran is against referendum on Iraqi Kurdistan, Al-Monitor, Available at: http://www.al-monitor.com/pulse/en/originals/2017/06/iran-opposition-iraqi-kurdistan-krg-independence-referendum.html
(5) Asharq Al-Awsat, 2017, Kurdish Referendum: Between Turkish Threats and Iranian Caution, Available at: https://aawsat.com/english/home/article/1031586/kurdish-referendum-between-turkish-threats-and-iranian-caution
(6) Daily News, 2017, Iraqi Kurds head to polls for independence referendum despite warnings, Available At: http://www.hurriyetdailynews.com/turkish-pm-calls-iraqi-kurdish-referendum-illegitimate-null-and-void-.aspx?pageID=238&nID=118329&NewsCatID=510
(7) Turkey's Erdogan calls Iraqi Kurdistan referendum 'error and threat Posted on, ekurd, (June 13, 2017), Available At: http://ekurd.net/erdogan-kurdistan-referendum-threat-2017-06-13
(8) Reuters Staff, Turkey, Iran, Iraq consider counter-measures over Kurdish referendum, Available At: https://www.reuters.com/article/us-mideast-crisis-kurds-referendum-minis/turkey-iran-iraq-consider-counter-measures-over-kurdish-referendum-idUSKCN1BW1EA
(9) Iran and Iraq to hold joint border drills, 2017, Al-Jazzera, Available At: http://www.aljazeera.com/news/2017/09/iran-iraq-hold-joint-border-drills-170930144038863.html
(10) Iraq, Turkey forces in joint drills after Kurdish vote, 2017, Al-Jazzera, Available At: http://www.aljazeera.com/news/2017/09/iraq-turkey-forces-joint-drills-kurdish-vote-170926090905754.html
(11) Robbie Gramer, Paul Mcleary, 2017, Iraqi-Kurdish Clash in Kirkuk Opens Door to More Iranian Influence, FB, Avaialble At: http://foreignpolicy.com/2017/10/16/iraqi-kurdistan-clash-kirkuk-open-door-to-more-iranian-influence-slows-fight-against-islamic-state-isis-terrorism-middle-east /