::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینی: ڕۆبه‌رت فۆرد
سه‌رچاوه: The Atlantic
وه‌رگێڕانی: قاره‌مان عه‌لی
چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا، به‌غداد چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپا‌و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی نارد بۆ ناوچه جێ ناكۆكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بده‌ن. ئه‌م كاره دوژمنكاریانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی، كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ڕوویاندا، ئه‌وه‌ی نیشاندا كه عه‌بادی ئاماده‌یه هه‌موو شتێك بكات به‌مه‌به‌ستی به عێراقی هێشتنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردییه‌كانی تری عێراق. ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بارزانی، كه چه‌ندین ساڵه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كات، له 29ی ئۆكتۆبه‌ر، كه بووه‌هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی له شاری هه‌ولێری پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر‌و دروستبوونی دۆخێك كه یه‌كتر تۆمه‌تباركردنی كورد- كورد‌و كورد- عه‌ره‌ب یه‌كێكه له‌سیماكانی، به‌یه‌كێك له لێكه‌وته‌كانی ئه‌م ڕه‌وشه نوێیه دائه‌نرێت.
ڕوودانی جه‌نگێكی كتوپڕی كورتخایه‌ن له باكوری عێراق ئه‌و ڕاستییه‌ی نیشانی ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا كه خه‌ونی ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنی عێراقێكی یه‌كگرتووی فیدراڵی و دیموكراسی خه‌ونێكی به‌تاڵه. ئه‌م خه‌ونه ئه‌و كاته كۆتای هات كه ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی جه‌نگی داعشیان له عێراق و سوریا برده‌وه. جه‌نگه‌كانی عێراق و سوریا ئه‌وه ئه‌خه‌نه‌ڕوو كه واشنتن هه‌رگیز پلانێكی سیاسی نه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانێ و ناكۆكییه‌كانی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه جیاواز‌و جوداكان كه، له بنه‌ڕه‌تدا، هۆكاری دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی داعش بوو له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌ك گه‌وره به‌رپرسێكی سیاسی له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غداد له ماوه‌ی نێوان 2004 بۆ 2006 شاهید-حاڵی سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی عێراقی نوێ بووم. ڕۆژانی سه‌ره‌تای دروستبوونی عێراقی نوێ ڕۆژانێكی سه‌خت بوو: چه‌كداره نه‌یاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوا‌و ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق په‌لاماری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانانیان، كه كاریان بۆ چه‌سپاندنی ئارامی و ئاسایشێكی ڕێژه‌یی ئه‌كرد له عێراق، ئه‌دا. له به‌هاری 2005دا په‌رله‌مانی تازه هه‌ڵبژێردراوی عێراق ده‌ستی به نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوری عێراق كرد، ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه له‌كاتی له دایكبوونیدا ئێمه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڕۆڵی "مامان/ midwife"مان بینی. ئێمه ویستمان حكومه‌تێكی نوێی به‌هێزی هه‌میشه‌یی له عێراق دروستببێت كه توانای پاراستنی ئه‌منییه‌تی (ئاسایشی) عێراقی هه‌بێت، له‌كاتی بوونی حكومه‌تێكی له‌م شێوه‌یه؛ ئێمه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌مانتوانی هێزه‌كانمان له عێراق بكێشینه‌وه.
له‌سه‌ره‌تاو له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوری عێراقدا، دانوستانكاره‌كانی كورد- ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون له نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستور- شڵه‌ژاو ده‌رئه‌كه‌وتن. له 2005دا بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌بێت هه‌رێمی كوردستان، كه له 1992ی خاوه‌نی حكومه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆی بوو و پێشمه‌رگه‌ش ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و حكومه‌ته‌ی له ئه‌ستۆگرتبوو، توانای هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی له عێراق هه‌بێت. ئه‌وه‌شی وت سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و مافه، هه‌رێمی كوردستان ئه‌یه‌وێت ببێت به‌به‌شێك له كۆماری عێراقی نوێ. به‌هۆی پێداگری زۆری كورده‌كانه‌وه، ئه‌م بڕگه‌یه، "خه‌ڵكی عێراق به‌ئازادی و به‌ویستی خۆیان ئاینده‌یان یه‌ك ئه‌خه‌ن"، له دیباجه‌ی ده‌ستوری عێراقدا جێگیركرا. له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوردا، كورده‌كان سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێت وشه‌ی "به‌ئازادی" له‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا جێگیر بكرێت. كورده‌كان ئه‌و واتا (مانا) شاراوه‌یه‌یان كه وشه‌ی "به‌ئازادی" له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵی گرتبوو به‌رزنرخاند. ئه‌وان پێیان وابوو هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان به‌ئازادی بوونه‌وه به‌به‌شێك له عێراق، ئاواش ئه‌توانن به‌ئازادی عێراق به‌جێبهێڵن و لێی جیاببنه‌وه.
بارزانی له ساڵی 2005و ساڵانی دواتردا جه‌ختی له‌وه ئه‌كرده‌وه كه مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عێراق له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه، به‌تایبه‌تی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، ئه‌و مادده‌یه‌ی كه یه‌كلایكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی شاری كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی تری- ئه‌و ناوچانه‌ی كه سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی جیائه‌كرده‌وه- له‌خۆگرتووه. كورده‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه ناوچه جێناكۆكه‌كان ناوچه‌یه‌كی كوردی بووه تا ئه‌و كاته‌ی كه سه‌دام حوسێن كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی ڕاگواستووه‌و له جێگه‌ی ئه‌وان عه‌ره‌به جوتیاره‌كانی باشوری عێراقی هێناوه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه كورده‌كانی لێ ده‌ركردووه. به‌هۆی په‌رۆشبوونمان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و به‌مه‌به‌ستی كارئاسانیكردن بۆ دروستبوونی حكومه‌تێكی هه‌میشه‌ی له به‌غداد به‌ڵێنمان به كورددا كه هه‌موو مادده‌كانی ده‌ستور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ئه‌كرێن.
بێگومان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌دابوومان نه‌مانتوانی جێبه‌جێی بكه‌ین و ناشتوانین جێبه‌جێی بكه‌ین. له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵ و نیوه‌ی كه له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غداد به‌سه‌رم برد، ئێمه له‌ڕێگه‌ی ئاشتكردنه‌وه‌و لێكنزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كان و ڕێگریكردن له ڕوودانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق و به‌شدارپێكردنی سونه له حكومه‌تی نیشتمانی عێراقدا، كارمان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌كرد. له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌م ئه‌ركانه‌وه، ئه‌ركی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كانی نێو عێراقمان له ئه‌ستۆ گرتبوو.
ئه‌وه ئه‌زانین كه شكستی ئێمه له چاره‌سه‌ركردنی پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان و ناكۆكییه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك كارێكی پڕ مه‌ترسییه. كاتێك كه له 2008 بۆ 2010 جارێكی تر بۆ كاركردن گه‌ڕامه‌وه عێراق، باڵوێز ڕایان كرۆكه‌ر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه هێشتنه‌وه‌ی پرسی كه‌ركوك به‌بێ چاره‌سه‌ر "عێراق وێران ئه‌كات." له ڕابردوودا هه‌وڵی جدی و به‌رده‌واممان نه‌داوه بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌ی به‌غداد و هه‌ولێر و هه‌روه‌ها نه‌مانتوانیوه هه‌ردوولا بگه‌یه‌نینه ڕێكه‌وتنێك كه ببێته‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان.
ڕووداوه‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كان نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌ن كه عێراقییه‌كان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوانیان ئه‌كه‌ن. ساڵی 2014 هه‌رێمی كوردستان كه‌ڵكی له لاوازی سوپای عێراق له‌به‌رانبه‌ر داعش وه‌رگرت و پێشمه‌رگه كۆنترۆڵی شاری كه‌ركوك و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی كرد. له‌و كاته‌دا هیچ جۆره لێته‌گه‌یشتنێكی سیاسی یان گفتوگۆ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته لاوازه‌كه‌ی به‌غداد ڕووینه‌دا و كورده‌كان ویستیان له‌ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازییه‌وه شته‌كان یه‌كلای بكه‌نه‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه، با ئینساف بین، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هێزی ڕه‌وانه‌ی كه‌ركوك نه‌كردبایه، ئه‌وا داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌كه‌و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكدا ئه‌گرت. له‌ڕاستیدا، كۆنترۆڵكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌بردنی شارێكی فره پێكهاته‌ی وه‌ك كه‌ركوك له‌لایه‌ن كورده‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی زۆر له سیاسییه‌كانی به‌غدادی تێكدا. له بارودۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردو داوایان له هه‌موو لایه‌ك كرد، به‌مه‌به‌ستی جه‌نگكردن له دژی داعش، ناكۆكییه كۆنه‌كانیان وه‌لانێن.
حكومه‌تی به‌غداد نه‌یتوانی چاوپۆشی له‌وه بكات كه كورده‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ركوكدا گرتووه. له دیسه‌مبه‌ری 2016 یه‌كێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه به‌شداری جه‌نگی له دژی داعش كردووه، به‌ڵێنی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی دا كه كورد كۆنترۆڵی كردووه. ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شد ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه له‌دوای داعش، پرسی كورد ئه‌بێت به‌سه‌ره‌كی ترین كێشه‌ی عێراق. له‌دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له 25ی ئه‌یلول، په‌رله‌مانه توڕه‌كه‌ی عێراق داوای له عه‌بادی كرد كه هێز بنێرێت بۆ گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌لیم جبوری گه‌وره سیاسی سونه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پاڵپشتی له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ، نه‌ك به‌كارهێنانی هێز، كرد.
به‌ڵام عه‌بادی و حكومه‌تی عێراق، كه به‌هۆی پاڵپشتییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكاوه به‌هێز بووه، هه‌موو ئه‌و داوانه‌ی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ڕه‌دكرده‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی كرد. له 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌بێ جه‌نگ كه‌ركوك و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكیان به‌جێهێشت. جارێكی تر عه‌بادی داوای كورده‌كانی بۆ گفتوگۆكردن ڕه‌دكرده‌وه‌و داوایكرد كه هه‌ولێر ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌و فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه سنورییه‌كان ڕاده‌ستی به‌غداد بكات. هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵشتی ئه‌كرێن، له ناوچه جێناكۆكه‌كانی تر بڵاوبوونه‌وه‌و به‌ره‌و سێگۆشه‌ی سنوری نێوان عێراق و سوریا‌و توركیا به‌ڕێكه‌وتون. هه‌رچه‌نده هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه له 28ی ئۆكتۆبه‌ر ئاگربه‌ستێكی كاتیان ڕاگه‌یاند به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان و ئاینده‌ی كورد له عێراق به‌دی ناكرێت.
هه‌رچه‌نده عه‌بادی و ئه‌وانی تر له به‌غداد ده‌نگدانی كورده‌كانیان به نایاسایی وه‌سفكرد، به‌ڵام ده‌ستوری عێراق ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێكی نا ئیلزامی قه‌ده‌غه ناكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه هه‌موو كه‌سێك له عێراق ئه‌یزانی: كورده‌كانی عێراق نایانه‌وێت، به‌لای كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورمه‌ودا، له عێراقدا بمێننه‌وه.
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره دروست ئه‌كات كه تا چی ئاستێك عێراق دیموكراسییه كاتێك كه به‌شێكی گه‌وره له دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌یانه‌وێت لێی جیاببنه‌وه. ڕه‌نگه داهاتی نه‌وت بتوانێت عه‌ره‌ب و كورده‌كانی عێراق لێكنزیك بكاته‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی لێك دوورن و به‌بێ ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كه‌لێنه‌كانی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق فراوانتر ئه‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ویسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی ده‌سه‌ڵات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌یویست، ڕووی نه‌دا. سه‌رۆك كۆمار، كه‌ده‌سه‌ڵاتێكی "ته‌شریفاتی" هه‌یه، كورده‌و ده‌سه‌ڵاتی ڕاستی، كه خۆی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا ئه‌بینێـه‌وه، له‌لای شیعه‌كانه. له وڵاتێكی له‌رزۆكی وه‌كو عێراقدا بوونی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كاندا زۆر گرنگه. هه‌رچه‌نده ده‌ستوری عێراق پۆسته سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی له نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا دابه‌شكردووه، به‌ڵام دیسانه‌وه پۆسته ئه‌منییه باڵاكانی وڵات له‌لایه‌ن شیعه‌وه كۆنترۆڵ كراوه. پۆستی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه، كه پێشتر پێشمه‌رگه بووه، به‌ڕێوه ئه‌براو ئه‌م به‌رپرسه كورده، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ڕێژه‌یی كورد له سوپای عێراقدا له‌سه‌دا یه‌كه (1%)ه، له ساڵی 2015 ده‌سبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق بوو. هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشوی عێراق كه كورد بوو، به‌غدادی به‌وه تۆمه‌تبار ئه‌كرد كه ده‌سوه‌ردان له كاروباره‌كانیدا ئه‌كات و نایه‌ڵێت ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
خه‌ونی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له سێپته‌مبه‌ری 2016، كاتێك په‌رله‌مانی زۆرینه شیعه متمانه‌یان له هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق- كه كورد بوو- وه‌رگرته‌وه، كۆتایی هات. پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا، بیركردنه‌وه له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له عێراق و وه‌رگرتنی پۆستێكی هه‌ستیار له حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن كورد‌و سونه‌وه، كارێكی ئه‌سته‌مه. میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، له ئێستادا، ئه‌وه‌نه به‌هێزن كه نه فه‌رمان له كورد نه فه‌رمان له سونه‌كانی نێو حكومه‌تی عێراق وه‌ر ئه‌گرن.
جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه كاتێك ئه‌بینی كه گه‌نجانی كورد ئینتیمایه‌كی ئه‌وتۆیان بۆ به‌غداد (عێراق) نییه‌و به‌شێكی زۆر له گه‌نجانی كورد له جیاتی عه‌ره‌بی، زمانه‌كانی كوردی و ئینگڵیزی ئه‌خوێنن. ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه كورده‌كانی عێراق نایانه‌وێت وه‌ك به‌شێك له عێراق بمێننه‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا، سه‌ره‌ڕای قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد، ئه‌مه‌ریكا دوودڵ بوو له ده‌ستبه‌رداربوونی بیرۆكه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتووی دیموكراسی كه دانیشتوانه‌كه‌ی یه‌كگرتووبوون له دژی داعش. پلانی واشنتن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌رئه‌كه‌وێت، گۆڕینه‌وه‌ی نه‌یارێكه به نه‌یارێكی تر.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، كه له 24ی ئۆكتۆبه‌ردا ئه‌نجامیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕێكس تیڵه‌رسن داوایكرد كه میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران عێراق به‌جێبهێڵن. ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا عه‌بادی توڕه‌كردو ئه‌و وتی كه میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌سی نیشتیمان په‌روه‌رن و پێویسته ئه‌مه‌ریكا ده‌سوه‌ردان نه‌كات له عێراقدا. دوو ڕۆژ دواتر، ڕێكس تیڵه‌رسن جارێكی تر داوای له عێراقییه‌كان كرد له دژی ئێرانییه‌كان بووه‌ستنه‌وه چونكه "عێراقییه‌كان عه‌ره‌بن." ئه‌م لێدوانه‌ی تیڵه‌رسن، بێگومان، كورد‌و كه‌مینه‌كانی تری عێراق توڕه ئه‌كات. له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوری عێراقدا، كورده‌كان ئاماده نه‌بوون واژوو له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستوره بكه‌ن كه عێراق به وڵاتێكی عه‌ره‌بی ئه‌ناسێنێت. هه‌ربۆیه ده‌ستوری عێراق، عێراق وه‌ك وڵاتێكی عه‌ره‌بی ناناسێنێت.
تا ئێستاش واشنتن له‌وه تێناگات كه ئه‌وه‌ی عێراقی سه‌رقاڵكردووه كێشه ناوخۆیه‌كانێتی نه‌ك ده‌سوه‌ردانه‌كانی ئێران و وڵاتانی تری هه‌رێمایه‌تی. ته‌نانه‌ت به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر نه‌یاره نێوخۆیه‌كانیاندا ئاماده‌ن پێشوازی له ده‌سوه‌ردانه‌كانی هێزی ده‌ره‌كی بكه‌ن. به‌شێك له‌وانه‌ی كه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كارئه‌كه‌ن داوا ئه‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌ولێرو به‌غداددا بكات. به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كاره، ئه‌بێت ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه بكات و ئاگه‌داری په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق بێت.